خەونامە
Kanalga Telegram’da o‘tish
خهونامهی کوردی🔝 @XawnDream ئەم کەناڵە تایبەتە بە لێکدانەوەی واتای خەونەکان زیاتر لە ٥۰۰ شیکردنەوەی،خەون لەخۆدگرێت بۆ سود وەرگرتن تەنیا وشەی مەبەست سێڕچ بکە لەتەلەگڕام ڕاستەوخۆ ئەم تێکستانەت بۆدێت کە واتای خەون بینین پێوەی شیدەکاتەوە
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
376
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
376
جابری مەغریبی دەڵێ: لێکدانەوەی خەو دیتن بە جلوبەرگەوە، دوو جۆرە: جۆرێکیان پەیوەندی بە دینەوە هەیە و جۆرەکەی تر پەیوەندی بە دونیاوە هەیە و جلی سپی دینە و جلی تازە و مەندێل، دونیایە.
ئەگەر کەسێک دیتی جلکی سپی و تازە و خاوێنی لەبەردابوو، واتە هەم دین و هەم دونیای بە باشە بۆ دەگەرێت.
هەروەها جلی سپی شوردراو، جێبەجێ بوونی کاری خەڵکییە و جلی کەوە دێز (خۆڵەمێشی)، نیشانەی زەرە و زیانە
جلی ڕەش بۆ کەسێک کە خۆی بەردەوام جلی ڕەش لەبەر دەکات باشە، بەڵام بۆ کەسێک کە بەردەوام جلی سپی دەپۆشێت، جلی ڕەش بینین لە خەویدا، باش نییە بۆی نە لە دین و نە لە دونیایدا.
هەروەها دیسان لەبارەی جلی ڕەشەوە، هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: بۆ وتاربێژ و قازی و فەرمانڕەوا باشە، بۆ هەژار و خەڵکی ئاسایی، خەم و مەینەتییە، هەروەها جلی کەوە و بۆر و بۆز، بوختان و خەم و بەڵایە.
ئەگەر حاکم و فەرمانڕەوا لە خەویدا دیتی جلکەکانی ڕەشن، نیشانەی باشی حاڵ و بارودۆخییەتی.
ئەگەر هەژار و خەڵکی سادە بینی جلکەکانی ڕەشن، نیشانەی خەم و مەینەتییە
376
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی جلی هاوینەی لە زستاندا لەبەر کردبوو، ئەوا بەقەدەر جلەکەی بەری، ماڵ و پارەی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی جلکی زستانەی لە هاویندا لەبەر کردبوو، نیشانەی ترسە
376
هەروەها بینینی جلوبەرگ بەگشتی، حەوت واتای هەیە.
یەکەم: دینی پاک. دووەم: دەوڵەمەندی. سێیەم: ڕێز و پێگە. چوارەم: سوود و قازانج. پێنجەم: ژیانی خۆش. شەشەم: کار و کردار. حەوتەم: دادپەروەری.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: جلی نوێ لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: ژن. دووەم: حاکم و فەرمانڕەوا، سێیەم: پارە و سامان. چوارەم: خێر و قازانج.
376
ئەگەر ژنێک لە خەویدا دیتی جلکی پیاوانی لەبەر کردبوو، نیشانەی سوود و قازانجە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی جلکی کەسە گەورەکان و خانەدانەکانی لەبەر کردبوو، نیشانەی گەورەییە.
ئەگەر دیتی جلکی زیناکار و داوێن پیسەکانی لەبەردابوو، نیشانەی گوناه و تاوانە.
ئەگەر بینی جلوبەرگی سوڵتانەکانی لەبەر کردبوو، واتە لەلایەن پاشاوە سوودی پێدەگات.
ئەگەر بینی جلوبەرگی زاناکانی لەبەردابوو، واتە دەست لە دونیا بەردەدات.
ئەگەر بینی جلی دەوڵەمەندەکانی لەبەردا بوو، واتە حەزی لە کۆکردنەوەی پارە و سامانە.
