باۆکــی ئیلێاس
Kanalga Telegram’da o‘tish
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Ko'proq ko'rsatish521
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-230 kunlar
Postlar arxiv
كعب الأحبار دەڵێت:
جادووگەرەکان (هی فیرعەون)
حەڤدە (17000) هەزار کەس بوون
بەیانیان کردەوە بە کافری
و ئێوارەیان کردەوە بە شەهیدی .
📚[تفسير مجاهد بن جبر ٥١٠/١]
وكيع بن الجراح دەڵێت:
لە خــــەو دا پیاوێکم بینی بە دوو باڵەوە : ووتم: تۆ کێیت ؟ ووتی: مالك بن دينار . ووتم: ناوە مەزنەکەی الــلّٰــه ﷻ چییە ؟
ووتی: الــلّٰــه .
ووتم: بەڵگەت چییە لەسەر ئەمە ؟
ووتی: ووتەکەی -جل وعز- بۆ موسی:
﴿إني أنا الــلّٰــه﴾ ، ئەگەر ناوێکی هەبووایە مەزنتر لەو ئەوا دەیفەرموو -تبارك وتعالی- : <من> بەو ناوە ناوی دەهێنا .
📚[الفنون لأبي الوفاء ابن عقيل (726)]
هەندێک لە زانایان بە مەکروهیان زانیووە منداڵی بچووک بهێندرێتە مزگەوتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو هاروهاجی و تەشویش دروست دەکەن بۆ نوێژ خوێنان و نیگەرانی بۆ خەڵک دروست دەکەن.
تەبعەن بۆ منداڵێک کە هاروهاج بێت و ژاوە ژاو دروست بکات.
ئیمامی عمر رضي الــلّٰــه عنه وتویەتی: پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ ئەگەر هەستی بە بۆنی دەمی مسوڵمانێک بکردایە لەوانەی پیاز و سیریان خواردووە فەرمانی دەدا بیکەنە دەرەوەو بڕوات بۆ بەقیع، هەر کەسێک بیەوێت ئەو دوانە بخوات با بە لێنراوی بیخوات.
📚«رواە مسلم (1195)»جا بزانە بۆنی سیر و پیاز ئەوپەڕی دوو سێ نەفەری دەوروبەری بێزار بکات، بەڵام منداڵ کە هاروهاجی کرد هەموو مزگەوت بێزار دەکات و عیبادەت لە هەموان تێک دەدات. ئیمامی عمر بن خطاب رضي الــلّٰــه عنە کۆمەڵێک منداڵی بینی لەناو مزگەوت دا یاری و شەڕە شەقیان دەکرد، چوو بۆ ناویان و بە دارەکەی دەستی لێیدان.
📚«انطر تفسير ابن كثير (٦٤/٦).»وە ابن قاسم رحمە الــلّٰــه دەڵێت: پرسیارم لە ابن مالک کرد رحمە الــلّٰــه کە ئایا منداڵی بچووک بهێندرێت بۆ مزگەوت ؟ ئەویش وتی: ئەگەر لەبەر منداڵی و هاروهاجی و دەستکاری شت و مەکی مزگەوتی نەدەکرد قەیناکە، وانابینم هیچی تێدا بێت بهێندرێت بۆ مزگەوت.
📚«المدونة (١٠٦/١).»(واتا گەر هاروهاج بوو دەستکاری شتومەکی مزگەوتی کرد نابێت بهێندرێت بۆ مزگەوت). احمد رحمە الــلّٰــه وتويەتی: دەبێت منداڵانی بچووک لە مزگەوتەکان بەدوور بخرێن.
📚«فتح الباري (٣٦/٣)»ئیسحاقی کوڕی ڕاهەوەی رحمە الــلّٰــه وتویەتی: ئەگەر کوڕ بێت نەگەیشتبێتە حەوت ساڵان، نەهێڵیت بێتە مزگەوت گوناھ نیە، بەڵام ڕیزی یەکەمی نوێژ نابێت منداڵی تێدا بێت، وە بەهیچ جۆرێک دروست نیە منداڵێک گەیشتبێتە حەوت ساڵی لە مزگەوت دەربکرێت، کە پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرمانی پێداوە نوێژ بکات. سونەت وایە لە غەیری کاتی نوێژەکان دا بە هێمنی بکرێنە دەرەوە ئیتر گەیشتبووە حەوت ساڵی یان کەمتریش بوون، ئەمەش لە ترسی ئەو گەمە و هاروهاجیەی لە ناو حەڕەمی مزگەوت دا بەرپای دەکەن، بەڵام ئەگەر لە کاتی نوێژەکان دا هاتن بۆ نوێژ نابێت دەربکڕێنە دەرەوە.
📚«قیام اللیل لمروزي (243)»ابن تیمییە وتویەتی: دەبێت مزگەوت بپارێزرێت لە هەر شتێک ئازاری دەدات یان ئازاری مسوڵمانان دەدات تەنانەت دەنگ بەرزکردنەوەی منداڵان، هەروەها پیس و پۆخەڵ کردنی فەڕشەکانی و لەم شێوانە..، بە تایبەت کاتەکانی نوێژ، چونکە ئەوە لە مونکەر خراپە گەورەکانە.
