باۆکــی ئیلێاس
Kanalga Telegram’da o‘tish
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Ko'proq ko'rsatish521
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-230 kunlar
Postlar arxiv
یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵبەستنی فەرموودە وه دانانی [وضع الحديث] بۆ ساغ بونەوەو فڕۆشتنی بەروبومە.
وەکــــو فــەرمودەی پــیــازەکــە
ابو هریرة ئەڵێت: گوێم لە رسول الــلّٰــه بوو فــــەرمووی:
من أكل من بصل عكا فكأنما زار مكة
هــەر کــەس لە پیازی عــکا بخــوات وەکــــو ئــەوە وایــە ســــەردانــی مــەککەی کردبێت.
.
ئەوانەی کون بە کون ئەگەڕێن ووتەیەکی سەلەف بدۆزنەوە کە باسی ئیقامە حوججە بکەن بۆ ئەو کەسەی کە ئەڵێت قورئان مەخلوقە، کە هەدەفیشتان لەم کارە ئەوەیە بڵێن: سەلەف کە ئەڵێن ئەوەی نەفی علو بکات کافرە، ئەوەی وابڵێت کافرە، ئەوەی وابکات کافرە ...هتد، لە هەموو ئەم ووتانە مەبەستیان تەکفیری موتلەق بووە نەک معین، کەواتە لە نەتیجە ئەشعەریەکان بە معین کافر نین!!!
جا پێم خۆش بوو کە بزانن ئەم ووتانەش هەن لە سەلەفەوە کە بە دڵتان نیە و بەڵگەکانتان هەڵئەوەشێنێتەوە
نعیم بن حماد (٢٢٨ یان ٢٢٩ هـ) کە شێخی بوخاریە ئەڵێ:
هەر کەسێک بڵێ: قوڕئان مەخلوقە ئەوا کافرە بە الله، پێم وایە کە جیهاد کردن لە دژی ئەوان لەلای من باشترە لە جیهاد کردن لە دژی ڕۆم، وە پێم وایە بیانکوژم بەبێ استتابە.
قال حرب الکرماني:
حدثنا محمد بن مصفى عن نعيم بن حماد قال:
من قال القرآن مخلوق، فهو كافر بالله، أرى أن جهادهم عندي أفضل من جهاد الروم، وأرى أن أقتلهم بلا استتابة.
📚(الــســنــة : (431)🕳🕳🕳🕳🕳🕳🕳🕳🕳 نهک بە بێ ئیقامه حوججە تەکفیریان ئەکات، بەڵکو هەر پێی وایە بەبێ استتابە کردن ئەبێ بکوژرێن! خۆ مەسەلەکە ئەوە نیە ئایا ئەمانە پێش ئیقامە حوججە کافرن یان دوای ئیقامە حوججە، بەڵکو هەموو مەسەلەکە ئەگەڕێتەوە بۆ دفاع کردن لە ئەشعەریەکان، ئەمە پاڵنەرتانە بۆ ورووژاندنی ئەم باسانە، ئەزانین کوێتان ژان ئەکات.
#دوعــــا
ئەوەی لە نێوان الــلّٰــه و بەندەکانیدایە دوعا کردنە
ســلــمــان الــفــارســــی دەڵێت:
کاتێك پەروەردگار ئادەمی درووست کرد فەرمووی: شتێك بۆ من وە شتێك بۆ تۆ، وە شتێك لە نێوانی من و تۆ، جا ئەوەی کە بۆ منە ئەوەیە کە بمپەرستی و هاوەڵ و شەریکم بۆ بڕیار نەدەیت، وە ئەوەی کە بۆ تۆیە ئەوەیە کە هەرچی کردەوەیەك بکەیت پاداشتت ئەدەمەوە لەسەری، وە ئەوەی کە لە نێوان و من و تۆ دایە ئەوەیە کە داواکردن و دوعا کردن لە تۆ، وە وەڵام دانەوەش لە من .
