باۆکــی ئیلێاس
Kanalga Telegram’da o‘tish
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Ko'proq ko'rsatish520
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-37 kunlar
-430 kunlar
Postlar arxiv
قال الذهبي : والنووي رجل أشعري العقيدة معروف بذلك، يبدع من خالفه ويبالغ في التغليظ عليه.
الـذهـبـي دەڵـــێ :
#نەوەوی(النووي) پیاوێکی ئەشعەریە لە عەقیدەدا و ناسراوە (واتا ڕون و دیارە)، هەر کەسێک پێچەوانەی کردبا تەبدیعی دەکرد وە زۆریش توند بوو لەسەری
📚[تاريخ الإسلام ت بشار (15/ 335)]
إمام شافعی(رحمه الــلّٰــه) دەفەرمووێت:
داوای ڕوناکی ناو گۆڕمان کرد،
دۆزیمانەوە لە خوێندنەوەی قورئان..
📚[البحور الزاخرة (١٨٥/١)]
لاتوجد فرص ضائعة
كل ما فاتك لم یكن لك..
هیچ ههلێكی لهدهست چوو بوونی نیه
ئهوهی لهدهستت چووه هی تۆ نهبووه..
◉ قال الإمام الشافعي:
«مَن قرأ الـقرآن عظُمت قيمتُه»
◉ ئیمامی شافعی دەفەرموێت:
«هەرکەسێک قورئان بخوێنێتەوە گران بەها دەبێ»
📚⌯ الآداب الشرعية لابن مفلح (٢٣١).
#تفسيره
﴿۞ یَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَیۡسِرِۖ قُلۡ فِیهِمَاۤ إِثۡمࣱ كَبِیرࣱ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثۡمُهُمَاۤ أَكۡبَرُ مِن نَّفۡعِهِمَاۗ﴾ [البقرة ٢١٩]
مجاهد و سعید بن جبیر وتیان:
الميسر واتە: هەموو قومارێک تەنانەت ئەو گوێزانەی کە کوران یاڕی پێ ئەکەن .
📚[تفسير الطبري 3/ 674]
علي بن أبي طالب رضی الله عنە فەرمووی:
کاتێک ئەهلی بەهەشت بەرەو بەهەشت دەڕۆن دەدەن بەلای دارێکا، لە ژێرەوەی دوو کانی دێتە دەرەوە، دەخۆنەوە لە یەکێکیان، تێ دەپەڕێت بەسەریاندا بەڕەونقی بەهەشت، جا هەرگیز پێستیان ناگۆڕێت، وە قژەکانیان تێک ناچێت دوای ئەوە، دواتر لەوەی تر دەخۆنەوە ئەوەی لە ناوسکیاندایە لە ئازار و پیسی دەردەچێ، دواتر فریشتەکان پێشوازیان لێ دەکەن، دەرگاوانانی بەهەشت پێیان دەڵێن:
{سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ } الزمر:٧٣
📚«کتاب اصول السنة لإبن أبي زمنین»
ابن عباس دەڵێت :
ئەگەر ئافرەتێک لە ئافرەتەکانی ئەهلی بەهەشت تفێکی بکردایەتە حەوت دەریاوە، ئەوا ئەم دەریایانە لە هەنگوین شیرینتر دەبوون .
📚«صفة الجنة لابن أبي الدنيا»
پيشەوا الحمیدي دەڵێت:
سوننەت لای ئێمە ئەوەیە
هەر کەسێک باوەڕی بەقەدەر هەبێت
بە باش و خراپیەوە ، بەتاڵ و شیرینیەوە،
وە بزانە خراپ یان چاکە کە تووشی تۆ نابێت لەیەکەمەوە بڕاوەتەوە کە توشی تۆ نەبێ، ئەوەی توشیشت دەبێ لە چاکە یان خراپە لەیەکەمەوە بڕاوەتەوە کە توشت دەبێ و هی کەسێکی دیکە نییە، هەمویان بەقەدەری الــلّٰــه عز وجل ـن.
📚«اصول السنة للحمیدي»
عبدالــلّٰــهی بن مسعود رضي الــلّٰــه عنه دەفەرمووێت:-
پـەلە مەکەن لە وەسف کردنی خەڵکیدا،
وە لە زەم و قسە پێ وتنیاندا،
چونکە لەوانەیە ئەو کردارانەی کە ئەمڕۆ لە براکەتان دەیبینن خۆشحاڵتان بکات، ئەوا سبەی بێزارتان بکات، وە لەوانەیە ئەو کارەی کە ئەمڕۆ بێزارت دەکا، سبەی خۆشحاڵت بکات، وە خەڵک دەگۆڕدرێن، وە بەڕاستی الــلّٰــه عز وجل لەتاوانەکان خۆش دەبێت، وە الــلّٰــه عز وجل بە بەزەیترە بۆ خەڵک لەدایکی یەکێک کە لە زەویەکی دەشتایی و وشكدا، پاشان دەستی لێدەدا، جا ئەگەر شتێک پێوەی بدا ئەوە پێش ئەو پێوەی دەدات، وە ئەگەر دڕکێک بوو ئەم پێش ئەو توشی دەبێ .
📚«الزهد لابن المبارك»
#مەنی_مەذی_وەدی___چیە؟
(ئەو بابەتەی پێویستە بیزانین)
#یەکەم_مەنی :☟☟☟
ئاوێکە لە دوای جیماع دێتە دەرەوە یان کەسێك خوی نهێنی بکات، وە ئاوەکە پاکە بەڵام غوسل واجب دەکات یان ئەو کاتە دێتە دەرەوە کەسێك شەیتانی دەبێت لە کاتی خەوتن!! ئینجا بە هەر جۆرێك بێت ئەم ئاوە بێتە دەرەوە غوسل واجب دەکات.
#دووەم_مەزی :☟☟☟
ئاوێكى سپى لینجە لە كاتى بیركردنەوە لە جووتبوون یان كاتى دەستبازى لەگەڵ ئافرەتاندا دادەبەزێ چونکە شەهوەت دەجوڵێت زۆر جار مرۆڤ هەست بە دەرچوونى ناكات لە پیاوان و ئافرەتانیشدا هەیە , جا (مذي) پیسە بە ئیتیفاقى زانایان بەڵام لەشگران ناكات واتە غوسڵ واجب نابێت .
#سێیەم_وەدی :☟☟☟
ئاوێكی سپی خەستی ـ لینجە ـ كە ڕاستەوخۆ لە پاش میز كردنەوە دەردەچێت
حوكمەكەی ئەوەیە كە پیسە وەك میز، بۆیە دەبێت خۆت پاك بكەیتەوە لێی وەك چۆن خۆت لە میز پاك دەكەیتەوە لە پاش میزكردن، وە ئەگەر بەر جلی ناوەوەت كەوت ئەوا تەنها ئەو جێگایە دەشویت كە بەری كەوتوە، وە بە دەرچوونی ئەم ئاوە لەش گران نابێت، بۆیە پێویستی بە خۆشۆردن و غوسل كردن نى یە.
لە ترمذی بەم جۆرە هاتوە ☟☟☟
#رسول_الــلّٰــه_ﷺ_فەرمووی بۆ (مَذی) ئاوە لینجەکە دەستنوێژ گرتنەوە واجبە، بۆ مەنیش خۆ شۆرین واجبە.
📚[#ترمذی_١١٤]#رسول_الــلّٰــه_ﷺ_فەرمووی: عەورەتی با بشوات پاشان با دەست نوێژ بگرێت.
📚#البخاری_١٧٨ #مسلم_٣٠٣ #نسائی_٤٣٩#رسول_الــلّٰــه_ﷺ_دەربارەی_مەذی_فەرمووی: دەست نوێژ بگرە و عەورەتت ئاو پرژێن بکە.