📚«مجموع الفتوی (٢٠٤/٢٢)»عادل آل حمدان دەڵێت: ئەمەی پێشوو ڕای زانایان بوو لە مەسەلەی منداڵ بردن بۆ مزگەوت بەدرێژی لەسەری دواون، باسی منداڵێکیان کردووە ئەگەر یاری نەکات و تەشویش دروست نەکات بە جموجۆڵ بۆ نوێژکەران و دەنگی بەرز نەکردەوە لە مزگەوت داو نەیدەقیڕاند، ئەوا لە مزگەوت ناکرێتەوە دەرەوە چونکە وێنەی ئەوانە وەک چۆن ڕێگا دەدات بە حەسەن و حسین بێنە مزگەوت بە منداڵی، ڕێگەش دەدرێت بەوان. بەڵام ئەگەر بە عەجول و یاری و گەمە و گەپ کەر ناسرابوو، و زۆر هاوار و قیڕە قیڕی دەکرد، و شەرمی لە گەورەکان نەدەکرد و ئەگەر پێت بگوتایە بێ دەنگ بە بێ دەنگ و بێ دەنگ نەبووایە، وێنەی ئەم منداڵە لای زانایان دەبێت نەهێندرێت بۆ مزگەوت، چونکە ئازاری مسوڵمانان دەدات و مزگەوتەکەش پیس دەکات. بەڵگەش بۆ ئەم وتارە: هەموو ئەو بەڵگانەیە کە داوا لە مسوڵمانان دەکەن مزگەوتەکان بپارێزن لە هەر شتێک دەبێتە ھۆی ئازاردانی مزگەوتەکە یان نوێژ خوێنان. وەک فەرمان دانی پێغەمبەر ﷺ بەو کەسانەی سیر و پیاز دەخۆن بە دورکەوتنەوەیان لە مزگەوت، چونکە بە بۆنی ناخۆشی دەمی ئازاری مسوڵمانان دەدات.... هەروەها بەڵگەکان بە گشتی ئەوە دەگەیەنن کە مزگەوتەکان بۆ زیکر و یادی الــلّٰــه و نوێژ کردن دروستکراون نەک بۆ یاری و پێکەنین و هاروهاجی. والــلّٰــه اعلم.
📚«بڕوانە الاحتفال بأحكام وآداب الأطفال - شەرحی حەدیثی نۆیەم.»
بەسەرهاتی وەفاتی پێشەوا أبي زرعة رحمة الــلّٰــه عليه ورحم
أبو جەعفەری توستەری دەڵێت:
لە ماشەهران لە خزمەت أبو زورعەی ڕازی دا بووین و لە ساتی سەرە مەرگی دا بوو، لەو کاتە دا أبو حاتەم و محمدی کوڕی موسلیم و مونذیری کوڕی شاذان و کۆمەڵێک لە زانایان ئامادە بوون لەوێ، ئەوە بو باسی فەرموودەی " تەلقین"یان کرد کە پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم دەفەرمووێت: «مردووەکانتان تەلقین بکەن بە " لا إِلَهَ إِلا الــلّٰــه » بەڵام شەرمیان لە أبو زورعە دەکرد و لەبەر گەورەیی و هەیبەتی نەیانوێرا تەلقینی بکەن
بۆیە وتیان: وەرن با باسی فەرموودەکە بکەین « واتا با باسی رجالەکانی ناو فەرمودەکە بکەین تاوەکو سەنەدی حەدیثەکەو مەتنەکەش بڵێت کە بۆ خۆی تەلقینە »
ئەوە بوو محمدي کوڕی موسلیم وتی: ضەحاکی کوڕی مەخلەد لە عبدالحمیدی کوڕی جەعفەرەوە لە صاڵحەوە بۆی گێڕاینەوە، محمدي کوڕی موسلیم ئەوەندەی وتو وەستاو زیاتری نەوت.
ئەوەبو أبو حاتەمیش وتی: بوندار لە ئەبو عاصمەوە لە عبدالحمیدی کوڕی جەعفەرەوە لە صاڵحەوە بۆی گێڕاینەوە و زیاتری نەوت، و ئەوانی تریش بێدەنگ بون .
ئینجا ئەبو زورعە کە لە ساتی سەرە مەرگ و ڕۆح دەرچونی دابوو، فەرمووی: بوندار لە ئەبو عاصمەوە، ئەویش لە عبدالحمیدی کوڕی جەعفەرەوە، ئەویش لە صاڵحی کوڕی ئەبی عەریبەوە، ئەویش لە کەسیری کوڕی مورەی حەزرەمییەوە، ئەویش لە موعازی کوڕی جەبەلەوە بۆی گێڕاینەوە کە رَسُولُ الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: «هەرکەسێک کۆتا قسەی "لا إِلَهَ إِلا الــلّٰــه" بێت، دەچێتە بەهەشتەوە» و گیانی سپارد ڕەحمەتی الــلّٰــهی لێبێت .
📚«شعب الإيمان، تاريخ بغداد، تاريخ دمشق، الثبات عند الممات لابن الجوزي .»
وەڵامی هەڵە تێگەیشتنی بیدعەچیەکان لەسەر فەرموودەی [٩٩٨] (٩٧٦) ((لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)).
دەڵێن ئەوەتا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ) جا "موتاکم" واتە مردووەکانتان، کەواتە دەبێ و دروستە مردوو تەلقین بدرێت.