📚#المصنف_ابن_أبی_شیبة_٣٧٣٨١بزانە ئەوەی نێوانی تۆ و الــلّٰــه بە یەکەوە دەبەستێتەوە دوعایە، هەر پێویستیەکەت هەیە بە الــلّٰــه ﷻ، ئەوا بۆ بەدەستهێنانی الــلّٰــه ﷻ دوعا و داواکردنی داناوە، بزانە بەڕاستی ئەمە بەڵێنی الــلّٰــه ـــیە: (ٱدۡعُونِیۤ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ). وە لە فەرموودەیەکی قودسیدا الــلّٰــه تعالی دەفەرمووێت: ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان ئیلا ئەوە نەبێت کە من هیدایەتم داوە، داوای هیدایەتم لێ بکەن هیدایەتتان دەدەم، ئەی بەندەکانم، هەمووتان برسین ئیلا ئەوە نەبێت کە من تێرم کردووە، داوای خواردنم لێ بکەن پێتان دەبەخشم، ئەی بەندەکانم، هەمووتان ڕووتن ئیلا ئەوە نەبێت کە من پۆشتەم کردووە، داوای پۆشتە کردنم لێ بکەن پۆشتەتان دەکەم، ئەی بەندەکانم، ئێوە بە شەوو بە ڕۆژ تاوان دەکەن وە منیش لە هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، داوای لێخۆشبونم لێ بکەن لێتان خۆش دەبم,
📚#المسلم_2577
تــمــیــم الــــداري دەڵێت:
پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: یەکەم کار کە بەندە لێپرسینەوەی لەسەر لەگەڵدا دەکرێت بریتییە لە نوێژ، ئەگەر بەتەواوی و چاکی ئەنجامی دابن، ئەوە بە تەواوی بۆی نووسراوە، ئەگەر بەتەواوی ئەنجامی نەدابن ئەوە ️ الــلّٰــه ﷻ دەفەرمووێت: ئەو کەموکوڕییانەی لە فەڕزەکانی هەیەتی بە سوننەت بۆی پڕ بکەنەوە، ئینجا زەکاتیش بەمشێوەیە دەبێت، پاشان کردەوەکان لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرێت.
📚{المستدرك علی الصحيحين للحاكم (140)}
عبد️ الــلّٰــه بن عمر دەگێڕێتەوە:
پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی:
ئەگەر یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد و نەیزانی چەند ڕکاتی کردووە، (3) یان (4)، با ڕکاتێکی دیکەش بکات کە ڕکووع و سوجدەکانی جوان بن، ئینجا دوو سوجدەی سەهوو بەرێت.
📚{المستدرك علی الصحيحين للحاكم (139)}"
شتێڪی زۆر سەیر ڪە ئێستا بینیم❗
ئــەزانــن بەرنامەیەك هاتووە ڪە ئەتوانێت نیقاب لابەرێت و دەمو چاوەڪە وەڪو خۆی دەربچێت!! جاران ئیمۆجیەڪەبوو ئەتوانرا لا ببرێت بەس ئێستا بووە بە لابردنی لەچکو نیقابەڪەش ..
لَا حَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلّا بِالله .."
سەرەتا باوەڕم نەڪرد هەتاڪوو خۆم داونلۆدم ڪردو تاقیم ڪردەوە، ناوی بەرنامەڪە لەبەر فیتنە بڵاو ناڪەمەوە، بەڵام ئاگاداربن چیتر ڕەسمتان بڵاو مەڪەنەوە بە نیقابیشەوە، جا ڪێشەڪە لەوە دایە هەر ڪەسێك ڕەسمی تۆی دەست بڪەوێت بێ نیقاب ئەتوانرێت بەزیرەڪی AI ـش هەزار شت بەو ڕەسمەوە بڪات و بیڪاتە ڤیدێۆش بەجۆرێك جیانەڪرێتەوە لەگەڵ ڕاستیا.."
جا مەشڵێن ڪێ ئەیڪاتو ڪێ ڕقی لێمەو نازانم چی، جار وایە ڪافرێك یانیش بەناو مسوڵمانێك بەس بۆی ئەتڪت بڪات ئەیڪات، الــلّٰــه تعالی پەنامان بات لە هەموو فیتنەیەك .."
#لەپێناو الــلّٰــه تعالی ـش بڵاوی بڪەنەوە بەناو ئافرهتان دا با ئاگاداربن"
عقبة ـی کوڕی عامر دەڵێت :
پێغەمبەری (ﷺ) الــلّٰــه فەرمووی: زۆربەی مونافیقی ئەم ئومەتە قورئان خوێنەکانن .
📚«صفة النفاق للفریابي(33)»
.
عَنْ جُنْدَبٍ (رضي الــلّٰــه عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ️ ﷺ حَدَّثَ: (أَنَّ رَجُلًا قَالَ: وَاللَّهِ لَا يَغْفِرُ اللَّهُ لِفُلَانٍ، وَإِنَّ اللَّهَ قَالَ: مَنْ ذَا الَّذِي يَتَأَلَّى عَلَيَّ أَنْ لَا أَغْفِرَ لِفُلَانٍ، فَإِنِّي قَدْ غَفَرْتُ لِفُلَانٍ، وَأَحْبَطْتُ عَمَلَكَ) أَوْ كَمَا قَالَ.
📚بڕوانە{صحیح مسلم (1714)} 📚[رواە الـمـسـلـم (2621)]پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: پیاوێکی عابد وتی: سوێن بە الــلّٰــه، الــلّٰــه لە فڵان کەس خۆش نابێت، الــلّٰــه تعالی فەرمووی: ئەوە کێیە بە ناوی منەوە سوێند دەخوات ؟ کە من لە فڵان کەس خۆش نابم ؟! بە دڵنیاییەوە ئەوە لەو خۆش بووم کردەوەکانی تۆشم پوچەڵ کردەوە.