ئەگەر بینی جلی مەسیحی و جوولەکەکانی لەبەردا بوو، واتە بینەری خەوەکە زیاتر حەزی بەلای ئایینی ئەواندا دەچێ.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئەگەر جلی تازەی هەبوو و پارچە پارچەیان نەکردبوو، باشە
جلی تەسک و لەش دەرپەڕیو خراپە
جلی خام لە جلی دەستکاریکراو باشترە
جلی زێڕین و سیمدار، ژنی چاک و کەنیزەکی بەهرەدارە
جلی هێڵدار و خەت خەتی، خێر و قازانجە
جلی قوماشێکی خراپیش، برینی قامچییە، یان خەمێکی قووڵ و سەختە کە تووشی دەبێت
جلی دیاریکراو و باش ماڵ و سامان و خواستەکانە.
هەروەها ئەگەر جلی سەوز و تەسکی دیت، واتە هەم دین و هەم دونیاشی خراپە
ئەگەر جلی چڵکن و دڕاوی بینی، ئەوا واتای گەندەڵی دین و گەندەڵی دونیایە
جلی سوور بۆ ئافرەتان واتای باش دەگەینێت لە دونیادا و بۆ پیاوانیش هەر باشە.
هەروەها جلی ڕووپۆش و عەبا و فەقیانە و ئەوانە هەموو بۆ پیاوان، خەم و مەینەتییە یان شەڕ و ناکۆکییە
جلی زەرد بۆ پیاوان نەخۆشییە و بە گوتەی هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو: ئەگەر بینی ئافرەتێک جلی زەردی پۆشیوە، واتە شوو دەکات، ئەگەر مێردی هەبوو واتە نەخۆش دەکەوێت.
جلی سەوزیش بۆ ئافرەتان و پیاوان واتای دین دەگەینێ، ئەگەر لەبەر مردوودا بینی، لەبەرژەوەندی باشی دیندایە و واتای ڕزگاربوونە لە دوواڕۆژدا
ئەگەر بینی جلی ڕەنگاوەڕەنگی لەبەردابوو، واتە سەوز و سوور و زەرد، ئەوا لە حاکم و فەرمانڕەوا و والی ئەو وڵاتە: قسەیەکی توندی گوێ لێدەبێت کە ئەو پێی خوشحاڵ نابێ.
ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی جلێکی پۆشیوە کە بەری لە ڕەنگێکە و پشتی لە ڕەنگێکی تر، واتە لە نێوان ئەهلی دین و دونیادا بە پەستی و سووکی دەژیت.
ئەگەر بینی جلکەکانی خۆی دەخوارد، واتە پارە و سامانی زۆر خەرج دەکات.
ئەگەر بینی جلی ژێرەوەی لەبەر کردبوو، واتە لە گەشتێکدا دەمێنێتەوە، یانیش بەهۆی کارێکەوە دەخرێتە زیندانەوە و
ئەگەر دیتی جلکەکانی لەناو چوون، یان لێیان سەند و ئەویش بە ڕووتی مایەوە، واتە ڕێز و حورمەتی کەم دەبێتەوە و سووک و بێ کەڵک دەبێت.
ئەگەر بینی جلەکانی خۆی دڕاند، واتە خەمبار و بێزار دەبێت و لەگەڵ ژنەکەی خۆیدا ناکۆکی دروست دەکات.
ئەگەر بینی جلەکانی خۆی یان جلەکانی ماڵ و کەسەکانی خۆی مۆماوی کرد، واتە لە نێوان خۆی و خزم و کەسەکانیدا ناکۆکی دروست دەبێت.
ئەگەر بینی کەسێک جلەکانی برد و ئەویش بە ڕووتوقووتی مایەوە، واتە ڕێز و حورمەتی نامێنێت.
ئەگەر دیتی جلی دەقکراوی کردەوە، واتە گەشت دەکات.
ئەگەر بینی جلکی کراوەی دەق کرد، واتە کەسێک کە لێ دوور کەوتووەتەوە، دەگەڕێتەوە.
ئەگەر بینی جلوبەرگی ژنانی لەبەر کردووە، واتە پارە و سامانی زۆر دەبێت و بەڵام ئەگەر ترسێکی زۆر ڕووی تێکرد، ئەوا بە گوتەیەک کە دەڵێن: واتە تووشی خەم و خەفەت دەبێت و بێ ڕێز دەبێت.
