باۆکــی ئیلێاس
Kanalga Telegram’da o‘tish
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Ko'proq ko'rsatish520
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-230 kunlar
Postlar arxiv
هشام بن سعد دەڵێت:
گوێم لە محمد بن کعب القرظي بوو دەیووت: پێغەمبەر نــــووح علیە السلام کە نــانــی دەخوارد دەیگوت: الحمد️ الــلّٰــه، کە شلەمەنیەکی دەخواردەوە دەیگوت: الحمد️ الــلّٰــه، کە جــلــی لەبەر دەکرد دەیگوت: الحمد️ الــلّٰــه، کە ســــواری وڵاخ دەبوو دەیگوت: الحمد️ الــلّٰــه، بۆیە️ الــلّٰــه تعالی ناوی نا:
بــەنــدەیــەکــــی ســوپــاســگــوزار .
📚{الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل /٢٨١}
إبراهیم دەڵێت:
شوکرانە بژێری پەروەردگار ئەوەیە کە مرۆڤ نان دەخوات ناوی بهێنێت و کە تەواو بوو سوپاسی بکات.
📚{الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل /٢٥٧}
- مهالِك الرِّجال في ثَلاث :
"الخلوَات - النسَاء - المُعاملات الماليَّة".
لە ناوبەری پیاوان لە سێ شت دایە:
تەنهایی، ئافرەت، مامەڵەی دارایی .
- ومهالِك النِّساء في اربَع:
"طُول اللِّسان - كثرة الشَّكاة - كُفران العَشِير - التَّبرج".
وە لە ناوبەری ئافرەتان لە چوار شت دایە:
زماندرێژی، زۆری سکاڵاکردن، ناشکوری مێردەکەی، خۆ ڕازاندنەوەو خۆ دەرخستن.
- فمَن سَلِمَ منهَا = سلِم في الدَّارين!
هەر کەسێک پارێزراو بێت لەمانە ئەوە پارێزراوە لە هەر دوو دنیادا
#پــیــاو کاتێک تەنها بوو گۆشەگیر بوو بیرکردنەوەی بەرەو خراپە دەڕوات بە تایبەت لەم ژیانی تەکنەلۆژیادا کە هەرچی خراپە هەیە وروژاوە، وە فیتنەی ئافرەتیش با بوەستێت کە پیاوانی لە ناو بردوە، وە باوەشکردن بە دنیاو مامەڵەی مالیەکەیدا تەواو لە الــلّٰــهی دور خستوەتەوە..
#ئــافــرەتــانــیــش بە زمان درێژییان و قسە هێنان و بردن خۆیان و دەوروبەریش توشی موشکیلەو کێشە دەکەن، وە دایمە پرتەو بۆڵەو سکاڵایانە و هەرگیز لە مێردەکانیان ڕازی نین و خۆیان دەڕازێننەوە بۆ دەرەوە و لەکەڵ مێردەکانیشیان ساردن ...
ئا ئەم هۆکارانە لە پیاوان و ژناندا هەبن داڕماوی هەردوو دنیا دەبن ..
ئایا بەناو شوێنکەوتوەکانی ابن تیمیە بە ڕاستی شوێنی کەوتوون یان لەوەشدا هەواو ئارەزووی خۆیان هەڵدەبژێرن :
ابن تیمیە مذهبی ئەهلی حەدیث نقڵ دەکات دەڵێ :
ئەو کەسەی داعیە و بانگەشەکارە بۆ بیدعە گەرچی لە ناخیدا اجتهادی کردبێت ئەوا لە زاهیریدا شایستەی عقوبەیە بۆ ئەوەی زەرەری لەسەر خەڵکی کەم بکرێتەوە ،
لە کەمترین حاڵیدا ئەوەیە هەجر بکرێت هیچ پلەیەکی بۆ دانەنرێت لە دیندا ، وە عیلم و زانستی هیچ لێ وەرناگیرێت ، وە تەنانەت شایەتیشی لێ وەرناگیرێت !