📚#مسلم_٣٠٣ 📚#نسائی_٤٣٨#ئەگەر_بەر_جلوبەرگ_کەوت☟ سەهلی کوڕی حونەیف دەگێڕێتەوە وتویەتی زەحمەتی زۆرم تووش دەبوو بە هۆی مەزییەوە خۆم زۆر جار دەشۆرد لەبەر مەزی، منیش ئەوەم باس کرد بۆ رسول الــلّٰــه ﷺ پرسیارم دەربارەی کرد ئەویش فەرمووی بە تەنها دەستنوێژت بەسە بۆ ئەوە، دەڵێ وتم ئەی چی لەوە بکەم کە بەر جلەکەم کەوتوە ؟ فەرمووی گۆنمە ئاوێك هەڵگرە و ئەو شوێنە بپرژێنە کە پێت وایە (مەزیەکە) بەری کەوتووە.
📚#ترمذی١١٥ #ابو_داود٢١٠ #الدارمی٧٥١#رسول_الــلّٰــه_ﷺ_فەرمووی: خۆت مەشۆرە ئەگەر (مذیت) بینی عەورەتت و ئەو شوێنە بشۆ کە (مذی)یەکەی بەرکەوتووە، جا دەست نوێژ بگرە وەك چۆن دەستنوێژ دەگریت بۆ نوێژ کردن، ئەگەر ئاو هەلقوڵی ئەوە خۆت بشۆ.
📚[#ابو_داود_٢٠٦]#عکرمە_دەڵێت: مەنی و وەدی و مەزی، بۆ مەنی غوسڵ هەیە، بەڵام بۆ مەزی و وەدی تەنها عەورەتی دەشوات و دەست نوێژ دەگرێت.
📚[#ابن_ابی_شیبە_٩٨٥]#موجاهید_فەموویەتی: مەنی و وەدی و مەزی جا بۆ مەنی خۆشوردن و لە وەدی و مەزیدا دەست نوێژ.
📚[#ابن_ابی_شیبە_٩٨٧]#سعید_بن_جبیر_فەرموویەتی: لە مەزیدا عەورەتی ئەشۆرێت سێ جار و دەست نوێژ ئەگرێ.
📚[#ابن_ابی_شیبە_٩٨٨]دەفەرمووێ لە مامیەوە کەناوی أبی مهلب بووە دەفەرمووێ کەسێک هەبووە لە خانەوادەکەی کە خۆی ئەشۆری لە و شتەکەی کە لەدوای مزیەوە ئەهاتە دەرەوە ( مەبەستی مەزیە ( ئەویش فەرمووی پێی تەنها دەست نوێژ گرتن بۆی بەسە واتە پویست ناکات خۆت بشۆری لەکاتی مەزی هاتن دا لەدوای میز کردن.
📚[#ابن_ابی_شیبە_٩٧٩]①بۆ مەنی غوسل واجبە کە لەشت گران دەبێت. ②بۆ مەذی عەورەتت بشۆرە وە ئەم شوێنەش بشۆرە کە مەذیەکەی بەرکەوتوە پاشان دەست نوێژ بگرە. ③بۆ وەدی کە لەکاتی میز کردن دێتە دەرەوە تەنها عەورەتت بشۆرە و دواتر دەستنوێژ بگرە.
مالک بن دینار ـرحمە الــلّٰــه ـدەڵێت :
شەوی جمعة بوو چوومە ناو گۆڕستان، سەیرم کرد ڕووناکیەک تیایدا شەوق دەداتەوە، وتم لا الە الا الــلّٰــه، وا دیارە الــلّٰــه لە ئەهلی گۆڕستانەکە خۆش بوە، لەم کاتەدا لە دوورەوە دەنگێکم بیست دەیوت ئەی مالک ئەمە هەدیەی ئیماندارانە بۆ برا مردوەکانیان لە گۆڕستان، وتم سوێندت دەدەم بەو زاتەی تۆی هێناوەتە قسە کردن دەبێ پێم بڵێی مەسەلەکە چییە و چۆنە ؟وتی: لەم شەوەدا پیاوێک لە ئیماندارەکان هەستاوە دەست نوێژی گرتوە و دوو ڕکعات نوێژي کردوە وە لەو ڕکاتەدا دوای سوڕەتی الفاتحة ﴿قل یا ایها الکافرون﴾و﴿قل هو الــلّٰــه احد﴾ی خوێند
وە وتی: الــلّٰــهم پاداشتی ئەمە هەدیە بێ بۆ ئەهلی گۆڕستانەکە لە ئیماندارەکان، ئیتر الــلّٰــه نوور و ڕۆشنایی و فراوانی و دڵخۆشی هێنایە سەرمان لە خۆرهەڵات و خۆرئاواوە.
مالک دەڵێ: لەو کاتەوە هەمو جمعةیەک ئەو سوڕەتانە دەخوێنم، هەتا ئەوەی لە خەومدا رسول الــلّٰــه م بینی دەیوت: «ئەی مالک، الــلّٰــه لێت خۆش بوو بە ژمارەی ئەو هەمو نورەی هەدیەت دەکرد بۆ ئوممەتەکەم، وە پاداشتەکەشی بۆ خۆتیشە» پاشان فەرموی: «وە الــلّٰــه لە بەهەشتدا خانوویەکی بۆ بنیادناوی لە ناو کۆشکێکدا پێی دەوترێ «المنیف» ،وتم :المنیف چیە؟ فەرموی: دەڕوانێت بەسەر ئەهلی بەهەشتدا.
📚هدية الأحياء الى الأموات لأبي الحسن الهكاري١٥ئەگەر هاتوو کەسێک وتی ئەمانە خەونن بە هیچ شێوەیەك ناکرێت وەک دەلیل وەربگیرێن وە دڵیان پێ خۆش بکرێت . لە وەڵامدا دەڵێین: بە پێی حديث خەونی ئیماندار جوزئێکە لە چل شەش جوزئی نبوەت، وە خەونی ئیماندار لە الــلّٰــه ـەوەیە و حەقیشە تۆ کاتێک ئەو حديثانە دەبینی ئەمە ئاهێک دەدات بە دڵت کە خەونی باش ئەصڵێکی هەیە لە سوننەتدا، وە کە سەرنجیش دەدەی ئەو هەمو کتێبەی سەلەف ئەوەی لە بابی حديث نوسراوە، وە ئەوانەشی لە بابی ئیعتقاد نوسراون گرنگییان بە خەون داوە و هێناویانە، ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە کە نقڵ کردنی ئەو ڕیوایەتانە بەس بۆ پڕکردنەوەی لاپەڕە نەبوە، بەڵکو بە عەمەلیش باوەڕیان پێی هەبوە، چونکە بینیومانە هەندێک لەو خەونانە ئەصڵێکی هەیە لە حدیث و ئاثاری صحابة، جا بەکەم سەیر کردنی خەون و یەکسان کردنی بە باطڵ جاهلی خاوەن ئەم مەقالەیە نیشان دەدات، لانیکەم دەبێ موسڵمان خاوەنی ئەدەب بێ بەرامبەر سەلەف کاتێ دەبینێ لە کتێبەکانیاندا چەندین ڕیوایەتی خەونیان هێناوە . حرب الکرماني دەڵێت: وە خەون بینین لە الــلّٰــه عَزَّوَجَل ـەوەیە، ڕاستە و حەقە، ئەگەر هاوەڵەڪەی بینی لەخەودا لەو خەوانە نەبێ ڪە درۆ و پووچن و گێڕایەوە بۆ زانایەڪ بە خەون لێڪدانەوە، وە ڕاستگۆ بوو تیایدا و زاناڪەش لێڪیدایەوە لەسەر بنچینەی لێڪدانەوە ڕاستەڪەی خۆی و نەیگۆڕی، ئەوڪات خەونەڪە و لێڪدانەوەڪەی ڕاستن إن شاء الــلّٰــه . وە خەون بۆ پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام وەحی و سروش بووە . بۆیە چ نەزانێڪ لەوە نەزانترە ڪە تانە دەدات لە خەون، وە پێی وایە هیچ نیە . وە پێم گەیشتووە ئەوڪەسەی ئەو قسەیە دەڪات خۆ شۆردن لە دوای لەشگرانی لە خەودا بە دروست نازانێت .