ئەگر بینی جلکی پاسەوانی لەبەردایە، واتە خێر و قازانجی دەست دەکەوێت و دۆزینەوەی جل لە خەودا، گەشتە و بە ئەندازەی درێژی و کورتی جلەکە، لەو گەشتەدا دەمێنێتەوە.
ئەگەر دیتی جلکەکانی تەواو کرد، واتە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.
هەروەها دەشڵێت: ئەگەر بینی جلکەکانی خۆی بە مەقەست-قەیچی دەبڕی، واتە شتێکی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی گیرفانی جلەکانیان دەرکێشایە دەرەوە، واتە خراپەکاری لە نێوان ژنەکانیدا سەر هەڵ دەدات.
376
پۆشاک جل و بەرگ
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێ: جلک لە خەودا، کار و کاسبی پیاوە.
ئەگەر جلکەکانی خۆی بە جوان و باش هاتنە بەرچاو، ئەوا کار و کاسبییەکەی باش دەبێت.
ئەگەر جلی ناشرینی بینی، واتە کار و کاسبییەکەی خراپ دەبێت.
ئەگەر حاکم و فەرمانڕەوا لە خەویدا دیتی جلکەکانی ڕەشن، نیشانەی باشی حاڵ و بارودۆخییەتی.
ئەگەر هەژار و خەڵکی سادە بینی جلکەکانی ڕەشن، نیشانەی خەم و مەینەتییە و جلی زەرد لە خەودا، نەوخۆشییە و جلی سوور لە خەودا، دڵخۆشییە و سەرکەوتن و گوێڕایەلیش بۆ جلی سەوزە، چونکە پۆشاکی بەهەشتییەکانە، ئەوەش چاکە.
هەروەها جلی سپی شوردراو، جێبەجێ بوونی کاری خەڵکییە و جلی کەوە دێز (خۆڵەمێشی)، نیشانەی زەرە و زیانە
جلی سووتاو، زیانە بەهۆی فەرمانڕەوا
جلی دڕاو، ئاشکرابوونی ڕاز و نهێنییە
جلی تووکن و نەوگ و پەڵاس، هەموو واتە ماڵ و سامان و خواستەکانی بەدەست دێنێت
جلی پینەکراو، نیشانەی هەژاری و دەست کورتییە
جلی چڵکن لە هەر جۆرە جلێک بێت، نیشانەی خەم و مەینەتییە
جلی کاغەزی، نیشانەی سەرزەنشت و دزێوییە
جلێک کە لە پێستی گیانەوەرە چوارپێیەکان دروست کرابێ، خێر و قازانجە کە پێ دەگات.
جلی بێ تەقەڵ وەکوو کفن، واتە کارە ئایینییەکانی تەواو بووە و تەمەنی گەیشتووەتە کۆتاییەکانی.
ئەگەر دیتی پێستی کەری پۆشیوە، ئەوا ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی جلی زۆر باش و بەشکۆی پۆشیوە، ئەوا ئەگەر خۆی بەڕاستی ئەو جلانەی لەبەر دەکرد، کارەکەی پتەوتر دەبێت.
ئەگەر دیتی جلی شالیاری لەبەر کردووە، پارە و سامانی زۆر پەیدا دەکات، بەڵام خەڵکی سەرزەنشتی دەکەن.
ئەگەر دیتی جلی بەرگری (وەکوو گوللە نەبڕ و شتی وا)ی لەبەر کردبوو، واتە لە لێبوردنی گەورە بەرپرسانەوە بێبەش دەبێت.
ئەگەر بینی گەنجێک جلی فریاکەوتنی لەبەر کردبوو، ئەوا لە لایەن ئەو کەسەی کە هاوکاری کردووە، بەخشیشی دەدرێتێ.
ئەگەر دیتی جلکی جەلادی (زاڵم و بێ بەزەیی) پۆشیبوو، واتە قازانجی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی جلی یاوەران (سەحابەکان)ی لەبەر کردبوو، واتە دەست پاک و زمان پاراو دەبێت و بە میوانی رێکخستنی خەڵکییەوە سەرقاڵ دەبێت.