وقال ابن تیمیە كما في مجموع الفتاوى (7/386) :" وَهَذَا مَذْهَبُ فُقَهَاءِ أَهْلِ الْحَدِيثِ كَأَحْمَدَ وَغَيْرِهِ: أَنَّ مَنْ كَانَ دَاعِيَةً إلَى بِدْعَةٍ فَإِنَّهُ يَسْتَحِقُّ الْعُقُوبَةَ لِدَفْعِ ضَرَرِهِ عَنْ النَّاسِ وَإِنْ كَانَ فِي الْبَاطِنِ مُجْتَهِدًا وَأَقَلُّ عُقُوبَتِهِ أَنْ يُهْجَرَ فَلَا يَكُونُ لَهُ مَرْتَبَةٌ فِي الدِّينِ لَا يُؤْخَذُ عَنْهُ الْعِلْمُ وَلَا يُسْتَقْضَى وَلَا تُقْبَلُ شَهَادَتُهُ وَنَحْوُ ذَلِكَ. وَمَذْهَبُ مَالِكٍ قَرِيبٌ"
ئایا ابن حجر و نەوەووی و ئەتباعەکانیان داعی نەبوون بۆ ئەو ئەقیدە پیسەی کە هەیان بووە ؟
ئایا گەر عوزرمان دا پێیان بەوەی کافریان نەکەین ئایا ئەو وەسفانەی تریش هەر بۆ دانانێین و هەر پێیان دەڵێن ئیمام و پێشەوا .
وەڵامەکەی بۆ خۆتان جێدێڵم ....
تێبینی :- مەرج نییە نـاوی کەسێک بهێنین لامان ئیمام بێت یـان موسڵمان ، بۆیە هێناومانن لەبەر ئەوەی لە ( سلف ، متاخرین ، معاصر ) وتـەمان هەبێ...!
ابن الجوزی دەڵێ : ئیبلیس لەسەر هەندێک لە نوێژ خوێنان تێکەڵی درووست کردووە لە مخارج الحروف ـدا دەبینیت هێندە تکلف دەکەن هەر دەلێن : الحمد الحمد دەرچوونە لە یاسای نوێژکردن وە جارێکی تر ئیبلیس فێڵ و تێکەڵی بۆ درووست کردوونە لە دەرکردنی پیتی ( ض ) لە ئایەتی ( غير المغضوب )ـیدا هەندێک دەبینم : تکلف دەکەن کە دەەهێنانی ئەم پیتە وە ئیبلیس موبالغەی پێ کردوون وە توشی وەسەوەسەی کردوون ئەوەش یەکێکە لە فێڵەکانی شەیتان کە خەڵکی لە تێگەشتنی قورئان دوورخستەوە
تلبيس ابليس لابن الجوزي
ابن تيمية دەڵێ : زۆرینەی خەڵک بەهۆی زانستی تری زیادە بۆتە ڕێگر لە تێگەیشتنی ڕاستیەت و تێگەشتنی قورئان جا لە ڕیگەی وەسوەسەوە بێت لە چۆنیەتی دەرچوونی پیتەکان و قەڵەو و لاوازکردن و امالە و گۆکردنی بە مەدی درێژ و کورت و ناوەندە و جگە لەوانەش بۆتە ڕێگری دڵ لەوەی لە قورئان تێبگات وە لە پێناو دەنگ و سەوت و جوان کردنی ڕووکەشی پیتەکان و دەنگ خۆش کردن مافی ناوەڕۆکی قورئان وازهێنراوە
مجموع الفتاوی ۱٦ / ۵٠
ابن القيم دەڵێ : وەسەوەسە لە مخارج الحروف و زیادەڕۆکردن تێیدا هیچ بنەمایەکی نیە
إغاثة اللهفان 1\160
لە کۆتایدا دەڵێم : زانستی تەجوید بەم شێوەی ئێستا دەخوێندرێت هیچ ئەسڵ و بنەمایەکی لە شەرعی اللە تعالی نیە وە دەیان یاسای تجوید هەن دوورە لە ڕاستیەوە تەنها بیدعەیەکە کە لە زمانی عەرەب ـیش ناسراو نیە وە دوورکەوتنەوەیە لە واتا و ڕاستیەتی قورئان وە سەلەف ڕقی لێبووە بۆیە ڕەجائەن ئەو تەمەنتان لەم زانستە زیادەڕۆییە سەرف مەکەن خوێندنی واجب نیە لە فەڕزی کیفایە نە فەڕزی عین نە واجب ـێکی حتم ـی لازم ـە وەک جەزەری بانگەشەی دەکات تەنها کۆمەڵێ یاسای عەقڵی معلم ـە و قورسە لەسەر متعلم ...