#یەکەم: تەلقین مانای ئەوەیە کە تۆ بیڵێی و ئەو کەسەی کە تەلقینی دەدەی بتوانێت لە دوات بیڵێتەوە، واتە زیندوو بێت، کە ئەوەش سوننەتە و، پێویستە بە شایەتومان (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّه وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّه) تەلقینی بدەی.
#دووەم: ئەی بۆچی پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (مَوْتَاكُمْ)؟
#وەڵام: چونکە زۆر نزیکە لە مردنەوە و لە سەرەمەرگ دایە.
هەروەکو الــلّٰــه ﷻ دەربارەی هەتیو دەفەرمووێت: {وَءَاتُوا۟ ٱلۡیَتَـٰمَىٰۤ أَمۡوَ ٰلَهُمۡۖ} (النساء: ٢). جا بێگومان هەتیو ماڵەکەی پێ نادرێتەوە تاوەکو بالغ نەبێت، بێگومان کە بالغیش بوو پێی ناگوترێ هەتیو، چونکە هەتیو کەسێکە کە باوکی نەمابێت و بالغیش نەبووبێت، بەڵام لەبەر نزیکی هەتیوەکە لە بالغ بوون الــلّٰــه ﷻ هەر بە هەتیو ناوی هێنا.
#سێیەم: ئەو کەسەی کە خەوەکەی بۆ پێغەمبەر یوسف ﷺ دەگەڕێتەوە، دەڵێت: {قَالَ أَحَدُهُمَاۤ إِنِّیۤ أَرَىٰنِیۤ أَعۡصِرُ خَمۡرࣰاۖ} (یوسف: ٣٦).
بێگومان هەموومان دەزانین کە (خمر - عەرەق) ناگوشرێت، بەڵکو ترێیە دەگوشرێت و دەبێ بە (خمر - عەرەق)، ئەی بۆچی گووتی: {أَعۡصِرُ خَمۡرࣰاۖ}؟، چونکە ترێیەکە لە کۆتاییدا کە دەگوشرێ دەبێ بە (خمر - عەرەق).
جا (مَوْتَاكُمْ) لێرە بە واتای نزیکی کەسەکە دێت لە مردن و، بۆیەش پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ ئەو وشەیەی بەکار هێناوە.
هەروەها هەموو سوننەتیش بگەڕێی دەبینی تەلقین هەر بۆ کەسێک دراوە کە لە سەرەمەرگدا بووە، هەروەکو ئیمام الترمذي ـیش کە باسی عبدالــلّٰــه ـی کوڕی موبارەک دەگێڕێتەوە هەر لە سەرەمەرگدا بووە تەلقین دراوە.
کەواتە تەلقین بۆ کەسێکە لە سەرە مەرگ دا بێت، نەک بۆ کەسێک کە لەناو گۆڕدا بێت.
بــەرهەمی ابــن تــیــمــیــة !☟☟☟
شیعە کافر نین و حەقیان هەیە لای
موسڵمانان !
عبدالطیف جەهمی کام حەق ؟
ئەوەی جنێو بە دایکی ئیمانداران بدات کافرە بەس ئەگەر کەسێکی دیاریکراو جنێوی دا موسلمانە کافر نییە !
ئەمە دینی ابن تیمیە و عبدالطیف و سەلەفیەکان و داعشە کافرەکانە هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات !
دڵنیام بەو وتەیی عبدالطیف بێت خومەینی ـیش دەبێت بە موسڵمان بزانێت !!!
خۆتان بیبینن ابــن تــیــمــیــه #جههمیهکان و #رافیضەکان به موسولمانی مبتدع ئهزانێت. ☟☟☟☟☟☟☟
ابــن تــیــمــیــه ئەڵێت: { وقد ذهب كثير من مبتدعة المسلمين : من الرافضة والجهمية وغيرهم؛ إلى بلاد الكفار فأسلم على يديه خلق كثير وانتفعوا بذلك وصاروا مسلمين مبتدعين وهو خير من أن يكونوا
كفارا } .
#واتــــــــە: وە زورێک لە موسولمانە مبتدعەکان؛ لە رافیضه و جەهمیه وغیرهم، بۆ لای وڵاتی کافڕان ڕۆشتن، جا بە دەستی ئەوان خەڵکێکی زۆر موسوڵمان بوو وە ئەوانیش بوون بە موسوڵمانی مبتدع وە ئەوە باشتر بوو تا ئەوەی کە کافر بن .
📚مجموع الفتاوی (۹۶/۱۳)ئەلێت رافیضه و جەهمیه که موسلمانانێکی مبتدع بوون سەفەریان کرد بەرەو وڵاتی کافڕان وە دەعوەیان لەگەڵ خەڵکی کافری ئەو وڵاتانە کرد بۆ لای عەقیدەی خۆیان و ئەو کافرانەشیان وەکوو خۆیان کردە موسوڵمانی مبتدع !!!! #تێبینی: لە خوارەوە ڤیدۆی عبدالطیف مهدخهلی دائەنێم ئینجا ئەزانن ئەم عەقیدەی لە ابــنتــیــمــیــه وەرگرتوە
59_ محمدـی کوڕی عبدالعزیز دەفەرمووێت: باوکم بۆی باس کردم فەرمووی:
مالك ـی کوڕی دینار فەرمووی: (باوەڕدار بەڕێزە لە هەموو حاڵێکی دا، حەز ناکات ئەزیەتی دراوسێکەی بدات، وه حەز ناکات هیچ یەکێك لە نزیکەکانی فەقیر بکەوێت).
