uz
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Kanalga Telegram’da o‘tish

تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn

Ko'proq ko'rsatish
520
Obunachilar
-124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-330 kunlar
Postlar arxiv
عبد الــلّٰــه بن عباس دەڵێت : کاتێک (آدم) یەکەم کوڕی لەدایک بوو، إبلیس هاتە لای، ووتی: من ئامۆژگاریت دەکەم سەبارەت بەم کوڕەی خۆت ناو بنێ: عبد الحارث. آدم ووتی: پەنا بە الــلّٰــه دەگرم لە گوێڕایەڵی کردنت. -ابن عباس ووتی: وە ئەو (إبلیس) لە ئاسماندا ناوی الحارث بوو- . آدم ووتی: پەنا بە الــلّٰــه دەگرم لە گوێڕایەڵی کردنت، من گوێڕایەڵیم کردی لە خواردنی درەختەکە لەبەهشتەوە دەرت کردم، چیتر گوێڕایەڵیت ناکەم. بۆیە کوڕەکەی مرد، پاشان کوڕێکی تری بۆ لەدایک بوو دوای ئەوە، ووتی: گوێڕایەڵیم بکە، ئەگینا دەمرێت وەک چۆن ئەوەی یەکەم مرد، سەرپێچی کرد، ئەویش مرد، ووتی: بەردەوام دەبم لە کوشتنیان تا ناوی دەنێت: عبد الحارث. هەر لەسەری بەردەوام بوو تا ناوی نا: عبد الحارث، بۆیە ئەمەش ووتەیەتی: ﴿جعلا له شركاء فيما آتاهما﴾، (آدم) کردی بە شەریکی لە گوێڕایەڵی کردنیدا نەک لە پەرستنی، وە شەریکی بۆ الــلّٰــه بڕیار نەدا، بەڵام گوێڕایەڵی کرد . .
📚[تفسير ابن جرير الطبري ٦٢٤/١٠]

﴿لەبارەی سلام کردنەوە کاتێک ئەچیتە ماڵەوە و کەسی لێ نییە﴾ حدثنا حمید بن عبدالرحمن عن هیشام بن سعد عن نافع عن إبن عمر في الرجل یدخل فی البیت أو في المسجد لیس فیە أحد قال :یقول:السلام علینا وعلی عباد اللە الصالحین بۆی باس کردین حمید بن عبدالرحمن لە هیشام بن سعدەوە لە نافع لە إبن عمرەوە لەبارەی پیاوێک کە ئەچێتە ماڵەوە یان ئەچێتە مزگەوت و کەسی لێ نییە وتــی: ئەڵێت:《السَّلام علینا وعلیٰ عباد الـلّٰـە الصّالحین》
📚«مصنف إبن أبی شیبة(27504)»

ئەوەی ئێستا هێندە گەورە کراوە و فووی تێ کراوە بەڕاستی کەسێک کەمێک شارەزایی سوننەت بێت و مامەڵە کردنی زانایانی ئەهلی سوننە بزانێت لەگەڵ ئەهلی بیدەع دەزانێ چ کەسانێکی نەفام دەیکەن سەرنج بدەن کەسێکی وەک هەڵۆ سەدان قسەی گۆڕی هەر ڕۆژی قسەیەک ئەکات هەر ڕۆژی عەقیدەیەکی هەیە، هەموو جارێکیش ئەوەندە موسەیتەرانە دەری ئەبڕێ وەک بڵێی هیچ نەماوە نەیزانێ وەک خۆی ئەڵێ ٤٠٠ تەفسیری خوێندووەتەوە ^^ تا ئێرە قەینا ئەڵێین حەقی پێ گەشتووە و شوێنی کەوتووە، بەڵام هیچ جارێک تەوبەی لە بیدعەکانی پێشتری نەکردووە من نەمدیووە لە بابەتێک بیدعەی بڵاو کردبێتەوە دوایی تەوبەی کردبێت لە بیدعەکەی بە ئاشکرا وەک چۆن پێشتر بانگەوازی بۆ ئەکرد « ئەو سوننەتەی کە لێی لانادەین ئێمە نرخ نەدانە بەو جۆرە کەسانە و هەژمار نەکردنیانە لە ئەهلی سوننە » ئەمە لە کاتێکدا گەر هیچ بیدعەیەکی نەمابێت وە ئەو دەیان بیدعەی ماوە وە مەنهەجی تێکەڵە و هیچی بەسەر هیچەوە نییە، لێی بپرسە خۆی نازانێ چییە ئەو زەممی ئەشعەریەکان ئەکات لەملاوە کتێبەکانی الغزالي شەرح ئەکات و گەورەیان ئەکات لەلای خەڵک لە کاتێکدا حاڵی ئەشعەریەکانی دیکە زۆر لە الغزالي باشتر بووە لە هەندێ ڕوەوە چەندین گومڕایی دیکەی هەیە ئەمما ئەوەی زۆر جێی داخە ئێستە ئەم کەسە کۆمەڵێک نەزان و عاطفی کردوویانە بە ئیمام أحمد مەدحی ئەکەن و گەورەی ئەکەن و فووی تێ ئەکەن بە تەنها هەر خۆیەتی لە ساحەکە و نازانم درۆی گەورە گەورە ئەسڵەن وەک مەدح نا وەک بەیانی حاڵ کاتێک من و چەند برایەکی دیکە لێرە تەکفیری ئەوانمان دەکرد واتە ئەشعەریەکان مەلا هەڵۆ هەر کتێبەکانی سوننەی نەدیبوو، وە کەسانێکیش شاهدی ئەوەن لە سەروو هەموویانەوە الله جل جلاله، کە ئەو ئێستە قسە ئەکات لەسەریان و ئەوان وەڵام دەدەنەوە واتای ئەوە نییە ئەو یەکەم کەس بێت ئەسڵەن لە کۆتایی هەموو خەڵکیەوە گەشتە ئەم بابەتانە ئەو جارێ خۆیان گەر زۆر زۆر یش باش بن لا أقل بەمەی ئەیکەن ئەبنە جێی پرسیار لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە، بەڵام ئەمە بڕیار دانە بە عاطیفە بەڕاستی بزانین کێ لە سەلەف هاتووە بەو شێوەیە بیدعەچیەکی گەورە کردووە لەبەر ئەوەی ڕەددی گرووپێکی داوەتەوە وە من هیچ کێشەکەی کەسیم نییە لەگەڵ هەڵۆ وە لە نزیکەوە نایناسم، وە زۆریشم پێ خۆش ئەبوو وانەبێت بەڵام خۆ گێل کردن لەم ڕاستیانە هیچ سەوز ناکات وە ئەو هەرایەکی نایەوە بە باس کردنی کاتی مردنی أبو الحسن و جۆری مردنەکەی گەر نا شتەکە بەو شێوەیەی لێ نەدەهات، ئەگەر چی ئەمەی ئەو دەیڵێ هاتووە و گرفت لەوە نییە بەڵام گرفت لە جۆری باس کردنەکەیە، بۆ نموونە: ئەو جەزم دەکات بەوەی کە أبو الحسن وا مردووە، حوکم ئاوا دەرناکرێ، بە تایبەتی حوکمێک پێویستی بە ٤ شاهیدی دادگەر هەبێت وە نەقڵ کردنیشی لە أبو علي وەک ئەو نییە کە ئەو هێناویەتی چونکە ئەو ناڵێ: هەموو ئەمانە بەو شێوەیەیە کە باسیان ئەکەم بەڵکو ئەڵێ ئەوەی نزیکەکانی خۆی بۆمیان گێڕاوەتەوە من هەمووی ئەگێڕمەوە، لە شەرع ئەمەش هیچی پێ جێگیر ناکرێت چ جای حوکمێکی زۆر قورسی وەهایی، ناڕۆمە ناو ئەو باسە کە فوقەهائـ چۆن ئەوە جێگیر ئەکەن و چۆن مەرجداری ئەکەن و ئەمەش چەند مەرجی کەمە، بۆیە بەو هەڕەمەکیە ئەو حوکمە جێگیر ناکرێت وە ئەو باسی أبو علي الأهوازي ئەکات کە ئەو بەسەرهاتە ئەگێڕێتەوە بەڵام نایناسێنێ کە أبو علي الأهوازي کێیە ناوەکەشی وانابات بەڵکو دەڵێ ابن الأهوازي هەتتا من چەند گەمژەیەکم بینی دەیانووت ئەو شیعەیەکی پیس بووە و هتد… کە من نازانم ئەوەی باسی دەکەن کێیە بەڵام تۆ کاتێک شتێکی غەریب باس ئەکەیت پێویستە زۆر لایەن هەیە گرنگیان پێ بدەی تاوەکو مەفسەدەی لە مەسڵەحەت زیاتر نەبێ گریمان هەموو ئەمانەش وابوون و گوتمان ئاساییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا کێشەی نێوان ئێمە و ئەشاعیرە ئەوەیە تاوەکو تۆ بەمە أبو الحسن لەبەرچاو خەڵکی بخەیت ؟ بێگومان بیدعەکانیان و زەندەقەکەیانە نەک ئەوە، جا بۆیە ئێمە باسی بیدعە ئەکەین و ئەهلەکەی، تێکەڵ کردنی ئەم بابەتانە بەوە لە بار و دۆخێکی ئاوادا ڕەنگە زیانی زیاتر بێت لە سوود وە من چەندین کەسم بینی کاردانەوەی خراپیان هەبوو لەسەر ئەو چیرۆکە، وە گەر بە جۆرێکی دیکە زەندەقەی أبو الحسن بگەیەندارایە دڵنیام سوودی زۆر دەبوو چونکە خۆم تاقیم کردۆتەوە کە نەزانەکان پێش هەموو کەس دژایەتی دەکەن حەق سەردەخەن وەرگیراوە لە برایەک

