باۆکــی ئیلێاس
Kanalga Telegram’da o‘tish
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Ko'proq ko'rsatish521
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-230 kunlar
Postlar arxiv
.
ئەم کتێبە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکان بۆ فێربوونی عەقیدەی (أهل السنة والجماعة) لەسەر ڕێبازی (السلف الصالح).
گرنگی ئەم کتێبە:
• التوحيد الرباني: ڕوونکردنەوەی (أركان الإيمان) بە بەڵگەی قورئان و سوننەت.
• بەرپەرچدانەوەی بیدعە: وەڵامی شوبهاتی (الجهمية و الأشعرية) و هەموو لادەران.
• ناسینی شیرک: ئاشنا بوون بە جۆرەکانی (الشرك و الطاغوت) بۆ ئەوەی لێی بە دوور بین.
• لەسەر (الأثر): چەسپاندنی سیفاتی الــلّٰــه (عز وجل) وەک ئەوەی سەلەف تێی گەیشتوون.
ئەم کتێبە بۆ هەر (طالب علم) و موەحیدێک پێویستە تا عەقیدەکەی لە خورافات پاک بکاتەوە و لەسەر ڕێگەی ڕاستی (الأثر) جێگیر بێت.
Repost from ګـاروان ګەمـال
خاڵێکی زۆر گرنگ لە بابی فیتنەکان و نیشانەکانی پێش قیامەت
تێبینیم کردووە زۆرینەی خەڵکی ئەم بابەتە وەک خۆی وەرناگرن و لێی تێناگەن. ئەسڵ لەم باسەدا ئەوەیە: دەبێت بە جۆرێک بیت کە وا هەست بکەیت لە سەردەمی تۆدا «دەججال» دەردەچێت.
لە فەرموودە سەحیحەکانی (بوخاری و موسلیم)دا هاتووە، هاوەڵان دەیانگوت:
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە جۆرێک باسی دەججالی بۆ دەکردین، وامان گومان دەبرد لەم سەردەمەدا بێت و لەنێو ئێمەدا دەربچێت! تەنانەت جارێکیان وای بۆ باسکردین، وامان گومان برد لەنێو باخە خورماکانماندا بێت.
[ئەم خاڵە زۆر گرنگە و تیشکی بخەنە سەر]
سەیری ئەم فەرموودەیە بکەن:
پێشەوا موسلیم هێناویەتی: پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) باسی دەججالی کرد و فەرمووی: ئەگەر ئەو (دەججال) دەربچێت لە کاتێکدا من لەناو ئێوەدام، ئەوا من لەجیاتی ئێوە ڕووبەڕووی دەبمەوە و بەڵگەی بەسەردا دەهێنمەوە. بەڵام ئەگەر دەربچێت و من لە ناوتاندا نەبم، ئەوا هەر کەسە و خۆی بەرگری لە خۆی دەکات ....
ئەم بابەتە ئەگەر لێی ورد نەبیتەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر بە چاوی لێکدانەوە سەیری بکەیت، خاڵێکی زۆر گرنگ دەردەکەوێت. لێرەدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: «ئەگەر دەججال دەرچوو و من لە نێوتاندا بووم!»؛ سەیر بکەن، بە جۆرێک باسی دەججال دەکات وەک ئەوەی دیار نەبێت و لەوانەیە ڕێک لە سەردەمی ئەودا دەربچێت.
ئەگەر بۆ سەردەمی ئەو وابووبێت، ئەی بۆ ئێستا دەبێت چۆن بێت؟
بۆیە دەبێت زیاتر چاوکراوە بن، نابێت بە هیچ جۆرێک ئەم بابەتە بە دوور ببینن. کاتێک ئێمە باسی نیشانەکان دەکەین و دەڵێین وریابن لە لێواری دەرچوونیانین، نابێت پاش دوو ساڵ بڵێن: «ئەوە باسی شتێک دەکات کە زۆر دوورە.» هەمیشە دەبێت باسی نیشانەکان و دەججال بە جۆرێک بکرێت کە وەک بڵێی هەر ئێستا ڕوو دەدات.