عبدالرحمن بن سعدی دەڵێ : تەجوید بەپێی ئەم یاسایانەی کە لەناو کتێبەکانی تجوید هەیە واجب نیە ملزم بیت پێی چونکە زۆرێکی تکلف : زۆرلەخۆکردنە
أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ دەربارەی خوێندنەوەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەڵێ : كَانَ يَمُدُّ مَدًّا : مەدی دەدا
صحيح البخاري برقم : ۵٠٤۵
پرسیار لە أَنَسٌ دەکرێت : خوێندنی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چۆن بوو ؟ وتی : مەدی دەدایە پاشان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ يَمُدُّ بِبِاسْمِ اللَّهِ، وَيَمُدُّ بِالرَّحْمَنِ، وَيَمُدُّ بِالرَّحِيمِ
صحيح البخاري برقم : ۵٠٤٦
ابن حجر لە ڕاڤەی ئەم فەرموودانە دەڵێت : مەد مەبەستی تێیدا ( لام )ـە پێش ناوی اللە (بِسْمِ اللَّهِ) وە مەبەستی (میم)ـە پێش (نون)ـەکەی الرحمن وە ( الحاء )ـە پێش (میم )ـی
فتح الباري شرح صحيح البخاري
کەواتە : لە کتێبەکانی تجویدا چەند جۆر ( مد )ـێکـ هەیە کە بریتین لە :
مد الطبيعي مد واجب متصل مد واجب المنفصل
ئەوەی قیرائەی پێغەمبەر بووە بریتیە لە ( مد الطبيعي ) ئەوی تر گشتی زیادەیە و تکلف ـە و ئەسڵ و بنەمایەکی بەڵگەیی شەرعی نیە
بەڵگەشـ بۆ قسەکەمان بریتیە لە ڕیوایەتەکانی ئیمامی ابن ماجە و احمد کە دەربارەی قیرائەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم :
قَتَادَةَ دەڵێ : پرسیارم لە أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ دەربارەی خوێندنەوەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وتی :كَانَ يَمُدُّ صَوْتَهُ مَدًّا : دەنگی درێژ دەکردەوە
واتە : دەنگی درێژ دەکردەوە بە ئەندازەیەکی طبيعى نەوەک حەرەکەی زیاد و ٤ و ٦ ـهتد
الخلال دەڵێ : ابی عبداللە احمد ـی کوڕی حنبل دەڵێ : قیرائەی فلان کەسم خۆش ناوێت
الجامع للخلال
محمد بن قتيبة لە ( مشكل القرآن ) مەبەستی ئیمام ئەحمەد ڕوون دەکاتەوە و دەڵێ :
خەڵکـ قورئان دەخوێننەوە بە زمانی خۆیان بەڵام دوای ئەوان کەسانێک هاتن لەخەڵکی شارەکان و نەوەکانی عەجەم سرووشتی زمانی عەرەبیان نەبوو وە زانستیشیان نەبوو تێیدا کەوتنە تکلف و زۆرلەخۆکردن لە زۆرێک لە پیتەکان تێیدا پیتەکانیان زەلیل و خراپ کرد کە بەدوای ئەم خوێندنەوانە کەوتن هەڵەی زۆریان کرد تێیدا پیت گەلێکـ بانگەشە کرا کە هیچ ئەسڵێکیان نەبوو لەپاشان هاتن بنەما و ڕیسایان بۆ دانا ( زانستی تجوید ) زۆرێک لە پیتەکانیان دیاری کرد کە مخرج ـیان نەبوو تەنها بە حیلەیەکی لاواز دەرچوویان بۆ دەکردەوە دواتر بەشێک لە مەزهەبی عەرەب و ئەهلی حجاز بە زیادەڕۆکردنیان لە (مد) و (الهمز) و (اشباع) و (ادغام)ـدا دواتر مامۆستایان ( مامۆستایانی تجوید) خەڵکیان دەربارەی خوێندنەوەی قورئان لەسەر مەزهەبی گران پەروەردەکرد ..بۆیە لە هەر کات و نوێژێکا بەم خوێندنەوەیە نوێژکرا ئەوە درووست نیە