جا حەتمەن نەبێتە مەدح بۆ خۆمان قەت بەدرۆو بێ بەڵگە نە قسە بە کەس ئەڵێین نە پشتگیری لە کەس ئەکەین، وە سەبارەت با مەلا هەڵۆ ئەمە خۆی ڕەددی خۆی ئەداتەوە، هەرجارەو نەوعێکە لەبارەی شەخسەکان قەتیش نایبینی دان بنێ بە هەڵەدا وەک چۆن بە ڕوونی بیدعە و هەڵە ئەکا ئاوا بە ئاشکرایی تەوبەی لێبکا،

#ئاگاداربـن #مـه‌تـرسـی_تاشـیـنـی_پـشـتـەمـل ٥٨٥- قال أبو بكرٍ المَرُّوذي: سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ [أحمد بن حنبل] عَنْ حَلْقِ الْقَفَا؟ فَقَالَ: هُوَ من فعل الْمَجُوسِ، وَمَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ. المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبد️ اللّٰه دەربارەی تاشینی پشتەمل؟ وتی: ئەوە لە کار و کردەوەی مەجوسیەکانە، وە هەر کەسێک خۆی بچوێنێت بە قەومێک ئەوە لەوانە . #ڕوونکردنەوە : لەوکاتەدا ئەکرێت قژیان درێژ بووبێت، ئەگەر قژیش درێژ بێت پێویست بە تاشینی پشتەمل ناکات . وە ئەکرێت قژیان کورت بووبێت وەکو زۆربەی هەرەزۆری پیاوی ئێستا، جا کەراهەتەکە بۆ تاشینیەتی نەوەک کورت کردنەوە، و️ اللّٰه أعلم . ٥٨٦ - قُرِئَ عَلَى أَبِي عَبْدِ اللَّهِ وَأَنَا أَسْمَعُ يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ قَالَ دُعِيَ حُذَيْفَةُ إِلَى شَيْءٍ قَالَ فَرَأَى شَيْئًا مِنْ زِيِّ الْأَعَاجِمِ قَالَ فَخَرَجَ وَقَالَ مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ المَروذي ئەڵێت :خوێندرایەوە بەسەر ابي عبدالله، وەمن گوێم لێ بوو لە یحیی بن سعید لە ابي عبیدة وتی: حذیفە بانگێشت کرا بۆ شتێک، جا شتێکی بینی لە جل و بەرگی ئەعجەمیەکان، جا چوویە دەرەوە وتی: هەر کەسێک خۆی بە قەومێک بچوێنێت ئەوە لەوانە - وَكَانَ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ لَا يَحْلِقُ قَفَاهُ إِلَّا فِي وَقْتِ الْحِجَامَةِ المَروذي ئەڵێت :وە أبو عبد️اللّٰه پشتەملی چاک نەئەکرد تەنها لە کاتی کەڵەشاخدا نەبێت . ٥٨٧ - قُلْتُ لِأَبِي عَبْدِ اللَّهِ يُكْرَهُ لِلرَّجُلِ أَنْ يَحْلِقَ قَفَاهُ أَوْ وَجْهَهُ فَقَالَ أَمَّا أَنَا فَلا أَحْلِقُ قَفَايَ وَقَدْ رُوِيَ فِيهِ حَدِيثٌ مُرْسَلٌ عَنْ قَتَادَةَ فِيهِ كَرَاهِيَةٌ قَالَ إِنَّ حَلْقَ الْقَفَا مِنْ فِعْلِ الْمَجُوسِ وَرُخِّصَ فِي وَقْتِ الْحِجَامَةِ. المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبد️ اللّٰه : بێزراوە پیاو مووی پشتەملی یان دەموچاوی بتاشێت؟ وتی : من پشتەملم ناتاشم، وە دەربارەی کەراهەتی فەرموودەیەکی مُرسَل هاتووە لە قَتادة ـەوە، ئەوە لە کار و کردەوەی مەجوسیەکانە، ڕوخسەت بە کردنی دراوە لە کاتی کەڵەشاخدا . ٥٨٨ - سَمِعْتُ مُثَنًّى الْأَنْبَارِيَّ يَقُولُ سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ عَنْ حَلْقِ الْقَفَا قَالَ لَا إِلَّا أَنْ يَكُونَ فِي وَقْتِ الْحِجَامَةِ. المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی مُثَنی الأنباري بووم وتی : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی تاشینی پشتەمل؟ وتی : نەخێر، مەگەر لە کاتی کەڵەشاخدا نەبێت. ٥٩٨ - سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ عَنْ حَلْقِ الرَّأْس فكرهه قتل تَكْرَهُهُ قَالَ أَشَدُّ الْكَرَاهِيَّةِ ثُمَّ قَالَ كَانَ مَعْمَرٌ يَكْرَهُ الْحَلْقَ وَأَنَا أَكْرَهُهُ وَاحْتَجَّ أَبُو عَبْدِ اللَّهِ بِحَدِيثِ عُمَرَ بْنِ الَخَطَّابِ أَنَّهُ قَالَ لِرَجُلٍ لَو وَجَدْتُكَ مَحْلُوقًا لَضَرَبْتُ الَّذِي فِيهِ عَيْنَاكَ. المَروذي دەڵێت: پرسیارم لە باوکی عبدالله کرد دەربارەیی سەر سفرکردن، ڕقی لێ بۆوە، وتم ڕقت لێی ئەبێتەوە؟ وتی زۆر زیاتریش، پاشان وتی: معمر ڕقی لەسەر سفر کردن بوو وە منیش ڕقم لێی ئەبۆوە، جا ابو عبد️اللّٰه احتجاجی کرد بە قسەی عمر بن الخطاب کە بە پیاوێکی وت: ئەگەر بم بینایە سەرت سفر کردبوایە، لێم ئەدایت بەوەیی لەنێو چاوەکانت دایە. ٥٩٩ - عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الْقَزَعِ وَالْقَزَعُ أَنْ يُحْلَقَ رَأْسُ الصَّبِيِّ وَيُتْرَكَ بَعْضُ شَعْرِهِ. المَروذي ئەڵێت : أبو عبد️اللّٰه بۆی گێڕاینەوە وتی : یحیی بن بُکَیر بۆی گێڕاینەوە وتی : زُهَیر بۆی گێڕاینەوە وتی : عمر بن نافِع بۆی گێڕاینەوە لە باوکیەوە :لە إبن عمر ـەوە رضي️ اللّٰه عنه فەرمووی : رسول️ اللّٰه ﷺ نەهی کردووە لە قَزَع. وە (القَزَع) ئەوەیە سەری منداڵ بتاشرێت و بەشێک قژی پێوە بەجێ بهێڵدرێت.
📚«کتاب الوَرَع للمَرُّوذي »
عَنِ ابْنِ عُمَرَ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ رَأَى صَبِيًّا قَدْ حُلِقَ بَعْضُ شَعَرِهِ، وَتُرِكَ بَعْضُهُ، فَنَهَى عَنْ ذَلِكَ، وَقَالَ: «احْلِقُوا كُلَّهُ، أَوِ اتْرُكُوا كُلَّهُ». لە إبن عمر ـەوە رضي️ اللّٰه عنه فەرمووی: رسول️ اللّٰه ﷺ منداڵێکی بینی هەندێک لە قژی چاک کرد، وە هەندێکی بەجێ هێشت، جا رسول️ اللّٰهﷺ ڕێگری لەمە کرد، وە فەرمووی: هەمووی چاک بکەن، یاخود هەمووی واز لێ بهێنن.
📚«المُسنَد للإمام أحمد : ٥٦١٥»
‒– ئیماندار کاتێک فەرمانێک یان ڕێگریەک لە️ اللّٰه و ڕەسولەکەی بۆ دێت ئەڵێت سمعنا وأطعنا واتە بیستمان و گوێرایەڵ بووین ، یەهودیش کاتێک فەرمانێک یان ڕێگریەک لە اللّٰه و ڕەسولەکەی بهاتبایە دەیانگوت سمعنا وعصینا واتە بیستمان و سەرپێچیمان کرد جا ئێوە لە مسوڵمانان و ئیمانداران بن کاتێک فەرمانێک یان ڕێگریەکتان بۆدێتە پێش لەکاروباری دینەکەتان وەکو یەهود مەبن، ‌بَاْرَكَ‌ اللّٰهُ ‌فِیكم.

#زاناڪەتان_جاهلە #زاهدەڪەتان_دونیا_ویستە... ✹بــلال بــن ســعــد دەڵـــێ: زاناڪەتان جاهلە، وە زاهدەڪەتان ڕوغبەتۍ هەیە بۆ دونیا و باوەشۍ پێدا دەڪات، وە عابدەڪەتان ڪەم تەرخەمە.☟☟☟☟☟ 🔸حدثنا الولید بن مسلم ، قال : سمعت الأوزاعي ، قال : سمعت بلال بن سعد ، یقول : عالمڪم جاهل ، وزاهدڪم راغب ، وعابدڪم مقصر.
📚 ڪتاب‌ العلم لأبي خیثمة‌ | ۷۱
✍️أبو عمرو بلال بن سعد بن تمیم الدمشقي ، تابعییە ساڵۍ ❪110❫ هیجرۍ وەفاتۍ ڪردووە ، جا سەرنج بدەنە وتەڪەۍ لە چ سەردەمێڪدا وتوویەتۍ و بۆ چ جیلێڪۍ وتووە، دەۍ خاڪ بەسەر ئەم خەڵڪەۍ ئێستا لە هەرسێ حاڵەڪەدا تیاچوون گەر الــلّٰــه تعالۍ ڕەحممان پێ نەڪات، هەرچۍ عیلمە ئەوە خەڵڪ پشتۍ تێڪردووە ئەوانەشۍ هەڵگرنۍ زۆربەۍ زۆریان لە عەقیدە و مەنھەج شوێن سەلەف نەڪەوتوون، ئەمما زوهدەڪەش ئەوە هەر مەپرسن هەژارەڪەمان لە دەوڵەمەندۍ سەردەمۍ سەلەف زیاترۍ هەیە، هەرچۍ عیبادەتە ئەوە فەڕزەڪان بە حاڵ دەڪرێن و لە ڪۆڵ دەڪرێنەوە. نسأل الــلّٰــه العافیة.