کاتێک یەکێک لە نیشانە بچووکەکان لە سەدەی حەوتەمی کۆچی (ساڵانی ٦٠٠) دەرکەوت، کە ئەویش (دەرچوونی ئاگر لە خاکی حیجاز) بوو؛ زۆربەی زاناکانی ئەو سەردەمە وایان لێکدایەوە کە ئیتر قیامەت هات!
ئەوە بۆ ئەو کاتە بوو، بەڵام ئێستا هەموو نیشانە بچووکەکان دەرکەوتوون، تەنها شاخە زێڕەکەی فورات و دەرکەوتنی مەهدی ماون؛ ئەوانەش سەرەتای پچڕانی دەزووی تەسبیحەکەن (نیشانە گەورەکان).
بزانن زۆربەی ئەو نیشانە بچووکانەی لە کتێبەکاندا باس دەکرێن، فەرموودەی لاوازن. کتێب هەیە پەنجا نیشانەی بچووکی داناوە کە تا ئێستا دەرنەکەوتوون، بەڵام لە بنەڕەتدا لاوازن.
کەواتە: وەک بۆم ڕوون کردنەوە، لەم بابەتەدا زۆر چاوکراوە بن.
Repost from ګـاروان ګەمـال
زێڕ و زیو بەرز بوونەتەوە؛ چی دەکەیت؟
ئەمڕۆ دەبینرێت خەڵکی چی دەکەن بۆ زێڕ و زیو، کار گەیشتووەتە ئەوەی نرخی ئاسن، مس و زەردەشیان بەرز کردووەتەوە!
شتێک هەیە پێی دەڵێن «وەهم»؛ کەناڵ و دەزگاکان وایان لەو خەڵکە دونیایی و ماددییە کردووە لەناو وەهم و خەیاڵدا بژین. بە ئارەزووی خۆیان یارییان پێ دەکەن، دەیانهێنن و دەیانبەن.
بۆچی؟
چونکە خەڵک بووەتە عەبدی دینار و درهەم؛ ئەو شتەی لە مێشکیاندایە تەنها ماددە و پارەیە. گوێیان تەنها لەوە دەبێت، چاویان تەنها ئەوە دەبینێت و عەقڵیشیان تەنها ئەوەی تێدایە.
تۆ وەک موسڵمان، بە هیچ جۆرێک نابێت خۆت بەو شتانە سەغڵەت بکەیت؛ چونکە ئەگەر پارەی حەرامت بوێت هەمیشە بە زۆری هەیە، بەڵام بێبەرەکەت و ماڵوێرانکەرە.
ئەگەر لەوە دەترسیت شەڕ و جەنگ ببێت و ترسی هاتنی «دەججال»ت هەیە، ئەوا دەبێت بزانیت کە دەججال چیایەک نان و ڕووبارێکی پێیە، چیت بوێت لە ماڵ و سامان پێت دەدات، بەڵام لە بەرامبەردا دین و ئیمانت دەبات! لە فەرموودەکاندا هاتووە: خواردنی ئیماندار لەو کاتەدا تەنها (تەهلیل، تەسبیح، تەحمید و تەکبیر)ە.
ئێستا کە هێشتا دەججال دەرنەچووە، خەڵکی کۆنترۆڵکراوی بەرنامەی دەججالین؛ ئیتر کە دەرچوو زۆر بە سادەیی قبووڵی دەکەن و شوێنی دەکەون.
خاڵێک وەک گریمانە
من چەندان ساڵە لەسەر فیتنە، نیشانەکان و پێشهاتەکان دەنووسم و ئاگادارم. نیشانە بچووکەکان هەموویان دەرکەوتوون، جگە لە دەرچوونی «چیای زێڕی فورات» و «مەهدی». ئەوانەشی دەڵێن نیشانەی تر زۆر ماون، ناتوانن بە هیچ بەڵگەیەکی سەحیح بیسەلمێنن، تەنها بەڵگەی لاواز نەبێت. بۆ نموونە: بابەتی (عمران بیت المقدس) لاوازە و دەکرێت هەر ڕوو نەدات.
