فڕینی هەست
Kanalga Telegram’da o‘tish
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سڕینەوەی "ئازادیە" لە ڕۆحمانا پەیوەندی: https://t.me/BiChatBot?start=sc-7e37ff4167
Ko'proq ko'rsatish2 261
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-1030 kunlar
Postlar arxiv
2 261
Repost from فلسفه بدون مرز🫀
شاید هم خاک
از اینکه عزیزانمان را
با خود یکی کرده
اینچنین بوی خوبی میدهد...
تورگوت اویا
2 261
تۆ بەهێزی
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ بەهێزی، نامری، مردن لەئاستا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە، بانگەوازە، ڕێگەیە
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ چریکەی ئەو گزینگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
@frini_hast
2 261
دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع
#سالم
@frini_hast
2 261
دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع
#سالم
@frini_hast
2 261
خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆخستنی خەڵقن بە جان
من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چیە!
#مەحوی
@frini_hast
2 261
Xanima min, bermaliya min,
Xanimam, bermaliyam, rindik xemla mala min
Xanimam, bermaliyam, rindik rewşa mala min
Delala min îro ji min xeyîdiye
Bi gazincê, bi axînê, dil cemidî ye
Xanima min dîsa ji min xeyîdiye
Bi gazincê, bi axînê, dil cemidî ye
Dîsa çûbûyî li ba me,
Rabûne kul û derdê me
Xanima min were ba min
Roniya her du çavê min
Xanimam, bermaliyam, rindik xwîna rehê min
Xanim xanim birîndar û bê evîn e
Derdê mêran û zarokan pir dikşîne
Bawer nakim bê keda wê
Hêz nadin dest û piyê min
Xanim dikşîne wek dayika min Kurdistan
Mêr û zarok xeçel bûne weke Kurdan
Dixwazî bibe wek xaniman
Jîn bike mêr û zarokan
Belê tu raste delalê
Bi axîne wek te Şivan
Xanima min were ba min
Roniya her du çavê min
Xanimam, bermaliyam, rindik xemla mala min
Xanimam, bermaliyam, rindik rewşa mala min
#şivan_perwer
@frini_hast
2 261
حەبیبی جان لە سەر چی ئەم ڕق و کینە، هەتا کەی بێ
بفەرموو دەنگی ساز و نەغمەیی موتریب، نەوای نەی بێ
بەری بوو دڵ لە عالەم تا لە نێو زولفت موقەییەد بوو
ئیتر فەڕشی حەیات و خۆشی یەکبارە دەبا تەی بێ
بە بادم دا دڵ و دین عاقیبەت بۆ بادەیی چاوت
دەمێکە توشنەیی هیجرم، بڵێن بادەی پەیاپەی بێ
لە نەزعی دەردی فیرقەت جانی زارم قەت خەلاس نابێ
مەگەر لەم کەوسەری لێوە، بڵێ بۆ خەستە با مەی بێ
لە بەر سێوی جەمالت حەق نیە تەنها منم مەحرووم
یەکێ لەیموون و یەک نارنجە، بۆ حاجی مەگەر بەی بێ
#حاجی_قادری_کۆیی
@frini_hast
2 261
حەبیبی جان لە سەر چی ئەم ڕق و کینە، هەتا کەی بێ
بفەرموو دەنگی ساز و نەغمەیی موتریب، نەوای نەی بێ
بەری بوو دڵ لە عالەم تا لە نێو زولفت موقەییەد بوو
ئیتر فەڕشی حەیات و خۆشی یەکبارە دەبا تەی بێ
بە بادم دا دڵ و دین عاقیبەت بۆ بادەیی چاوت
دەمێکە توشنەیی هیجرم، بڵێن بادەی پەیاپەی بێ
لە نەزعی دەردی فیرقەت جانی زارم قەت خەلاس نابێ
مەگەر لەم کەوسەری لێوە، بڵێ بۆ خەستە با مەی بێ
لە بەر سێوی جەمالت حەق نیە تەنها منم مەحرووم
یەکێ لەیموون و یەک نارنجە، بۆ حاجی مەگەر بەی بێ
#حاجی_قادری_کۆیی
@frini_hast
2 261
Repost from مەحموود موبارەکشاهی
سەرەکیترین هۆکاری هەبوونی کیانی کوردستانی
هەرچەندە بڕێک لە نووسەرانی ڕووداوەکانی کوردستان، سەرهەڵدانی نەتەوەیی کورد بۆ سەردەمی شێخ عۆبەیدۆڵڵای نەهری دەگەڕێنەوە بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی بەدرخان پاشا لە بۆتان لە نێوان ساڵەکانی ١٨٢١ تا ١٨٤٧ زایینی، هەوڵی جێدی بۆ دامەزرانی کیانی سیاسیی کوردستانی لە سەر ئەساسی پرێنسیبەکانی ناسیونالیسمی کوردی درا.
