uz
Feedback
KRG

KRG

Kanalga Telegram’da o‘tish

تایبەت بە دیدار و کۆبونەوەکانی سەرۆک وەزیران

Ko'proq ko'rsatish
835
Obunachilar
+124 soatlar
+157 kunlar
+3230 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Taglar buluti
Ma'lumot yo'q
Muammo bormi? Iltimos, sahifani yangilang yoki bizning qo'llab-quvvatlash boshqaruvchimizga murojaat qiling>.
Kirish va chiqish esdaliklari
---
---
---
---
---
---
Obunachilarni jalb qilish
Avgust '26
Avgust '26
+50
0 kanalda
Iyul '26
+9
0 kanalda
Get PRO
Iyun '26
+13
0 kanalda
Get PRO
May '26
+13
0 kanalda
Get PRO
Aprel '26
+12
0 kanalda
Get PRO
Mart '26
+10
0 kanalda
Get PRO
Fevral '26
+13
0 kanalda
Get PRO
Yanvar '26
+12
0 kanalda
Get PRO
Dekabr '25
+8
0 kanalda
Get PRO
Noyabr '25
+28
0 kanalda
Get PRO
Oktabr '25
+34
1 kanalda
Get PRO
Sentabr '25
+16
0 kanalda
Get PRO
Avgust '25
+14
0 kanalda
Get PRO
Iyul '25
+13
0 kanalda
Get PRO
Iyun '25
+17
0 kanalda
Get PRO
May '25
+19
0 kanalda
Get PRO
Aprel '25
+16
0 kanalda
Get PRO
Mart '25
+20
0 kanalda
Get PRO
Fevral '25
+29
0 kanalda
Get PRO
Yanvar '25
+18
0 kanalda
Get PRO
Dekabr '24
+68
0 kanalda
Get PRO
Noyabr '24
+153
0 kanalda
Get PRO
Oktabr '24
+566
0 kanalda
Sana
Obunachilarni jalb qilish
Esdaliklar
Kanallar
26 Avgust+2
25 Avgust+1
24 Avgust+5
23 Avgust+1
22 Avgust+5
21 Avgust+2
20 Avgust+3
19 Avgust+4
18 Avgust+3
17 Avgust+5
16 Avgust+4
15 Avgust+7
14 Avgust+5
13 Avgust+2
12 Avgust0
11 Avgust0
10 Avgust0
09 Avgust+1
08 Avgust0
07 Avgust0
06 Avgust0
05 Avgust0
04 Avgust0
03 Avgust0
02 Avgust0
01 Avgust0
Kanal postlari
+7
IMG_8756.JPG1.39 KB

2
کردارەکان دەدوێن ،هەنگاوەکانی جەنابی مەسرور بارزانی چاوی هەموو نەیاران کۆیر دەکەن ڕێگای ستراتیژی باعەدری ـ دهۆک؛ نیشانەی هێز، توانـا و ویستی ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە. ئەوەی ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەیبینین، تەنها ڕێگایەکی نوێ نییە؛ بەڵکو پەیامێکی ڕوونە لە توانای کوردستان بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێز و سەردەمیانە. لە هەر بەرزەپڕدیک، لە هەر پرد و ژێرپڕدێک، لە هەر دیوارێکی کۆنکریتی و هەر هەنگاوێکی ئەم پڕۆژەیەدا، ئیرادەیەکی گەورە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان دەبینرێت. ئەم ڕێگایە تەنها کۆتایی بە دوورییەکان ناهێنێت ، بەڵکو کۆڵانێکە بۆ گەشە، ئابووری، گەشتوگوزار و داهاتوویەکی گەشتر. بە رابەرایەتی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی دەیبینین قسەی بەتاڵ نییە ،هەنگاوە، کارە و ئەنجامە. ئەم پڕۆژە گەورەیە بە زمانی کردار دەڵێت ، کوردستان کاتێک بەهێز دەبێت کە هەنگاوەکانی بەرەو داهاتوو بن و ئەم ڕێگایە یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەیبینین. باعەدری ـ دهۆک؛ ڕێگایەک بۆ ئاوەدانی، ڕێگایەک بۆ گەشە، ڕێگایەک بۆ داهاتووی کوردستان.