📚[السنة حرب الکرماني]ابـن عـبـدالـبـر دەڵــێ : خەونی ڕاست و راستگۆیانە لە الــلّٰــه ـەوەیە، وە جوزئێکە لە نبوەت، وە باوەڕ بون پێی حەقە، وە داهێنان و حیکمەتی الــلّٰــه تعالی ـی تێدایە، وە لوتفی الــلّٰــه ـیە هەتا ببێتە هۆکاری زیاد بونی ئیمانی عەبد، وە پێی نازانم لە ئەهلی دین و حەق لە ئەهلی ئەثەر و ڕەئی خیلافێک هەبێ لەمەی کە وەصفم کرد بۆت، وە هیچ کەسێک خەون ڕەت ناکاتەوە ئیللا ئەهلی ئیلحاد نەبێ، وە کەمینەیەکیش لە موعتەزیلە.
📚[التمهید لابن عبدالبر(٢٨٥/١)]
گرنگی تەوحید و فائدەیەکی زێڕین
الــلّٰــه عز وجل دەفەرموێت
﴿إِنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ بَعۡدَ إِیمَـٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُوا۟ كُفۡرࣰا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلضَّاۤلُّونَ﴾ [آل عمران ٩٠]
#واتـــا: ‹بێگومان ئەوانەى كە لە پاش باوەڕ هێنانیان كافر بوونەتەوە و پاشانیش كوفرەكەیان زیاد كردوە، ئەوانە هەرگیز تەوبەیان لێ وەرناگیرێت و ئەوانە كەسانێكن كە گومڕا بوون. ›
أبو العاليە رەحمەتی لێ بێت دەفەرموێت: ‹مەبەست لێی یەهودو نەصارا بون کە لە دینەکەی خۆیاندا کەوتنە کوفرەوە و پاشانیش بێ باوەڕ بون بە رسول الــلّٰــه ﷺ کە ئەمە کوفرەکەی زیاد کردن .
وە دەربارەی ئەوەی کە الــلّٰــه فەرموی:
﴿ لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ ﴾
تەوبەکانیان هەرگیز لێ وەر ناگیرێت
پێشەوا أبو العالیە دەفەرموێت :
‹ئەوانە گاورو جولەکەکانن کەوا تاوانو خراپەیان ئەنجام ئەداو ئەیان وت تەوبەی لێ ئەکەین الــلّٰــه فەرموی تەوبەکانیان قبوڵ ناکەین لە تاوانە بچوکەکان لەکاتێکا ئەوان کوفرو بێ باوەڕیان هەیە›
📚[تفسیر الطبري]وە جارێکی تر أبو العالیە دەفەرموێت : ‹ئەوانە ئەو موسرکو بێ باوەڕانەن کە بەحسابی خۆیان تەوبە لە تاوانەکانیان ئەکەن بەڵام تەوبەیان لە ئەسڵو بناغە کوفریەکانیان نەکردبو، الــلّٰــه عز وجل تەوبەیان لێ وەرناگرێت لەگەڵ ئەوەی لەسەر کوفر بن .›
📚[تفسير الطبري]بۆیە پەنا بگرن لە کوفرو شرک و زەندەقە چونکە کردەوەکان هەموی بەتاڵ ئەکاتەوە وە والــلّٰــه ی لەگەڵ کوفردا هیچ کردەوەیک وەر ناگیرێت با بەندەکەش وابزانێت تەوبەی لە تاوان کردووە و گەڕاوەتەوە و مولتەزم بوە چونکە کوفر گەورە ترین ڕێگرە لە قبوڵ بونی کردەوەکان لە بەندەکان ئەمەش حاڵی زۆرێکە لەخەڵکی لەناو کوفردایەو خۆی بەموسوڵمان ئەزانێت و ئەڵێ من تەوبە ئەکەم لە تاوانەکانم وە ڕەجای هەیە تەوبەکەی قبوڵ بێت نا والــلّٰــه ی تەوبە لە هیچ تاوانێک وەر ناگیرێت تا تەوبە نەکرێت لە کوفرو شرک وە ئەوانەی لە کوفرو شیرکدان لە قیامەتا سزا ئەدرێن لەسەر هەرچی تاوانی بچوک و گەورەیە کە کردویانەو ئەنجامیان داوە با لە دنیاشدا تەوبەیان لێ کردبێت چونکە تەوبەکردن و کردەوە قبوڵ نابێت لەکاتێکا خاوەنەکەی لە کوفردا بێت وە قەدری ئەو تەوحیدە بزانن کەوا کردەوەی چاکە بەهۆی ئەوەوە بەرز ئەبێتەوە و وەرئەگیرێت الــلّٰــه عز وجل دەفەرموێت ﴿إِلَیۡهِ یَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّیِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ یَرۡفَعُهُۥۚ ﴾ #واتــــا وشە پاکو بەرزەکە کە لا إله إلا الــلّٰــه یە بۆلای پەروەردگار بەرز ئەکرێتەوە وە هەمو کردەوە باشەکانیش بەهۆی ئەوەوە بەرز ئەبنەوە و قبوڵ ئەبن هەرکەس تەوحیدو ئەسڵی ئیسلامەتی نەبو هیچ کردەوەیەکی بەرز نابێتەوە و وەرناگیرێت نسأل الــلّٰــه العافية .
خاڵێڪۍ ترۍ گرنگ ئەوەیە أبو بڪر الخلال ڕەحمەتۍ الــلّٰــه ـۍ لێ بێت ڪاتێڪ لە ڪتێبەڪەیدا ئەو بابەۍ ڪردووەتەوە « ذڪر المقام المحمود » ئەو هەمووە وتەیەۍ سەلەف دەهێنێ لەسەر مەسئەلەڪە تەماشا دەڪەۍ هەموویان سەرنجیان خستووەتە سەر شتێڪ ئەویش فەزیڵەت و مەناقیبۍ ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ڪە لەسەر عەرش دادەنیشێنرێ، نەهاتوون بڵێن هەرڪەس عەرش و علوۍ الــلّٰــه تعالۍ ڕەت بڪاتەوە جەهمییه، بەڵڪو پێیان وایە ڕەتڪردنەوەۍ ئەثەرەڪەۍ مجاهد ڕەتڪردنەوەۍ فەزیلەت و ڪەرامەتۍ ڕەسول الــلّٰــه ـیە ڪە الــلّٰــه ﷻ پێۍ بەخشیوە.
دەبینۍ دواۍ ڕیوایەت ڪردنۍ ئەثەرەڪەۍ مجاهد لە ژمارە ❪245❫ وتەۍ أبو بڪر بن أبي طالب دەهێنێ دەڵێ: مَن ردَّە فقد ردَّ علۍ الــلّٰــه ﷻ ، ومَن ڪذب بفضیلة النبي ﷺ فقد ڪفر بالــلّٰــه العظیم.
هەروەها لە ژمارە ❪274❫ ـیش وتەۍ محمد بن مصعب دەهێنێ دواۍ ئەوەۍ باسۍ ئەثەرەڪەۍ مجاهد ـۍ ڪردووە ڕوونۍ دەڪاتەوە مەبەست لەو دانیشتنە فەزیلەتە و گەورە نیشاندانۍ ڕەسول الــلّٰــه ـیە بە هەموو بەنۍ آدم، بەرزۍ دەڪاتەوە هەتا مەخلوقات هەست بەو فەزیلەت و مەناقیبە گەورەیە بڪەن، دەڵێ : یجلسە علۍ العرش لیرۍ الخلائق ڪرامتە علیە.