ئینجا من شتێک وەک گریمانە دەخەمە ڕوو: بۆچی زێڕ ئاوا بەرەو فڕین دەچێت و پێشبینی دەکرێت بگاتە ئاستێک کە هەرگیز وا نەبووبێت؟
گریمانەی بکەن و بیهێننە بەرچاوتان؛ ئەگەر یەک مسقاڵ زێڕ نرخی ببێتە پەنجا وەرەقە و دواتر شاخێکی ئاڵتوون دەربکەوێت، ئەو خەڵکە چی بۆ دەکات؟! هەر بۆیە لە فەرموودەکەدا هاتووە: «لە ١٠٠ کەس، ٩٩یان دەکوژرێن».
ئەمە تەنها گریمانەیەکە بۆ لێکدانەوەی فەرموودە و واقیع، نەک پێشبینیکردن. زۆر شتی تریش هەن کە ناتوانیت باسیان بکەیت.
ئەی گەر ئەمڕۆ ببینێت
هــاوەڵــی بەرێز دحــيــة الـكـلـبــي ـ رضي الــلّٰــه عنه ـ دەڵێت: والــــلّٰــــه ئــەمــــڕۆ شتێکم بینــی کە بڕوام نەدەکرد بیبینم، کەسانێك پشتیان کردووە لە ڕێبازی پێغەمبەر ـ صلى الــلّٰــه عليه وسلم و هاوەڵانی!
پاش ئەمە ووتــــی: یا الــــلّٰــــه بۆلای خۆتم بگێڕیتەوە.
📚[سنن أبي داود (2413)].#وتــــم: دحية کاتێك ئەم قسەیەی کردووە کە لە ســەفــەر بووە ڕۆژووی شکاندووە خەڵکیش شکاندوویانە، بەڵام هەندێك پێیان مەکروهـ بووە ڕۆژوو بشكێنن لە ســەفــەر دا ئەویش بۆیە ئاوا پێی تێك دەچێت چونکە ئەمە ســونــنــەتــە، ئەی گەر ئەمڕۆ ببینێت چۆن بێ ئەدەبی بەرامبەر هاوەڵان دەکرێت و ووتەکانیان ڕەت دەکەنەوە بە ناشرینترین شێوە، دەبێت چی ووتبایە ؟!
پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فــەرمــووی:
ئایا پێت ڕانەگەینم بە خۆشەویسترین وتە لە لای الــــلّٰــــه ﷻ ؟
#وتــــــم: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه پێم ڕابگەیەنە خۆشەویسترین وتە لای الــــلّٰــــه چییە ؟
#فــەرمــووی: خۆشەویسترین وتە لای الــــلّٰــــه بریتیە لە سبحان الــلّٰــه وبحمده
📚[ صحيح مسلم ]
…لە ئــوم ســەلــەمــەوە (دایــكــی ئیمانداران) -رضی الــلّٰــه عنه- دەڵــێــت:
گوێم لە پێغەمبەری الــلّٰــه بوو -صلى الــلّٰــه علیە وسلم- كە دەیــفــەرمــــوو: «هەر مسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت و ئەوە بڵێت كە الــــلّٰــــه فەرمانی پێكردووە:
(إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)
ئەوا الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی»، دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتــــم: چی مسوڵمانێك خێرترە لە ئەبی سەلەمە ؟ وه ماڵەكەی یەكەم ماڵ بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری الــلّٰــه -صلى الــلّٰــه علیە وسلم-، پاشان ئەم (نزایەم) ووت، بۆیە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لە شوێنی ئەو پێغەمبەری الــلّٰــهی پێدام -صلى الــلّٰــه علیە وسلم-».
#واتــــــە: ئێمه هەر هی الــــلّٰــــهین وه هەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه [البقرة: 156
#واتــــــە: یا الــــلّٰــــه، بەهۆی ئەم كارەساتەوە؛ پاداشتم بدەرەوە، وه شتێكی خێرتر بخەرە شوێنی بۆم.