دەفەرمووێت: دواتر مالك گریا و دەیفەرموو: (وە والــلّٰــهــی ئەو - واتا باوەڕدار - لەگەڵ ئەوەدا دڵی دەوڵەمەندە و هیچ شتێکی نییە لە دونیا دا، ئەگەر بتەوێت بیکەوێنیت لە دینەکەی دا ئەوا ناکەوێت - توشی خلیسکان نابێت -، وە ئەگەر فێڵی لێ بکەی لە دونیای دا ئەوا فێڵی لێ دەکرێت - واتا لە قیامەت و دین شارەزایە بەڵام باکی بە دونیا نییە -، دونیا بە جێگرەوەی قیامەت نازانێت - واتا هەوڵ بۆ دونیا بدات لە باتی قیامەت -، وە لە بەخیلیش پشكێك نابینێت لە بەخشین دا، دڵی شکاوە، خاوەنی چەند خەم و ویستێکە کە خۆی تەنیا هەڵیگرتوە، خەمبار و دڵتەنگە هیچ پشکێکی بۆ نییە لە خۆشی دونیا دا، ئەگەر شتێکی تێدا - لە دونیادا - بۆ بێت خۆی لێ جیا دەکاتەوە - واتا پێویستی پێی نییە لە بەرامبەر قیامەت داو دەیبەخشێت -، وە ئەگەر هەموو شتێکی تێدا لێ بسەنرێت ئەو داوای ناکات).
دەفەرمووێت: دواتر گریا و فەرمووی : (والــلّٰــهــی ئەوە بەڕێزە، والــلّٰــهــی ئەوە بەڕێزە).
-
واتا بەڕاستی ئەوانە نیشانە و سیفاتی کەسی بەڕێز و ڕەوشت بەرزە .
📚«مکارم الأخلاق لإبن أبي الدنیا .»
ئاگاداری ئەم جۆرە کارە بن نەهی لەسەر هاتووە ..
احذر من هذا الفعل
▪عن جابر رضي الله عنه قال:
( نهى رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم أن يرفع الرجل إحدى رجليه على الأخرى وهو مستلقٍ على ظهره ).
#واتــــــه: پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم نەهی کردوە لەوەی ئینسان لەسەر پشت ڕابکشێت و قاچێکی بخاتە سەر قاچەکەی تری ..
📚 «رواه مسلم (2099).»
فێڵەڪانی شەیطان لعنـــە الــلّٰــه ☟☟☟
لە فێڵەڪانی شەیطان مەشغوڵڪردنی بەندەیە بە شتێڪی موباحەوە تا خێرێڪت لە دەست دەر بڪات
عَنْ وُهَيْبِ بْنِ الْوَرْدِ قَالَ:
: بَلَغَنَا أَنَّ الْخَبِيثَ إِبْلِيسَ تَبَدَّى لِيَحْيَى بْنِ زَكَرِيَّا فَقَالَ: إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أَنْصَحَكَ؟ قَالَ: كَذْبَتَ أَنْتَ لا تَنْصَحُنِي، وَلَكِنْ أَخْبِرْنِي عَنْ بَنِي آدَمَ.
وهەیبی ڪوڕی وەرد دەفەرموێت:
(پێمان گەیشتوە ڪە ئیبلیسی چەپەڵ خۆی پیشانی یەحیای ڪوڕی زەڪەریا دا علیهما السلام وە پێی گوت: ئەمەوێت ئامۆژگاریت بکەم!
یــحــیــیٰ علیە السلام پێی گوت درۆ ئەڪەیت تۆ ئامۆژگاری ڪار نیت بۆ من بەڵام هەواڵم پێ بدە دەربارەی مرۆڤەڪان ؟
قَالَ: هُمْ عِنَدْنَا عَلَى ثَلاثَةِ أَصْنَافٍ: أَمَّا صِنْفٌ مِنْهُمْ فَهُمْ أَشَدُّ الأَصْنَافِ عَلَيْنَا نُقْبِلُ عَلَيْهِ حَتَّى نَفْتِنَهُ، وَنَسْتَكِنُ مِنْهُ ثُمَّ يَتَفَرَّغُ لِلاسْتِغْفَارِ وَالتَّوْبَةِ فَيُفْسِدُ عَلَيْنَا كُلَّ شَيْءٍ أَدْرَكْنَاهُ مِنْهُ، ثُمَّ نَعُودُ له فيعود، فلا نحن نيأس منه، ولا نحن ندرك منه حاجتنا، فنحن مِنْ ذَلِكَ فِي عَنَاءٍ
ئەویش گوتی:
مرۆڤەڪان لای ئێمە سێ جۆرن:
جۆرێڪیان ڪە زۆر ناڕەحەتین بە دەستیانەوە ئەوانەن ڪە بۆی دەچین تا توشی تاوانی ئەکەین و ئیتر ئیسراحەتی لێ ئەڪەین بەڵام ئەو ئەچێت دەست ئەڪات بە تەوبە کردن و داوای لێخۆشبون لە الــلّٰــهو هەمو شتێڪ لە ئێمە هەڵئەوەشێنێتەوە ڪە توشی ئەومان ڪردوە لە تاوان، ئەوجا بۆی دەچینەوە توشی تاوانی ئەڪەینەوە ئەویش دیسان تەوبە ئەڪاتەوە، نە ئێمە لێی مأیوس ئەبین و وازی لێ دێنین نە ئەشتوانین تەواو لە خشتەی بەرین، ئەم جۆرەی مرۆڤەڪان ئێمە گیرۆدەین بە دەسیانەوە
وَأَمَّا الصِّنْفُ الثَّانِي فهم في أيدينا بمنزلة الكرة في أيدي صِبْيَانِكُمْ نَتَلَقَّفُهُمْ كَيْفَ شِئْنَا قَدْ كَفَوْنَا أَنْفُسَهُم
بەڵام تاقمی دوەمی مرۆڤەڪان ئەوانەن ڪەوا لە بەردەستمان دا وەڪ ئەو تۆپەن ڪە بە دەست مناڵەڪانتانەوەیە، چۆنمان بوێت هەڵیان ئەسوڕێنین و خۆیان تەسلیم ڪردوەو ناڕەحەت نابین بە دەستیانەوە
وأما الصنف الآخر فهم مثلك معصومون، لانقدر مِنْهُمْ عَلَى شَيْءٍ.