قال عطاء في حدیثە : وسُئِلَ عن قول اللە ﷻ : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یقعدە علۍ العرش.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲۸۱🔸وأما حدیث مجاهد في فضیلة النبي ﷺ وتفسیرە لھذە الآیة أنە یقعدە علۍ العرش ، فقد تلقاها الشیوخ من أهل العلم لحدیث رسول اللە ﷺ تلقوها بٲحسن تلقٍّ ، وقَبلوها بٲحسن القبول ، ولم ینڪروها ، وأنڪروا علۍ من ردّ حدیث مجاهد إنڪارًا شدیدًا ، وقالوا : من أنڪر حدیث مجاهد فھو رجل سوء ، فمذهبنا وللە الحمد قبول ما رسمناە في هذە المسألة مما تقدم ذڪرنا لە ، وقبول حدیث مجاهد. 🔸حدثنا حامد بن شعیب البلخي ، قال : حدثنا الحسن بن حماد سجَّادة ، قال : حدثنا محمد بن فضل ، عن لیث ، عن مُجَاهدٍ في قول اللە ﷻ : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یجلسە علۍ العرش.
📚 ڪتاب الشریعة للآجرﻱ | ۱۰۰۳جا ئەوانەۍ ئەم ئەثەرەۍ مجاهد ڕەد دەڪەنەوە دەڵێن: لیث بن أبي سلیم تێدایە، ئەهلۍ عیلم قسەیان لەسەر ڪردووە لەبەر دوو هۆڪار: إختلاط و حفظۍ، بەڵام لە هەمان ڪاتدا زۆرێڪ لەوانەشۍ ڪە قسەیان لەسەر ڪردووە لە مەسئەلەۍ لاوازیدا لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕیوایەتەۍ مجاهد ـیان لە تەفسیردا لێوە وەرگرتووە، چونڪە لە ڪتێبەوە لە مجاهد ـۍ وەرگرتووە، نەوەڪ ڕاستەوخۆ ڕیواتۍ لێوە ڪردبێ هەتا بوترێ حفظۍ لاوازە و ڕیوایەتەڪەۍ مەقبول نییە، چونڪە تەفسیرۍ مجاهد تەنھا قاسم بن أبي بزة لێوەۍ بیستووە، غەیرۍ ئەو لە ڪتابەڪەیەوە ڕیوایەتیان ڪردووە...☟ 🔸قال إبن حبان لم یسمع التفسیر من مجاهد أحد غیر القاسم بن أبي بزة ، وأخذ الحڪم ، ولیث بن أبي سلیم ، وابن أبي نجیح ، وابن جریج ، وابن عیینة من ڪتابە ، ولم یسمعوا من مجاهد.
📚 الثقات لابن حبان | ❪۳۳۱/۷❫وە سەلەف ڕیوایەتیان لە ڪەسانۍ لاواز ڪردووە لە تەفسیردا هەرچەندە ڪەسەڪە لە حدیثدا لاوزیش بووبێ لایان. 🔸عن أبا قدامة قال : قال یحیۍ بن سعید القطان : تساهلوا في أخذ التفسیر عن قوم لا یوثقونھم في الحدیث ، ثم ذڪر : لیث بن أبي سلیم ، وجویبر بن سعید ، والضحاڪ ، ومحمد بن السائب ، وقال : هؤلاء لا یُحْمَد أمْرُهم ، ویُڪتب التفسیر عنھم.
📚 الجامع لأخلاق الراوﻱ للخطیب | ۱٥۹۹تەنانەت گەر وای دانێین سەنەدۍ ڕیوایەتەڪەۍ مجاهد ضعیف بێت بەهۆۍ لیث بن أبي سلیم ـەوە، ئەوە شاهیدێڪۍ ترۍ هەیە ئەویش تەفسیرۍ صەحابۍ عبدالــلّٰــه بن سلام ـە رضي الــلّٰــه عنە، بەوەش ڕوون دەبێتەوە ڪە تەفسیرەڪەۍ مجاهد قەولۍ خۆۍ نییە هەتا طەعنۍ لێ بدرێ، بەڵڪو لە صەحابەوە وەریگرتووە هەروەڪ چۆن پێشتر ئاماژەمان پێدا...☟ 🔸حدثنا أبو داود السِّجستاني ، قال : حدثنا محمد بن صفوان الثقفي ، قال : حدثنا یحیۍ بن ڪثیر ، قال : حدثنا سلم بن جعفر ، قال : حدثنا سعید الجُریرﻱ ، قال : حدثنا سَیف السَّدوسي ، عن عبداللە بن سلام رضي اللە عنە ، قال : إذا ڪان یوم القیامةِ جِيء بنبیڪُم ﷺ فٲُقعِدَ بین یَدﻱ اللە ﷻ علۍ ڪرسیە. فقلت : یا ٲبا مسعود : ٳذا ڪان علۍ ڪرسیە ٲلیس هو معە؟! قال : ویلڪم! هذا أقرّ حدیثٍ لعیني في الدنیا.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲۳٦🔸حدثنا أبو بڪر المروذﻱ ، قال : وڪتب إليّ محمد بن یونس البصرﻱ ، قال : حدثنا یحیۍ بن ڪثیر أبو غسَّان العنبرﻱ ، قال : حدثنا سلم بن جعفر ، قال : حدثنا الجُریرﻱ ، قال : حدثنا سَیف السَّدوسي ، عن عبداللە بن سلام رضي اللە عنە ، قال : إذا ڪان یوم القیامة ، ینزل الجبار عن عرشەِ ، وقدمیە علۍ الڪرسي ، فیقعدُ محمدًا علۍ الڪرسي. قال : قلت للجُریرﻱ : یا أبا مسعود یُقعدە علۍ الڪرسي؟! قا : نعم ، یُقعدە معە علۍ العرش.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲۹۳🔸قال محمد بن عمر المصیصي فمن رَدَّ حدیث : عبداللە بن سلام رضي اللە عنە ، وحدیث مُجاهدٍ في المقام المحمود ، فقد ٲزرۍ علۍ رسول اللە ﷺ ، ورَدَّ فضلە ، وڪان عندنا مُبتدعًا.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲۹٤ئەوە هەندێڪ لە قەولۍ عولەماۍ متقدین بوو لەسەر ئەو مەسئەلەیە هێندە بە جوانۍ ئەثەرۍ مجاهد ـیان پێ قبووڵ بووە دەماو دەم گێڕاویانەتەوە لە منداڵەوە بۆ گەورە وەڪ ئیجماعۍ لێھاتووە ڪەسیشیان نەبووە بڵێ: ئەو ئەثەرە ضەعیفە لەبەر هەبوونۍ لیث بن أبي سلیم لە سەنەدەڪەیدا لەڪاتێڪدا ئەو عولەمایانە خۆیان ئەئمە بوون لە علمۍ حدیث و جەرح و تەعدیلۍ ڕاوییەڪان بەرچاو ڕوون بوون بە حاڵۍ سەلەف و موتەساهل نەبوون، هەتا متٲخرین و موعاصرین بێن طەعنیان لێ بدەن و شوێن قەولۍ جەهمیەڪان بڪەون. سعید الجُریرﻱ ساڵۍ ❪144❫ ـۍ هیجرۍ وەفاتۍ ڪردووە دەڵێ: تەمەنم گەشتووەتە هەشتا و ئەوەندە ساڵ ڪەسم نەدیوە حدیثۍ مجاهد ڕەد بڪاتەوە ئیللا جەهمۍ نەبێ، ماوەۍ❪150❫ ساڵە هەموو عولەماۍ شارەڪان قبوڵیان ڪردووە، ئێستا تۆ لەم ئاخیرۍ تەمەنەۍ ئاخیر زەمانەوە لەو جیھانەۍ ڪە فیتنەۍ گرووپەڪان باڵۍ بەسەردا ڪێشاوە لات وابێ ئەو هەموو ساڵە ئەئمەۍ سەلەف لەسەر گومڕایۍ بوون ڪاتێڪ ئەثەرۍ مجاهد بەلایانەوە حەق و مەقبوڵ بووە!!!