#سوڕەتی_الکهف فێری کردم ☟☟☟☟☟
﴿وَاضرِب لَهُم مَثَلًا رَجُلَينِ جَعَلنا لِأَحَدِهِما جَنَّتَينِ مِن أَعنابٍ وَحَفَفناهُما بِنَخلٍ وَجَعَلنا بَينَهُما زَرعًا﴾
📖[الكهف: ٣٢]
#مرۆڤــی باوەڕدار کاتێک الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ نیعمەتێکی پێ دەبەخشێت ئەویش بەو نیعمەتە ســود بە خەڵکــی دەگەیەنێت وه خۆ بە کەم زان و خاکی دەبێت بەرامبەریان
❕
#بەڵام کەسی کافر بێ باوەڕ نیعمەتەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە کار دەهێنێت بۆ ئازاردانی خەڵک و خۆ بە گەورەزانیش چاوی کوێر دەکات..
#ئــەگــەر بینیت کەسێک پێشبڕکێی دونیات لەگەڵ دا دەکات
#ئــەوا تۆ پێشبڕکێی دواڕۆژی لەگەڵ دا بکە❕
حــەســەنــی بــصــڕی 📚[الــزهــــد |1217]
#سوڕەتی_الکهف_فێری_کردم☟☟☟☟☟
﴿أُولئِكَ لَهُم جَنّاتُ عَدنٍ تَجري مِن تَحتِهِمُ الأَنهارُ﴾📖 [الكهف: 31]
#هەموو_نیعمەتێک لە دونیا ئەگەر زۆرو درێژخایەنیش بێت هەر کەم و کورتە چونکە ڕۆژێک دێت کە نەمێنێت و تەواو بێت و لەناو بچێت❗️
#بــۆیــە لە حەقی ئەو ناڕەحەتیە کاتیەی دونیا الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بەهەشتی عدنی بۆ ئیمانداران داناوە کە هەمیشەییەو نیعمەتەکانی هەرگیز کۆتاییان نایەت .
﴿فَلَولا أَنَّهُ كانَ مِنَ المُسَبِّحينَ}
#قــەتــادە لەبارەی ئەم فەرمایشتەی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ فــەرمــوویــەتــــی: لە کاتــی خــۆشــی دا نــوێــژی درێــژ بــوو❕
#هەروەها_فەرموویەتــی: کردەوەی چاک مرۆڤ هەڵدەستێنێتەوە گەر بکەوێت
وە ئەگەر بەر بێتەوە شتێکی دەبێت خۆی پێ ڕابگرێت .
📚[ الزهد | 183 ] 📚[الصافات: 143]
الرخصاء ثم قال : الٳستواء غیر مجھول ، والڪیف غیر معقول ، والٳِیمان بە واجب ، والسؤال عنە بدعة ، ما ٲَراڪ ٳِلا مبتدعًا. ثم ٲَمَرَ بە ٲَن یُخرِج.
.
#ڪافربوونۍ_ئەشاعیرە
#بە_صیفاتۍ_الٳستواء...☟☟
۩صیفاتۍ بەرزێتۍ الــــلّٰــــه ﷻ لەسەر عــەرش یەڪێڪە لەو صیفاتانەۍ ڪە ئینسان بە فیطرەت دەیزانێت تەنانەت منداڵ پێش ئەوەۍ بگاتە حەدۍ بلوغ دەزانێت الــــلّٰــــه ﷻ لە ئاسمانە، هەتا ڪافران ـیش دان بەوە دا دەنێن الــــلّٰــــه ﷻ لە ئاسمانە سەیرۍ جولەڪە و نصارا بڪە صیفاتۍ عُــلــوۍ الــــلّٰــــه ﷻ سابت دەڪەن و دەڵێن لە ئاسمانە، ڪەچۍ #ئەشاعیرە مێیینەۍ جەهمییەڪان ڪافرن بەو الــــلّٰــــه ـیەۍ ڪە لە ئاسمانە،
#ئەشاعیرە_دەڵێن: نازانین لە ڪوێیە، نابێت شوێنۍ بۆ دیارۍ بڪرێت و بوترێت لە ئاسمانە!❝
◉←ئینسان ئەگەر باوەڕۍ نەبێت بە یەڪ ئایەتۍ قورئان ئەوە ڪافر دەبێت و ڪافرە بە هەموو قورئان، دەبێت ڕات چی بێت دەربارەۍ ئەشاعیرە ڪە هەرچۍ ئایەتۍ صیفات هەیە ڕەتۍ دەڪەنەوە!
