uz
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Kanalga Telegram’da o‘tish

تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn

Ko'proq ko'rsatish
520
Obunachilar
-124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-330 kunlar
Postlar arxiv
لەوانەی کە ئەشکەنجە ئەدران لە پێناو الــلّٰــه تعالی زوبەیری کوڕی عەوام بوو سەڕەڕای ئەو هەموو ناخۆشیەی بەسەریاندا دەهات ئەمان نەئەگەڕانەوە بۆ سەر کوفر بەڕاستی هاوەڵانی پێشەواکەم ئەهلی خێر و ڕێگای ڕاست بونە ئەبو ئەسوەدە دەڵێ: زوبەیر کاتێك موسڵمان بوو تەمەنی هەشت ساڵان بوو مامێکی هەبوو زوبەیری دەهێنا دەیپێچایەوە لە حەسیرێکدا پاشان هەڵی دەواسی ئینجا لە ژێریەوە ئاگرێکی ئەکردەوە جا پێی ئەوت بگەڕێوە بۆ دینی باو باپیرانت ! لە وەڵامدا صەحابەی بەڕێز و ئارامگر زوبەیری کوڕی عەوام پێی ووت هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ سەر کوفر.
📚«#الطبراني_فی_الکبیر_(۲۳۹)»
رسول الــلّٰــه ﷺ دەربارەی زوبەیر دەفەرمووێت: هەموو پێغەمبەرێك حەواری خۆی هەبوە حەواری منیش زوبەیرە. (مەبەست لە حەواری بریتییە لە هاوڕێی نزیك یاخود پاڵپشت و سەرخەر و هاودەم) فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيًّا ، وَإِنَّ حَوَارِيَّ الزُّبَيْرُ بْنُ الْعَوَّامِ ".
📚#صحیح_البخاري_۲٨٤۷
زوبەیر لەو دە کەسە بوە کە الــلّٰــه تعالی موژدەی بەهەشتی پێداون زوبەیر لە ٦٤ ساڵیدا شەهید بووە زوبەیر بەژداری شەڕەکانی کردووە دیفاعی لە رسول الــلّٰــه کردووە وە کوڕە پوری پێغەمبەر بوە وە یەکەم کەس بوە بۆ دیفاع کردن لە پێغەمبەر شمشێری دەرکرد کە ئەوکات (۱۱) ساڵ بوە !.

پاداشتی ئارام گرتن لەسەر نارەحەت کردن لەسەر دین بەهەشتە ! چەند خۆشە خۆت لەسەر حەق بیت و دایك و باوکیشت پشت گیریت بکەن خۆشیان لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستە بڕۆن هەر وەك بنەماڵەی یاسر الــلّٰــه لێیان ڕازی بێت گیانی خۆیان فیدای ئەم دینە پاکە کرد. ئیبن ایسحاق دەگێڕێتەوە: کاتێك گەرما دەهات بەنو مخزوم عەممار و یاسری باوکی و سومەیەی دایکی کە خێزانی هەژار و موسڵمان بون، دەیان هێنان سزایان دەدان وە پێغەمبەریش ﷺ تێدەپەڕی بەلایاندا دەیفەرموو (ئارام گربن ئەی بنەماڵەی یاسر شوێنی بەیەك گەیشتنەوەتان لە بەهەشت دایە).
📚(سیرە ابن هشام)
سومەیەی دایکی عەممار شەهید بوو ئیمامی موجاهید دەڵێ یەکەم شەهید لە ئیسلامدا سومەیە بوو دایکی عەممار کە ئافرەتێکی پیری بە ساڵا چوو بوو.
📚(طبقات سعد)
وە ئیمامی موجاهید دەڵێ سومەیە بە دەستی ابو جەهل کوژرا حەربەیەکی کرد بە سکیدا و شەهید بوو.
📚(البهقی فی الدلائل)

ئازاردانی بیلالی حەبەشی ٳیبن ٳیسحاق دەڵێ: ئومەیەی کوڕی خەلەف خاوەنی بیلال بوو کاتێك نیوەڕۆ ئەهات ڕۆژ تەواو گەرم ئەبوو بیلالی ئەهێنا وە جلەکانی لەبەریدا دادەکەند پاشان لەبەر گەرما دای ئەنا ئینجا بەردێکی گەورەی ئەهێنا ئەیخستە سەر سکی بیلال جا پێی ئەوت هەر ئەبێت ئاوها بیت تا ئەمریت یان ئەوەتا دێیتەوە سەر دینی باو باپیرانمان لاتو عوزا ئەپەرستی، ئینجا بیلال لە ژێر ئەو هەموو ئازار و نارەحەتیە هەر ئەیوت ( #ٲحد #ٲحد ) تا الــلّٰــه تعالی ڕزگاری کرد ابو بەکری صدیقی نارد ڕزگاری کرد لەو سزایە.
📚(سیرە ابن هشام)
قەیسی کوڕی حازم دەڵێ: ابو بەکری صدیق بیلالی کڕی بە پێنج ئۆقیە لە کاتێکدا کە هەموو گیانی داپۆشرابو بە بەرد لەبەر گەرمای خۆری بیابان دایان نابوو، ئەوان گاڵتەیان بە ابو بەکر دەهات پێیات ووت والــلّٰــه‌ی ئوقیەکیشت بە ئێمە بدایە هەر پێمان دەفرۆشتی، ابو بەکریش فەرمووی والــلّٰــه‌ی داوای سەد ئۆقیەشتان بکردایە هەر لێم دەکڕین.
📚(ابو نعیم فی الحلیة الٲولیاء 📚(مصنف ابن ابی شیبە)