️ رسول الــلّٰــه ﷺ هەمیشە ئەپاڕایەوە و دەیفەرموو:
( أسألك کلمة الحق في الغضب والرضا )
#واتــــــــە: ئەی پەروەردگار داوای قسەی ڕاست و حەقت لێ دەکەم لە توڕەبوون و ئارامیدا ( واتە وام لێ بکەی کە قسەی راست بکەم لە کاتی توڕە بوون و ئارامیدا ).
📚[ سنن النسائي ].ئەو وشەیە زۆر گەورەیە مەبەستی ئەوەیە مرۆڤ ئەبێت قسەی حەق بکات لە کاتی توڕەیی و ئارامیدا، چونکە زۆر کەس هەیە لە کاتی تووڕە بوون هەرچی بەدەمیدا هات ئەیکات و نایگەڕێنێتەوە. بەڕاستی لە️ رسول الــلّٰــه ﷺ ئەگێڕنەوە کەباسی دوو پیاوی کردوە لە نەتەوەکانی پێشوو یەکێکیان زۆر الــلّٰــهپەرست بوە و ئەوی تریشیان موسریف بوە لە تاوان دا و زۆر تاوانبار بووە، الــلّٰــه پەرستەکە هەمیشە ئامۆژگاری تاوان بارەکەی دەکرد، بەڵام سوودی نەبوو هەر وازی نەدەهێنا، تا ڕۆژێک ئەیبینێت تاوانێک ئەکات کە تاوانەکە بەلایەوە گەورەیە، تووڕە ئەبێت و پێی ئەڵێت: سوێند بە️ الــلّٰــه هەرگیز️ الــلّٰــه لێت خۆش نابێت، جا️ الــلّٰــه ﷻ لە تاوان بارەکە خۆش بوو، وە کردەوەکانی الــلّٰــه پەرستەکەی هەمووی پوچەڵ کردەوە، بۆیە ابو هریرە هەمیشە بە خەڵکی دەفەرموو ئاگاداربن لە کاتی تووڕە بوون قسەی لەو جۆرە نەیەت بە دەمتانا. ئیمامی احمد و ابو داود ئەو فەرموودەیان گێڕاوەتەوە و دەیان فەرموو: ئەو پیاوە لە پێناو️ الــلّٰــه توڕە بوو لەو کەسە تاوان بارە بەڵام لە کاتی تووڕە بونەکەیدا وتەیەک بە دەمی دا هات کە درووست نەبوو️ الــلّٰــه کردەوەکانی سڕیەوە ( هۆکاری بەتاڵ بونەوەی کردەوەکانی ئەوە بوو کە لە جێی️ الــلّٰــه بڕیاریدا )، ئەوە حاڵی کەسێک بوو کە لەبەر️ الــلّٰــه توڕەو بوو، ئەی ئەبێ حاڵی کەسێک چۆن بێت کە لە پێناو نەفسی خۆی توڕە دەبێت کۆمەڵە قسانێک دەکەن کە درووست نییە.
📚[ جامع العلوم والحکم ].ئەم کەسە لە کاتی توڕەبوونەکەیا قسەیەکی کردوە کە لای ئێمە زۆر زۆر ئاساییە وه بگره نەک لە کاتی توڕە بوون بەڵکو لە کاتی ئاسایشدا ئەو قسانە دەکەین و سوریشین لەسەری، بەو جۆرە سزا درا کە هەموو کردەوەکانی سڕانەوە، ئەی ئەبێت حاڵی ئەوانە چۆن بێت کە بەس یەک تۆز تورەیان کەیت هەرچی قسەی نەشیاوە ئەیکەن و پەنا بە️ الــلّٰــه دەس دەکەن بە کوفر کردن و جنێودان بە دین دوایش کە پێی ئەڵێیت ئەڵێت قەینا لەسەرم نانوسرێت چونکە لەکاتی تووڕەبوونە، جارێ تۆ ئەوە دوو تاوان یەکەم کوفرەکەت کردوە دووەمیش لەبری️ الــلّٰــه بڕیار ئەدەیت و ئەڵێیت نانوسرێت لەسەرم، وە ئەگەر تووڕەبونیش عوزر بوایە کردەوەی ئەو کەسە نەدەسڕایەوە لەکاتێک دا کە توڕەبونەکەشی لەبەر️ الــلّٰــه بوو، ئەی بۆ ئەبێ عوزر بۆ ئێمە هەبێت لە کاتێک دا توڕەبونەکەمان لە پێناو دونیا و نەفسی خۆمان دایە.