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱۸٦-۱۸۹❫جا سەلەف لە سەردەمۍ مجاهد ـەوە رحمە الــلّٰــه هەتا سەردەمۍ الخلال ـیش رحمە الــلّٰــه لە ناو ئەهلۍ سوننەدا ڪەسێڪ نەبووە حدیثۍ مجاهد ڕەد بڪاتەوە، بەڵام جەهمییەڪان ڕەدیان ڪردووەتەوە، وە بە دیارۍ ڪراوۍ ڪەسێڪ ڪە بە الترمذي ناسراو بووە. 🔸قال أبو علي إسماعیل بن إبراهیم الھاشمي : إن هذا المعروف بالترمذﻱ عندنا مبتدع جھميُّ ، ومَن رَدَّ حدیث مجاهد دفع فضل رسول اللە ﷺ ، ومن رَدَّ فضیلةً لرسول اللە ﷺ فھو عندنا ڪافرُ مُرتدُ عن الٳسلام.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱۹۰❫✹هارون بن معروف دەڵێ : هەرڪەسێڪ ئەم حدیثە ڕەد بڪاتەوە، ئەگەر مەبەستۍ مجاهد بێ، ئەوە لە ئەصڵدا مەبەستۍ إبن عباس ـە، وە ئەگەر مەبەستیشۍ ٳبن عباس بێ، ئەوە لە ئەصڵدا مەبەستۍ ئەوەیە ڕەدۍ ڕەسول الــلّٰــه ـۍ داوەتەوە و فەزیلەتۍ ئەوۍ ئینڪار ڪردووە، ئەگەر مەبەستیشۍ ڕەسول الــلّٰــه بێ، ئەوە ڪوفرۍ بە الــلّٰــه ڪردووە.☟ 🔸قال هارون بن معروف : فبلغني أن مسلوباً من الجھال أنڪر ذالڪ ، فنظرت في إنڪارە ، فإن ڪان قَصَدَ مُجَاهدًا فابن عباس رضي اللە عنھما قَصَدَ ، وإن ڪان لابن عباس رضي اللە عنھما قَصَدَ ، فعلۍ رسول اللە ﷺ رَدَّ ، وإن ڪان علۍ رسول اللە ﷺ رَدَّ فباللە ڪَفَرَ.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱۹۲❫🔸وقال محمد بن یونس البصرﻱ : إن هذا الرجل المعروف بالترمذﻱ قد تبین لنا ولأصحابە بدعتە وإلحادە في الدین ، ورد الآثار الذﻱ یُحتَجُّ به علۍ الجھمیة .... وطعنە علۍ مجاهد ، وهو من عالیة التابعین ، وما سمعنا أحداً من شیوخنا المتقدمین من أهل السنة ذڪر هذە الأحادیث إلا بالقبول لھا ، ویحتجون بھا علۍ الجھمیة ویقمعونھم بھا ، ویڪفرونھم ، ولا یردها إلا رجل مُعَطِّلُ الجھميُّ.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱۹٦❫🔸قال عبداللە بن أحمد : سمعت هذا الحدیث من جماعةٍ ، وما رأیت أحدًا من المحدثین یُنڪرە ، وڪان عندنا في وقتِ ما سمعناە من المشایخ أن هذا الحدیث إنما تنڪرە الجھمیة ، وأنا مُنڪرُ علۍ ڪُلِّ من رَدَّ هذا الحدیث ، وهو مُتَّھم علۍ رسول اللە ﷺ.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱۹۸❫ئەگەر دەڵێن ئەم بابەتە مەسئەلەیەڪە پەیوەندۍ بە غەیبەوە هەیە چۆن مجاهد لەخۆیەوە تەفسیرۍ واۍ بۆ ڪردووە، لەڪاتێڪدا مجاهد تابعییە، ڪەواتە وتەڪەۍ مەڕدوودە. لە وەڵامدا دەڵێین : ڕاستە مجاهد تابعییە، بەڵام ڕەت ڪردنەوەۍ ئەثەرەڪەتان بۆ ناچێتە سەر، مجاهد تابعییە قوتابۍ عبدالــلّٰــه بن عباس ـە رضي الــلّٰــه عنھما، ساڵۍ ❪104❫ هیجرۍ وەفاتۍ ڪردووە زاناترین ڪەس بووە بە تەفسیر، وە شارەزاترین ڪەس بووە بە تەفسیرۍ ٳبن عباس، جا بە دوورۍ دەزانم مجاهد رحمە الــلّٰــه لە مەسئەلەیەڪۍ هێندە گرنگ و ورد دا قسە بڪات ئەگەر لە شێخەڪەیەوە نەیبیستبێ. خودۍ مجاهد هەموو قورئانۍ دوو جار و سێ جار دەور ڪردەوەتەوە لەگەڵ ٳبن عباس ـدا، ئایەت ئایەت لەگەڵۍ وەستاوە و پرسیارۍ تەفسیرەڪەۍ لێڪردووە..☟ 🔸حدثنا أبو نعیم ، حدثنا شبل بن عباد ، عن ابن أبي نجیح ، عن مجاهد ، قال : عرضت القرآن علۍ ابن عباس مرتین أو ثلاث مرات.
📚 فضائل الصحابة لأحمد بن حنبل | ۱۸٦٦🔸حدثنا أحمد بن صالح ، حدثنا محمد بن مسلم _یعني أبا سعید المؤدب_ عن خُصَیف ، قال : قال لي مجاهد : قرأت القرآن علۍ ابن عباس ثلاث مرات أقفه علۍ ڪل آیة.
📚 فضائل الصحابة لأحمد بن حنبل | ۱۸٦۸🔸وأخبرنا أبو بڪر المروذي ، قال : سمعت أبا عبداللە ، یقول : قال مجاهد : عرضت القرآن علۍ ابن عباس ثلاث مرات.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٦٤جا تابعییەڪ ئەمە پلە و مەناقیبۍ بێ لەگەڵ شێخەڪەیدا دەڪرێ گومان بخرێتە سەر وتەڪەۍ؟! لەڪاتێڪدا هەموو سەلەف موتەفیق بوون و وتەڪەیان وەرگرتووە و چاوۍ جەهمییەڪانیان پێۍ داخ ڪردووە. هەتا واۍ دانێن وتەۍ مجاهد خۆیەتۍ دەۍ خۆ هەموو سەلەف قبوڵیان ڪردووە، ئیتر ڪێشەۍ چییە تۆ قبوڵۍ ناڪەۍ یانۍ تۆ خۆتت لەو هەموو پێشەوایەۍ سەلەف پێ حەقترە و لەوان زیاتر خەمخۆرۍ بۆ ئەو دینە! وە ئەگەریش دەڵێن ئەم ڕیوایەتە تەنھا لیث بن أبي سلیم لە مجاهد ڕیوایەتۍ ڪردووە، ئەوە لە وەڵامدا دەڵێین نەخێر، بەڵڪو هەریەڪە لە : أبو یحیۍ القتات ، عطاء بن سائب ، جابر بن زید گێڕاویانەتەوە.☟ 🔸حدثنا أبو بڪر المروزﻱ ، قال : حدثنا محمد بن بشر ، قال : حدثنا عبدالرحمن بن شریڪ ، قال : حدثنا أبي ، قال : حدثنا أبو یحیۍ القتات ، عن مجاهد : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یقعدە علۍ العرش.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲۸۰🔸حدثنا أبو بڪر المروزﻱ ، قال : حدثنا محمد بن بشر ، قال : حدثنا عبدالرحمن بن شریڪ ، قال : حدثنا أبي ، قال : حدثنا عطاء بن السائب ، ولیث بن سلیم ، وجابر بن زید ، ڪلھم یقولون : سمعت مُجاهدًا.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤۳🔸أخبرني یحیۍ بن أبي طالب ، قال : حدثنا أبو بڪر بن أبي شیبة ، قال : حدثنا محمد بن فُضیل ، عن لیث ، عن مُجَاهدٍ قال : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یقعدە علۍ العرش. قال أبو بڪر بن أبي طالب : من ردَّە فقد ردَّ علۍ اللە ﷻ ، ومن ڪذب بفضیلة النبي ﷺ فقد ڪفر باللە العظیم.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤٥🔸أخبرني أحمد بن أصرم المُزَني بھذا الحدیث ، وقال : من رَدَّ هذا فھو مُتھم علۍ اللە ورسولە ، وهو عندنا ڪافرُ ، ومن زعمَ أن من قال بھذا ثَنوﻱ ، فقد زعمَ أن العلماء والتابعین ثنویة ، ومَن قال بھذا فھو زندیق یُقتل.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤٦🔸أخبرني محمد بن عبدوس ، والحسن بن صالح قالا : حدثنا أبو بڪر المروذﻱ قال : قال : أبو بڪر بن حماد المقرئ : من ذُڪِرَت عندە هذە أحادیث فَسَڪَتَ فھو مُتَّھَمُ علۍ الإسلام ، فڪیف بمن طعن فیھا؟!