محمد بن قتيبة دەڵێ : سفیان بن عيينة وای دەبینێت خوێندنەوەی سەرووی خوێندەوەی خەڵکی عەوام زیادە و قورس کردنە وە زیادە خیلافی درێژی مامۆستایانی ئەم خوێندنەوانەیە ( مامۆستایانی تجوید ) ئەوەش مەزهەبی : بشر بن الحارث و امام احمد ـە وە دەڵێت : وليس هكذا كانت قراءة رسول الله ولا خيار السلف ولا التابعين ولا القراء العالمين بل كانت سهلة رسلة ....واتە زانستی تجوید و یاساکانی
محمد بن قتيبة دەگێڕتەوە لە : عبداللە بن مبارك ئەویش لە ربیع بن انس کە نەهی ـیان کردووە لەم جۆرە خوێندنە زۆرلەخۆکردنە
فضل بن زياد دەڵێ : پیاوێک پرسیاری لە امام احمد کرد : چی خوێندنەوەی قورئان تەرک بکەین ؟ ئیمام وتی : ادغام و کسر کە لە لوغەی عەرەب ناسراو نیە
إغاثة اللهفان 1\160
واتە : ئەحکامی ادغام لە زمانی عەرەب ناسراو نیە بۆیە زیادەیە لە خوێندنەوەی قورئاندا
وە عبداللە ـی کوڕی پرسیار لە ئیمام ئەحمەدی باوکی کرد دەربارەی ئەم خوێندنەوانە ؟ ئیمام وتی : ڕقم لە کسری بەهێزە وە ڕقم لە الإضجاع کە بریتیە لە ڕاکشاندن وە لە شوێنی تر ئیمام وتی : ولم یدغم : ادغام مەکە
إغاثة اللهفان 1\160
الحسن بن محمد بن الحارث پرسیاری لە ئیمام ئەحمەد کرد دەربارەی ئەم خوێندنە ؟ ئیمام وتی : ڕقم لەوەیە کە پیاو فێرە ئەم قیرائەیە بێت
إغاثة اللهفان 1\160
ابن سنید دەڵێ : ئیمام ئەحمد دەڵێ : ئەمە قیرایەکی تازە داهێنراوە وە بە توندی ئینکاری کرد
إغاثة اللهفان 1\160
عبدالرحمن بن مهدی دەڵێ : ئەم قیرایە بە کلام ـی عەرەب ناچێت وە دەڵێ : هەرکەسێ نوێژی لە پشتەوە بکەم و بەم جۆرە بخوێنێت نوێژەکەم دوبارە دەکەمەوە
إغاثة اللهفان 1\160
#تــهجــویــد بەپێی ئەم یاسایانەی کە لەناو کتێبەکانی تجوید هەیە واجب نیە ملزم بیت پێی ☟☟☟☟☟☟☟
هـەرکاتـێك عـقیـدەو بیرو باوەرت لەگەڵ اهلی بیدەعـا یەک ناگرێتەوە جـا دێن وەک ئیمام حـرب الکرمانی گوتەنێ ناو و ناتۆرەت لێ دەنێن: (یەک دەڵێ حەمدانی ، یەک دەلێ تکفیری، یەک دەڵی فڵان یەک دەلێ فـڵان) طبعن ئیمام حـرب الکرمانی چی دەڵێت: دەڵیت ئەمـانە مەبەستیان تانەدانە لە سـلف نەك خـوودی کەسەکە بەم ناوو ناتۆراتانە
#بـۆ_نــمــونــە ئێستا گرووپە جیهادییە گومـراکان پێیان وایە ئەوەی لەگەڵ خـۆیان نەبێت کافـرە لە کاتێکدا لای ئەوان هەرچی ئیمامی کوفـرو گومراییە ئیمامیانە و وەلائیان دروستکردووە لـەسـەر ئەمە
لەم ئیمامانەی دەڵێن الــلّٰــه ﷻ نابینێ نابیستێ دانابەزێت چاوی نییە الخ ئەمانەیان لا ئیمامە کە یەکێک لە شـروطەکانی جیهاد ئەوەیە کەوا لەسەر عقیدەیەکی پاك بیت گرینگ نییە حـەز دەکەی جەهمی بە حەز دەکەی وەحـدەوی بە موهیم لەگەڵ ئەوانی موسڵمانی عەیارە ۲٤ ـیت، ئەمان بـۆ مەبەستی خۆیان ئەم ناو و ناتۆراتانە دەڵێن .