ـــــــــــــــــــــــــ
› گومان لەوە نییە ئەم کتێبەی پێشەوا بەربەهاری کتێبێکی گرنگی عەقیدەییه و یەکێك لە پێشەواکانی سەلەف نوسیویانە، کتێبێکە بەتایبەت مەنهەج و بیروباوەڕی تێدا ڕوون کراوەتەوە و ڕەدی گومڕاکان دراوەتەوە، هەروەها ئەمەش وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کاتێك کتێبێك دەنوسیت وەسفی دەکەی یان ڕوونی دەکەیەوه خێرا دەڵێن: ئەوە بۆ ڕیایە و ئەوە کیبرە و ئەوە خۆنواندنە، ئەوەتا سەلەفمان لەم کارە هەیە و زۆرێکی تر لە پێشەوایان بەم شێوەیە وەسف و ستایشی کتێبەکانیان کردووە، بەڵام ئەوەی زیاد لە سنوور باسی کردووە ڕەتکردنەوەی وشەیەکی ئەم کتێبەی هاوتا کردووە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی قورئان و تەنانەت حوکمی قورسیشی بەسەر داوە، چونکە لەم کتێبەیدا فەرموودەی لاوازی هێناوە و باسی فیقهی خیلافی هێناوه و هێندێك شتی لاوەکیش کە موسوڵمانێکی سوننی بە ڕەتکردنەوەی ناتوانرێ حوکمی ڕەتکردنەوەی قورئانی بەسەر بدرێت بەهیچ جۆرێک، جگە لە باسە مەنهەجیه عەقیدەیەکانی کەوا کۆدەنگی لەسەرە .
بسم الــلّٰــه الرحمن الرحیم
وەسف و پێدا هەڵدانی پێشەوا بەربەهاری بۆ کتێبەکەی خۆی (شەرحی سوننه)
قال المصنِف رحمه الله تعالى: [وجميع ما وصفت لك في هذا الكتاب فهو عن الله تعالى وعن رسول الله صلى الله عليه وسلم، وعن أصحابه وعن التابعين، وعن القرن الثالث إلى القرن الرابع؛ فاتق الله يا عبد الله! وعليك بالتصديق والتسليم والتفويض والرضا لما في هذا الكتاب، ولا تكتم هذا الكتاب أحداً من أهل القبلة؛ فعسى يرد الله به حيراناً عن حيرته، أو صاحب بدعة عن بدعته، أو ضالاً عن ضلالته فينجو به، فاتق الله! وعليك بالأمر الأول العتيق، وهو ما وصفت لك في هذا الكتاب، فرحم الله عبداً ورحم والديه قرأ هذا الكتاب وبثه وعمل به، ودعا إليه واحتج به؛ فإنه دين الله ودين رسول الله صلى الله عليه وسلم، فإنه من استحل شيئاً خلاف ما في هذا الكتاب فإنه ليس يدين الله بدين وقد رده كله، كما لو أن عبداً آمن بجميع ما قال الله تبارك وتعالى إلا أنه شك في حرف؛ فقد رد جميع ما قال الله تعالى، وهو كافر.
كما أن شهادة أن لا إله إلا الله لا تقبل من صاحبها إلا بصدق النية وإخلاص اليقين، كذلك لا يقبل الله شيئاً في ترك بعض، ومن ترك من السنة شيئاً فقد ترك السنة كلها؛ فعليك بالقبول، ودع المحك واللجاجة؛ فإنه ليس من دين الله في شيء، وزمانك خاصة زمان سوء فاتق الله!].
#واتــــــــە: هەموو ئەوەی لەم کتێبەدا بۆتم باس کردووە، ئەوە لە الــلّٰــه تعالی ـو ڕەسولەکەی ـ صلى الــلّٰــه عليه و سلم ـ و هاوەڵان و تابعین و سێ سەردەمەکه تا سەردەمی چواری کۆچیەوەیە، لە الــلّٰــه بترسە ئەی بەندەی الــلّٰــه، لەسەرت پێویستە بەڕاستی بخەیتەوە و ملکەچ بیت، وە هەر شتێك لات ڕوون نەبوو تەفسیری بەتاڵی بۆ مەکە، وە پێی ڕازی بە بەوەی لەم کتێبەدا هاتووە، ئەم کتێبە لە هیچ یەکێک لە ئەهلی قیبلە مەشارەوە، بەڵکو بەهۆی ئەم پەرتوکەوە کەسێکی سەرگەردان بگەڕێتەوە، یان خاوەن بیدعەیەك لە بیدعەکەی بگەڕێتەوە، یان کەسێکی گومڕا لە گۆمڕایەتیەکەی ڕزگاری بێت بەم کتێبە.