وە تاقمەڪەی تر ئەوانەن ڪە وەڪو تۆ الــلّٰــه پاراستونی لە ڪەوتنە تاوان و هیچ ڕێگایەڪ نیيە بۆ ئێمە تا توشي هەڵەیان بڪەین
قَالَ يَحْيَى عَلَى ذَلِكَ: هَلْ قَدَرْتَ مِنِّي عَلَى شَيْءٍ؟
یــحــیــیٰ علیە السلام فەرموی:
لەسەر ئەو قسانەت ئایا قەت توانیوتە زەفەر بە من بەریت ؟
قَالَ: لا إِلا مَرَّةً وَاحِدَةً، فَإِنَّكَ قَدِمْتَ طَعَامًا تَأْكُلُهُ فَلَمْ أَزَلْ أُشَهِّيهِ إِلَيْكَ حَتَّى أَكَلْتَ مِنْهُ أَكْثَرَ مِمَّا تُرِيدُ فَنِمْتَ تِلْكَ اللَّيْلَةَ فَلَمْ تَقُمْ إِلَى الصَّلاةِ كَمَا كُنْتَ تَقُومُ إِلَيْهَا
ئیبلیس گوتی: نەخێر تەنها جارێڪ نەبێت ئەوەبو ڪە خواردنێڪت ئامادە ڪردبوو تا بیخۆیت و منیش بەردەوام لەبەر چاوتا بە لەزەت ترم ئەڪرد تا لە حەدی خۆت زیاترت خوارد، پاشان ئەو شەوە خەوتیت و وەڪ شەوانی پێشتر نەت توانی زۆر نوێژ بکەیت بەو ئەندازەی کە شەوانی پێشتر ئەنجامت ئەدا
فَقَالَ لَهُ يَحْيَى: لا جَرَمَ لا شَبِعْتُ مِنْ طَعَامٍ أَبَدًا.
پێغەمەر یــحــیــیٰ پێی گوت: ڪێشە نیە ئیتر هەرگیز تێر ناخۆم لە خواردن
قَالَ لَهُ الْخبیث: لا جَرَمَ لا نَصَحْتُ نَبِيًّا بَعْدَكَ.
شەیطانی پیس پێی گوت: ڪێشە نیە منیش لە دوای تۆ نەسیحەتی هیچ پێغەمبەرێڪ ناڪەم
📚«مڪائد الشیطان لابن ٲبي الدنیا»
بڕوانە دەربارەی کەوتنە کوفرەوە بە تەئویل و چاولێکەری ابــن مــنــدە رحمە الــلّٰــه وتویەتی:
باسکردنی بەڵگە لەسەر ئەوەی ئەو کەسەی ئیجتهاد دەکات و هەڵە دەکات لە ناسینی الــلّٰــه عزوجل لەسەر وەحدانیەتی وەک معاند وایە (کافری نکۆڵی لێکەر).
📚«کتاب التوحید (261)»وە محمد بن نصر المروزي له ههندێك له زانایانی ئەهلی حدیثهوه نقڵی كردووه كه فهرمویانه: جــاهــیــل بــوون بە️ الــلّٰــه لە هەموو حاڵەتێک دا کوفرە پێش گەشتنی بەڵگەو خەبەر وە دوای گەشتنی بەڵگەو خەبەر .
📚«تعظيم قدر الصلاة ( ٥٢٠/٢ ).»وە ئیمام ابن جــریری طــبــری دەربارەی مەسائیلی عەقیدە کە دروست نییە تێیدا جاهیل بیت دەڵێت:☟☟☟☟☟☟☟ ئەو شتەی دروست نییە تێیدا جاهیل و نەفام بیت دەربارەی لە دینی الــلّٰــه دا، زانینی تەوحیدی الــلّٰــه تعالی یە و زانستە بە ناو و سیفەتەکانی و داد پەروەریەکەیەتی.
📚«التبصير _(112)»جا بڕوانە ڕەحمەتی الــلّٰــهت لێ بێت محمد بن إسماعیل الترمذي وتوویەتی: إسماعيل بن يحيى المُزَني الشافعي وتی: تەوحیدی هیچ کەسێك دروست نییە ( تەوحیدی نییە ) هەتاوەکو دەزانێت️ الــلّٰــه ﷻ لەسەر عەرشـە بە سیفاتەکانی، ووتم : وەك چ شتێك ؟ ووتی: سميع بَصِير عليم قدير (بیسەر - بینەر - زانا - بە توانا).