ئازاردانی هاوەڵان و ناڕەحەت کردنیان لەلایەن بێ باوەڕانەوە ئیبن ئیسحاق دەڵێ بێ باوەڕەکان بە پەلاماردانی پێغەمبەر  ﷺ نەوەستان بەڵکو هاوەڵانیشی کەوتنە بەر شاڵاوی ئازاردان و پەلاماردان ، هەموو هۆزێك ئەو موسڵمانانەی لەناویان بون بەندیان کردن و برسی و تینویانیی ئەکردن وە لەگەرمای خۆردا دەیان بردن بۆ سەر بەردە گەرمەکانی شاری مەککە و ڕایان دەگرتن ئازاریانیان ئەدا بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە ئیسلام وە بگەڕێنەوە بۆ دینی باوو باپیرانیان. 📚#سیرە_ابن_هشام ابن مسعود دەڵێ: یەکەم کەس ئیسلام بونی خۆی ئاشکرا کرد حەوت کەس بوون، رَسُولُ الــلَّــهِ صَلَّى الــلَّــهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأَبُو بَكْرٍ، وَعَمَّارٌ، وَأُمُّهُ سُمَيَّةُ، وَصُهَيْبٌ، وَبِلَالٌ، وَالْمِقْدَادُ وە الــلّٰــه بەهۆی مامیەوە ابو طالیب پشت و پەنای بۆ دابین کردبوو ئەوان نەیان دەتوانی زۆر شت بکەن بەرانبەری، ابو بکریش کەسان و خزمانی لەپشت بوو بەڵام ئەوانی موسڵمانەکانی تر، بێ باوەڕەکان دەیان گرتن پارچە ئاسنیان بە بەردا دەکردن و دەیانخستنە بەر خۆر و ڕایان دەگرتن و دەکوڵان هەتا دەیان پڕوکاندن لە گەرمادا، وه بیلال بەهیچ جۆرێك بە گوێی بێ باوەڕەکانی نەدەکرد جەستەی خۆی بەلاوە هیچ نەبوو لە پێناو الــلّٰــه دا ، موشریکەکان زۆر بە سوکیان دەزانی و دەیانگرت دەیاندایە دەست منداڵان ئەوانیش ڕایان دەکێشا بەناو شیو و دۆڵەکانی شاری مەککەدا بیلالیش بەردەوام ئەیفەرموو ( #ٲحد #ٲحد )
📚#سنن_ابن_ماجە_۱٥۰ 📚#مسند_ٲحمد_۳٨۳۲

مانگ کرا بە دوو کەرتەوە کەچی ووتیان سحرە هەروەك لە 📚صحیح بوخاری هاتوە بە ژمارە (4864) کە مانگ کرا بە دوو لەتەوە ئەمەش بەڵگەی پێغەمبەرایەتی بوو وه موعجیزە بوو کە قوڕەیشیەکان داوای ئەوەیان کرد مانگ بکرێ به دوو لەتەوە تا باوەڕ بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد ﷺ بکەن کاتێك کرا به دوو لەتەوە رسول الــلّٰــه ﷺ فەرمووی شاهێدی بدەن ! بەڵام کافرانی قوڕەیش پاساویان هێنایەوە ووتیان ئەوە سحرە عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی مەسعود دەڵێ: مانگ بوو بە دوو کەرتەوە لە شاری مەککە وە کافرانی قوڕەیش وتیان ئەمە سیحرێکە لە ئێمە کراوە ڕاوەستن با کاروان چیەکانی ڕێگای یەمەن و شام بگەڕێنەوه، ئەگەر سحر لە ئێمە کرابێ ئەوا ناتوانێ سحر لە تەواوی خەڵك بکات ئەگەر کاروان چیەکان هاتنەوە هەواڵیان پێ گەیاندین کە ئەوانیش بینیویانە مانگ کراوە بە دوو کەرتەوە ئەوا دیارە موحەمەد ڕاستی کردووە ئەگەر نەیان بینیبێ ئەوا موحەمەد سحری لێ کردووین ئەوەندەی پێ نەچوو کاروان چیەکان گەڕانەوە لە هەموو لایەکەوە هەواڵیان پێداین ووتیان بەڵێ ئێمەش هەمان شەو بینیمان کە مانگ دوو کەرت ببو.
📚«#ابو_نعیم_في_دلائل_النبوە_(212)»

تەنها لەسەری سوك کرا بەڵام چ سزایەك ! عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " أَهْوَنُ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا أَبُو طَالِبٍ، وَهُوَ مُنْتَعِلٌ بِنَعْلَيْنِ، يَغْلِي مِنْهُمَا دِمَاغُهُ ". هاوەڵی بەڕێز عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عەبباس الــلّٰــه لێی ڕازی بێت دەڵێ: رسول الــلّٰــه ﷺ فەرمویەتی: سوکترین سزا دراوی ناو دۆزەخ ئەبو طالیبە کە سزایەکەی ئەوەیە دوو نەعلی ئاگرینی لە قاچیەتی و دەماغی لەگەڵ دەکوڵێنێت.
📚#صحیح_مسلم_۲۱۲ 📚#مسند_ٲحمد_۲٦۳٦
«ابو طالیب مامی پێغەمبەر ﷺ بوو زۆر دیفاعی لێ کردوە هەموو کات پێغەمبەری بە ڕاست زانیوە لە ناو کافرانی قوڕەیش دا ئەیوت موحەمەد ﷺ قەت درۆ ناکات، ئەوەی سیرە بخوێنێتەوە زیاتر شارەزا ئەبێت کە ابو طالیب بۆ پێغەمبەر چەندە باش بوە، بەڵام بەداخەوە نەبوە موسڵمان لە سەرەمەگردا نەیوت لا ٳلە ٳلا الــلّٰــه وە بەگوێی ابو جەهلی کرد لەسەر دینی باو باپیرانیان مایەوە و بە کافری مرد، ئینجا سزایەکەی زۆر قورسە لە دۆزەخدا کە ئەم سزایە سوکرین سزای دۆزەخە ! ئەبێت سزا قوڕسەکە چۆن بێت الــلّٰــه پەنامان بدات وە سزاکەی قوڕستر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر دیفاعی کردووە لە پێغەمبەر بۆیە سزاکەی بۆ سوك کرا کە دوو نەعلی ئاگرینی لە قاچیدایە مێشکی لەگەڵ ئەکوڵێ !.