لە الــلّٰــه بترسە دەست بگرە بە دینی کۆن ‹ ئەوەی خیر القرون › لەسەری بوون، ئەمەش ئەوەیە کە لەم کتێبەدا باسم کردووە، ڕەحمەتی الــلّٰــه لەو بەندەیە بێت وە ڕەحمەتی الــلّٰــه لە دایک و باوکی بێت کە ئەم کتێبە دەخوێنێتەوە و بڵاوی دەکاتەوە، وە کاری پێ دەکات وە بەڵگە بەم کتێبە دەهێنێتەوە، چونکە ئەمە دینی الــلّٰــه ـو پێغەمبەرەکەیەتی ـ صلى الــلّٰــه عليه و سلم ـ وە هەرکەسێك شتێك پێچەوانەی ئەم کتێبە حەڵاڵ بکات ئەوا دینداری بە دینی الــلّٰــه نەکردووە، ئەوا هەموو ئەوەی لەم کتێبەدایە ڕەتی کردۆتەوە هەروەك چۆن بەندەیەك باوەڕ بهێنێت بەوەی الــلّٰــه فەرموویەتی تەنها گومانی لەیەك پیتی هەبێت ئەوا کافر بووە بە هەموو ئەوەی الــلّٰــه تعالی فەرموویەتی، هەروەك چۆن شەهادەتی ‹ لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ الــلّٰــه › قبوڵ ناکرێت تەنها بە ڕاستگۆیی و نییەت و یەقینێکی دڵسۆزانە نەبێت، بەهەمان شێوە الــلّٰــه ﷻ هیچ لەم سوننەتە وەرناگرێت بە وازهێنان لە هێندێکی، جا هەرکەسێک وازی لە بەشێکی سوننەت هێنا ئەوا وازی لە هەموو سوننەت هێناوە، بۆیە لەسەرتە قەبوڵی ئەم کتێبە بکەی، وە وازبهێنیت لە عینادی کردن چونکە کەللە ڕەقی لە دینی الــلّٰــه تعالی ـدا نییە بەهیچ شێوەیەك، وە بە تایبەت سەردەمەکەت سەردەمێکی خراپە لە الــلّٰــه بترسە .
فمن أقر بما في هذا الكتاب وآمن به واتخذه إماما، ولم يشك في حرف منه، ولم يجحد حرفا واحدا، فهو صاحب سنة وجماعة کامل، قد كملت فيه السنة، ومن جحد حرفا مما في هذا الكتاب، أو شك في حرف منه أو شك فيه أو وقف فهو صاحب هوى.
#واتــــــــە: ئەوەی دان بنێت بەوەی لەم کتێبەدایە و باوەڕی پێ بێنێت و بیکاتە پێشەوای خۆی وە گومانی لە یەك پیتی نەبێت، هەروەها نکۆڵی یەک پیتی نەکات ئەوا لەسەر سوننەتە ‹ خاوەن سوننەت › و جەماعەیە، کۆمەڵەی ڕزگاربووی موسوڵمانانی تێدا تەواو بووە، بێگومان هەموو سوننەتێکم تێدا تەواو کردووە، ئەوەی نکۆڵی پیتێکی ئەم کتێبە بکات، یان گومانی لەیەک پیتی هەبێت یان لێی بووەستێت ئەوە کەسێکی خاوان بیدعەیە .
ومن جحد أو شك في حرف من القرآن، أو في شيء جاء عن رسول الله صلى الله عليه وسلم، لقي الله تعالى مكذبا، فاتق الله واحذر وتعاهد إيمانك.
#واتــــــــە: هەرکەس نکۆڵی بکات یان گومانی هەبێت لەیەك پیتی قورئان، یان بوەستێ لەوەی رسول الــلّٰــه ـ صلى الــلّٰــه عليه و سلم ـ پێی هاتووە، دەگاتە دیداری الــلّٰــه و الــلّٰــهـی بەدرۆ خستۆتەوە، لە الــلّٰــه بترسە و ئیمانەکەت بپارێزە .
ناسینی_گروپەكان
1_ #خەواریج :
یەكەم تاقم بوون لە مێژوو ئیسلام پەیدا بوون که لە سەردەمی علی كوری ئەبو تالب پەیدا بوون هاوەڵانیان كافر كرد كە (12) هەزار كەس بوون لە ناو خۆیان (عبدالــلّٰــه كوری وەهەبی راسبی) یان هەڵبژارد بۆ سەركردایەتی كردنیان بیرو رایان وابوو بەندە بە تاوانی گەورە كافر دەبێت تا ئەبەد لە جەهەنەم دەمینێتەوە .
2_ #المورجیە:
ئیرجاء واتا دواخستن دێت لە رووی زمانەوە: ئەمانەش یەكێكن لە تاقمە كەلامیەكان لە بواری ئیمانەوە تێ كەوتوون لەناو خۆشیان یەك نین یەكەم كەس كە قسەی ئیرجائی لێ بشكواوە (ذر بن عبدالــلّٰــه المذحجی) یە پێیان وایە كەسێك لە دڵەوە مادەم بروادارە كردەوەشی نەبێت ئەهلی بەهەشتە
ئەو قسانەی زۆر باوە لە لایان
ئیمان بریتییە لە گوفتاری زمان، گەر بە زمان بڵێین ئیماندارین ئەگەر بە دڵیش ئیمانی نەبێت هەر بروادارە ئیمانی گوفتارو زمان بە راست دانانی دڵە، هەروەها وادەزانن ئیمان زیادو كەم نابێت !