داواکـارم لە رَب العَالَمِين هـیدایەتی من بـدات پاشـان هی ئەوان و ئیستیقامەم پێ ببەخشێت لەسەر ئەم تەوحیدە راست و دروستەو تێگەیشتنم زیاد بکات بۆ دینەکەی خۆی بە تێگەیشتنی سـەلەفـی صـالح وە دووریشـم بکاتەوە لەهەموو فـیرقە و گرووپێک اللهم امين
أَخْبَرَنَا أَحْمَدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ يُونُسَ، أَخْبَرَنَا فُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ، عَنْ هِشَامٍ، عَنِ
الْحَسَنِ قَالَ : بَكَى آدَمُ عَلَى الْجَنَّةِ ثَلَاثَمِائَةِ سَنَةٍ .
الحسن دەفەرموێت:
آدَم 300 ساڵ بۆ بەهەشت گریا .
📚«طبقات ابن سعد:|١/صـ۱٨|»
«فریشتەکان لەوەتای جەهەننەم دروست کراوە پێنەکەنیوون»
217_ حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ، قَالَ: حَدَّثَنَا بَكْرُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْعَابِدُ، قَالَ: قُلْتُ: لِجَلِيسٍ لِابْنِ أَبِي لَيْلَى يُكْنَى: أَبَا الْحَسَنِ: أَتَضْحَكُ الْمَلَائِكَةُ؟ قَالَ: «مَا ضَحِكَ مَنْ دُونَ الْعَرْشِ مُنْذُ خُلِقَتْ جَهَنَّمُ»
#واتــــــــه: اسحاق بن اسماعيل وتى:
بكر بن محمد العابد بۆی گێڕاینەوە:
وتم به ابن ابي ليلى ناسراوه به أبا الحسن: ئایا فریشتەکان پێدەکەنن؟
وتــــی:« پێنەکەنیوون لەژێر عەرشەوە لەوەتای جەهەننەم دروستکراوە»
📚#موسوعة_ابن_ابي_الدنیا
218_ حَدَّثَنَا هَاشِمُ بْنُ الْحَارِثِ، قَالَ: حَدَّثَنَا عُبَيْدِ اللَّهِ بْنُ عَمْرٍو، عَنْ زَيْدِ بْنِ أَبِي أُنَيْسَةَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ الْمُنْكَدِرِ، قَالَ: «لَمَّا خُلِقَتِ النَّارُ فَزِعَتْ لِذَلِكَ الْمَلَائِكَةُ فَزَعًا شَدِيدًا طَارَتْ لَهُ أَفْئِدَتُهُمْ، فَلَمْ يَزَالُوا كَذَلِكَ حَتَّى خُلِقَ آدَمُ، فَرَجَعَتْ إِلَيْهِمْ أَفْئِدَتُهُمْ، وَسَكَنَ عَنْهُمُ الَّذِي كَانُوا يَجِدُونَ»
#واتــــــه: مُحَمَّدِ بْنِ الْمُنْكَدِرِ فەرمووی:
کاتێک ئاگر خولقێنراو دروستکرا فریشتەکان ترسێکی زۆر گەورە دایگرتن دڵەکانیان فڕی بەهۆیەوە، بەردەوام لەسەر ئەو بارودۆخە مانەوە هەتاوەكو ئادەم خولقێنرا، دڵەکانیان بۆ گەڕایەوە ئەوەی تێیاندابوو دامرکایەوە .