41
3
IMG_8736.JPG
132
4
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان ئەمڕۆ لە سی و هەشتەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەکەینەوە کە لە دواقۆناخی ئەم شاڵاوە دڕندانە و جێنۆسایدەدا، ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەڤەری بادیناندا، شەهید و بێسەروشوێن کرد، هەروەها سەدان گوند و دێهاتیشی وێران کرد کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارە و دەربەدەربوونی دەیان هەزار کەس. لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق، قەرەبووی گشت کەسوکاری قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە، پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات دەکاتەوە. دروود بۆ گیانی پاکی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2026/8/25
136
5
IMG_8739.JPG
1
6
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان. مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان 2026/8/25
1
7
IMG_8738.JPG
135
8
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان. مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان 2026/8/25
132
9
IMG_8735.MP4
137
10
IMG_9722.JPG
155
11
سەرکردەی هەنگاو و ئەنجام جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، لە قۆناغێکی پڕ لە ئاستەنگ، قەیران و تاقیکردنەوەی گەورەدا بەڕێوەبردنی حکومەت کرد ، قۆناغی کۆرۆنا، قەیرانی ئابووری و زۆرینەی بەربەست و دژایەتییەکان. بەڵام بۆ سەرکردەیەکی بە کردار، قەیران کۆتایی ڕێگا نییە ،بەڵکو دەستپێکی هەنگاوێکی نوێیە. لەو قۆناغە سەختانەدا، جەنابی مەسرور بارزانی بە کردار سەلماندی کە حوکمرانیی ڕاستەقینە بە قسە و دروشم ناپێورێت؛ بەڵکو بە ئەنجام و خزمەت بە خەڵک دەناسێنرێت. ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان لە بواری ئاودانکردنەوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕێگا و ڕێڕەو، پەرەپێدانی ژێرخان و هەنگاونان بۆ داهاتوو دەبینرێت، بەشێکە لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانەیە کە لە قۆناغە سەختەکاندا هەڵگیراون. سەرکردەی بە کردار، ئەوەیە لە کاتی ئاستەنگدا نەترسێت، لە کاتی قەیراندا نەوەستێت، و لە کاتی هەنگاوناندا ئەنجام بەجێبهێڵێت. مەسرور بارزانی؛ سەرکردەی هەنگاو و ئەنجام، سەرکردەی قۆناغە سەختەکان و هیوای داهاتوو.
159
12
+7
IMG_8696.JPG
168
13
سەرکردەیی بە کردار سەرکردەیەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە کاتی خۆشی و ناخۆشی، لەگەڵ گەل و بۆ گەل بێت ، سەرکردەیی تەنها بە قسە ناگەیەنرێت، بەڵکو بە کردار، خزمەت و بەردەوامی دەسەلمێنرێت. جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغێکی پڕ لە ئاستەنگ و کۆسپدا، بە پشتبەستن بە خودای گەورە و بە هێزی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەردەوامی بە ڕێگای خزمەت و گەشەپێدانی کوردستان هێناوە. سەرەڕای هەموو ئەو ڕێگری و تەنگانەیی و کێشانەی لەبەردەم کابینەی نۆیەمدا هەبووە، هەنگاوەکان نەوەستان؛ بەڵکو بە ئیرادە، کار و بەردەوامی کۆسپەکان یەک لە دوای یەک تێپەڕێنران. ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکارییانەی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، تەنها پەیامی سەرکەوتن نین؛ بەڵکو وەڵامێکی کرداری و بەڵگەدارن بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژێک گومانیان لە توانای ئەم کابینەیە هەبوو. ئەمڕۆ بە کردار دەردەکەوێت کێ بۆ کوردستان کار دەکات، کێ خزمەت دەکات، و کێ سەرکەوتنی بە کردار دەسەلمێنێت. چونکە مێژوو بە قسە نانووسرێت؛ مێژوو بە کردار، بە خزمەت و بە بەرهەم دەنووسرێت. کوردستان کاتێک پێش دەکەوێت کە سەرکردەکەی لەگەڵ گەلەکەی بوەستێت، لەگەڵیان بژیت و بۆ داهاتوویان هەنگاو بنێت.