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤۹🔸قال أبو جعفر الدَّقیقي : من رَدَّها فھو عندنا جھمي. 🔸قال عباس الدورﻱ : لا یُرَّدَ هذا إلا مُتَّھَم.. 🔸قال إسحاق بن راهویة لأبي علي القوهستاني : من رَدَّ هذا الحدیث ، فھو جھميُّ. 🔸قال عبدالوهاب الوراق : للذﻱ رد فضیلة النبي ﷺ یُقعدا علۍ العرش فهو مُتَّھمُ علۍ الإسلام. 🔸قال إبراهیم الأصبھاني : هذا الحدیث حَدَّثَ بە العلماء منذ ستین ومائة سنة ، ولا یردە إلا أهل البدع. 🔸قال أبو بڪر المروذﻱ : وسألت حمدان بن علي عن هذا الحدیث ، فقال : ڪتبتە منذ خمسین سنة ، وما رأیت أحداً یردە إلا أهل البدع. 🔸قال هارون بن معروف : هذا حدیث یُسخن اللە بە أعین الزَّنَادقة. 🔸قال محمد بن إسماعیل السلمي : من تَوَهَّمَ أن محمداً ﷺ لم یستوجب من اللە ﷻ ما قالە مُجَاهد ، فھو ڪافر باللە العظیم. 🔸قال : وسمعت أبا عبداللە الخفّاف ، یقول : سمعت محمد بن مصعب _یعني : العابد_ یقول : نعم یقعدە علۍ العرش لیُرۍ الخلائق منزلتە.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ❪۱/صـ : ۱٦٦-۱٦۸❫🔸سمعت أبا بڪر بن صدقة ، یقول : حدثنا أبو القاسم بن الجبلي ، عن إبراهیم الزهرﻱ ، قال : سمعت هارون بن معروف یقول : لیس ینڪر حدیث : إبن فُضیل ، عن لیث ، عن مُجَاهد ، إلا الجھمیة.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٥۳✹إبراهیم الحربي باسۍ ئەثەرەڪەۍ مجاهد دەڪات دەڵێ عثمان بن أبي شیبة لە مەجلسێڪدا بۆ خەڵڪۍ خوێندووەتەوە ژمارەۍ ئامادەبووان ❪20000❫ بیست هەزار ڪەس بوون، دەڵێ ئەگەر ڪەسێڪ هەستابایەتەوە بە عثمان ـۍ بوتایە بۆ ئەم حدیثە دەگێڕیتەوە، یاخود دژایەتۍ بڪردایە، پێت وایه بچووبایەتە دەرەوە ئیللا دەڪوژرا....☟ 🔸وسمعت أبا بڪر بن صدقة ، یقول : قال إبراهیم الحربي یومًا : وذڪر حدیث لیث عن مجاهد ، یقول : هذا حدث بە عثمان بن أبي شیبة في المجلس علۍ رؤوس الناس ، فڪم ترۍ ڪان في المجلس عشرین ألفًا.!! فترۍ لو أن إنسان قامَ إلۍ عثمان ، فقال : تُحَدِّث بھذا الحدیث ، أو أظھر إنڪارە!! تراە ڪان یخرج من ثَمَّ إلا وقد قُتِلَ!! قال أبو بڪر بن صدقة : وصدقَ ، ما حُڪمە عندﻱ إلَّا القتل.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٥۳✹سعید الجریرﻱ دەڵێ : تەمەنم گەیشتووەتە هەشتا و ئەوەندە ساڵ ڪەسم نەدیوە حدیثۍ مجاهد ڕەد بڪاتەوە ئیللا جەهمۍ نەبێ، ماوەۍ ❪150❫ ساڵە هەموو عولەماۍ شارەڪان قبوڵیان ڪردووە.☟ 🔸قال سعید الجُریرﻱ : وقد أتۍ عليَّ نیفُ وثمانون سنة ما علمتُ أن ٲحداً رَدَّ حدیث مُجَاهد إلا جھميُّ ، وقد جاءت بە الأئمة في الأمصار ، وتلقتە العلماء بالقبول منذ نیفٍ وخمسین ومائة سنة. ✹یحیۍ بن أبي طالب دەڵێ : ماوەۍ حەفتا ساڵە واللە ـھۍ نەمدیوە ڪەسێڪ ڕەدۍ بڪاتەوە ئیللا جەهمییەڪۍ پیس نەبێ، داواۍ ئەوە دەڪات خیلافۍ شێخ و ئیمامەڪانمان بڪات.☟ 🔸وقال أبو بڪر یحیۍ بن أبي طالب : وأنا أرۍ أني أعقل منذ سبعین سنة ، واللە ما أعرف أحداً رَدَّە إلا ڪل جھميُّ خبیثٍ یدعوا إلۍ خلاف ما ڪان علیە أشیاخنا وأئمتنا. ✹علي بن داود القنطرﻱ دەڵێ : حدیثۍ مجاهد بەس جەهمییەڪان ڕەدۍ دەڪەنەوە، تەمەنم گەشتووەتە هەشتا و چوار ساڵ ڪەسم نەدیوە ڕدۍ بڪاتەوە ئیللا جەهمۍ نەبێ... وە مجاهد دەڵێ : هاوڕێیەتۍ عبدالــلّٰــه بن عمر ـم ڪرد بۆ ئەوەۍ خزمەتۍ بڪەم، بەڵام ئەو خزمەتۍ منۍ دەڪرد. جا ڪەسێڪ ئاوابێ حدیثەڪەۍ ڕەد دەڪرێتەوە؟!.☟ 🔸قال علي بن داود القنطرﻱ : ولا یَردُّ حدیث مجاهد إلا جھميُّ یُھجر ، ولا یُڪلِّم ، ویحذر منە ، ولقد أتۍ عليَّ أربع وثمانون سنة ما رأیت أحدًا رَدَّ هذە الفضیلة إلا جھمي. وقد حدثني آدم بن أبي إیّاس ، عن شعبة بن الحجاج ، عن عبیداللە بن عمران أنە قال : سمعت مُجاهدًا یقول : صحبتُ ابنُ عمر لٲُخدِمَە ، فڪان هو یَخدِمُني. فمثل هذا یُرَدُّ حدیثە؟!
#مەقامۍ_محمود_و_دانیشتنۍ_پێغەمبەر_ﷺ_لەسەر_عەرش...
✍️سەرەتا قاعیدەیەڪ هەیە بیزانن عولەما وتوویانە ئەگەر هاتوو دوو حدیث یاخود دوو ئەثەر هەبوو بە سەنەدۍ صەحیح سابت بوون ، بەڵام ظاهرەن وا دەرڪەوتن دژ بەیەڪن ، ئەگەر توانرا هەردووڪیان پێڪەوە جەمع بڪرێت و بە شێوازێڪۍ دروست حەمل بڪرێن ، ئەوە هیچیان ڕەد ناڪرێنەوە و دەبێ هەردووڪیان جێگیر بڪرێن.