219_ حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ إِدْرِيسَ، قَالَ: حَدَّثَنَا أَبُو عُتْبَةَ عَلِيُّ بْنُ الْحَسَنِ بْنِ مُسْلِمٍ السَّكُونِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ بْنُ عَيَّاشٍ، عَنْ ⦗١٣٧⦘ عُمَارَةَ بْنِ غَزِيَّةَ الْأَنْصَارِيِّ، أَنَّهُ سَمِعَ حُمَيْدَ بْنَ عُبَيْدٍ، مَوْلَى بَنِي الْمُعَلَّى يَقُولُ: سَمِعْتُ ثَابِتًا الْبُنَانِيَّ يُحَدِّثُ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ لِجِبْرِيلَ: «مَا لِي لَا أَرَى مِيكَائِيلَ ضَاحِكًا؟» فَقَالَ جِبْرِيلُ: مَا ضَحِكَ مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ النَّارَ.
#واتـــــــه: رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم فەرمووی بە جبریل: «بۆچی میکائیل بە پێکەنینەوە نابینم ؟» جبریل ـیش فەرمووی: پێنەکەنیوە لەوەتای الــلّٰــه تعالی جەهەننەمی دروستکردووە.
📚#موسوعة_ابن_ابي_الدنیا
« چی دەتگریەنێت ئەی جــبــریــل؟»
216_ حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمُ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُعَاذُ بْنُ هِشَامٍ، قَالَ: حَدَّثَنِي أَبِي، عَنْ أَبِي عِمْرَانَ الْجَوْنِيِّ، أَنَّ جِبْرِيلَ عَلَيْهِ السَّلَامُ أَتَى إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يَبْكِي، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَا يُبْكِيكَ يَا جِبْرِيلُ؟» قَالَ: أَمَا تَبْكِي يَا مُحَمَّدُ؟ مَاجَفَّتْ لِي عَيْنٌ مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ جَهَنَّمَ، مَخَافَةَ أَنْ أَعْصِيَ اللَّهَ فَيَجْعَلَنِي فِي جَهَنَّمَ.
#واتــــــــه: ابي عمران الجوني دەگێڕێتەوە، جــبــریــل علیه السلام هاتە لای رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم و دەگریا، رسول الــلّٰــه ـش صلى ــ عليه وسلم فەرمووی:
« چی دەتگریەنێت ئەی جبریل؟»
وتی: ئایا ناگریەیت ئەی محمد ؟
چاوم وشک نەبۆتەوە لەوەتای الــلّٰــه تعالی جەهەننەمی دروستکردوە، لەترسی ئەوەی سەرپێچی الــلّٰــه تعالی بکەم و بمخاتە جەهەننەمەوە بەهۆیەوە.
📚#موسوعة_ابن_ابي_الدنیا
الْجَمَاعَةَ
20_ قَالَ: وَثَنَا أَبُو عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: ثَنَا يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ، عَنْ شُعْبَةَ، قَالَ: حَدَّثَنِي أَبُو إِسْحَاقَ، عَنْ سَعْدِ بْنِ حُذَيْفَةَ، عَنْ حُذَيْفَةَ، قَالَ: مَنْ فَارَقَ الْجَمَاعَةَ شِبْرًا فَقَدْ فَارَقَ الْإِسْلَامَ.
20_ حذیفة دەفەرمووێت:
هەرکەسێك بستێك لە جەماعەت جیا ببێتەوە ئەوە بەڕاستی لە ئیسلام جیابوەتەوە.
21_ قَالَ: وَحَدَّثَنَا أَبُو عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: ثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ أَيُّوبَ، عَنْ أَبِي رَجَاءَ، قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ، يَقُولُ: مَنْ فَارَقَ الْجَمَاعَةَ شِبْرًا فَمَاتَ، فَمِيتَةُ جَاهِلِيَّةٍ .
21_ ابن عباس دەفەرمووێت:
هەرکەسێك بستێك لە جەماعەت جیا ببێتەوە وبمرێت، ئەوا بە مردنێکی جاهیلی مردووە.