✹عبدالــلّٰــه بن مسعود دەڵێت:
هەرڪەسێڪ ڪافر بێت و باوەڕۍ نەبێت بە حەرفێڪ لە قورئان، ئەوە ڪافرە بە هەموو قورئان.☟
🔸قال عبدالــلّٰــه بن مسعود رضي الــلّٰــه عنە : مَن ڪَفَرَ بحرف منە فقد ڪَفَرَ بە ٲجمع.
📚 شرح ٲصول ٳعتقاد ٲَهل السنة للالڪائي | ۳۷۹➥ڪەسێڪ باوەڕی بە یە ڪ حەرفۍ قورئان نەبێت پێۍ ڪافر دەبێت، دەۍ ئەشاعیرە باوەڕیان نییە بە صیفاتۍ ٳستواۍ الــــلّٰــــه لەسەر عەرش لە ڪاتێڪ دا ❪❼❫ ئایەتۍ لەسەر هاتووە ڪە الــــلّٰــــه ﷻ لە ئاسمانە لەسەر عەرش.☟ ❶- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ إِنَّ رَبَّڪُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ الٲَعراف : ٥٤ ❷- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ إِنَّ رَبَّڪُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ یونس : ۳ ❸- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَھَا ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ الرعد : ۲ ❹- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ الرَّحْمَٰنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾ طە : ٥ ❺- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَھُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ الفرقان : ۲ ❻- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَھُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ السجدة : ٤ ❼- قَالَ اللەُ ﷻ : ﴿ هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَۍ عَلَۍ الْعَرْشِ ﴾ الحدید : ٤ 🍁ئەۍ موسڵمان ئەۍ ئینسان ئەگەر دەتەوێت دینت سەلامەت بێت لە بابەتۍ صیفات بە دیاریڪراوۍ و ئەم باسەۍ ئێستامان صیفاتۍ الٳستواء، ئەوە بەو جۆرە بە ڪە سەلەف لەسەرۍ بوون باوەڕت بەو ئایەتانە هەبێت عەقیدەت وابێت ڪە الــــلّٰــــه ﷻ لە ئاسمانە لەسەر عــەرش، بەڵام بە دواۍ چۆنییەتەڪەۍ مەچن و مەگەڕێن. ✹پیاوێڪ هات بۆ لاۍ مالڪ بن ٲنس لێۍ پرسۍ: ئەۍ باوڪۍ عبدالــلّٰــه ئایەتۍ: ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾. ٳستواء چۆنە ؟ مالڪ ـیش پێۍ ناخۆش بوو تووڕە بوو هەتا ئارەقۍ ڪرد و ماوەیەڪ بێدەنگ بوو ، پاشان ڪە هاتەوە سەر خۆۍ ووتۍ : چۆنیەتییەڪەۍ مەعقول نییە و نەزانراوە ، وە ٳستوا ـڪەۍ زانراوە و شاراوە نییە ، باوەڕبوون پێۍ واجبە، پرسیار ڪردن دەربارەۍ بیدعەیە، وە من ترسم هەیە تۆ ڪەسێڪۍ گومڕابۍ، پاشان ئەمرۍ ڪرد لە مزگەوت ڪردیانە دەرەوە.☟ 🔸حدثنا مھدي بن جعفر الرملي ، حدثنا جعفر بن عبداللە ، وڪان من ٲَهل الحدیث ثِقَةُ ، عن رجل قد سَمَّاە لي ، قال : جاء رجل ٳِلۍ مالڪ بن ٲَنس فقال : یا ٲَبا عبداللە ، ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾. ڪیف استوۍ؟ قال : فما رٲَینا مالڪًا وَجَدَ مِن شيء ڪَوجْدِەِ مِن مقالتە ، وعلاە الرَّخصاءُ وٲَطرَقَ ، وجعلنا ننتظر ما یٲمر بە فیە ، قال : ثم سُرِّي عن مالڪ ، فقال : الڪَیف غیر معقول ، والٳِستواء منە غیر مجھول ، والٳِیمان بە واجب ، والسؤال عنە بدعة ، وٳِني لَٲَخاف ٲَن تڪون ضالًا. ثم ٲَمَرَ بە فٲُخرِج.