وە هەروەها ئەهلۍ تەفسیر وتوویانە :
ئەگەر هاتوو ئایەتێڪ دوو تەفسیرۍ هەڵگرت ، ئەوە ڪار بەهەردوو تەفسیرەڪەۍ دەڪەین.
ئەوەۍ لەسەرۍ دەدوێین مەسئەلەۍ مقام المحمود ـە ڪە فەزیلەتێڪۍ گەورەیە الــلّٰــه ﷻ لە قیامەتدا دەیبەخشێتە ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ، ئەویش شەفاعەت دەڪات بۆ خەڵڪۍ بۆ ئەوەۍ حەشر و حساب دەست پێ بڪات لەو هەموو ناڕەحەتیە ڕزگاریان ببێت، وە شەفاعەتۍ تایبەتیش دەڪات بۆ ئوممەتەڪەۍ هەروەڪ چۆن لەم دوو حدیثەدا دیارە...☟
🔹عَنْ ٲَبِي هُرَیْرَةَ رَضِيَ اللەُ عَنْەُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ فِي قَوْلِهِ : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾ وسُئِلَ عَنْھَا قَالَ : « هِيَ الشَّفَاعَةُ ».
📚 سنن الترمذﻱ | ۳٤۰٤ مسند أحمد | ۹۷۳٥ ڪتاب الشریعة للآجرﻱ | ۱۰۹۸🔹عَنْ ٲَنَسَ بْنِ مَالِڪَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، سَمِعْتُ النَّبِيَّ ﷺ یَقُول : « ... فَيَأْتُونِي فَأَقُولُ أَنَا لَھَا فَأَسْتَأْذِنُ عَلَۍ رَبِّي فَيُؤْذَنُ لِي وَيُلْھِمُنِي مَحَامِدَ أَحْمَدُهُ بِھَا لَا تَحْضُرُنِي الْآنَ فَأَحْمَدُهُ بِتِلْڪَ الْمَحَامِدِ وَأَخِرُّ لَهُ سَاجِدًا فَيَقُولُ يَا مُحَمَّدُ ارْفَعْ رَأْسَڪَ وَقُلْ يُسْمَعْ لَڪَ وَسَلْ تُعْطَ وَاشْفَعْ تُشَفَّعْ فَأَقُولُ يَا رَبِّ أُمَّتِي أُمَّتِي ... ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۷٥۱۰ - ٤۷۱۲ صحیح مسلم | ٤۸۰ مسند أحمد | ۹٦۲۳جا لەگەڵ ئەوەۍ ئەمانەۍ سەرەوە ماناۍ شەفاعەن، بەڵام ئەثەرێڪمان هەیە ڪە تابعۍ بەڕێز و موفەسیرۍ قورئان مجاهد لە تەفسیرۍ ئایەتۍ : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾ دەڵێ : الــلّٰــه ﷻ محمد ﷺ لەسەر عەرش دادەنیشێنێ. جەهمییەڪان ئەم تەفسیرۍ دووەمەیان قبوڵ نییە، چونڪە ئەوان مەسئەلەۍ عەرش و عولوۍ الــلّٰــه ﷻ ڕەد دەڪەنەوە، ئەوانەشۍ خەڵەتاون بە جەهمییەڪان لایان قورسە بوترێ لە قیامەتدا الــلّٰــه ﷻ محمد ﷺ لەسەر عەرش دادەنیشێنێ، بۆیە دەڵێن موخالفۍ ماناۍ شەفاعەیە ڪە لە حدیثەڪەۍ بوخارۍ ـدا هاتووە، لەڪاتێڪدا هیچ دژ بەیەڪیەڪ نابینرێ لە نێوان حدیثەڪەو ئەثەرەڪە مجاهد، چونڪە جەمع ڪردنیان زۆر ئاسانە بەم شێوەیە ☚❞سەرەتا الــلّٰــه ﷻ ئیزن دەدات بە پێغەمبەر ﷺ شەفاعەت بڪات، پاشان لەسەر عەرش دایدەنیشێنێ ❝ ئێستا لە خوارەوە قەولۍ ئەو جەمعە زۆرەۍ عولەما دادەنێین ڪە ئەثەرۍ مجاهد وەردەگرن هەموویان لە ئەئیمەۍ سەلەفن هاوتەمەنۍ پێشەوا أحمد ـن، وە هەنێڪیشیان قوتابۍ خۆۍ بوون، هەندێڪۍ تریان قوتابۍ قوتابیەڪانۍ بوون یاخود شێخۍ الخلال بوون، وە عولەماۍ ئەو سەردەمە بوون هەموویان ئەثەرەڪەیان پێ قبوڵە، وتوویانە هەرڪەسێڪ ئەثەرۍ مجاهد ڕەد بڪاتەوە : ❶ ← جەهمییە، ڪەسێڪۍ خراپ و خەبیثه ، ئەهلۍ بیدەعە _بیدعەیەڪۍ ڪوفرۍ_. ❷← فەزیلەۍ محمد ﷺ ڕەد ڪردووەتەوە ڪافرە. ❸← طەعنۍ لە مجاهد داوە ڪە ئەو تەفسیرەۍ ڪردووە مەبەست لێۍ طەعنە لە إبن عباس ـۍ مامۆستاۍ. ❹← هەرڪەسێڪ ئەو حدیثەۍ لەلا خوێندرایەوە بێ دەنگۍ هەڵبژارد و قایل نەبوو پێۍ ئەوە ئیتتیھامۍ بڪەن لەسەر ئیسلام، جا دەبێ حاڵۍ ئەو ڪەسە چۆن بێ ڪە ڕەدۍ دەڪاتەوە ؟! ❺← ئەوە حدیثێڪە بۆتە چقڵۍ چاوۍ جەهمۍ و زەندیقەڪان. ❻← هیچ ڪەسێڪ نییە ئەم حدیثەۍ مجاهد ڕەد بڪاتەوە ئیللا جەهمۍ نەبێ. 🔸أخبرنا محمد بن عبدالملڪ الدَّقیقي ، قال : حدثنا علي بن الحسن بن سلیمان ، قال : حدثنا إبن فُضیل ، عن لیث ، عن مُجَاهدٍ قال : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یجلسە علۍ العرش.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤۰🔸أخبرني محمد بن أحمد بن واصل المقرئ ، قال : حدثنا أبو بڪر بن أبي شیبة ، قال : حدثنا إبن فُضیل ، عن لیث ، عن مُجَاهدٍ قال : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یجلسە علۍ العرش. فسمعت محمد بن أحمد بن واصل ، قال : من رَدَّ حدیث مُجَاهد فھو جھميُّ.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۲٤۲🔸أخبرنا أبو دواد السجستاني ، قال : حدثنا إبراهیم بن موسۍ الرازﻱ ، قال : حدثنا محمد بن فُضیل ، عن لیث ، عن مُجَاهدٍ في قولە : ﴿ عَسَۍ أَن يَبْعَثَڪَ رَبُّڪَ مَقَامًا مَّحْمُودًا ﴾. قال : یجلسە علۍ العرش. وسمعتُ أبو داود یقول : من أنڪرَ هذا فھو عندنا مُتَّھم. وقال : مازال الناس یحدثون بھذا ، یریدون مغایضة الجھمیة ، وذالڪ أن الجھمیة یُنڪرون أن علۍ العرش شیئًا.
#ئاوە_ڕژاوڪەۍ_بشر_المریسي...