📚«العلو للذهبي - (49)»#واتــــا_جاهیلیش بێت دروست نییە بۆی با ئیقامە حوجەش نەکرێت، بۆ ؟ چونکە ئەو بابەتانە سیفەتانێکن کە ئینسان بە فیتڕەت درکیان پێ دەکات.
بابەتی أســمــاء و الــصــفــات بە پێی وتەی سەلەف بابەتێکی روونەو خەفی نییە ☟☟
عەقیدەی سەلەفی ئوممەت روون و ئاشکرایە الحَمدلله گەر کەسێک بیەوێت دینی الــلّٰــهﷻ سەر بخات و لایەنی هیچ گرووپێک و شوێنکەوتنی تاکه کەسێک نەبێت ئەیدۆزێتەوە إِنْ شَاءَ الــلّٰــه
با بێنە سەر وتەی زانایان دەربارەی رەت کردنەوی بەرز بونەوەی الــلّٰــه ﷻ بۆ سەر عەرشەکەی و تەئویل کردنی سیفات ☟☟☟
1_ قال الأمام أحمد بن حنبل :«وَمَن زَعَمَ أَنَه لَا إِلَهَ فِي السَمَاءِ فَقَد كَفَرَ. وَمَن زَعَمَ أَنَ لَه أَسمَاءً وَلَا صِفَاتٍ فَقَد كَفَرَ، وَلَا يقبَل مِنه مَعذِرَةٌ.»
#واتــــــــە: ئیمام احمد دەفەرمووێت:
هەر کەس بڵێت هیچ پهرستراوێک (الــلّٰــه) لە ئاسمان دا نیە، یان بڵێت ئەسمائی هەیە بەلام هیچ صیفاتی نیە، ئەوا کافرە و هیچ عذرێکی لێ قبوڵ ناکڕێت.
📚(الرد على الزنادقة والجهمية، ص 101)لێردە دیارە کە ئیمام ئەحمەد راستەوخۆ تەکفیریان دەکات و عوزریان پێ نادات 2_ قال أمام أسحاق بن راهویە :التَأوِيل فِي الصِفَاتِ كفرٌ صَرِيحٌ أسحاق بن راهویە دەلێت: تەئویل کردنی سیفات کوفری ڕوونە
📚«شرح أصول اعتقاد أهل السنة» لە ئیمام لالەکایی (4/166).3_ وقال مالیک بن انس :مَن أَنكَرَ صِفَةً مِن صِفَاتِ اللهِ فَقَد كَفَرَ. مالیک بن انس دەلێت: هەر کەسێک سیفەتێکی الــلّٰــه ڕەت بکاتەوە، بێگومان کافر بووە
📚«شرح العقيدة الطحاوية»4_ وقال شافعی :مَن تَأَوَلَ صِفَةً فَقَد خَرَجَ مِنَ الإِسلَامِ. شــافــعــی دەلێت: هەر کەسێک سیفەتێکی الــلّٰــه تەئویل بکات، لە ئیسلام دەرچووە.
📚«مناقب الشافعي» (1/385).لێرەش 👆 بە هەمان شێوە پێشەواکانمان راستە و خۆ تەکفیریان دەکەن بەبێ ئەوەی بلێن عوزریان هەیە یاخود لەمە و لەمە نا ئەمەش دەری دەخات کە مەسئایلی اسماء و الصفات خەفی نییە ئیمام عبدالــلّٰــه بن احمد حنبلی دەلێت: مَن قَالَ: إِنَ الــلّٰــه لَيسَ فِي السَمَاءِ فَهوَ كَافِرٌ، لِأَنَه يكَذِب الرَسولَ صَلَى الــلّٰــه عَلَيهِ وَسَلَمَ، وَيكَذِب القرآنَ» #واتــــــــە: ئیمام عبدالــلّٰــه بن احمد دەلێت: هەر کەسێک بڵێت: الــلّٰــه لە ئاسمان نییە، کافرە، چونکە قسەی پێغەمبەر ﷺ و قورئانی بە درۆ خستۆتەوە.
📚«کتاب السنە ( 1/263)»هەر کەسێک بلێت الــلّٰــه لە ئاسمان نیە تەئویلی ئەو سیفاتە بکات کافرە چوونکە قورئان و حەدیثی بە درۆ زانیوە
Repost from هەڵمەت عبداللە
#ڪتێبۍ_پۍ_دۍ_ئێف
📚 ناوۍ ڪتێب : ڪتاب المحنة ذڪر محنة أبي عبدالله أحمد بن محمد بن حنبل.
✍ نوسەر : أبي علي حنبل بن إسحاق بن حنبل.
📝 وەرگێڕان : هەڵمەت عبداللە.
📌 دیزاین و پۍ دۍ ئێف : پەرجان دۆسڪۍ اللە ﷻ پاداشتۍ خێرۍ بداتەوە.
بەهیواۍ سوودۍ هەموو لایەڪ وفق اللە الجمیع ٳلۍ ما یرضاھ.