📚«الــســنــة لــلــخــلـال»ـــــــــــــــ #جــەمــاعــەت کــێــن ؟ ئیمامی الــبــربــهــاري دەڵێت: بزانە ڕەحمەتی الــلّٰــه تعالی ـت لێبێت، کە دین لەلایەن الــلّٰــه تبارك تعالی ـوە هاتووە و لەسەر عەقڵ و بیروڕای پیاوەکان بنیاد نەنراوە، وە زانستی دین لەلای الــلّٰــه و پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ بۆیە شوێن هیچ شتێ مەکەوە بەئارەزو و هەوای خۆت، چونکە ئەگەر وات کرد ئەوا لە دین نامێنیت و لە ئیسلام دەردەچیت، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیشت بەدەستەوە نییە چونکە پێغەمبەر ﷺ بۆ ئومەتەکەی سوننەتی ڕوون کردۆتەوە، وە بۆ هاوەڵانی خۆی شیکردۆتەوە و ئەوانیش جەماعەتن، وە ئەوان ڕەشایی گەورەن، وە ڕەشای گەورە: حەق و هەڵگرانی حەقە، جا هەر کەسێك پێچەوانەیە هاوەڵانی رسول الــلّٰــه ﷺ بکات لە شتێك لە کاروباری دیندا ئەوا کوفری کردووە. #وە_دەڵێت: بزانە کە رسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: ئومەتەکەم دابەش دەبێت بۆ (73) کۆمەڵ هەمووی بۆ ئاگرە ئیللا یەکێکیان نەبێت، وە ئەوانیش جەماعەتن (ئەهلی سوننە و جەماعە)، وترا: ئەوانە کێن ئەی رسول الــلّٰــه ﷺ ؟ فەرمووی: ئەوەی کە ئەمڕۆ من و هاوەڵانم لەسەرین.
📚«(شــرح الــســنــة للــبــربــهــاري)»إسحاق کوڕی راهويه دەڵێێت: ئەگەر پرسیار لەو جاهیلانە بکەیت: (السواد الأعظم) ڕەشایە گەورەکە کێن ؟ دەڵێن: کۆمەڵەی خەڵکین، نازانن کە جەماعەت زانایەکی دەستگرتوە بە پاشماوەی پێغەمبەر️ ﷺ و ڕێگاکەی، جا هەرکەسێك لەگەڵ ئەو زانایە بێت و شوێنی بکەوێت ئەوە جەماعەتە (ئەو جەماعەتەی کە فەرمان کراوە دەستگرتوو بین پێوەی)، وە هەرکەس پێچەوانەی ئەو زانایه بکات ئەوە وازی لە جەماعەت هێناوە.
📚«(حــلــية الأولــيــاء)»ابــن مــســعــود دەڵــێــت: جەماعەت ئەوەیە کە موافەقەی حەق بکەیت ئەگەر چی تەنیاش بیت.
📚(اللالکائی أصول إعتقاد (160)
399_ حَدَّثَنَا عَبْدُاللە، حَدَّثَنِي،أبي، حَدَّثَنَا ابْنُ عُیَیْنَةَ، عَنْ عَمُرِو، عَنْ یَحْیَی بْنِ جَعْدَةَ عَنِ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ:( لَمْ یَهُمَّ یَحْیَی بْنُ زَکَرِیَّا بِخَطِیئَةٍ، وَلَا خَاكَ فيِ صَدْرٍە امْرَأَةٌ )
#واتــــــە: لە یەحیای کوڕی جەعدەوە دەگیڕێتەوە ئەویش لە پێغەمبەری الــلّٰــهوە️ ﷺ دەگیڕێتەوە فەرموویەتی: یەحیای کوڕی زەکریا هەرگیز تاوان نەهاتووە بە بیر و خەیاڵیشیا: هەرگیز هیچ ژنێکیش نەچووە بە دڵیا
📚الــزهــد_أحــمــد_بــن_حــنــبــل
قال أَبا سليمان 'رحمە️ الــلّٰــه:
ڪان علي بن فضيل لا يستطیع أن يقرأ القارعة ، ولا تقرأ عليە.