3_ #الجهمیە:
جەهمیەكان ئەوانەن شوێنی (جەهمی كوری سەفوان ) كەوتوون
پیان وایە الــلّٰــه شتێكی موتلەقە بەڵام ئهو سیفەتانەی الــلّٰــه هەیەتی لای دەبەن بۆ نموونە الــلّٰــه دەلێ دەستم هەیە ئەوان دەڵێن نیەتی، وە دەڵێن قورئان مەخلوقە كەلامی الــلّٰــه نییە
دەڵێن هەموو كردەواكانی بەندە الــلّٰــه پیانی ئەكات هیج ئیختیاری بەندەكانی نییە وە لە بارەی ئیمانەوە دەڵێن ئیمان تەنها بە زمانە
4_ #المعتزلە:
تاقمێكن مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ لای (وائيل بن عطاء الغزال)
بەوە ناسراون كە عەقلییان پێش نەقل دەكەن ئەمرۆش كۆمەلێك پەیدا بوون ئەمرۆ بەناوی قورئانی هەمان فكرەی موعتەزلیان هەیە
5_ #المشبهە:
ئەوانەش كە سیفەتەی الــلّٰــه دەچوێنن بە سیفەتی بەندەكان وەك پێ كەنین و تورە بوون و دابەزین
6_ #المجسمە :
ئەوانەن كە ئەندامەكانی الــلّٰــه بە بەندە دەچوێننن وەكو دەست و قاچ...
7_ #الشیعه:
ئەمانەش دوای شەهید كردنی ئیمامی عوسمان سەریان هەڵداوە ئەمانەش سێ تاقمن
١- دەڵێن علی خوایە .
٢- باشن تارادەیەك .
٣- ئەمانەن كە علی بە جاكتر دەزانن لە عمر و ابو بەكر.
وە بۆچی پێیان دەوترێت رافیزە ؟
كاتێك زەیدی كوری علی كوری حسێن لە خەلافەتی هیشامی بن عبدالملك دەرچوو شیعه هەلسان دوای كەوتن پرسیاریان لێ كرد سەبارەت بە ئەبو بكرو عمر ئەویش رەحمەتی بۆ ناردن وازيان هينا لێى بۆیە ووتی (رفضتمونی رفضتمونی ) واتا رەفزتان كردمەوە رەفزتان كردەمەوە بۆیە ئێستاش پیان دەوترێت رافیزە
7_ #صــۆفــى :
سەرەتا ئەوان وازیان لە دونیا هێنابوو بە دوای زوهدو بەندایەتی كردن بوون پشت كردن لە دونیا كە پیان وابوو بەم شتانە دڵیان صاف دەبێت، هەندێك دەڵێن لەوە هاتووه جلی صوف لەبەر دەكەن، هەندێك دەڵێن لەوە هاتووە كە دڵی خۆیان صاف بكەنەوە بەرامبەر ئافرەت و دونیا حەزو ئارزوو.
8_ #جــەبــری :
ئەوانە پێیان وایە بەندە لە لایەن الــلّٰــهی گەورە جەبریان لێ كراوە(زۆریان لێ کراوە لە دەست خۆی نییە کە تاوان دەکات الــلّٰــه پێی دەکات) كە گوناح بكەن واتا بە هیج گوناحێك تاوان بار نابێت.
9_ #قــەدەری :
ئەوانەن ئینكاری ئەوە دەكەن كە الــلّٰــه لە قەدەرەوە عیلمی بە شتەكان هەبێت یەكەم كەس كە ئەم رایەی هەبوو (معبد الجهنی )پاشان (غیلان القدری ) كە دەڵێن الــلّٰــه عیلمی بە شتەكان نەبووە ئەوكاتەی عیلمی پێ دەبێت كە شتەكە روو دەدات
#ئەشعەریەكان: ئەمانەش دەگەرێنەوە بۆ (ابی حسن الاشعری ) ئەوانەش شێوازی ئەهلی كەلامیان هەبوو سەبارەت بە بیرو باوەر
10_ #تەكفیری :
هیج تاقمێك نیە بەناوی تەكفیری تەنها بەوانە دەوترێێی تەكفیری بێ بەڵگە خەڵكی كافر دەكەن .
11_ #ماتۆریدی :
قوتابخانەیەكی فیكریە كە شوێن كەوتووی (ئەبو مەنسوری ماتۆریدین) یەكێكن لە فرقەی كەلامیەكان
12_ #ئەهلی_كەلام :
تاقمێكی فەلسەفین دەڵێن ئیمان بریتییە لە تەسدیقی زمان نەك دڵ و كردەوە ئەقلی خۆیان دەخەنە پێش دەقەوە كۆمەلێكی عەقلانین عەقل تەقدیس دەكەن ئەگەر ئایەتێك یان فەرموودە نەچێتە عەقلیانەوە وەری ناگرن !!