📥 بۆ دابەزاندن ئەم لینڪە دابگرن.☟
https://www.mediafire.com/file/ri9pn57dnau79pa/کتاب+المحنة+2.pdf/file
#ئافرەت کە جەنابەت داربێت، دواتر تووشی سوڕی مانگانە ببێت .☟☟☟☟☟
1005_ لە | ٳبراهیم | گێڕدراوەتەوە دەربارەی ئافرەت کە تووشی جەنابەت ببێت دواتر تووشی سوڕی مانگانە بێت،
وتــویــەتــی: خۆی دەشۆرێت،
#واتــــە: با توشی حەیزیش بووبێت دەبێت هەر خۆی بشۆرێیت بۆ جەنابەتەکە، جا دواتر کە پاکەوە بوو ئەوکات خۆی دەشۆرێتەوە بۆ سوڕی مانگانە .
1009_ لە | عەطاء | و | نەخەعیەوە | گێڕدراوەتەوە، ووتویانە: با خۆی بشۆرێت لە جەنابەت .
1010_ لە | حەسەنە وە | گێڕدراوەتەوە، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر .
1011_ ئیبراهیم ووتویەتی:
خۆی دەشۆرێت .
1012_ لە | شەعبیەوە | گێڕدراوەتەوە،
ووتویەتی: خۆی دەشۆرێت .
📚«الدارمی فی سننه(۱/۳۳٦ )»
بڕوانە دەربارەی کەوتنە کوفرەوە بە تەئویل و چاولێکەری ابــن مــنــدە رحمە الــلّٰــه وتویەتی:
باسکردنی بەڵگە لەسەر ئەوەی ئەو کەسەی ئیجتهاد دەکات و هەڵە دەکات لە ناسینی الــلّٰــه عزوجل لەسەر وەحدانیەتی وەک معاند وایە (کافری نکۆڵی لێکەر).
📚«کتاب التوحید (261)»وە محمد بن نصر المروزي له ههندێك له زانایانی ئەهلی حدیثهوه نقڵی كردووه كه فهرمویانه: جــاهــیــل بــوون بە️ الــلّٰــه لە هەموو حاڵەتێک دا کوفرە پێش گەشتنی بەڵگەو خەبەر وە دوای گەشتنی بەڵگەو خەبەر .
📚«تعظيم قدر الصلاة ( ٥٢٠/٢ ).»وە ئیمام ابن جــریری طــبــری دەربارەی مەسائیلی عەقیدە کە دروست نییە تێیدا جاهیل بیت دەڵێت:☟☟☟☟☟☟☟ ئەو شتەی دروست نییە تێیدا جاهیل و نەفام بیت دەربارەی لە دینی الــلّٰــه دا، زانینی تەوحیدی الــلّٰــه تعالی یە و زانستە بە ناو و سیفەتەکانی و داد پەروەریەکەیەتی.
📚«التبصير _(112)»جا بڕوانە ڕەحمەتی الــلّٰــهت لێ بێت محمد بن إسماعیل الترمذي وتوویەتی: إسماعيل بن يحيى المُزَني الشافعي وتی: تەوحیدی هیچ کەسێك دروست نییە ( تەوحیدی نییە ) هەتاوەکو دەزانێت️ الــلّٰــه ﷻ لەسەر عەرشـە بە سیفاتەکانی، ووتم : وەك چ شتێك ؟ ووتی: سميع بَصِير عليم قدير (بیسەر - بینەر - زانا - بە توانا).
📚«العلو للذهبي - (49)»#واتــــا_جاهیلیش بێت دروست نییە بۆی با ئیقامە حوجەش نەکرێت، بۆ ؟ چونکە ئەو بابەتانە سیفەتانێکن کە ئینسان بە فیتڕەت درکیان پێ دەکات.
بابەتی أســمــاء و الــصــفــات بە پێی وتەی سەلەف بابەتێکی روونەو خەفی نییە ☟☟
عەقیدەی سەلەفی ئوممەت روون و ئاشکرایە الحَمدلله گەر کەسێک بیەوێت دینی الــلّٰــهﷻ سەر بخات و لایەنی هیچ گرووپێک و شوێنکەوتنی تاکه کەسێک نەبێت ئەیدۆزێتەوە إِنْ شَاءَ الــلّٰــه
با بێنە سەر وتەی زانایان دەربارەی رەت کردنەوی بەرز بونەوەی الــلّٰــه ﷻ بۆ سەر عەرشەکەی و تەئویل کردنی سیفات ☟☟☟
1_ قال الأمام أحمد بن حنبل :«وَمَن زَعَمَ أَنَه لَا إِلَهَ فِي السَمَاءِ فَقَد كَفَرَ. وَمَن زَعَمَ أَنَ لَه أَسمَاءً وَلَا صِفَاتٍ فَقَد كَفَرَ، وَلَا يقبَل مِنه مَعذِرَةٌ.»
#واتــــــــە: ئیمام احمد دەفەرمووێت:
هەر کەس بڵێت هیچ پهرستراوێک (الــلّٰــه) لە ئاسمان دا نیە، یان بڵێت ئەسمائی هەیە بەلام هیچ صیفاتی نیە، ئەوا کافرە و هیچ عذرێکی لێ قبوڵ ناکڕێت.