154
14
IMG_8673.JPG
201
15
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛ پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان. سەرۆک بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزان و باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مروڤدوستییە و شایانی هەموو خەڵات و پێزانینێکە. هەرێمی کوردستان، لە سایەی ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانیدا ، وەک هەمیشە مەڵبەندێکی گرنگ و گەشی پێکەوەژیانی ئاشیییانە دەبێت لە ناوچەکە و جیهاندا. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2026/8/20
206
16
IMG_8667.JPG
183
17
سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە، هەمیشە کێشەکانی عێراق بە دۆخی ئێرانەوە دەبەسترێنەوە، بەڵام پێویستە عێراقییەکان بەرژەوەندیی نیشتمانی و ئاسایشی وڵاتەکەیان بخەنە پێش هەموو شتێکەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی ململانێکانی ئێران بەرەو کوێ دەچن. دۆخی ئابووری، رۆڵی هەرێم لە ناوچەکە و کەرتی نەوت لە لایەنی ئابوورییەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ سیاسەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ژێر دروشمی "بازرگانی نەک ململانێ" دەربڕی، ئاماژەی بە کۆنفرانسی وزەی ئەلمۆنیتۆر کرد کە بە بەشداریی کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا بەڕێوە چوو و رایگەیاند "حکوومەتی هەرێم هەنگاوی گەورەی ناوە بە جێبەجێکردنی میکانیزمێک بە پاڵپشتیی واشنتن بۆ فرۆشتنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان." مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، دەرگای کوردستان کراوەیە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نەک تەنیا لە کەرتی وزە، بەڵکو لە کەرتی کشتوکاڵ، ژێرخان و تەکنەلۆجیاشدا، بە پێویستیشی زانی ژینگەیەک دابین بکرێت کە وەبەرهێنان و کارمەندەکانیان بە پارێزراوی بمێننەوە. هاوکات ئاماژەی بە پەیوەندییە باشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و حکوومەتی نوێی سوریا کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەرێکی ئەرێنی بووە بۆ هاوکاریکردنی دەستپێشخەریی ئاشتی لە تورکیا و تێکەڵبوونەوەی سیاسی لە سووریا. دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت و چالاککردنەوەی پەرلەمان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی دەربڕی کە دوای زیاتر لە 20 مانگ لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی 2024 هێشتا حکوومەت پێکنەهێنراوە. مەسرور بارزانی ئاشکراشیکرد "ویستی ئێمە ئەوە بوو دەستبەجێ حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێنین و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشی سەرەکیمان بێت، بەڵام ئەوان ویستیان چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن، سەرەڕای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی لەسەرانسەری عێراق و کوردستان بەدەست هێنا، بەڵام دیسان حکوومەت پێکنەهێنرا." سەرۆکوەزیران داوای چالاککردنەوەی دەستبەجێی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند "دەستی دۆستایەتی بۆ تەواوی لایەنەکان درێژ دەکەین تا بێن و بەشدار بن لە پێکهێنانی حکوومەت، کە ئەمە لە بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستاندایە". کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئاسۆی پەیوەندییەکان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات، بەڵام هیوادارە ئەم هەنگاوە بۆشایی ئەمنی دروست نەکات. گوتیشی "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییە بەهێزەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە دەرەوەی هاریکارییە سەربازییەکان لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی زیاتر فراوان بکەین، و هەرێمی کوردستان وەک متمانەپێکراوترین و دڵسۆزترین هاوبەشی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە."
182
18
مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دروست نەکردووە مەسرور بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داهاتووی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، هێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دروست نەکردووە و رایگەیاند "ئەم هەوڵانە تەنیا بۆ ترساندنی هەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت کوردستان رابکێشنە ناو ململانێکەوە کە لایەنی کوردی بە توندی دژایەتی دەکات. ئەوەی بۆچی هێرشمان دەکەنە سەر، پرسیارێکە دەبێت لە دەسەڵاتدارانی ئێران بپرسرێت." هێرشەکانی 17ـی ئاب و جۆری درۆنە ئێرانییەکان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، سەرکۆنەی تەواوی ئەو هێرشە بێ ‌بیانووانە دەکەن کە لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا لە 28ـی