یەکەم صەحابە کە قورئانی بە ئاشکرا بەگوێی کافران دادا عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی مەسعود بوو دواتر لێیان دا ! عوڕوە لە باوکیەوە زوبەیر دەگێڕێتەوە، یەکەم کەس بە ئاشکرا قورئانی خوێند دوای رسول الــلّٰــه   لە شاری مەککە ابن مسعود بوو ڕۆژێکیان هاوەڵەکان لەناو خۆیاندا ووتیان هەتا ئێستا قوڕەیش گوێی لەو قورئانە نەبوە بە ئاشکرا بخوێندرێت ابن مسعود ووتی من دەچم ئەوانیش ووتیان دەترسین کە تووشی ئازار ببیت ئێمە پیاوێکمان دەوێت عەشیرەتێکی لەپشت بێت و بەرگری لێ بکات لە ستەم  و چەوسانەوە ابن مسعود ووتی الــلّٰــه پشتو پەنامە زوبەیر دەڵێت لە کاتی چێشتەنگاو ڕۆیشت تا گەیشتە مەقامی ایبراهیم (علیە السلام) وە بێباوەڕانی قوڕەیش لەلای کەعبە بوون ئینجا ابن مسعود بە دەنگی بەرز بە (بِسْمِ الــلّٰــهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) دەستی پێ کرد سورەتی الرحمان یـ خوێند (الرَّحْمَنُ ، عَلَّمَ الْقُرْآَنَ ، خَلَقَ الْإِنْسَانَ) کافرانی قوڕەیش لێی وورد بونەوە ووتیان ئەوە باسی چی ئەکات هەندێکیان ووتیان ئەوە قورئان ئەخوێنێتەوە ئەوانیش چون بۆی لێیاندا لە دەم و چاویاندا پاشان گەڕاوە بۆناو هاوەڵان دەمو چاوی خوێناوی بوو هاوەڵان فەرمویان ئێمە ترساین توشی ئەوانە ببیت ابن مسعود ووتی وەڵاهی دوژمنانی ئیسلام ئێستاش لای من سوکو ڕسوان ئەگەر پێشتان خۆشە بەیانی دەچمەوە بۆ گیانیان قورئانیان بەسەرا ئەخوێنم هاوەڵان ووتیان ئەوەندە بەسە کە تۆ بەڕویاندا خوێندوتەتەوە.
📚«««««#کتاب_الطبري_فی_التٲریخ_جزء_ثانی_(334)»»»»»

#لە_زاڪرین_و_قانتین_بن_نەڪ_لە_غافڵین... ✹أبي سعید الخدري رضي الــلّٰــه عنە دەڵێ: هەرڪەسێڪ لە شەوێڪدا دە ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە زاڪرین دەنوسرێ، وە هەرڪەسێڪ سەد ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە قانتین دەنوسرێ، وە هەرڪەسێڪ پێنج سەد ئایەت هەتا هەزار ئایەت بخوێنێ ڕۆژۍ لێ دەبێتەوە بووەتە خاوەنۍ قنطارێڪ لە پاداشت. وترا: قنطار چەندێڪە ؟ وتۍ: پڕۍ پێستۍ گایەڪ ئاڵتوون.☟ 🔸حَدَّثَنَا أَبُو النُّعْمَانِ ، حَدَّثَنَا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ ، عَنْ سَعِيدٍ الْجُرَيْرِيِّ ، عَنْ أَبِي نَضْرَةَ ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ ، قَالَ : مَنْ قَرَأَ فِي لَيْلَةٍ عَشْرَ آيَاتٍ ڪُتِبَ مِنَ الذَّاڪِرِينَ ، وَمَنْ قَرَأَ بِمِائَةِ آيَةٍ ڪُتِبَ مِنَ الْقَانِتِينَ ، وَمَنْ قَرَأَ بِخَمْسِمِائَةِ آيَةٍ إِلَۍ الْأَلْفِ أَصْبَحَ وَلَهُ قِنْطَارٌ مِنَ الْأَجْرِ. قِيلَ : وَمَا الْقِنْطَارُ؟ قَالَ : مِلْءُ مَسْڪِ الثَّوْرِ ذَهَبًا.
📚 سنن الدارمي | ۳٤۸٥
✹عبدالــلّٰــه بن عمر رضي الــلّٰــه عنھما دەڵێ: هەرڪەسێڪ لە شەوێڪدا دە ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە غافڵان نانوسرێ، وە هەرڪەسێڪ لە شەوێڪدا سەد ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە قانتین دەنوسرێ، وە هەرڪەسێڪ دوو سەد ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە ڕزگاربووان دەنوسرێ.☟ 🔸حَدَّثَنَا أَبُو غَسَّانَ ، حَدَّثَنَا إِسْرَائِيلُ ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ ، عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ عَبْدِاللەِ الْجَدَلِيِّ ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ ، قَالَ : مَنْ قَرَأَ فِي لَيْلَةٍ عَشْرَ آيَاتٍ لَمْ يُڪْتَبْ مِنَ الْغَافِلِينَ ، وَمَنْ قَرَأَ فِي لَيْلَةٍ بِمِائَةِ آيَةٍ ڪُتِبَ مِنَ الْقَانِتِينَ ، وَمَنْ قَرَأَ بِمِائَتَيْ آيَةٍ ڪُتِبَ مِنَ الْفَائِزِينَ.
📚 سنن الدارمي | ۳٤۸٤
✹عبدالــلّٰــه بن مسعود رضي الــلّٰــه عنە دەڵێ: هەرڪەسێڪ لە شەوێڪدا پەنجا ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە غافڵان نانوسرێ.☟ 🔸حَدَّثَنَا أَبُو نُعَيْمٍ ، حَدَّثَنَا فِطْرٌ ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ ، عَنْ أَبِي الْأَحْوَصِ ، عَنْ عَبْدِاللَّه ، قَالَ : مَنْ قَرَأَ فِي لَيْلَةٍ بِخَمْسِينَ آيَةً لَمْ يُڪْتَبْ مِنَ الْغَافِلِينَ.
📚 سنن الدارمي | ۳٤۷۳
✹أبا أمامة رضي الــلّٰــه عنە دەڵێ: هەرڪەسێڪ سەد ئایەت بخوێنێ ناوۍ لە غافڵان نانوسرێ.🔸حَدَّثَنَا الْحَڪَمُ بْنُ نَافِعٍ ، أَنْبَأَنَا حَرِيزُ بْنُ عُثْمَانَ ، عَنْ حَبِيبِ بْنِ عُبَيْدٍ ، قَالَ : سَمِعْتُ أَبَا أُمَامَةَ ، يَقُولُ : مَنْ قَرَأَ بِمِائَةِ آيَةٍ لَمْ يُڪْتَبْ مِنَ الْغَافِلِينَ.
📚 سنن الدارمي | ۳٤۸۱