💥ئەو ئاوەۍ پیسەۍ ڪە بشر المریسي ڕژاندۍ و دینە باتڵ و مەنھەجە خەبیثەڪەۍ لەسەر بنیاد نا ، ئێستا خەڵڪێڪ بە ناوۍ مەلا و داعۍ خەریڪن نەڪ پێۍ تێدەخەن ، بەڵڪو دەست و ڕوومەتیشیان تێدا دەشۆن و مەلە لەو فیڪرە تەجەهومەدا دەڪەن ، ئەویش قسە ڪردنە لە عەقیدەۍ سەلەف ، لەمەدا هیچ شتێڪیان دەست ناڪەوێ بۆ ڕەتڪردنەوەۍ ئیللا ئەوە نەبێ پەنا دەبەنەوە بۆ قسە ڪردن لەسەر سەنەد! ئاخر هەۍ داماوینە ئەوەۍ لاۍ ئێوە گرانە قبوڵ ڪردنۍ دینۍ سەلەف بووە هەتا ئێستا بەو جۆرە هاتووە ، زیاد لە هەزار ساڵە ئەو وتانە هاتوون هەتا زاناڪانتان لە خەلەف و متٲخرین ئەم وتانەیان بینیوە نقڵیشیان ڪردوون ، بەڵام بە جۆرێڪۍ تر حەملیان ڪردوون ، ئەمما ئێوە ئەوە دیارە مەزهەبەڪەتان زۆر خەبیث ـترە بۆیە بێ شەرمانە هەمووۍ ڕەتدەڪەنەوە. ، جا بەڕێزان ئەم فیڪرەیە میراتە لە بشر المریسي جەهمییەوە بۆیان جێماوە.
✹حسن ڪوڕۍ البزار دەڵێ : پیاوێڪ هات بۆ لاۍ بشر المریسي ، پێۍ وت : ئەۍ باوڪۍ عبدالرحمن ، لەگەڵ ئەهلۍ حدیث دادەنیشم ، هەرڪات حدیث ڕیوایەت بڪەن لە ڕەسول اللە ـەوە ﷺ ڕەدۍ بڪەمەوە ، پێم دەڵێن : تۆ ڪافرۍ. چۍ بڪەم؟ ووتۍ : هەرڪات حدیثۍ پێغەمبەریان ﷺ هێنا ، بڵێ : ڕاست دەڪەن ، بەڵام تەضعیفۍ بڪە بڵێ نەخۆشییەڪ عیللەیێڪۍ هەیە بووەتە هۆڪارۍ ضعیف بوونۍ.☟
🔸ٲَخبرنا محمد بن علي الوراق ، قال : حدثنا محمد بن ٳِسماعیل الترمذي ، قال : سمعت الحسن بن البزار ، یقول : جاء رجل ٳِلۍ المریسي ، فقال : یا ٲَبا عبدالرحمن ، ٲُذاڪِر ٲَصحاب الحدیث ، فڪلما ذڪروا الحدیث عن النبي ﷺ فرددتە ، یقولون : ٲَنت ڪافر. قال : فڪیف ٲَصنع؟ قال : ٳِذا ذڪروا حدیث النبي ﷺ قل : صدقت ، ثم اضربە بِعِلَّة ، فقل : لە عِلَّة.
📚 ڪتاب السنة للخلال | ۱۷۲۳✹عثمان بن سعید الدارمي دەڵێ : پێمان گەیشتووە ڪە هەندێڪ لە هاوەڵانۍ المریسي پێیان وتووە : چۍ بڪەین بەو سەنەدە بەهێزانەۍ ڪە ئیحتجاجۍ پێدەڪەن دژمان بۆ ڕەد دانەوەۍ مەزهەبەڪەمان؟ وەڪ : سفیان عن منصور عن الزهري. وە الزهري عن سالم. وە ٲیوب ، ٳبن عون ، ٳبن سیرین ، عمرو بن دینار ، لە جابر ـۍ ڪوڕۍ عبداللە ـەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ ئەو جۆرە سەنەدانە؟ المریسي وتۍ : ڕەدیان مەڪەنەوە ڪەشف ببن ، بەڵام بە تەئویل لەگەڵیان بوەستنەوە ، بەم جۆرە ڕەدتان ڪردوونەتەوە بە نەرمۍ لەڪاتێڪدا ناتوانن بە توندۍ ڕەدۍ بڪەنەوە.☟ 🔸قال الدارمي : وبلغنا ٲَنَّ بعض ٲَصحاب المریسي قالوا لە : ڪیف تصنع بھذە الٲَسانید الجیاد التي یحتجون بھا علینا في رَدّ مذهبنا مما لا یمڪن التڪذیب بھا؟ مثل : سفیان عن منصور عن الزهري. والزهري عن سالم. وٲیوب ، وابن عون ، وابن سیرین ، وعمرو بن دینار ، عن جابر رضي اللە عنە ، عن النبي ﷺ وما ٲَشبھھا؟ قال : فقال المریسي : لا تردّوە فتفتضحوا ، ولڪن غالطوهم بالتٲویل ، فتڪونوا قد رددتموها بلُطفٍ ٳِذ لم یمڪنڪم ردّها بِعُنف.
📚 نقض عثمان بن سعید علۍ المریسي الجھمي | صـ : ٦٤۷✹هەروەها الدارمي دەڵێ : هەتا دەربارەۍ تۆ پێم گەیشتووە لە غیرۍ ڕیوایەتۍ ئەم موخالیفەم ، ڪە تۆ وتووتە : هیچ شتێڪ نییە هێندەۍ قورئان دەعوا و مەزهەبۍ ئێمە هەڵبوەشێنێتەوە ، بەڵام هیچ ڕێگایەڪ نییە بۆ ڕەتڪردنەوەۍ ، ئیللا ڕێگاۍ تەئویل نەبێ.☟ 🔸قال الدارمي : حتۍ بلغني عنڪ من غیر روایة المُعارض ، ٲَنڪ قلت : ما شيء ٲَنقض لدعوانا من القرآن ، غیر ٲَنە لا سبیل ٳِلۍ دفعە ، ٳِلا مڪابرة بالتٲویل.
📚 نقض عثمان بن سعید علۍ المریسي الجھمي | صـ : ۲۷۸
ابن القيم لە باسی صلوات دان لەسەر رسول الــلّٰــه علیه الصلاة والسلام دەڵێ : بەڵکو لە کاتی خوێندنەوەی قورئاندا لە “ نوێژدا واتە “ کاتێک تێپەڕی بە باسی رسول الــلّٰــه دا صلوات الــلّٰــه وسلامه عليه یان بە باسی فەرمایشتی الــلّٰــه عز وجل : ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا ﴾ [الأحزاب - ٥٦]
هاوەڵانمان باسیان کردووە کە وە جگە لەوانیش ، وتوویانە: هەرکاتێک تێپەڕیت بە باسیدا لەکاتی قورئان خوێندن “ لە نوێژدا “ دەوەستێ و صلواتت لەسەر لێدەدا.
دواتر ئەثەرێک نەقڵ دەکا کە قاضي إسماعيل المالكي دەیگێڕێتەوە لە الحسن ـەوە رضي الــلّٰــه عنه لە ڕێگەی هشام ـەوە دەڵێ : الحسن فەرموویەتی : کاتێک تێپەڕی بە باسی پێغەمبەردا صلی الــلّٰــه عليه وسلم لە نوێژدا با بوەستێ ، وە با صلواتی لەسەر لێبدات لە نوێژی سوننەتدا.
دواتر ابن القيم دەڵێ : پێشەوا أحمد بە دەق قسەی لەسەر ئەوە کردووە و فەرموویەتی : کاتێک نوێژخوێن تێپەڕی بەئایەتێکدا کە باسی پێغەمبەری تێدا کرا بوو صلی الــلّٰــه عليه وآله وسلم ئەگەر لە نوێژی نفل “ سوننەت “ دا بوو با صلواتی لەسەر لێبدات.
طەلحەی کوڕی مصرف فەرموویەتی :
وتــراوە : قوڕئان لای نەخۆش بخوینرێت نەخۆشیەکەی سوک وئاسان دەبێت
چومە لای خەیثەمە نەخۆش بوو وتم : دەتبینن ئەمڕۆ باشیت ؟
فەرمووی : قوڕئانم لەلا خوێندراوە
📚[«فضائل القرآن للحافظ أبي عبيد القاسم بن سلام 712 »]