خواردنی پێغەمبەر یەحیای کوڕی زەکەریا[علیهمُ الصَّلاةُ وَ السَّـلام] #کـولـلـە و ناواخنی دار بوو؛ لەگەل ئەوەشا بەخۆی ئەوت ئەی یحییٰ کێ لە تۆ خۆشگوزەرانترە خواردنت کولـلـەو ناواخنی دارە.
📚«الزهد إمام أحمد ٤٢٢»

عائیشە الــلّٰــه لێی رازی بێت دوو ڕایەخی بۆ پێغەمبەر ﷺ دروست کرد بەڵام ڕازی نەبوو تەنها بەوە نەبێت لەسەر یەک دانەیان پاڵ بکەوێت.
📚«کنز العمال؛ ٧٧٩٦/٣»
عائیشە الــلّٰــه لێی ڕازی بێت گوتی: ئافرەتێک لە پشتیوانان (الانصار) هاتە لام، بینی ڕایەخی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ دوو قەدکراوە، گەڕایەوە ماڵی خۆی و ڕایەخێکی بۆ ناردم کە ناوەکەی خوری بوو، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ هات بۆ لام و فەرمووی: ئەمە چیە ؟ گوتم: فڵانە ئافرەتی پشتیوانان (الانصار) هات بۆ لام و ڕایەخەکەی تۆی بینی و ئەمەی بۆ ناردم، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: بۆی بگەڕێنەوە، بەڵام نەم گەڕاندەوە چونکە حەزم کرد لە ماڵەکەمدا بێت، تا سێ جار ئەمەی پێ گوتم، فەرمووی: عائیشە بیگەڕێنەوە، سوێند بەالــلّٰــه ئەگەر ویستبام الــلّٰــه عز وجل کێوی زێڕ و زیوی لەگەڵ دەڕواندم، بەڵام من نەمویست.
📚«البخاري في فتح الباري؛ ٢٩٢/١١»

عائیشە رَضِىَ الــلّٰــه عَنْه وتی : پێغەمبەر ﷺ لە دونیا دەرچوو وه هەرگیز لە نانی گەنم تێری نەخوارد .
📚«أخرجە البخاري؛ ٥٤١٦ 📚ومسلم؛ ٢٩٧٠»

خواردنی پێغەمبەر یەحیای کوڕی زەکەریا[علیهمُ الصَّلاةُ وَ السَّـلام] #کـولـلـە و ناواخنی دار بوو؛ لەگەل ئەوەشا بەخۆی ئەوت ئەی یحییٰ کێ لە تۆ خۆشگوزەرانترە خواردنت کولـلـەو ناواخنی دارە.
📚«الزهد إمام أحمد ٤٢٢»

#ئـاوی_زەمــزەم بــۆ ئەو مەبەست و نیەتەیە دەخورێتەوە بۆی واتا بە نیەتی هەرچی بیخۆیتەوە بۆت دەبێ بە ئیزنی️ الــلّٰــه تعالى .

‹ ٩٤٣٦ › عبد الرزاق ، عَنِ الثَّوْرِيِّ قَالَ : سَمِعْتُ مَنْ يَذْكُرُ ، أَنَّ ابْنَ عَبَّاسٍ شَرِبَ مِنْ زَمْزَمَ ، ثُمَّ قَالَ : أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا ، وَرِزْقًا وَاسِعًا ، وَشِفَاءً مِنْ كُلِّ دَاءٍ . عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عباس ڕەزاو ڕەحمەتی الــلّٰــه‌ی لێ بێت ئاوی زەمزەمی خواردەوەو پاشان فەرموی؛ داوای زانستی بەسود دەکەم ، داوای ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکەم ، وە داوای شیفاو چارەسەر لە هەموو دەردێک دەکەم ..
📚 ـ مصنَّف عبد الرَّزاق .

| ماڵی ئافرەت شیفایە بۆ پیاو | لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرمووێت ئیمامی علی : سێ درهمی لێ داوا بکە لەو مارەیی پێت داوە و بیدە بە هەنگوین و لەگەڵ ئاوی ئاسماندا تێکەڵی بکە و بیخۆ دەبێتە هۆی شیفا و بەرەکەت بۆت . وَءَاتُواْ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحۡلَةٗۚ فَإِن طِبۡنَ لَكُمۡ عَن شَيۡءٖ مِّنۡهُ نَفۡسٗا فَكُلُوهُ هَنِيٓـٔٗا مَّرِيٓـٔٗا وە ئەی هاوسەران مارەیی ژنان بدەن، پێدانێكی پێویست و بە ڕەزامەندی و پێخۆش بونەوە. وە ئەگەر لە دڵەوە پێیان خۆش بوو شتێك لەو مارەییە ببەخشن پێتان ئەوە وەریبگرن لێیان، و بەئارەزووی خۆتان بەكاری بهێنن، چونكە حەڵاڵە و پاكە.
📚| سورة النساء ٤ |
عَنْ يَعْقُوبَ بْنِ المُغِيرَةَ بن شُعبَة ، عَنْ عَلِيٍّ رضي الله عنه قَالَ : « إِذَا اشْتَكَى أَحَدُكُمْ شَيْئًا فَلْيَسْأَلِ امْرَأَتَهُ ثَلَاثَةَ دَرَاهِمَ مِنْ صَدَاقِهَا، فَلْيَشْتَرِ بِهَا عَسَلًا ، فَيَشْرَبْهُ بِمَاءِ السَّمَاءِ ، فَيَجْمَعُ اللَّهُ الْهَنِيءَ الْمَرِيءَ وَالْمَاءَ الْمُبَارَكَ وَالشِّفَاءَ ».
📚| مصنف ابن أبي شيبة (٥/٥٩) . 📚| تفسير ابن أبي حاتم  (۳/٦٨٢) .