#گـــۆرانــی وَقَدْ قَالَ أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي الدُّنْيَا: حَدَّثَنِي إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمَرْوَزِيُّ، عَنْ أَبِي عُثْمَانَ اللَّيْثِيِّ قَالَ: قَالَ يَزِيدُ بْنُ الْوَلِيدِ النَّاقِصُ: يَا بَنِي أُمَيَّةَ إِيَّاكُمْ وَالْغِنَاءَ، فَإِنَّهُ يُنْقِصُ الْحَيَاءَ، وَيَزِيدُ فِي الشَّهْوَةِ، وَيَهْدِمُ الْمُرُوءَةَ، وَإِنَّهُ لَيَنُوبُ عَنِ الْخَمْرِ، وَيَفْعَلَ مَا يَفْعَلُ الْمُسْكِرُ، فَإِنْ كُنْتُمْ لَا بُدَّ فَاعِلِينَ فَجَنِّبُوهُ النِّسَاءَ فَإِنَّ الْغِنَاءَ دَاعِيَةُ الزِّنَى.
📚«كتاب البداية والنهاية ‹صـ 193›.»
يَزِيدُ بْنُ الْوَلِيدِ النَّاقِصُ: گووتی ئەی بنی ئومیە، خۆتان بپارێزن لە گۆرانی لەبەر ئەوەی شەرم و حەیا ناهێڵێت و حەزو ئارەزوو زیاد دەکات، وە پیاوەتی و کەرامەت لەناو دەبات، وە جێگەی عەرەق دەگرێتەوە کاریگەری وەک مەیخواردنەوەی سەر خۆشکەر هەیە، ئەگەر ناتوانن خۆتان بە تەواوی لێ دوور بخەنەوە، ئەوا لای ئافرەتان لێی دورکەونەوە چونکە گۆرانی بانگکەرو رێ پیشاندەری زینایە.
📚«کتێبی "البداية والنهاية"، لاپەڕەی ١٩٣.»

«إسحاق الكوسج دەڵێت:» وتم بە ئیمامی أحمد کەسێک نوێژی نیوەڕۆی بیر دەچێت و نوێژی عەسر دەکات دواتر نوێژی نیوەڕۆی بیر دەکەوێتەوە نوێژەکەی دەکات {واتا لە دوای نوێژی عەسر} ئایا لە دوای ئەوەی نوێژی نیوەڕۆی کرد نوێژی عەسر دوبارە دەکاتەوە یاخود نایکاتەوە ؟ «پێشەوا أحمد لە جوابدا دەفەرموێت:» نوێژی عەسری دوبارە ناکاتەوە ئیلا مەگەر نوێژی نیوەڕۆی بیرکەوێتەوە لە کاتێکدا لە نوێژی عەسر دا بێت، ئەگەر هاتو لە نوێژی عەسر دا بوو بیری نوێژی نیوەڕۆی کەوتەوە ئەوا نوێژەکەی نابڕێت و تەواوی دەکات و دواتر نوێژی نیوەڕۆ دەکات و دوای ئەوە عەسر دوبارە دەکاتەوە هەر وەک ئەوەی ابن عمر ئەنجامی داوە، لەبەر ئەوەی لە نوێژی عەسر دا بووه و نوێژی نیوەڕۆی بیر کەوتوەتەوە. وتەکەی ابن عمر رضي الــلّٰــه عنهما لای عبدالرزاق لە مصنف هاتوە دەفەرموێت: هەر کەسێتان نوێژێکی بیرچوو بیکات بیری نەکەوتەوە تا ئەو کاتەی لە گەڵ ئیمام لە نوێژ دایە ئەوا با کە ئیمام سەلامی دایەوە ئەو نوێژەی بکات کە بیری چوەتەوە دواتر نوێژەکەی دیکەی بکاتەوە لە دوای . «ابن قدامة دەڵێت:» هەرکاتێک نوێژخوێن نوێژی کرد و نوێژە لە دەست چوەکەی بیرنەبوو ئەوا نوێژەکەی صحیح و دروستە هەر کاتێک نوێژە لەدەست چوەکەی بیر کەوتەوە لەو کاتەدا سەلامی دابویەوە لە نوێژەکەی ئەوا کافیە بۆی ئەوکات بە تەنها نوێژە لەدەست چوەکەی دەکاتەوە . «القاضي أبي يعلى دەڵێت:» ئەگەر تەرتیبی نوێژەکەی بیرچویەوە ئەوا واجبێتی دوبارە کردنەوەکەی لەسەر نامێنێت.
📚«المصنف عبدالرزاق ، ومسائل رواية الكوسج ونقل عنه نحوها عبدالله في مسائله وصالح وأبو داود ، المغني ، الإنصاف .»

#تەوبەی_نەصوح پرسیار کرا لەئیمامی عومەر دەربارەی تەوبەی نەصوح فەرمووی: تەوبەی نەصوح ئەوەیە عەبد واز لە کردەوەیەکی خراپ بێنێ، پاشان هەرگیز نەچێتەوە سەری.
📚[مصنف لابن إبي شيبة (٣٤٤٩١)]

حەسەنی بصری رحمه الــلّٰــه ئەفەرمووێت: هەرکەسێک نیعمەتێکی الــلّٰــه بە سەر خۆیەوە ببینێ وبڵێت: (الحمدلله الذي بنعمته تتم ال
حەسەنی بصری رحمه الــلّٰــه ئەفەرمووێت: هەرکەسێک نیعمەتێکی الــلّٰــه بە سەر خۆیەوە ببینێ وبڵێت: (الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات) ئیلا الــلّٰــه تعالی دەوڵەمەندی ئەکات و بۆی زیاد ئەکات.
📚[حلية الاولياء].