ئەگەر دیتی جلی سۆفییایەتی لەبەر کردووە، واتە بیروباوەڕی ئایینی زیاتر دەبێت.
ئەگەر بینی جلی داوێن پاکانی لەبەر کردییە، واتە دەست پاکە.
ئەگەر بینی پۆشاکی کەسە گەورەکانی پۆشیوە، واتە کار و کاسبییە دونیاییەکی باشە.
ئەگەر بینی پۆشاکی پیاوچاکان و کەسە باشەکانی لەبەر کردووە، واتە کارە ئایینییەکەی بە چاکە بۆ دەگەڕێتەوە.
ئەگەر دیتی جلکی خراپەکارانی لەبەر کردووە، واتە کەسانی خراپەکار تووشی خەم و مەینەتی دەکەن.
ئەگەر بینی جلی سوور یان جلی کرێی لەبەر کردبوو، واتە دوو دڵ و پەرێشان دەبێت.
ئەگەر دیتی جلی پزیشکەکانی پۆشیوە، واتە ئەو کارەی دەیکات، باشە و ناوبانگی لە نێوان خەڵکیدا دەنگ دەداتەوە.
ئەگەر بینی جلی جوولەکەکانی لەبەردایە، واتە بە فێڵ و تەڵەکەبازی، کەسێک دەکوژێت و دوواجار کارە گەنەکەی ئاشکرا دەبێ.
ئەگەر دیتی جلی مەسیحییەکانی لەبەردایە، واتە کارێک دەکات کە بە هۆیەوە، لەلای دۆست و دوژمنەکانیدا لە ئاسایشدا نابێت.
ئەگەر دیتی جلی قەشەی لەبەردایە، واتە بەرژەوەندیخوازە، مەیلی بە لای گومڕاییدایە.
ئەگەر دیتی جلی موغان (گرووپێکی دینی، ئێرانی و کوردی)ییە لەبەر دابوو، واتە ئارەزووی بەلای بێ بڕواکان و نەزانەکاندایە.
ئەگەر دیتی جلی کەسێکی هەڵگەڕاوە لە دینی لەبەردایە، واتە کەسێک بەخشیشێکی دەداتێ و پاشان لێ دەستێنێتەوە.
ئەگەر بینی جلی بت پەرستی لەبەردایە، واتە بە خزمەت کردنی فەرمانڕەوا سەرقاڵ دەبێت و یانیش خزمەتی کەسێکی گەورە دەکات.
ئەگەر دیتی جلکی ژنێکی لەبەردایە، واتە لە کوێخا و گەورەکەی خۆی دوور دەکەوێتەوە.
ئەگەر دیتی جلکی زیندانیانی لەبەردایە، ئەوا بەهۆی کارێکەوە دڕدۆنگ و خەمبار دەبێت.
ئەگەر دیتی جلکی حەمباڵێکی پۆشیەوە، واتە ئەوەندی دەست پاک دەبێت کە خەڵک ئەمانەتی لەلا دادەنێن و بەرچاو و بەناوبانگ دەبێت.
ئەگەر بینی جلی گۆڕکەن (گۆڕ هەڵکەن-چالەکە-قولەبەشە)ی لەبەردابوو، واتە بە خزمەتکردنی پیاوێکی پەست و ئاست نزم و تێنەکۆشەرەوە سەرقاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی جلی قەشەکانی لەبەردایە، واتە لە لایەن کەسێکی چاکەکارەوە ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی جلی قەسابی لەبەردابوو، واتە زەرە و زیانی پێدەگات.
ئەگەر دیتی جلێکی بەشان و شکۆی لەبەر کردووە، واتە لەگەڵ ئافرەتاندا قسەی ڕاست و دروستی هەیە و درۆیان لەگەڵ ناکات.
376
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی زۆربەی خەونەكان ، هاوشێوەی هەموو خەونەكانی دیكە بۆ بینینی دڕك لە كتێبی شیكەرەوەی خەون (نابلسی و ئیبن سیرین ) ئەم لێكدانەوەیە بۆ بینینی دڕك لە خەودا كراوە .