📚 ڪتاب الرد علۍ الجھمیة للدارمي | 48➟ئەگەر هاتوو ڪەسێڪ وتــۍ ئەو سەنەدەۍ الدارمۍ هێناویەتۍ حوجە نییه، لەبەر ئەوەۍ ئەو پیاوەۍ ئەم ڕووداوەۍ گێڕاوەتەوە مەجھولە نازانرێت ڪێیە. #لە_وەڵامدا_دەڵێین: ڪێشەۍ تێدا نییە، چونڪە ئەو قەولە لە ئیمامۍ مالڪ ـەوە سابت بووە بە سەنەدۍ متصل، تەنانەت بێجگە لە مالڪ لە ربیعة بن ٲبي عبدالرحمن ـەوە سابت بووە..☟ 🔸ٲَخبرنا ٲَبو بڪر ٲَحمد بن محمد بن الحارث الفقیھ الٲَصفھاني ، ٲَخبرنا ٲَبو محمد عبداللە ابن محمد بن جعفر بن حیان المعروف بٲَبي الشیخ ، حدثنا ٲَبو جعفر ٲَحمد بن زَیزَڪ الیَزدي ، قال : سمعت محمد بن عمرو بن نضر النیسابوري یقول : سمعت یحیۍ بن یحیۍ یقول : ڪنت عند مالڪ بن ٲَنس فجاءە رجل فقال : یا ٲَبا عبداللە ، ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾ فڪیف استوۍ؟ قال : فٲَطرَقَ مالڪ برٲسە حتۍ عَلاە
ئەو عــیــلــم و زانستانە چین کە موسوڵمان بۆی نییه هەرگیز پێی جاهیل و نەزان بێت جا گــەنــج بێت یان پــیــر، فــەقــیــر بێت یان دەوڵــەمــەنــد، ســاغ بێت یان کــەم ئــەنــدام ؟ ☟☟☟☟☟☟☟
ئیمامــی الآجــري دەڵــێــت:
عیلم و زانست چەندین جــۆری هەیە: یەکێك لەوانە زانستێکە کە موسوڵمان بۆی نییە نەیزانێت و جاهیل بێت پێی، جا دەوڵەمەند بێت یان هــەژار، تەندروست بێت یان کەم ئەندام، ئازاد بێت یان کۆیلە، کاتێك کە پێگەیشتوو و ژیر و عاقڵ بێت، لە هەموو کاتێك وه لە هەموو سەردەمێک دا، لەو شتانەیە کە دەبێت هاوڕێی بێت لە نیشتەجێ بوون و سەفەر دا، وە لە هەموو بارودۆخێک دا:
#ئەوەش_بریتییە: لە ناسینی الــــلّٰــــه عز وجل بە سیفاتەکانی، بە دروستیی تــەوحــیــدی، وە دڵسۆزی و ئیخلاص تێیدا.
- وە ناسینی دوژمنەکەی، ئیبلیس.
- وە ناسینی نەفسی خۆی کە فەرمان بە خراپە دەکات.
- وە زانینی پاک و خاوێنیەکەی و نوێژەکەی:
- چۆن پێنج نوێژ بۆ الــــلّٰــــه عز وجل لە هەموو ڕۆژ و شەوێک دا ئەنجام بدات ؟
- وە تەواوی پاک و خاوێنی و خۆشوشتن لە لەشگرانی.