#دین_لاۍ_اللە_تعالۍ_ئیسلامە... 📌پێغەمبەر محمد ﷺ ڪۆتا پێغەمبەرە ، وە دینەڪەشۍ ڪۆتا دینە ، ڪاتێڪ ڪە اللە ﷻ ڕەسولەڪەۍ بەو دینە ناردووە ئیدۍ دینەڪانۍ پێش خۆۍ نەسخ ڪردووەتەوە ڪەواتە دین بەس ئیسلامە ، اللە ﷻ فەرموویەتۍ : ﴿ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ﴾ آل عمران : ۱۹ ڪە ئیسلام تاڪە دین بێ ئەوە لە غەیرۍ ئەو دینە مەقبول نییە ، اللە ﷻ فەرموویەتۍ : ﴿ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴾ آل عمران ۸٥ جا دەسەڵاتێڪ ڪە عەلمانۍ بێت و شوێنڪەوتەۍ یەهود و نەصارا و ماسۆنییەت بێ ئیدۍ باڪۍ چییە یەزیدییەت یاخود یەهودیەت یاخود مەسیحییەت یاخود ئیبراهیمییەت بڪات بە دین و پەیڕەوۍ بڪات؟ ڪە خۆۍ لە ئەصڵدا لەسەر باتڵ و لا دینییە ئەبێ چاوەڕێۍ ئەوەشۍ لێبڪەن ماسۆنییەتۍ جیھانۍ چۍ دەوێت و پیلانۍ چییە ئەمان بۆۍ جێبەجێ بڪەن. إبراهیم ﷺ خلیلۍ اللە ـیە ، پێشەواۍ حەنەفییەت و تەوحیدە ، تێڪشڪێنەرۍ بتەڪان و هەڵوەشێنەرەوەۍ بت پەرستییە ، ڪەچۍ ئێستا ماسۆنییەتۍ جیھانۍ دینێڪیان داهێناوە ڪە وەڪ چێشتۍ مجێوەر تێڪەڵەیەڪە لە جۆرەها ڪوفر و شیرڪ سەیر لەوەدایە ناویشۍ لێناوە دینۍ إبراهیم ـۍ! ✹پێغەمبەر إبراهیم ﷺ لە قەدیم و ئێستاشدا بەریئە لە موشریڪین و بت پەرستان ، وەختۍ خۆۍ یەھود و نەصارا بەو شیرڪ و ڪوفرەۍ هەیان بووە ئیدعاۍ ئەوەیان ڪردووە ڪە إبراهیم لەسەر دینۍ ئەوان بووە ، بەڵام الله ﷻ بەدرۆیان دەخاتەوە و وتەڪەیان پووچەڵ دەڪاتەوە ، وە ئەم ئایەتە دادەبەزێنێ : ﴿ مَا ڪَانَ إِبْرَاهِيمُ يَھُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَڪِن ڪَانَ حَنِیفًا مُسْلِمًا ﴾.☟ 🔸حدثني إسحاق بن شاهين الواسطي ، قال : حدثنا خالد بن عبدالله ، عن داود ، عن عامر ، قال : قالت اليھود : إبراهيم علۍ ديننا. وقالت النصارۍ : هو علۍ ديننا. فأنزل الله عَزَّوَجَلَّ : ﴿ مَا ڪَانَ إِبْرَاهِيمُ يَھُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا ﴾ الآية. فأڪذبھم الله ، وأدحض حجتھم ، يعني : اليھودَ الذين ادّعوا أن إبراهيم ماتَ يھوديًّا.
📚 تفسیر الطبري | ❪۱٤۹۱/٥❫
🔸قرأت علۍ محمد بن الفضل بن موسۍ ، حدثنا محمد بن علي بن الحسن بن شقیق ، أنبأنا محمد بن مزاحم ، حدثنا بڪیر بن معروف ، عن مقاتل قال : قال ڪعب وأصحابه ونفر مَن النصارۍ : إن إبراهیم مِنّا ، وموسۍ مِنّا ، والأنبیاء مِنّا ، فقال اللە عَزَّوَجَلَّ : ﴿ مَا ڪَانَ إِبْرَاهِيمُ يَھُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَڪِن ڪَانَ حَنِیفًا مُسْلِمًا ﴾
📚 تفسیر ابن أبي حاتم | ❪۷۱۷/۳❫
🔸حدثنا أبي ، حدثنا أحمد بن عبدالرحمن السعدي ، حدثنا أبي جعفر ، عن أبیە ، عن الربیع ، قال : قال أبو العالیة : زعموا أنە مات یھودیًا ، فأڪذبھم اللە ، وأدحض حجتھم.
📚 تفسیر ابن أبي حاتم | ❪۷۱۸/۳❫