📚(الرد على الزنادقة والجهمية، ص 101)لێردە دیارە کە ئیمام ئەحمەد راستەوخۆ تەکفیریان دەکات و عوزریان پێ نادات 2_ قال أمام أسحاق بن راهویە :التَأوِيل فِي الصِفَاتِ كفرٌ صَرِيحٌ أسحاق بن راهویە دەلێت: تەئویل کردنی سیفات کوفری ڕوونە
📚«شرح أصول اعتقاد أهل السنة» لە ئیمام لالەکایی (4/166).3_ وقال مالیک بن انس :مَن أَنكَرَ صِفَةً مِن صِفَاتِ اللهِ فَقَد كَفَرَ. مالیک بن انس دەلێت: هەر کەسێک سیفەتێکی الــلّٰــه ڕەت بکاتەوە، بێگومان کافر بووە
📚«شرح العقيدة الطحاوية»4_ وقال شافعی :مَن تَأَوَلَ صِفَةً فَقَد خَرَجَ مِنَ الإِسلَامِ. شــافــعــی دەلێت: هەر کەسێک سیفەتێکی الــلّٰــه تەئویل بکات، لە ئیسلام دەرچووە.
📚«مناقب الشافعي» (1/385).لێرەش 👆 بە هەمان شێوە پێشەواکانمان راستە و خۆ تەکفیریان دەکەن بەبێ ئەوەی بلێن عوزریان هەیە یاخود لەمە و لەمە نا ئەمەش دەری دەخات کە مەسئایلی اسماء و الصفات خەفی نییە ئیمام عبدالــلّٰــه بن احمد حنبلی دەلێت: مَن قَالَ: إِنَ الــلّٰــه لَيسَ فِي السَمَاءِ فَهوَ كَافِرٌ، لِأَنَه يكَذِب الرَسولَ صَلَى الــلّٰــه عَلَيهِ وَسَلَمَ، وَيكَذِب القرآنَ» #واتــــــــە: ئیمام عبدالــلّٰــه بن احمد دەلێت: هەر کەسێک بڵێت: الــلّٰــه لە ئاسمان نییە، کافرە، چونکە قسەی پێغەمبەر ﷺ و قورئانی بە درۆ خستۆتەوە.
📚«کتاب السنە ( 1/263)»هەر کەسێک بلێت الــلّٰــه لە ئاسمان نیە تەئویلی ئەو سیفاتە بکات کافرە چوونکە قورئان و حەدیثی بە درۆ زانیوە
(تەئویلی سیفات کوفرە)
عثمان بن سعيد الدارمي (٢٨٠ هـ)
دەربارەی تەئویلی جەهمیەکان بۆ سیفەتی (الید) کە بە نیعمەت تەئویلی دەکەن، پاشان ئایەتی (بل یداه مبسوطتان) دەهێنێتەوە دەڵێ ئایا دەکرێ بووترێ: یداه واتا نعمتاه ؟! یداه دووانە، ئەگەر بە نیعمەت تەئویل بکرێ واتا دوو نیعمەتەکەی، ئینجا دەڵێ:
ئەم تەئویلە مەحاڵە لە زماندا سەرەڕای ئەوەی کە کوفریشە، وە هەروەها تەکفیریان دەکەین بە یەکێک لە کوفرە ناسراوەکانیان ئەویش ئەوەیە کە ئیسباتی (وجه، وسمع، وبصر، وعلم، وكلام) و هیچ سیفەتێک ناکەن بۆ الله تبارك وتعالی تەنها بە تەئویلێکی گومڕایانە نەبێت.
قال عثمان بن سعيد الدارمي:
إن هذا التأويل محالٌ من الكلام فضلاً أن يكون كفرًا، ونكفرهم أيضا بالمشهور مِنْ كفرهم، أنهم لا يُثْبِتُونَ لله تبارك وتعالى وجهًا ولا سمعًا ولا بصرًا ولا عِلْمًا ولا كلامًا ولا صِفَةً، إلا بِتَأْويِلِ ضُلاَّل.
📚(الرد على الجهمية : ١٨٢)
الدارمي بەهۆی تەئویل کردنی سیفات جەهمیەکان تەکفیر ئەکات، کەچی هەندێک کەس لەم سەردەمە ئەڵێن: ئەشعەریەکان تەکفیر ناکرێن چونکە تەئویلی سیفەتەکانیان کردووە نەک ڕەتی بکەنەوە!!!
عوزر هێنانەوەی إسماعیل سوسەیی بۆ کافران و بە ئیمام دانانیان
با بزانین عولەمای ئەهلی سوننەو سەلەف وەکوو اسماعیل سوسەیی ئەڵێن!☟☟☟☟
ابن عباس دەڵێت:
وریایی سوودی نییە له بەرامبەر قــەدەر،
بەڵام الــلّٰــه ﷻ بە دوعــا شتانێك لادەبات کە ویستی لەسەرە لەو قەدەرەی کە دایناوە .
📚{المستدرك علی الصحيحين للحاكم (512)}
رسول الــلّٰــه ﷺ دەفەرمووێت:
هەر کەسێك ویستی قسەیەك بکات و لە بیری چوو، با صەڵاواتم لەسەر لێ بدات؛ بە ڕاستی صەڵاوات لێدانەکەی لەسەر من جێگەی قسەکەی بۆ دەگرێتەوە، وە نزیکە کە بیری بێتەوە (لەوانەیە بێتەوە یادی).
📚{عمل الیوم والیلة لإبن السني (288)}