شوباتەوە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان و ژمارەیان 1000 هێرشی درۆنی بووە، ئاشکراشی کرد، هێرشەکانی 17ـی ئاب کە نووسینگەی تایبەتیی خۆی و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردبووە ئامانج، "هەڕەشەی راستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی هەرێمەکە." سەبارەت بە رەتکردنەوەی بەرپرسایەتی لەلایەن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆککۆماری ئێرانەوە، مەسرور بارزانی گوتی "ئەو درۆنانەی بەکار هێنراون لە جۆری 'حەدید-110 توربۆ'ی دروستکراوی ئێرانن و لە ناو خاکی ئێرانەوە هاتبوون، پێم وایە دەبێت بەرپرسانی ئێران خۆیان وەڵام بدەنەوە و لێکۆڵینەوە بکەن چۆن ئەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە تەنیا لەلای ئەوان هەیە، لەلایەن کەسانی دیکەوە بۆ هێرشکردنە سەر دەرەوەی وڵاتەکەیان بەکار دەهێنرێن." هاوکات ئاماژەی بە سەردانی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق کرد و رایگەیاند، چاوەڕوان دەکات سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بورووژێنێت، چونکە بەغدا بە فەرمی سەرکۆنەی هێرشەکانی کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی کردووە. کشاندنەوەی پاتریۆت و داواکاری بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی مەسرور بارزانی، نیگەرانیی خۆی لە کشانەوەی هێزەکانی مەشق و راهێنانی ئەمریکا و گواستنەوەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت" پێش وادەی 30ـی ئەیلوول دەربڕی و رایگەیاند "نەمانتوانیوە ئەو سیستەمە کاریگەرانە بەدەستبهێنین کە دەتوانن لەو هەڕەشانە بمانپارێزن، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن. کشانەوەی ئەم سیستەمانە دەمانخاتە مەترسییەوە و نامانەوێت بۆشایی ئەمنی بەجێبهێڵێت." سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش دا، هەرچەندە هاوکارانی ئەمریکی سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی زۆربەی مووشەک و درۆنەکان، بەڵام کوردستان مەترسی لەسەرە و مانەوەی هێرشەکانیش قبووڵکراو نییە، بۆیە داوای لە هەموو دۆستانی هەرێمی کوردستان کرد هاوکارییان بکەن تا ببنە خاوەنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، سیستەمی دژەدرۆن و بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان، ژێرخانی ئابووری و کەرتی وزە. لەبارەی لێدوانەکانی تۆم بەڕاک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، کە لە میانی ئیدانەکردنی هێرشەکانی 17ـی ئابدا، مەسرور بارزانی بە "هاوڕێ و هاوبەشێکی بەنرخ" ناوزەند کرد و هەرێمی کوردستانیشی بە "هاوپەیمانێکی جێگەی متمانەی ئەمریکا" ناو برد. سەرۆکوەزیران رایگەیاند، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا زۆر بەنرخە و شانازیی پێوە دەکەن، هیواشی خواست هاوبەشیی نێوانیان لە دوای کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە شێوازی جیاوازدا بەردەوام بێت.  پشتیوانی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان پەیوەست بە دۆخی سیاسیی عێراق، مەسرور بارزانی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە دۆستێکی راستەقینە و جێی متمانە وەسف کرد کە کار بۆ بەرژەوەندیی وڵات دەکات، پشتیوانیی بەهێزی خۆی بۆ هەنگاوەکانی لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەپاندنی سەروەریی یاسا و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان دووپات کردەوە. سەبارەت بە دواکات کە زەیدی بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە 30ی ئەیلوول دیاریی کردووە، سەرۆکوەزیران هیوای خواست ئەو گرووپە چەکدارانە پێش ئەو وادەیە چەکەکانیان رادەستی حکوومەت بکەن و بخرێنە ناو هێزە ئەمنییەکانەوە، گوتیشی "پێموانییە کەس بیەوێت ململانێی سەربازی یان ئاژاوە لە وڵاتدا ببینێت، بەڵام پێویستە حکوومەت ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و سەروەریی وڵات جێبەجێی بکات، ئەگەر هاوکاریی سەرۆکوەزیرانیش نەکرێت، رووبەڕووی لێکەوتەکان دەبنەوە."
155
19
IMG_9678.JPG
168
20
جەنابی مەسرور بارزانی پێویستی بە پۆست نییە, بەڵکو پۆست پێویستی بە سەرکردەیەکی وەک کاک مەسرور بارزانییە. سەرکردایەتی بە ناو و پلە ناپێورێت، بە کردار، ئەنجام و خزمەت دەپێورێت. ئەو گۆڕانکارییە گەورە و بەرچاوەی لە کوردستان لەم قۆناغەدا بەدی هاتووە، بەڵگەی ڕوونی زانایی، دووربینـی، حیکمەت و توانای حوکمرانییە. کاک مەسرور بارزانی سەرکردەیەکی کردارە، نەک تەنها قسە؛ سەرکردەیەک کە هەنگاوەکانی بۆ داهاتووی کوردستان دانراون و خزمەتکردنی هاوڵاتی لە ناوەندی بیرکردنەوە و کارەکانیەتی. کوردستانی بەهێز، بە حوکمرانییەکی بەهێز دروست دەبێت؛ و گۆڕانکارییە ڕاستەقینەکان، لە ژێر سایەی ڕوانگە و هەنگاوی ڕاست و بەجێدا دەردەکەون. ئەمڕۆ ئەنجامەکان قسە دەکەن و کردارەکان، باشترین ناسنامەی سەرکردایەتییە.
178