✍️تۆ ئەگەر لە من دەپرسۍ چۆن أبو إسحاق المعتصم ـت پێ ڪافرە ، خۆ پێشەوا أحمد گەردنۍ ئازاد ڪردووە؟ لە وەڵامدا دەڵێم : ئێمە بەو وتانە حوڪممان بەسەریدا داوە ڪە پێشەوا أحمد ئاماژەۍ بۆ ڪردووە ، بەڵام ئێوەش وەرن وتەیەڪ بھێنن پێشەوا أحمد وتبێتۍ المعتصم موسڵمانە؟ وە بە چاڪە ناوۍ هێنا بێ هەروەڪ چۆن بە چاڪە ناوۍ المتوڪل ـۍ هێناوە ڪاتێڪ دواۍ الواثق دەبێتە خەلیفەۍ محنەۍ خەلقۍ قورئان و فیتنەۍ جەهمییەڪان دەسڕێتەوە دوعاۍ خێر و دامەزراوۍ بۆ دەڪات و نامەۍ بۆ دەنێرێ ، ئەگەر المعتصم ڪە داعۍ بووە بۆ محنەۍ خەلقۍ قورئان بەلایەوە موسڵمان بووایە ئەوە وەڪ المتوڪل هەڵسوڪەوتۍ لەگەڵ دەڪرد. لاۍ ئێمە المعتصم ڪافرە ، چونڪە پێشەوا أحمد ڪاتێڪ لێۍ دەپرسن المعتصم تۆۍ بۆچۍ بانگ ڪرد و داواۍ چۍ لێدەڪردۍ؟ لە وەڵامدا دەڵێ : بۆ ڪوفر بانگۍ ڪردین هەتا بڵێین قورئان مەخلوقە. ئەصڵەن پێش المعتصم ڪە المأمون خەلیفە ـیە پێشەوا أحمد بە ڪۆت و زنجیر ڪراوۍ دەنێرن بۆ طرطوس بۆ لاۍ المأمون هەتا لەوێ تاقۍ بڪرێتەوە و بڵێ قورئان مەخلوقە ، دواتر پێش ئەوەۍ بگاتە طرطوس المأمون دەمرێ ، وە پێشەوا أحمد دەڵێ : ئێمە بانگ ڪراین بۆ ئەوەۍ ڪوفر بڪەین و ڪافر ببین بە اللە تعالۍ.☟ 🔸ثم قال : فڪّرتُ في أمرنا ، فرأیتُ مثلنا في هذا الأمر مثل حُجرٍ وأصحابە لما خرجوا وقُیِّدوا ، فڪأنا ڪُنا في مِثال أمرهم. أولئڪ أنڪروا شیئًا ، ونحن دُعِینا إلۍ الڪُفر باللە.
📚 ڪتاب المحنة روایة حنبل بن إسحاق | صـ : ۹۳
وە لەم وتەیەۍ خوارەوەشدا ڪە باسۍ سەردەمۍ المعتصم دەڵێ : « دەیانەوێ بڵێ قورئان مەخلوقە = یریدون منە أن یقول : القرآن مخلوق ».☟ 🔸قال أبي : فأُنزِلتُ إلۍ شاطئ دِجلة ، فأُحدِرتُ إلۍ المَوضع المعروف بـ باب البستان ، ومعي بُغا الڪبیر ورسول مِن قِبَلِ إسحاق. فقال بُغا لمحمد الحارس بالفارسیة : ما تریدون مِن هذا؟ قال : یریدون منە أن یقول : القرآن مخلوق.
📚 ڪتاب المحنة روایة صالح بن أحمد | صـ : ۱٤۹
هەروەها لەم وتەیەشدا دەڵێ : « بانگ ڪراین بۆ ئەوەۍ ڪوفر بڪەین و ڪافر ببین بە اللە ».‌☟ 🔸حدثنا حنبل ، قال : سمعت عمي عبداللە بن حنبل ، قال : قلت لأبي عبداللە : یا أبا عبداللە ، في الحَبسِ إلۍ أي شيءٍ دُعِیتُم؟ قال : دُعِینا إلۍ الڪُفرِ باللە.
📚 ڪتاب المحنة روایة حنبل بن إسحاق | صـ : ۱۱۸
ئێوە خۆتان بخەنە ئەو مەوقیفە واۍ دابنێن ئەشعەرییەڪۍ وەڪ جاسم ڪەرڪوڪۍ بانگتان دەڪات بۆ عەقیدەڪەۍ خۆۍ ڪە تەعطیلۍ صیفاتە ، ئایا وەڵامۍ دەدەنەوە؟ بێگومان ناء. لەبەرچۍ؟ چونڪە پێتان وایه بۆ ڪوفر بانگتان دەڪات ، ئێ قوربان پێشەوا أحمد زۆر لەوە گەورەترە المعتصم ـۍ بە موسڵمان زانۍ بێ لەڪاتێڪدا بانگۍ ڪردووە بۆ ئەوەۍ بڵێ : قورئان مەخلوقە! جا سەیرم لە هەندێڪ ڪەس دێت لەو بابەتەدا ڪاتێڪ خۆیان ڕووبەڕووۍ ڪەسێڪۍ جەهمۍ و ئەشعەرۍ دەبنەوە بێ دوو دڵۍ تەڪفیرۍ دەڪەن و شوێن وتەڪەۍ ناڪەون ، ڪەچۍ ڪەسێڪۍ وەڪ پێشەوا أحمد ڪە پێشەواۍ ئەهلۍ سوننەیە ڪاتێڪ ڕووبەڕووۍ المعتصم دەبێتەوە دەیانەوێ بەزۆر بڵێن پێشەوا أحمد عوزرۍ داوەتێ و بە موسڵمانۍ زانیوە! مەگەر المعتصم پێشەوا أحمد ـۍ بۆ ئەوە بانگ نەڪرد ڪە بڵێ : عیلمۍ الله مەخلوقە؟! هەربۆیە دەبینۍ لە ڪاتۍ مونازەڕەڪەدا قاضۍ و فوقەهاڪان دەڵێن : ئەۍ ئەمیرۍ باوەڕداران ، ئێمە و تۆشۍ تەڪفیر ڪرد.☟ 🔸وقلت لعبدالرحمن : القرآن من علم اللە ، ومن زعم ٲن علم اللە مخلوق فقد ڪَفَرَ باللە. فسڪت عبدالرحمن ، فلم یرد علَيَّ شیئًا. فقالوا بینھم : یا ٲمیر المؤمنین ، ٲڪفَرَنَا وٲڪفَرَڪَ
📚 ڪتاب المحنة روایة حنبل بن إسحاق | صـ : ۱۱۸
هەروەها تەماشاڪەن پێشەوا أحمد رحمە اللە لە ڪاتۍ مونازەڕەڪە و قامچۍ لێدانیشیدا بە المعتصم دەڵێ : « وتەیەڪم بۆ بھێنن لە قورئان و سونەتتدا هاتبێ هەتا منیش بیڵێم = أَعطوني شیئًا مِن ڪتاب اللە أو سُنَّة رسولە حتۍ أقول بە ». ❪4❫ جار ئەو ڕستەیە دووبارە دەڪاتەوە ، جا ئەمە دەلیلە لەسەر ئەوەۍ ڪە ئەو وتەیەۍ پێشەوا أحمد ـۍ بۆ بانگ ڪراوە ڪوفر بووە ، وە هەڵگران و دەعواڪارانۍ ئەو وتەیە بەلاۍ پێشەوا أحمد ـەوە ڪافر بوون. واللە الموفق.