#ابــن_تـیـمـیـە پشتی شکێنی عوزدان بە تەئویل لە مسائیلی سیفەتی ئیستوادا بزانین شوێنکەوتوانی چی دەڵێن : ئێژێ تەفسیر کردنی ئیست
#ابــن_تـیـمـیـە پشتی شکێنی عوزدان بە تەئویل لە مسائیلی سیفەتی ئیستوادا بزانین شوێنکەوتوانی چی دەڵێن : ئێژێ تەفسیر کردنی ئیستوا بە ئیستولی [ وەک ئەشعەریەکان و جەهەمیەکان کە دەیان کرد] بە کۆدەنگی زانایانی ئومەت نفی کردنی ئەوەیە پەروەدگار لەسەر عەرش بێت ! ئەوە جەهەمیەکی گومڕایە ... وتأويل الاستواء بالاستيلاء مردود من عدة وجوه، فهو باطل من حيث اللغة، واللسان، ومن حيث ما نقل عن السلف، فإن "أهل السنة وسلف الأمة متفقون على أن من تأول استوى بمعنى استولى، أو بمعنى آخر ينفي أن يكون الله فوق سماواته فهو جهمي ضال .
📚[شرح العقيدة الواسطية ص(71)]
#ئێستا حوکمی #ابــن_حـجـر و #نــەوەوی و باقی ئەتباعەکانی تر ئەشعەریەکان چیە کە تەئویلی سیفاتیان کردووە ؟! باسکردنی ئەمەش تەنها بۆ ڕونکردنەوەی ئەو تعصبەیە کەسانێک بۆ شخسێکیان دەبێت لە کاتێکدا ئەم وتەی ئەم نقڵی کردوە هەموو سەلەف نقڵی کردووە و ڕونیان کردۆتەوە بەڵام شوێنکەوتوانی وازیان لێ هێناوە و پێیان وایە ڕاستەوخۆ کافر نابێت ...

تابیعی تابیعین فضیل بن عیاض رحمەُ ️ الــلّٰــه دەربارەی ئەم ئایەتە (أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا) دەڵێت: تا بزانێ کامتان عیبادەتەکانتان بە نییەت پاكی و بەڕاستی ئەنجام ئەدات چونکە کارو کردەوە هەرچەند بە ئیخڵاسیشەوە بکرێت گەر ڕاست نەبێ لێت وەرناگیرێ وە چەندیش بە ڕاست و درووستی بکرێت گەر نییەتت پاك نەبێت لێت وەرناگیرێت  هەتا ئەوکاتەی بەڕاستی ئەیکەیت و نییەتیشت پاکە لەگەڵی  نیەتی پاکیش ئەوەیە کە تەنها بۆ️ الــلّٰــه کردەوە ئەنجام بدەیت  ڕاستـیش ئەوەیە کارو کردەوەکەت بەگوێرەی سوننەتی پێغەمبەری الــلّٰــه بێت و بیدعەو داهێنراو نەبێت
📚| موسوعةالتفسيرالمأثور مـ۲۲،صـ٦۳،٦٤ |

زهد السلف.... ۲۸۱۲ - حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ جَعْفَرٍ ، قَالَ : ثنا أَحْمَدُ بْنُ الْحُسَيْنِ ، قَالَ :ثنا أَحْمَدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَ : حَدَّثَنِي الْهَيْثمُ بْنُ مُعَاوِيَةَ ، قَالَ : حَدَّثَنِي شَيْخٌ ، لي قَالَ: كَانَ رَجُلٌ مِنَ الْأَغْنِيَاءِ بِالْبَصْرَةِ وَكَانَتْ لَهُ ابْنَةٌ نَفِيسَةٌ فَائِقَةُ الْجَمَالِ، فَقَالَ لَهَاأَبُوهَا :قَدْخَطَبَكِ بَنُو هَاشِمِ ، وَالْعَرَبُ، وَالْمَوَالِي فَأَبَيْتِ، أَرَاكِ تُرِيدِينَ مَالِكَ بْنَ دِينَارٍ وَأَصْحَابَهُ؟ ، فَقَالَتْ : هُوَ وَاللَّهِ غَايَتِي، فَقَالَ الْأَبُ لِأَخِ لَهُ : ائتِ مَالِكَ بْنَ دِينَارٍفَأَخْبِرْهُ بِمَكَانِ ابْنَتِي وَهَوَاهَا لَهُ قَالَ : فَأَتَاهُ ، فَقَالَ لَهُ : فُلانٌ يُقْرِئُكَ السَّلَامَ وَيَقُولُ لَكَ : إِنَّكَ تَعْلَمُ أَنِّي أَكْثَرُ أَهْلِ هَذِهِ الْمَدِينَةِ مَالًا وَأَفْشَاهُمْ ضَيْعَةً وَلِي ابْنَةٌ نَفِيسَةٌ وَقَدْ هَويَتْكَ فَشَأْنَكَ وَهِيَ ، فَقَالَ مَالِكٌ لِلرَّجُلِ : عَجَبًا لَكَ يَا فُلَانُ، أَوَمَا تَعْلَمُ أَنِّي قَدْطَلَّقْتُ الدُّنْيَا ثَلَاثًا » . الْهَيْثمُ بْنُ مُعَاوِيَةَقَالَ :حَدَّثَنِي شَيْخٌ ، لي دەڵێ :پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو لە بەسڕە کچێکی ئازیزی هەبوو بێ وێنە بوو لەجوانیدا، باوکی پێی وت : بەنی هاشم و هەموو عەرەب و مەوالییەکان داوایان کردووی و تۆش ڕەتتکردەوە، وائەبینم تۆ مالک بن دینار و هاوەڵەکانیت دەوێت؟ کچەکەش وتی:  والــلّٰــەی ئەو مەبەستی منە، باوکەکەش بە برایەکی خۆی وت: بڕۆ لای مالک بن دینار و هەواڵی پێبدە بەپێگەی کچەکەم و خۆشەویستییەکەی بۆی، وتی چووە لای و پێی وت: فڵان کەس سەلامت لێدەکات و پێت دەڵێت: بەڕاستی تۆ دەزانیت کە من خاوەن زۆرترین سامانم لەم شارەدا وە کچێکی ئازیزم هەیە تۆی خۆشدەوێت بۆیە خۆت و کچەکەم(چارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەم باسە)، مالیک ـیش بە پیاوەکەی وت: چەن سەیری تۆ ئەی پیاو؛ «ئایا نازانی کە من دونیام تەڵاقداوە سێ جار». ۲٨۱۳ ـ حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ جَعْفَرٍ، قَالَ: ثنا عَبْدُ اللهِ بْنُ أَحْمَدَ، قَالَ: حَدَّثَنِي أَبُو عَاصِمٍ عِمْرَانُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْأَنْصَارِيُّ قَالَ: ثنا أَبُو قُتَيْبَةَ، قَالَ: ثنا الْحَسَنُ بْنُ أَبِي جَعْفَرٍ، قَالَ: قِيلَ لِمَالِكِ بْنِ دِينَارٍ: أَلَا تَتَزَوَّجُ فَقَالَ: «لَوِ اسْتَطَعْتُ لَطَلَّقْتُ نَفْسِي» وترا بە مالک بن دینار: « ئایا زەواج ناکەی، ئەویش وتی: « ئەگەر بمتوانیبا خۆشمم تەڵاق دەدا»
📚حلیة الٲولیاء :|مـ۲صـ۲۹۷|#حلیة_الاولیاء