- بینینی دڕك لە خەودا بە مانای پیاوێكی كەلە ڕەق و سەر سەخت دێت كە هیچ وشەیەك لە كەس وەرنەگرێت .
-ئەو كەسەی لە خەویدا بەسەر دڕكدا بڕوات و بە ئاسانی هەنگاو بنێت ئەوە مانای وایە دەتوانێت بەسەر ئەو كێشانەدا زاڵ بێت كە بۆ ژیانی ئەو دێنە پێشەوە و ئاستەنگەكان بە ئاسانترین شێوە تێبپەڕێنێت .
-لە شیكردنەوەی ئەم خەونەدا ئەوە هاتوە ئەو ئافرەتەی لە خەویدا دڕك ببینێت ئەوە مانای وایە پیاوێك دەناسێت نە دینی هەیە نە دنیا .
-ئەو كەسەی لە خەویدا بەهۆی دڕكەوە ئازار بچێژێت ئەوە ڕەنگە نەخۆشیەك یان كێشەیەكی بۆ دروست ببێت و ئەو بابەتە ئازاری بدات .
-ڕقی و تیژی دڕك مانای كێشە و خەم و خەفەت دەگەیەنێت بۆ ئەو كەسەی لە خەوەكەیدا بینیویەتی .
-ئەو كەسەی لە خەویدا دڕك ببینێت ئەوە ڕەنگە لە لایەن چەند كەسێكەوە زوڵمی لێبكرێت یان كەسێكی ئاشق بێت .
- ئەو پیاوەی لە خەویدا دڕك ببینێت ئەوە مانای وایە لە لایەن ئافرەتێكەوە ئازار دەدرێت .
سەرچاوە:احلامك
376
ئیبن سیرین دەڵێ: هەرچەند باڵندەی بە گەورەتر بینی لە خەودا، ئەوا هەوڵ و کۆششی بینەری خەوەکە بۆ گەیشتن بە خواستەکەی، زیاتر دەبێت.
ئەگەر بینی باڵندەی هەبوو و لە دەستی هەڵفڕی و جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای، خواست و ئاواتەکانی دێتە دی.
ئەگەر بینی هەڵفڕی و ڕۆیشت، ئەوا هەندێک لە سەروەت و سامانەکەی دەڕوات و نامێنێ.
ئەگەر دیتی باڵندەیەکی زۆر، لە شوێنێکدا دەیانخوێند، نیشانەی ئەوەیە بەڵایەک دروست دەبێت.
ئەگەر بینی گونی باڵندەی هەبوو، نیشانەی منداڵە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی باڵندەکە قسەی لەگەڵ کرد، واتە کارەکەی بەرزتر دەبێتەوە.
ئەگەر بینی باڵندەیەک، پارچەگۆشتی لە ئەندامی لەشی لێکردەوە، واتە بە زۆر، پارە و سامانی لێدەستێندرێ.
جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی کەڵەشێر لە خەودا، باشترە لە باڵندەکانی تر.
ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوو، نیشانەی ماڵ و سامانە و دەگات بە خۆشییەکانی دڵی.
ئەگەر دیتی باڵندەی گرت، نیشانەی گەورەییە و پەڕ و ئێسقانەکەیشی لە خەودا هەمان واتای هەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوون، واتە منداڵێکی دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی باڵندە لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: گەورەیی. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: فەرمانڕەوایی.
376
زۆر خەونبینین بە كەسێكەوە واتای زۆر بیركردنەوەیە دەربارەی ئەو كەسە لە عەقڵی نائاگادا، كە رەنگە یادگارییەكت لەگەڵیدا هەبوبێت یان هۆكارێك هەبێت بۆئەوەی بەردەوام لە بیرتدا بێت.
خەونبینین بە كەسێكی دیاریكراوەوە چوار هۆكاری سەرەكی هەیە، كە رەنگە تۆ بە هۆكارێكیان لە خەونتدا بیبینیت.
1. ئەو كەسەت خۆشدەوێت
ئەگەر زۆر سەرسام بیت بە كەسێك و بەردەوام ئارەزو بكەیت بیبینیت، بەردەوام بیری لێدەكەیتەوە و بیری دەكەیت، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی زو زو خەونی پێوە ببینیت.