سفیان بن عیینة دەڵێ: باشترین زانست زانستە دەربارەی️ الــلّٰــه، وە زانست بە فەرمانی️ الــلّٰــه، ئەگەر بەندە زانابوو بە️ الــلّٰــه وە زانابوو بە فەرمانی️ الــلّٰــه ئەوە دەگاتە مەبەست، ھیچ نیعمەتێک ناگات بە بەندەکان باشتر لە زانست بە️ الــلّٰــه و زانست بە فەرمانی️ الــلّٰــه، وە ھیچ سزایەک ناگات پێیان قورستر لە نەزانین دەربارەی️ الــلّٰــه و نەزانین دەربارەی فەرمانی️ الــلّٰــه.
📚«|(حلیة الأولیاء)|»

لـە قــورئـانی پیرۆزدا 14 سوجدەی تیلاوەی تێدایە وە سوجدەیەکمان هەیە کە بریتیە لە سـجـدة الــشــكـر ئەویش لە سوڕەتی ص هەیە. لە فەرمایشتی الــلّٰــه تعالی لەباسی داود عليه السلام کە دەفەرمووێت: ﴿وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ ۩﴾ سورة ص : الآیة 24 مەشهوری مەزهەب ئەوەیە کە ئەم سوجدەیە سوجدەی تیلاوە نیە بەڵکو سوجدە شکورە. وە دروست نیە ئەنجامدانی لەناو نوێژدا وە ئەنجامدانی نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر جاهیل نەبێت بە حوکمەکەی یاخود بە هۆی لەبیرچونەوە نەبێت. قال ابن قدامة الحنبلي : ولا يسجد للشكر وهو في الصلاة، لأن سبب السجدة ليس منها، فإن فعل بطلت صلاته، إلا أن يكون ناسيا أو جاهلا بتحريم ذلك. ابـن قــدامــة الـحـنـبـلـي دەڵـێـت: وە سوجدەی شکور نابات لە ناو نوێژدا لەبەر ئەوەی هۆکاری سووجدەکە نیە لە نوێژدا بونی نیە، جا ئەگەر ئەنجامی بدات ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، ئیلا بەهۆی لەبیرچونەوە یاخود جاهیل بێت بە حەرامێتی ئەنجامدانی.
📚«المغني الابن قدامة المقدسي الحنبلي»
قال الحجاوي الحنبلي : وسجدة ص ليست من عزائم  السجود بل سجدة شكر ويسجد لها خارج الصلاة وفيها تبطل صلاة غير الجاهل والناسي. الـحـجـاوي الـحـنـبـلـي دەڵـێـت: سوجدەی سورەتی ص  لە عزائم السجود نیە بەڵکو سوجدەی شکورە سوجدەی بۆ ئەبات لە دەرەوەی نوێژدا وە لە ناوێژدا نوێژەکە بەتاڵ دەکاتەوە جگە لەکەسێک جاهیل بێت پێی یاخود بەهۆی لەبیرچوونەوە ئەنجامی بدات.
📚«الاقناع في فقه الامام أحمد»

وروى عبدالرزاق بسنده الى طاوس تلميذ ابن عباس رحمه الــلّٰــه ووتویەتی: گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی توشی حيض بووه پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ شه‌و ئه‌وا نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، وه‌ ئه‌گه‌ر پێش فه‌جر پاك بوه‌وه‌ ئه‌وا نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات.
📚[مصنف عبدالرزاق (١٢٨١)]
هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی طاوس له‌ مجاهدیش- تلميذي ابن عباس - ڕیوایه‌ت كراوه‌
📚[سنن الدارمي (٩٢٤)]
ڕیوایه‌تی تر زۆرن به‌ڵام هێنده‌ به‌سه‌! والــلّٰــه أعلم

