ســــــــەراب 🤎
Kanalga Telegram’da o‘tish
1 983
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+1330 kun
Postlar arxiv
1 984
ئێ ئازیزم یان وەرە تەواوی وجودم بە ،
یان لێمگەڕێ تا لە نەبوونت ون بم…
ئاخر نیوە بوون لەگەل تۆدا ، گەورەترین ئازارە بۆ دڵێک کە ڕاهاتووە بە نقومبوم لە تەواوی تۆدا.
1 984
ئێ ئازیزم یان وەرە تەواوی وجودم بە ،
یان لێمگەڕێ تا لە نەبوونت ون بم…
ئاخر نیوە بوون لەگەل تۆدا ، گەورەترین ئازارە بۆ دڵێک کە ڕاهاتووە بە نقومبوم لە تەواوی تۆدا .
1 984
چی لەوە خۆشتر هەیە لە ئێوارەیەکی پایز باران ببارێ لە ناو سەدان کەسا ئەوەی دڵت ئەیەوێ پێت بڵێ با یەکتر ببینین …
1 984
تۆ هەرگیز لەوە تێ ناگەی من چەنێکم خۆش ئەوێی ، بۆیە هەمیشە بە گومانی لەو خۆشەویستیەی بۆ تۆم هەبووە … هەر بەڕاستی من بیری چاوە جوانەکان و ئەکەم…
1 984
تۆ ئەگەر کانی بویت ،
تینوتر لە من چ کەسێکە ؟
بۆ دڵدانەوەت،
مانوتر لە من چ کەسێکە ؟
1 984
(ماڵوێران خۆم)
ماڵوێران خۆم، سەرنج وەری
ئاوی چاوم وشکایی نەهات،
سەری کاسم چاوەڕوانی
کۆشی تۆبوو، بۆچی نەهات؟
بۆچی نایەی خۆ بڕیار بوو،
بن ئەم دارە جێی ژوان بێ،
وەکوو ڕۆژان گەڵای وەریو
لە تەرزەی ماچ هەراسان بێ،
ئەی ئەمێستا هەوارت کوا،
هەوری سەوزی ئەم دڵەی من!
خۆ بە بێ تۆ لێڵە چاوم
وشکە کێڵگەی ئەم دڵەی من!
ئەی ئەمێستا کە تۆ ونی
دەستی هانا بۆ کێ بەرم!
لە ڕەهێڵەی ئەم غوربەتە
چی بکەمە چەتری سەرم؟
هۆ دەریاچەی ئەوینی من
لەهەرکوێ هەی دەنگ هەڵبڕە!
بە دڵی کام بیابانا ڕۆیشتی
سەرهەڵبڕە سەرهەڵبڕە!
سەرهەڵبڕە گۆمی سووری
چاوەڕوانیم بهەژێنە،
سەرهەڵبڕە و ماسیی ڕۆحم
لەم زۆنگاوە دەربهێنە.
1 984
دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕووی گرتوویە چی بکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوە
ئەی خودا کەنگێ عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە
وێنەکەت دەرمانی سەر جەرگی برینداری منە
وەختی دڵتەنگی بە بێ تۆ هەر ئەوە یاری منە
دیتنی ڕووناکی بۆ دوو چاوی جۆباری منە
تاکوو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە
چاوەکانم، چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم ئاخر ئەزیزم تۆ لەوێ و من لێرەوە
1 984
بۆ... بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە... بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرە و ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
1 984
پێم خۆشە دڵ شکاوبم نەک دڵ شکێن .. ئەی بێ مروەت دوای ڕۆشتنیشت ناتوانم کەسم خۆش بوێ
1 984
هەرکات گەڕا بەدوای بیانویەک بۆ ئەوەی بڕوا بیانوی بەرێ .. چونکە ئەوانە ئامانجی بچوکیان هەیە و ئەڕۆن بۆلای کەسێکی کە ..
1 984
سزای دڵێک ئەیەی جگە لە خۆشەویستی تۆ هیچی تری تیا نییە ..گومان لە دڵێک ئەکەی هیچ نازانی خۆشەویستی تۆ نەبێ 💔
1 984
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
⭐️💫✨🌟
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
🪽❤️🪽
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
👩❤️💋👨🌹👩❤️💋👨
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
🖤👁️🗨️
1 984
هەموو ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان هات و دێن بە ناوی خۆشەویستیتەوە نەیانتوانی تەواوی جوانی تۆ لە دێڕێک شیعرا کۆبکەنەوە،بەڵام من
سەدان شیعرم تەنها بۆ چاوەکان و نوسی .مرۆڤ کاتێ عاشقی ڕۆحێک ئەبێ زۆر جیاوازە،ئەمەیە کە تۆ هەرگیز بڕوا ناکەی چۆن ئەکرێ لەم ڕۆژگارا وەها خۆشەویستیەکی جوان مابێ ؟