ئەمە ئەو شتەیە کە هیچ موسڵمانێك بۆی نییە نەیزانێت، بەڵکو فەرزە لەسەر هەموو ئەوانەی باسمان کردن زانینی، وە کار پێ کردنی.
📚#فرض_طلب_العلم_للآجريجا مادام موسڵمانیت واجبە لەسەرت خۆت فێری ئەم عیلم و زانستانە بکەیت، ئەم عیلم و زانستانە تایبەت نییە بە طالب العلم و زانایانەوە، بەڵکو لەسەر موسڵمانی عەوام فەڕزە، چونکە دروستی ئیسلامەکەت و بەردەوام بوون لەسەری و کارپێکردنی پەیوەستە بە زانینی ئەم عیلم و زانستانەوە، بۆیە مەڵێ خۆ من طالب العلم یان زانا نیم تا خۆم فێری ئەمانه بکەم، بەڵکو هەتا مردن لە هەوڵی فێربوونی ئەم زانستانە دا بە وه بە دوای دا بچۆ و پرسیاری لە بارەوە بکە، ئەگەر چی پیر یان نەخۆش و کەم ئەندامیش بیت، یان لە بەڵاو و موسیبەتێکی گەورەش دا بیت.
ابن جرير الطبري رحمە الــلّٰــه
فەرمویەتۍ:
لەو بەڵگانەۍ ڪە باسكران ڪردومانە بە بەڵگە ڪە هەر ڪەسێڪ گەشتە حەدۍ بلوغ بۆی نییە جاهیل بێت بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ وە پێویستە بزانێت الــــلّٰــــه عالمه و عیلمۍ هەیه وه بە توانایهو تواناۍ هەیە وە بزانێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ قسە دەڪات وه قسەۍ هەیه (ڪە قورئانه قسەی الــــلّٰــــه) وە بزانێت الــــلّٰــــه خالقە وه دروستڪراوو داهێنراو نییە وە وتمان هەر ڪەسێک جاهیل بێت بەمە ئەو ڪەسە ڪــافــــرە .
#دەقی_عەرەبي👇🏽
قد دللنا فيما مضى قبل من كتابنا هذا أنه لا يسع أحدا بلغ حد التكليف الجهل بأن الــلّٰــه جل ذكره، عالم له علم وقادر له قدرة ومتكلم له كلام وعزيز له عزة وأنه خالق وأنه لا محدث إلا مصنوع مخلوق، وقلنا من جهل ذلك فهو بالــلّٰــه كافر .
📚«التبصير في معالم الدين لاپەڕە (149)»
لە ساتەوەختی نازڵ بوونی وەحــــی و ڕۆیشتنی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بە هاوەڵی خــەدیــجــەی خێزانی -رضي الــلّٰــه عنها- بۆ لای وەڕەقەی کوڕی نەوفەل -رضي الــلّٰــه عنه- کە ئامۆزای دایکە خــەدیــجــە بوو، وەڕەقەی ڕیــش ســپــی و تێگەیشتوو و دڵ زیندووی نابینا زۆر باش لە حاڵ و دۆخی خۆشەویستمان ﷺ تێگەیشت کە پەیامی ئیلاهی بۆ نازڵ بووە و ئیدی کاتی هەڵگرتن و هەستکردنە بە بەرپەرسیارێتییەکی قــورس. بۆیە ڕاستەوخۆ بە پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ ـی فــەرمــــوو: بریا لەگەڵت دەبووم و گــەنــج دەبــووم کاتێك کە قەومەکەت دەرت دەکەن لە شارەکەت.