#جورئەتی_ابو_حنیفة «قَالَ مُحَمَّدُ بْنُ نَصْرٍ: وَزَعَمَ النُّعْمَانُ أَنَّ الْوِتْرَ بِثَلَاثِ رَكَعَاتٍ، لَا يَجُوزُ أَنْ يُزَادَ عَلَى ذَلِكَ وَلَا يَنْقُصُ مِنْهُ، فَمَنْ أَوْتَرَ بِوَاحِدَةٍ فَوِتْرُهُ فَاسِدٌ، وَالْوَاجِبُ عَلَيْهِ أَنْ يُعِيدَ الْوِتْرَ فَيُوتِرُ بِثَلَاثٍ لَا يُسَلِّمُ إِلَّا فِي آخِرِهِنَّ، فَإِنْ سَلَّمَ فِي الرَّكْعَتَيْنِ بَطَلَ وِتْرُهُ، وَزَعَمَ أَنَّهُ لَيْسَ لِلْمُسَافِرِ أَنْ يُوتِرَ عَلَى دَابَّتِهِ؛ لِأَنَّ الْوِتْرَ عِنْدَهُ فَرِيضَةٌ، وَزَعَمَ أَنَّهُ مَنْ نَسِيَ الْوِتْرَ فَذَكَرَهُ فِي صَلَاةِ الْغَدَاةِ بَطَلَتْ صَلَاتُهُ، وَعَلَيْهِ أَنْ يَخْرُجَ مِنْهَا فَيُوتِرَ، ثُمَّ يَسْتَأْنِفَ الصَّلَاةَ، وَقَوْلُهُ هَذَا خِلَافٌ لِلْأَخْبَارِ الثَّابِتَةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ وَأَصْحَابِهِ، وَخِلَافٌ لِمَا أَجْمَعَ عَلَيْهِ أَهْلُ الْعِلْمِ، وَإِنَّمَا أَتَى مِنْ قِلَّةِ مَعْرِفَتِهِ بِالْأَخْبَارِ، وَقِلَّةِ مُجَالَسَتِهِ لِلْعُلَمَاءِ» محمد بن نصر المروزي ووتی : نعمان بن ثابت اي ابو حنیفة بانگەشەی ئەوەی کرد کە وتر بە سێ ڕکاتە، وە جائیز نییە نە لەسەری زیاد بکرێت نە کەم بکرێت جا هەر کەسێ ویتری بە ڕکاتێ کرد ئەوە ویترەکەی فاسدە و تەواو نییە و تێکچووە، وە واجبە لەسەری کە ویترەکەی دوبارە بکاتەوە بە سێ ڕکات و لە هیچی سەلام نەداتەوە ئیڵا ئەوەی ئەخیری نەبێ، گەر لە ڕکاتی دووەم سەلامی دایەوە ئەوا ویترەکەی باطل بووە، وە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەسی موسافیر نابێ لەسەر ئاژەلەکەی ویتر بکات، چونکە ویتر لای ابو حنیفةی هیلاك واجبە، وە بانگەشەی ئەوەی کرد هەر کەسێ ویتری لەبیر چوو لە نوێژی بەیانی لەبیری هاتەوە ئەوا نوێژەکەی باطلە، وە واجبە لەسەری کە لە نوێژەکەی دەرچێت و ویترەکەی بکات، پاشان دەست بە نوێژەکەی بکاتەوە، وە ئەم قەولەی ابو حنیفةی هیلاك پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو ئەخبارانەی کە ثابتن لە رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم و هاوەلانیەوە، وە خیلافە لەگەل ئەوەی کە ئەهلی عیلم لەسەری کۆك بوونە، ئەوەیشی لە کەم زانین و ناسینی بە ئەخبارو لە کەمی دانیشتن لەگەڵ عولەمایان سەرچاوە گرتووە. سَمِعْتُ إِسْحَاقَ بْنِ إِبْرَاهِيمَ، يَقُولُ: قَالَ ابْنُ الْمُبَارَكِ، «كَانَ أَبُو حَنِيفَةَ يَتِيمًا فِي الْحَدِيثِ» ابن المبارك دەیووت «ابو حنیفة یەتیم بوو لە فەرموودە٫» حَدَّثَنِي عَلِيُّ بْنُ سَعِيدٍ النَّسَوِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ: "يَقُولُ لِهَؤُلَاءِ، أَصْحَابِ أَبِي حَنِيفَةَ: لَيْسَ لَهُمْ بَصَرٌ بشَيْءٍ مِنَ الْحَدِيثِ، مَا هُوَ إِلَّا الْجُرْأَةُ " احمد بن حنبل دەیووت بەوانە، هاوەلانی ابو حنیفة هیچ تێگەیشتنێکیان بۆ هیچ شتێکی فەرموودە نییە، جگە لە جورئەت و بوێری هیچیتر نییە، (واتا بە جورئەت بوون لەسەر قسە کردن بێ فەرموودە و بوێر بوون لە خیلافی فەرموودە قسەیان دەکرد و نەدەترسان)
📚[مختصر قیام اللیل]
سەیری کتێبەکە بکەن لە لاپەڕە (٢٩٠) تـا (٣٠١) چۆن بەڵگەی هێناوەتەوە و چەندەها فەرموودە و اخباری هێناوە لە رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم و هاوەلان و ئەهلی عیلم لە مەزهەبەکان سەبارەت بە ویتر و نوێژ لەسەر ئاژەل کردن ئینجا قسەکەی ابن المبارك تان بۆ ڕاستتر ئەبێتەوە کە ابو حنیفة چەند یەتیم بووە بە فەرموودە