أبو سلیمان الداراني دەفەرمووێـت:
علی کوری فضیل نەیدەتوانی سوڕەتی #الــقــارعــة بخوێنت و بەرگەی خوێندنەوەی نەدەگرت
#واتــــە: دەبورایەوە لە ترسانـدا .
📚◆حلیة الأولیاء _ ٢٩٩/٨.
- پوختەیی چەند بابەتێکی گرنگی فقهـە.
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ , عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: فَقِيهٌ وَاحِدٌ أَشَدُّ عَلَى إِبْلِيسَ مِنْ أَلْفِ عَابِدٍ .
رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ فەرموویەتی: یەك عالم بەئازارترە لەسەر شەیتان لە هەزار عابد.
📚[أخلاق العلماء للآجري (٢٤)]
کۆمەڵێك بابەتیی گرنگە پێوویستە هەموو کەسێك بیخوێنێتەوە، پەیووەستە بە ژیانی ڕۆژانەی هەر یەکێکمانەوە.
أَبو موسى الأشعري دەڵێت:
من لە ماڵی تاریک دا خۆم دەشۆم و لە شەرمی️ الــلّٰــه تعالی جلەکانم دەگرم و دایان نانێم.
📚{الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل /١١٠٢}
گێڕانەوەی نوێژی #جومعە گەر نەچویتە جومعە
یاخود لەپشتی کەسێك نوێژت کرد کەواجبە نوێژەکەت بگێڕیتەوە
ئایا چەن ڕکات دەکەیت ؟ دوو یان چوار ؟
ئەوەی هاتوە لە سەلەفەوە چوار ڕکاتە نوێژی هەینی گەر فەوتا بەیەکێك لەو دوو هۆیەیی باسمان کرد.
لەبەر وتەکەی ابن مسعود ـ رضي الــلّٰــه عنه: هەرکەس دوو ڕکاتی هەینی لەدەس چوو ئەوا با چوار ڕکات بکات.
لە المصنف (۱/۲۰٦/۱) بەسەنەدێکی صحيح لە عبد الرحمن بن أبي ذؤيب دەڵێت: دەرچوم لەگەڵ الزبير ڕۆژی جومعە و (بەژدار نەبوین)
نوێژی جومعەی کرد چوار ڕکات.
وەلە عبد الــلّٰــه بن معدان لە داپیریەوە دەڵێت: عبد الــلّٰــه بن مسعود پێی ووتین: گەر نوێژی جومعەتان کرد لەگەڵ ئیمام نوێژ بکەن بە نوێژی ئەو واتە دوو ڕکات، گەر نوێژتان کرد لەماڵەکانتاندا ئەوا چوار ڕکات بکەن.
📚[أخرجه ابن أبي شيبة(۱/۲۰۷/۲) ، وإسناده صحيح].ئەمەش ئەسڵە کە زانایان کۆکن لەسەری کە هەرکەس نوێژی جومعەی تەرك کرد یان لەدەستی چوو بەهەر عوزرێك دەبێت نیوەڕۆ بگێڕدرێتەوە، کە چوار ڕکاتە. وە بوترێ دوانە چونکە چوەتە جومعەکە و ئیمامەکە لەوانە نیە نوێژی لە دوا بکرێت یان حەمل بکرێتە سەر نوێژی جەژن هەڵەیە و ئەسەری لەسەر نەهاتوە ئەوەی هاتوە گێڕانەوەکە چوار ڕکاتە بەبەڵگەوە گەر دەڵێن دوانە دەبێت بەڵگە بهێنن.
عبد️ الــلّٰــه بن عەمر دەڵێت:
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
نزیکە سەردەمێك بێت خەڵکیی لە بێژەنگ بدرێن و تەنها خراپەکار و بێ پەیمانەکانی خەڵکیی لە ژیاندا بمێننەوە و تێکەڵ بە یەکتر ببن، وتیان: ئەوکات چی بکەین ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، فەرمووی: ئەگەر گەیشتنە ئەو ڕۆژە، حەق وەربگرن و باتڵ وەرمەگرن، سەرقاڵی دەروون و کاری خۆتان بن و بە خەڵکەوە سەرقاڵ مەبن.
📚{البدایة والنهایة لإبن کثیر ٣٥/٨}