| باسی حوکمی ئەو ئافرەتەیی کە پاك دەبێتەوە، یان تووشی سوڕی مانگانە دەبێت لە کاتی نوێژدا | 910_ له الحسن رضي الــلّٰــه عنه گێڕدراوەتەوە، ووتویەتی: ئەگەر ئافرەت پاك بوویەوە لە کاتی نوێژێکدا و خوی نەشۆرد لە کاتێکدا دەیتوانی خۆی بشۆرێت، ئەوە ئەو نوێژە قەزا دەکاتەوە و دەیگێڕێتەوە (چونکە کەوتوەتە سەر شانی، تاوانباریش دەبێ). 911_ له الحسن رضي الــلّٰــه عنه گێڕدراوەتەوە، ووتویەتی: ئەگەر ئافرەت دوو ڕەکعەت نوێژی کردو تووشی سوڕی مانگانە بوو ئەوە ئەو نوێژە قەزا ناکاتەوە و نایگێڕێتەوە کاتێ پاك بوویەوە. 912_ له قتادة ـشەوە گێڕدراوەتەوە بە هەمان شێوەز. 916_ له ٳبراهیم ـەوە گێڕدراوەتەوە، دەربارەی ئەو ئافرەتەی کەمتەرخەمی دەکات (لە کردنی نوێژەکەیدا) تاوەکو سوڕی مانگانەی پێ دەگات و (ئەو کات ناتوانێت نوێژەکەی بکات)، ووتویانە : ئەو نوێژە قەزا دەکاتەوە و دەیگێڕێتەوە. 917_ له حماد بن ٲبي سلیمان و الحسن گێڕدراوەتەوە، دەربارەی ئافرەتێك کە کاتی نوێژ بێت و کەمتەرخەمی بکات، تا توشی سوڕی مانگانە دەبێت، ووتویانە : کاتێك خۆی شۆرد ئەو نوێژە قەزا دەکاتەوە. 918_ له الحسن و قتادة ـوە گێڕدراوەتەوە، ووتویانە : ئەگەر ئافرەت نوێژی فەوتاند و (ئەنجامی نەدا) تا تووشی سوڕی مانگانە بوو، ئەوە قەزا کردنەوەی لەسەرە کاتێ پاك دەبێتەوە. 919_ له الشعبي گێڕدراوەتەوە، ووتویەتی: ئەگەر ئافرەت کەمتەرخەمی کرد (لە کردنی نوێژدا و زوو ئەنجامی نەدا) دواتر تووشی سوڕی مانگانە بوو ئەوە قەزای دەکاتەوە. 920_ له سعید بن جبیر ـەوە گێڕدراوەتەوە، ووتویەتی: گەر ئافرەت لە کاتی نوێژێکدا تووشی سوڕی مانگانەبوو (والــلّٰــه اعلم واتە لەناو نوێژەکە توشی سوڕی مانگانەبوو)ئەوە قەزاکردنەوەی نوێژەکەی لەسەر نییە. تێبینی / کەواتە ئافرەت دەبێت ئەو ڕۆژەی کە دەزانێتت تووشی سوڕیی مانگانە دەبێت، زوو نوێژەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدات، تاوەکو تووشی تاوانباری کەمتەرخەمی و دووبارەکردنەوە نەبێت، والــلّٰــه اعلم.
📚[سنن الدارمي مجلد (۱): لا(۳۱۷) ٳسناده صحیح]
| باسی ئافره‌تێك پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئاوابوونی خـــۆر | پرسیم له أحمد بن حنبل وتم: ئافره‌تێك پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئاوابوونی خۆر ؟ فه‌رمووی: نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات. ووتم: ئه‌گه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی فجر (پێش نوێژی به‌یانی) پاك بوه‌وه‌ ؟ فه‌رمووی: نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات. وه‌ بیستم له‌ اسحاق (كوڕی راهویه‌) ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێمان وایه‌، وه‌ زۆربه‌ی زانایانی له‌سه‌ره‌ له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌ ـ صلى الــلّٰــه عليه وسلم ـ وه‌ دوای ئه‌وانیش: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئاوابوونی خۆر نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی فجر (پێش نوێژی به‌یانی) پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات پێكه‌وه‌ وروى المصنف بسنده الى يحيى بن سعيد ـ رحمه الــلّٰــه ـ ووتویەتی: ئه‌گه‌ر شه‌و ئافره‌ت پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات به‌مه‌رجێك پێش ده‌ركه‌وتنی فجر (پێش نوێژی به‌یانی) بێت. وروى المصنف بسنده الى عبدالرحمه بن العوف رضي الــلّٰــه عنه ووتویەتی: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئاوابوونی خۆر نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی فجر (پێش نوێژی به‌یانی) پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات.
📚[و أخرج أيضاً البيهـقي (١ / ٣٨٧ ) من طريق محمد بن عثمان ، وابن أبي شيية ( ٧٢٨٢ ) من طريق محمد لكن وقع عنده ( محمد قال ؛ حدثني جدي )]
وروى المصنف (من طريقين ) بسنده الى ابن عباس رضي الــلّٰــه ووتویەتی: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ پێش ئاوابوونی خۆر نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، ئه‌گه‌ر شه‌ویش پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات. وروى المصنف بسنده الى ابي هـريرة رضي الله عنه ووتویەتی: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ فریای دووڕكات كه‌وت پاشان نوێژی عه‌سری كرد پێش ئاوابوونی خۆر ئه‌و ئه‌و نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی فجر (پێش نوێژی به‌یانی) پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات. وروى المصنف بسنده الى ابراهـيم رحمه الــلّٰــه ووتویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی توشی حيض بووه پاك بووه‌وه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌ له‌ كاتێكی عه‌سردا ئه‌وا نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، وه‌ هه‌روه‌ها گه‌ر یه‌ك تۆز خۆریش مابوو نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر ده‌كات، یا یه‌ك تۆزی شه‌ویش مابوو پاك بوه‌وه‌ نوێژی ئێواره‌ و عیشا ده‌كات.
📚[مسائل حرب بن إسماعيل الكرماني كتاب الحيض : (صـ ٣١٩-٣٢١) رقم الآثار (٦٤٧ - ٦٥١)]

تـکایە ئافرەتان ئاگاداربــن لە بەلاڕێێ بردنتان لە لایەن کەسانێك کە پەنا بە الــلّٰــه بەرەو گومڕایی بتان بەن، بە قسەی ئەمە بێت ئافرەتان بۆ خۆیان پاڵی لێ بدەنەوە هەر کات ویستیان نوێژیان بکەن با زۆۆر دڕەنگ ـیش بکەوێت نوێژەکەیان بە دوو سێ سەعات هیچ کێشە نییە!!! لە کاتێك دەبێت نوێژ لەکاتی خـۆی بکرێت، جار جار ئەویش زۆر کەم گەر بە هۆیی عوزرێکی زۆر گرنگ دووای خەیت نوێژەکەت و ئەو حاڵەتەت بەسەر بێت ئەمە کێشە نییە بەڵام دەبێت نوێژەکەت هەر بگێڕیتەوە کە پاك بوویتەوە نەك پاڵی لێدەیتەوە وەك ئەمە بەیانی دەکات!! و نوێژەکانت نەکەیتەوە، کە قەولی صەریحی لەسەرە لەسەر گێڕانەوەی پاش پاك بوونەوە، ئافرەتان تکایە چاوتان بکەنەوە بخوێننەوە با هەرکەس نەیەت و فتوایەکت بۆ بداتت تۆش دەست بە چاوتەوە بگریت و بەقسەی بکەیت... ئەوە بەڵگەیی ڕوون کە دەبێتت ئەو نوێژانە بگێڕدرێتەوە کە ئافرەتەکە پاك بوویەوە لە حیض ⤵️⤵️

الدارمي رحمه الــلّٰــه دەفەرموێت ونكفرهم أيضا بالمشهور مِنْ كفرهم ، أنهم لا يُثْبِتُونَ لله تبارك وتعالى وجهًا ولا سمعًا ولا بصرًا ولا عِلْمًا ولا كلامًا ولا صِفَةً ، إلا بِتَأْويِلِ ضُلاَّلٍ ① وەهەروەها تەڪفیریان دەڪەین بەهۆی ڪوفرە مەشهورە بەڕبڵاوەیەیان ڪە ئەوان نە ڕوو و نە بیستن و نە بینین و نە ڪەلام و هیچ سیفەتێڪی تر بۆ الــلّٰــه جێگیر ناڪەن مەگەر بە تەئویلی👉👈 گومڕایان نەبێت ①الرد على الجهمية خوێنەر بن ان شاء الــلّٰــه