مەرجی واجب بونی زەکات لە ئاژەڵدا ؛ 1_ زەکات‌ دەر موسڵمان بێت . 2_ ئازاد بێ، کۆیلە نەبێت. 3_ ئاژەڵەکان بەتەواوی موڵکی خۆی بێت . 4_ ئاژەڵەکان بگەنە ڕادەی زەکات . 5_ ساڵی ئیسلامی بەسەردا ڕۆشتبێت . 6_ ئاژەڵاکان بلەوەڕێندرێن لە پوش و گیای گشتی . ( ئەگەر خۆی دابەستەی کردبون و خۆی کاو عەلەف و گیای دەکڕی بۆیان ئەوە زەکاتی نیە، ئەگەر دەیلەوەڕاندن و کاو عەلەف و گیای بۆ دەکڕین ئەوکات سەیری مەصڕەفی کاو عەلەف دەکرێت گەر زیاتر بوو لە بەروبومی ئاژەڵەکان و فرۆشتنیان ئەوە زەکاتی نیە گەر کەمتر بوو ئەوە زەکاتی هەیە، بۆنمونە ؛ بایی سێ ملیۆن کاو عەلەفی دەکڕی و بەروبوم و فرۆشتی ئاژەڵەکانی بایی دوو ملیۆن بوو ئەوە زەکاتی نیە، یان بایی دوو ملیۆن کاو عەلەفی دەکڕی و بەروبوم و فرۆشتنی ئاژەڵەکانی بایی پێنج ملیۆن بوو یان سێ ملیۆن بوو ئەوە لەم کاتەدا دەبێت زەکاتیان دەربکات ). *ئەگەر ساڵ تێپەڕی بەسەر ئاژەڵەکاندا بەڵام ئاژەڵەکان گەورەو بچوکیان تێدا بوو ئەو کاتە تەکلیفی لەسەر نیە حەیوانی گەورە زەکات بدا بەڵکو حەیوانی مامناوەند زەکات دەردەکات. *ئەگەر مەڕەکان ڕێژەیان زیاتر بوو لە ڕێژەی بزنەکان ئەوە زەکاتەکە دەبێت بە مەڕ بێت یان بزنەکان زیاتر بون لە مەڕەکان زەکاتە بە بزن دەبێت . وە دەشتوانێت مەڕ لەبری بزن وە بزن لە بری مەڕ زەکات بدات بەڵام ئەوکاتە دەبێت ڕەچاوی نرخی مەڕو بزن بکات ئەگەر نرخی مەڕ ٦٠٠ هەزار بێت و نرخی بزن ٥٠٠ هەزار بێت نابێت لەبری مەڕ بزن بدات . چونکە نرخی مەڕ گرانترە. وە ئەگەر مەڕو بزن یەکسان بون بۆ نمونە ٢٠ مەڕ یان ٢٠ بزن بون ئەوکات بۆ زەکات هەرکامیان دەربکات دەبێت بەس بەو مەرجەی لە نرخدا جیاوازنەبن، بەڵام لەم سەردەمەدا نرخی مەڕ گرانترە بۆیە باشتر وایە بە مەڕ زەکاتەکە بدات، ئەگەر بە بزن زەکات بدات ئەوکات دەبێت ڕەچاوی نرخ بکات، بۆ نمونە زەکاتەکە بە مەڕ بدات کە نرخی ٦٠٠ هەزار بێت، ناکرێت بە بزنێک زەکات بدات کە نرخی ٥٥٠ هەزارە لەو کاتەدا بزنێک هەڵدەبژێرێ کە نرخی هاونرخی مەڕەکە بێت ئنجا دەیکات بە زەکات بزنەکە . * ئەگەر مەڕ و بزنەکانی گەورەو ساغ و بچوک و نەخۆشیان تێدابوو، ئەوە مەڕێکی ساغ و گەورە دەکات بە زەکات بەڵام بەڕەچاوی نرخ، بۆ نمونە نرخی مەڕە ساغ و گەورەکان ٦٠٠ هەزار بوو لە بازاڕدا وە نرخی بەچکەو نەخۆشەکانیش لەبازاڕدا نرخیان ٥٠٠ هەزار بوو، ئەوکات مەڕێکی گەورەی ساغ نرخەکەی ٥٥٠ هەزار بێت دەیکەیت بە زەکات واتە نرخەکەی لەنێوان گران و هەرزانەکانی مەڕو بزنەکانتە . بابەتی زەکات وردە و من لێرەدا بە کورتی و پوختی باسی زەکاتی مەڕ و بزن و مانگا کردوە، پۆستی تریش دەکەین لەسەر ئەم باسە بەس زانیاری تازەو باسی نوێ . ان شاء الله تعالی . ✍ محمد حمید