13_ #ئەهلی_سونە_والجماعە
ئەوانەی كۆمەڵی رزگار بوون كار بە قورئان و فەرموودە دەكەن دەڵێن ئیمان قەول و وە عەمەلە لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر دەرۆن بیدعە ناكەن شیرك ناكەن، وە پیان دەوترێت سەلەفی لەسەر مەنهەجێكی پاك و خاوێنن ئەو هەموو فیرقەی باسمان كرد هەمویان دژایەتی دەكەن .
#داواكارم لە الــلّٰــه ﷻ لەم كۆمەلەیە حسابمان بكات
له تاریکاییەکانی کوفر و ئیلحاد ،بەرەو نوور و ڕووناکی وەحی. آمين.
لە عەقیدەی ئەشعەریەکاندا
ئەو قوڕئانەی کە لەسەر زەوییە مەخلوقە، کەلامی الــلّٰــه-ش نیە، بەڵکو عیبارەتە لە کەلامی نەفسی الــلّٰــه، بەڵام ئەو قورئانەی کە لە ئاسمانە ئەویان کەلامی الــلّٰــه یە و غەیر مەخلوقە، ئەویش الــلّٰــه قسەی پێ نەکردووە بە دەنگ و بە پیت، بەڵکو کەلامی نەفسی الــلّٰــه یە بەبێ دەنگ و پیت، جبریل تەعبیری لێکردووە بە دەنگی خۆی
بۆیان کاتێک ئەشعەریەکان کە ئەڵێن قوڕئان کەلامی الــلّٰــه یە و مەخلوق نیە، مەبەستیان کەلامی نەفسی الــلّٰــه یە کە بێ دەنگ و بێ پیتە، ئەگینا ئەو قوڕئانەی لەسەر زەوییە کەلامی الــلّٰــه نیە و مەخلوقیشە
ئەشعەریەکان ئەڵێن: بەڵام ئەمە نابێ بووترێ بۆ خەڵکی عەوام تەنها ئەبێ لە دەرسەکان بۆ قوتابیان باس بکرێت، ئەبێ لەناو خەڵکی عەوام بووترێ قورئان کەلامی الــلّٰــه یە و مەخلوق نیە.
بۆیە هەندێک لە حەنبەلیەکان ئەیانشوبهێنن بە مونافیقەکانی سەردەمی رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم لەم بابەتەدا، واتا چۆن ئەوان کوفری ناخیان ئەشاردەوە و بە زاهیر شتێکی تریان دەرئەخست، ئەشعەریەکانیش بە هەمان شێوە.
الــلّٰــه ریسوات بکات و لەناوت بەرێت کە دفاع لەمانە ئەکەیت و ئەڵێی شوبهە و تەئویلیان هەیە نابێ تەکفیر بکرێن، کەچی بۆ خەڵکی عەوام و نەخوێندەواریش هەمیشە زمانت درێژە بڵێی لە کوفری گەورەدا عوزر بە جەهل و عوزر بە تەئویل نیە، گەر درۆ ناکەیت هەر هیچ نەبێ بڵێ ئەم ئەشعەریانە گومڕا و بیدعەچین ڕقم لێیانە و دژایەتیان ئەکەم، بەڵام بە هیچ شتێک ڕازی نین جگە لەوەی بە ئیمام وەسفیان بکەن.
چ ئایەتێک و فەرموودەیەک بووە بە شوبهە بۆیان کە ئەم کوفرە گەورەیە بکەن ؟ گەر کەسێک عیلمی کەلام نەخوێنێتەوە کەی ئەم کوفرانە بە خەیاڵی دادێت و ئەی بیستێ ؟
ئێوە هەرگیز ئەشعەریەکان تەکفیر ناکەن تاکو نەبن بە سەرۆک ووڵات و کاربەدەست، چونکە هەموو دینی ئێوە بریتیە لە تەکفیر کردنی سەرۆکی ووڵات و کاربەدەستان.
أَبُو زُرْعَةَ فەرموویەتی:
زۆرمان پێ سەیرە کەسێک فــەتــوا دەدات لە باسی تــەڵاق دا کەمتر لە (100) هەزار حەدیسی لەبەرە.
📚«سِيَر أعلَام النُّبلاء.»وا عجبا لزماننا ...
ابن قدامة دەڵێت:
أحمدی کوڕی حەنبەل(رحمە️ الــلّٰــه)
بە مەکروهی زانیوە شیری ئافرەتە بەدڕەوشت و باوەڕ کزەکان بخرێتە دەمی منداڵەوە، عومەری کوڕی خطاب(رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ) وە عومەری کوڕی عبدالعزیز (رحمە️ الــلّٰــه) فەرموویانە:
( اللّبنُ یشتبە )
شــیــر پــێــدان لــەیــەک چــوون دروســت دەکــات .
📚المغني (٣٤٦/١١).
بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە #ووتنی (قوڕئان مەخلوقە) شتێکی هێندە گەورە نیە و بابەتێکی خەفیە
ئــیــمــام احــمــد (٢٤١ هـ) ئەڵــێ:
چ کوفرێک لەمە ڕوونترە ؟! وە چ کوفرێک لەمە کوفرترە ؟! کە پێیان وابوو قوڕئان مەخلوقە ئەوا پێیان وایە ناوەکانی الــلّٰــه مەخلوقن، وە عیلمی الــلّٰــه مەخلوقە، بەڵام خەڵکی بە سوک سەیری ئەمە ئەکەن و ئەڵێن: تەنها ئەڵێن (قورئان مەخلوقە) جا بە سوک سەیری ئەکەن و وائەزانن شتێکی سوک و ئاسانە، نازانن چ کوفرێکی تێدایە.
وأي كفر أبين من هذا؟ وأي كفر أكفر من هذا؟ إذا زعموا أن القرآن مخلوق، فقد زعموا أن أسماء الله مخلوقة وأن علم الله مخلوق، ولكن الناس يتهاونون بهذا، ويقولون: إنما يقولون القرآن مخلوق، فيتهاونون ويظنون أنه هين، ولا يدرون ما فيه من الكفر.
📚(السنة للخلال : 1793)
بۆ ئەوانەی کە پێیان وایە ووتنی (قوڕئان مەخلوقە) بابەتێکی خەفیە دوای ئیقامە حوججە خاوەنەکەی تەکفیر ئەکرێت
الخلال (٣١١ هـ) ئەڵێ:
حرب بن إسماعيل الكرماني (٢٨٠ هـ) پێی ڕاگەیاندم: بیستم لەلای باوکی عبدالــلّٰــه -واتا ئیمام احمد- (٢٤١ هـ) باسی ووتەی خەڵکی کرا کە ئەڵێن قوڕئان مەخلوقە.
ووتــــی: کوفرێکی ئاشکرایە، کوفرێکی ئاشکرایە.
قال الخلال:
أخبرني حرب بن إسماعيل الكرماني قال: سمعت أبا عبدالله -وذكر عنده كلام الناس في القرآن أنه مخلوق-.
فقال: كفر ظاهر، كفر ظاهر.
📚(السنة : ١٨١٥)(وَمَن لَّمۡ یَحۡكُم بِمَاۤ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡكَـٰفِرُونَ) [المائدة: ٤٤] هەموو دینیان لەم ئایەتە کۆکردۆتەوە ئەڵێن هەر کەسێک حوکم بە قوڕئان نەکات کافرە، تەنها بیریان لای جێبەجێ کردنی حەددەکانە بەڵام لایان شتێکی هێندە گەورە نیە بووترێ ئەو قوڕئانە مەخلوقە!!! ئەوەی وای ووتوە ئیمامە!!! بابەتێکی خەفیە پێویستی بە ئیقامە حوججەیە!!! کوفری ئەو کەسە گەورەترە کە ئەڵێ قوڕئان مەخلوقە، یان ئەو کەسەی کە حەددەکانی ناو قوڕئان جێبەجێ ناکات ؟
.
﴿إِذَا أَحَبَّ اللَّهُ العَبْدَ....؟!﴾
حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَلاَمٍ، أَخْبَرَنَا مَخْلَدٌ، أَخْبَرَنَا ابْنُ جُرَيْجٍ، قَالَ: أَخْبَرَنِي مُوسَى بْنُ عُقْبَةَ، عَنْ نَافِعٍ، قَالَ: قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَتَابَعَهُ أَبُو عَاصِمٍ، عَنِ ابْنِ جُرَيْجٍ، قَالَ: أَخْبَرَنِي مُوسَى بْنُ عُقْبَةَ، عَنْ نَافِعٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: إِذَا أَحَبَّ اللَّهُ العَبْدَ نَادَى جِبْرِيلَ: إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ فُلاَنًا فَأَحْبِبْهُ، فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ، فَيُنَادِي جِبْرِيلُ فِي أَهْلِ السَّمَاءِ: إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ فُلاَنًا فَأَحِبُّوهُ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ، ثُمَّ يُوضَعُ لَهُ القَبُولُ فِي الأَرْضِ.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
کاتێک پەروەردگار بەندەیەکى خۆى خۆش بووێت بانگى جبرئیل دەکات و ئينجا پێی دەفەرمووێت: من فلانم خۆش دەوێت تۆش خۆشت بووێت.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: جبرئیلیش خۆشی دەوێت، پاشان جبرئیل لە ئاسمان بانگ دەکات وه دەڵێت: الــلّٰــه فلانى خۆش دەوێت ئێوەش خۆشتان بووێت، جا ئەوانەى لە ئاسمانن خۆشیان دەوێت پاشان لە زەویدا پەسەند دەبێت.
📚[صحیح البخاري (3209)]