بەدرخان پاشا بە خوێندنەوەی دۆخی پاشایەتی عۆسمانی و هەروەها دووبەرەکی و شەڕی هۆزەکی لە نێوان ئەمارەتەکوردییەکان داوای لە ئەمیرانی هەکاری و وان کرد بە دامەزرانی کیانی کوردی، بەرژەوەندیی نەتەوەیی نەکەنە قوربانی قازانجی خێڵەکی .
هەرچەندە هەوڵەکانی بەدرخان پاشا بۆ دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە هۆی سڕوسەوادی پیلاگێڕان بە ئاکام نەگەیشت؛بەڵام بناغەی داخوازی نەتەوەیی دەسەڵاتی بۆتان، وەک نەخشە ڕێگای ڕێبەرانی داهاتووی کوردستان ڕەنگی دایەوە.
ئەگەر نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمی زایینی وەک دەسپێکی خەبات بۆ چارەسەریی کێشەی کورد و دامەزرانی کیانی کوردستانی لەقەڵەم بدرێ؛ پتر لە دووسەدساڵە بێ وچان لە هەموو پارچەکانی کوردستان، نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی تووشی چەرمەسەری و کۆشت وبڕ بووتەوە.
ئەگەر ئاورێک لە پێناسەی خەباتی کورد لەم ماوە دوورودرێژە بدەینەوە بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە خەباتی شێخ عۆبەیدوڵڵای نەهری لە ساڵی 1880،جووڵانەوەی سەرەتاکانی سەدەی بیست لە باکووری کوردستان لە لایەن ڕووناکبیرانی کورد،خەباتی شێخ مەحموودی حەفید لە باشووری کوردستان،خەباتی شێخ سەعیدی پیران،شۆڕشی ئاگری یان ئارارات،شۆڕشی شێخ ڕەزای دێرسیمی لە باکوور،خەباتی یەکەمی مەلا مستەفای بارزانی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٣٣ تاکوو ١٩٤٥، کۆمەڵەی ژێکاف و دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سەردەستی پێشەوا قازی مۆحەمەد،خەباتی نوێی بارزانی لە دوای گەڕانەوەی لە سۆڤیەت لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٨ تاکوو ١٩٧٥ و هەروەها سەرهەڵدانەوەی خەباتی نوێی خەڵکی باشوور لە لایەن پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان تاکوو ڕاپەڕینی بەشکۆی خەڵکی شارەکانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و دامەزرانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هەموویان لەسەر بناغەی شۆناسی نەتەوەیی و کەرامەتی نەتەوەیی و سەروەریی نیشتمانی بووە و بەرژەوەندیی نیشتمانی لە سەرووی هەموو داخوازەکانی ترەوە پێناسە کراوە و هەموو هەوڵی ناحەزانی کورد بۆ خەۆشدارکردنی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن خەباتگێرانی ڕاستەقینە پووچەڵ کراوەتەوە؛کەچی بە داخەوە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوای ئەو هەموو فیداکاری و قوربانیدانەدا کەسانێکی قۆرمیشکراو کە بە فیتەی ناحەزانی کورد لە بەغدا و دوڵەتانی دەوربەر جووڵەیان پێی دەکرێ لە هەوڵی پیلاگێڕی و دابەزاندنی هەموو بەها نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستانن و بەشێوەیێکی ئاشکرا بانگەشەی تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ململانێ حێزبی و هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە دەسەڵات بە هیچ شێوەیێک شەرعیەتی بانگەشەی تێکدانی کیانی نەتەوەیی بە هیچ هێز و لایەنێک نادا و کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان،دیاسپۆڕای کوردی و خەڵکی سەرشەقامی باشووری کوردستان دەبێ بە شێوەیێکی ڕاشکاو وڵامی ناپاکانی نیشتمانیی بدەنەوە و ئەو پەیامە بە ڕوونی ئاراستەی هەموو لایەنێک بکرێ کە دابەزاندنی هێڵی سووری نیشتمانی وەک خیانەتی نەتەوەیی دێتە ئەژمار.
مەحموود مۆبارەکشاهی
https://t.me/drmahmoodmobarakshahi