بڕوانە؛ وەڕەقە نەیوت ئــیــمــان بە واتای ئەمن و ئیسلامیش بە واتای سەلامەتی دێت. ئەی مــحــمــد؛ پێت وا نەبێت کە لە مزگەوتێک دابنیشیت و هەمووان بێن دەستت ماچ بکەن. ئەی مــحــمــد؛ پێت وا نەبێت لەبەر ئەوەی کە تۆ کوڕ و نەوەی عەبدول موتتەڵیبیت، ئیدی ڕێزت لێ دەگرن و دەتخەنە سەر چاویان، بەڵکو پێت دەڵێن کە کاهین و ساحیر و شاعیر و کەززابیت!
ئەمەش زیرەکی و وردبینی وەڕەقەی کوڕی نەوفەلمان بۆ دەردەخات لە عیلم و سیڕەی پێغەمبەران دا -عليهم السلام، هەروەها باری قورسی کاری پێغەمبەرایەتی.
#سيرة_النبي_ﷺ
.
پەندێڪۍ ڪــوردۍ هەیە دەڵێت:
"ئەو ڪەسە ڪەسە حەرفێڪۍ بەسە"
جا بەڕێزان هەندێڪ ڪــەس هــەن ئەگەر هێندەۍ سەرتاپا ســەنــگــۍ خــۆی بەڵگەی بۆ ڕیــز بڪەی دەربارەی بابەتێڪ ڪە ئەو لەگەڵۍ نییە قبوڵۍ ناڪات، چونڪە لە بنەڕەت و دڵەوە ئەو پێچەوانەۍ ڕاستییەڪەیە ئیللا ئەوەۍ پێ ڕاستە که خۆۍ لەسەریەتۍ نەڪ ئەوەۍ بەڵگە و واقع دەیڵێت،
گهرچــی بەڵگەکانت وەڵامــۍ موقنعڪەریش بن، گــەر بەڵگەت حدیثیش بێت .
لەوانەیە بە دەیان ڤیدیۆی لەم شێوەیەم بینیبێت کەوا #جولەکەکان لە ئیسرائیل منداڵەکانیان فێر دەکەن کە مەسیحیەکانیان بینی سوکایەتیان پێ بکەن و دەریان بکەن..
بۆیە بزانە شتێک نییە بە ناوی مافی مرۆڤ بەڵکو ئەگەر زل هێز بوویت ئەوا تۆ دەتوانیت دیاری بکەیت کێ مافی هەیە وه کێ نیەتی ؟؟ کێ توندڕەوو تیرۆرستە وه کێ بەو شێوەیە نییە..
دەبینی تەنها تۆی موسڵمانیت ترس و لەرزت هەیە لە جێبەجێ کردنی دینەکەت وه الــولاء والــبــراء لە پێناو دینەکەت دا دانانێیت، هەر خەریکی داشکاندنی دینەکەتیت لە پێناو ڕازی کردنی دڵــی ئەوانی دیکە..
هیچیشت دەست نەکەوت جا هەر بڵێ دیموکراتیخوازم، هەر تۆ بە ئوسوڵی تەماشا دەکەن داماو، چونکە ئەوان لێت ڕازی نابن تا شوێن دین وپڕۆگرامیان نەکەویت..
.
#التقلید_الأعمي = لاسایی کردنەوەی کوێرانە بەڵاو ئافاتی طالب عیلم
لاسایی کردنەوەی کوێرانە عەقڵ لە ناو دەبات لاسایی کەر دەکاتە دیلی بیرورای ئەوانی تر تەنانەت ئەگەر لەسەر کــوفــرو گــومــڕاییش بــن.
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جیای کردویتەوە بە عــەقــڵ لە نێوان هەموو گیانلەبەران بۆ ئەوەی وەک ئاژەڵان نەبیت، چونکە مــەڕ کاتێک یەکێکیان ڕۆیشت گشتی بەدوای دا دەچێت ئیتر ناپرسێت ئایا بۆ کوشتارگە دەبرێت یان لەوەڕگا ؟!
#جــا_تکایە_مەبنە_مــەڕ..
گەورەترین کێشەی گەنج کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەیت ئەوەیە شوێن هزرو بەرنامەیەک دەکەوێت بەڵام نازانێت بۆچی شوێنی کەوتووە!
نازانێت بــۆ ؟!