زەکاتی مانگا ـ ڕەشەوڵاخ ـ گامێش هەتاوەک 30 سەر زەکاتی نیە کە بوو بە 30 سەر بەم شێوەی خوارەوە زەکاتی دەرئەکرێت ؛ 30 سەر مانگا زەکاتی بریتیە لە تبیع واتە ؛ گوێرەکە یـەک ساڵــی تەواو کردبێ چوبێتە ساڵی دوەم ، کە لە کوردەواریدا پێی دەوترێت نەوەن یان نۆبەند . کەواتە؛ 29 سەرمانگات هەبوو زەکاتی نیە کە بوو بە 30 ئنجا زەکاتی هەیە. 40 سەر مانگا زەکاتی بریتیە لە مسنة واتە ؛ گوێرەکەیەکی مێی سێ ساڵە، لە کوردەواریدا پێی دەوترێت ؛ نێون یان مێنگوین . کەواتە؛ 39 سەرمانگات هەبوو تەنها نەوەن ێک زەکاتی هەیە کە بوو بە 40 ئەوکات نێون ێک زەکاتی هەیە. 60 سەر مانگا پێکهاتوە لە دوو 30 سەرمانگا زەکاتی بریتیە لە دوو نەوەن واتە ؛ دوو گوێرەکەی نێری دوو ساڵە . 70 سەر مانگا پێکهاتوە لە یەک 30 سەرمانگا و یەک 40 سەرمانگا زەکاتی بریتیە لە نەوەن ێک واتە گوێرەکەیەکی نێری دوو ساڵە و نێون ێك واتە گوێرەکەیەکی مێی سێ ساڵە . 120 سەرمانگا بریتیە لە چوار 30 سەرمانگا زەکاتی بریتیە لە چوار نەوەن واتە چوار گوێرەکەی نێری دوو ساڵە . یان بریتیە لە سێ 40 سەرمانگا زەکاتی بریتیە لەسێ نێون واتە چوار گوێرەکەی مێی سێ ساڵە . کامیانت پێخۆشبوو ئەوەیان دەربکە . ئتر هەرچەند بەرەو سەرتریش بڕوات بەو شێوەی باسمان کرد قیاس بکەو زەکاتەکەت دەربکە . #زەکــاتی مەڕوماڵات و بـزن هەتاوەک 40 سەر زەکاتی نیە کە بوو بە 40 سەر بەم شێوەی خوارەوە زەکاتی دەرئەکرێت ؛ 40 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە مەڕێك یان بزنێک، جا کاوڕێکی مێی یەک ساڵ بێت یان بزنێکی دوو ساڵ بێت . کەواتە؛ 39 سەر مەڕوبزن زەکاتی نیە بوو بە 40 زەکاتی هەیە. 121 سەر مەڕو بزن زەکاتی بریتیە لە دوو مەڕ یان دوو بزن کەواتە؛ لە 40 سەر تا 120 سەر تەنها مەڕێک یان بزنێک زەکاتی هەیە کە بوو بە 121 دوو مەڕ یان دوو بزن زەکاتی هەیە 201 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە سێ مەڕ یان سێ بزن کەواتە؛ 121 تا 200 دوو مەڕ یان دوو بزن زەکاتی هەیە کە بوو بە 201 سێ مەڕ یان سێ بزن زەکاتی هەیە 400 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە چوار مەڕ یان چوار بزن کەواتە ؛ 201 تا 399 سێ مەڕ یان سێ بزن زەکاتی هەیە کە بوو بە 400 چوار مەڕ یان چوار بزن زەکاتی هەیە . ئتر هەر 100 دانەیەک زیادی کرد تۆش یەک سەر مەڕ یان بزن زیادبکە بۆ زەکاتەکەی ، بۆ نمونە ؛ 500 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە پێنج مەڕ یان پێنج بزن 600 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە شەش مەڕ یان شەش بزن 700 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە حەوت مەڕ یان حەوت بزن 800 سەر مەڕوبزن زەکاتی بریتیە لە هەشت مەڕ یان هەشت بزن بابەتێکی گرنگ لێرە دا هەیە ئەویش ئایا ئەگەر مەڕوبزن و مانگا نەگەشتبونە ڕادەی زەکات، بەڵام بە بێچوەکانیان دەگەنە ڕادەی زەکات، کە بێچوەکان ساڵ تێپەڕی نەکردوە بەسەریاندا لێرەدا زەکات واجبە ؟ لە وەڵام دا دەڵێین ؛ دایکەکان ساڵیان بەسەردا هات و نەگەشتبونە ڕادەی زەکات بەڵام بە بێچوەکان دەگەشتنە ڕادەی زەکات هەرچەند بێچوەکان ساڵیان بەسەردا نەهاتبوو ئەوا زەکاتیان لە ڕێژەی یەکەمی زەکات نیە لەسەروی ڕێژەی یەکەمی زەکات زەکاتیان هەیە وەک لە خوارەوە ڕونی دەکەمەوە بۆت : لە مانگادا تا ٢٩ زەکاتی نیە گەر بە بێچوەکان دەبونە ٣٠ ئەوە دەگاتە ڕادەی زەکات بەڵام زەکاتی دەرناکرێت و زەکاتی نیە، بەڵام بۆ ڕادەی زەکاتی سەروتر زەکاتی هەیە، بۆ نمونە ٣٥ سەر مانگای هەیە بە بێچوەکان دەگەشتنە ٤٠ سەر ڕادەی زەکات ئەوە دەبێت زەکاتی دەربکات . کەواتە تەنها لە ڕادەی زەکاتی یەکەم زەکاتی نیە گەر بە بێچوەکانیشە بگاتە ڕادەی زەکات کە ڕادەی یەکەمی زەکات لە مانگا دا بریتی بوو لە ٣٠ سەر مانگا بەبێ بێچوەکانی . کەوابوو لەسەروو ڕادەی یەکەمی زەکات بێچووەکانیش حساب دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕادەی زەکات . وە لە مەڕو بزنیشدا تا ٣٩ زەکاتی نیە گەر بە بێچوەکان دەگەشتە ٤٠ ئەوە دەگاتە ڕادەی زەکات بەڵام زەکاتی دەرناکرێت و زەکاتی نیە، بەڵام بۆ ڕادەی زەکاتی سەروتر زەکاتی هەیە، بۆ نمونە ١٠٠ مەڕوبزنی هەیە بە بێچوەکان دەگەشتنە ١٢١ کە ڕادەی زەکات ە، ئەوە دەبێت زەکاتی دەربکات . کەواتە تەنها لە ڕادەی یەکەمی زەکات زەکاتیان نیە گەر بەبێچوەکانیش بگاتە ڕادەی زەکات، کە ڕادەی یەکەمی زەکات لە مەڕوبزن بریتی بوو لە ٤٠ سەر مەڕوبزن بەبێ بێچوەکانی . کەوابوو لەسەروو ڕادەی یەکەمی زەکات بێچوەکانیش حساب دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕادەی زەکات. ئەم بابەتە لەنێو کۆمەڵگەی کوردەواریدا خراپ تێگەشتون کە بێچوەکان حساب ناکەن لە بۆ گەشتن بە ڕادەی زەکات لەسەرو ٤٠ سەرو، لە سەرو ٣٠ ، بەداخەوە ، ئومێدەوارم خەڵکی ئەو هەڵەیە ڕاست بکەنەوە.

كعب الأحبار دەڵێت : پیاوێک خەریکی نوسینی کتێبێک بوو گەیشت بە (ناوی) الــلّٰــه و دەستو خەتی جوانتر و باشترکرد و کتێبەکەی جوانتر و باشتر کرد ، بۆیە الــلّٰــه سوپاسی کرد لەسەر ئەمە . 📚[الديباج لإسحاق الختلي/٧٨]

باۆکــی ئیلێاس - Telegram kanali @abdullahbawk statistikasi va tahlili