2. هەستكردن بە تاوان
كاتێك كارێك بەرامبەر كەسێك ئەنجامدەدەیت بە بێ ئاگایی خۆی، وادەكات لە مێشكی خۆتدا هەست بە تاوان بكەیت بەرامبەر ئەو كەسە، ئەمەش وادەكات لە خەونەكانتدا بیبینیت.
3. زۆر بیركردنەوە لە كاتێكی ناخۆش
كاتێك بیر لە ساتە ناخۆشەكان دەكەیتەوە، یان بە كاتێكی سەختدا تێپەڕیویت، یادەوەریت بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئەم روداوە چالاك دەبێت، ئەمەش هۆكاردەبێت بۆئەوەی ئەو كەسانەی روداوەكە ببینیت لە خەونتدا.
4. ئەزمونی منداڵی
ئەو كەسەی لە منداڵی ئەزمونێكی زۆر خۆشی هەبوە لەگەڵ كەسێك، یان بە پێچەوانەوە ئەزمونێكی ناخۆشی هەبوە، لە هەردو حاڵەتەكدا ئەگەری هەیە ئەو كەسە بەردەوام بێتەوە خەونی.
@XawnDream
376
لیمۆ 🍋: له خهودا گلهی یه یان یارمهتی خواردنه ، ئهگهر زهرد بێت نهخۆشی یه ، ئهوکهسهی لیمۆی ههبێت و نهی خوات ئهوه پارهیه ، لیمۆی سهوز له لیمۆی زهرد باشتره ، دار لیمۆش له خهودا پیاوێکی چاك و سوود بهخشهو یان ئافرهتێکی دهوڵهمهندی خێرخوازه
376
پاقڵاوە شیرنەمەنی جیە لەخەودا .....؟
.
.
.
ئیبن سیرین دەفەموێت :
* خواردنی شیرنەمەنی لەخەودا واتای ھەواڵ و قسەی خۆش دەبیستێت .
* کەسێک بینی پاقڵاوەی زۆری ھەیە شتێکی باشی دەست دەکەوێت .
* کەسێک بینی لەخەویدا پاقڵاوەو شیرنەمەنی دابەش ئەکرد ئەوە لە داھاتووی ژیانی خۆشی و شادی و ئاسوودەی دەبینێ ..
.................................
@XawnDream
376
گەورەترین چەناڵی تەڵەگڕام لە خەونامە
بەشێک لە خەونە باوەکان
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی مانای بینینی باوک، ئۆتۆمبێل،هاوسەرگیری،ئەڵقەی هاوسەرکیری، نوێژکردن، چەک، خۆشۆردن، مار، مۆبایل، ئەسپ، خۆشەیستی، منداڵ ، بڕینی قژ، دادان کەوتن.... لەخەودا
واتای خەونی ئافرەت لەماوەی دووگیانیدا.
هەست کردن بەکەوتن( زیندەخەون)
جۆین بکە و بنێرە بۆ ئازیزانت تاکو سود ببینن لە زیاتر لە ٥۰۰ واتا خەون.. کە شیکراوەتەوە لەلایەن مامۆستایانی شارەزای خەون زانی و سەرجەمیان پشت بەسەرەچاوەی باوەڕ پێکرا بەستراوە..
خەونامە زانستی لێکدانەوەی خەونەکان
@XawnDream
376
مانای بینینی ئۆتۆمبێل (سەیارە، ماشێن ئوتومبیل) یان لێخوڕینی یان دزینی لە خەودا چییە؟
🚗
🚕
🚓
🚐
🚚
ـ ئهگهر کهسێک ئۆتۆمبێلی لێخوڕی لهخهودا به جوانی لێبخوڕی بگاته شوێنی مەبەست گهیشتنه به هیواو ئاوات
ـ ئهگهر کهسێک لهخهودا ئۆتۆمبێل لێبخوڕی به خراپی تووش بونه به کێشەو زەرەرو زیان و گیروگرفت
ـ ئەگەر لەخەودا بینیت سهیاره لێ ده لێخوڕی توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت ههبێت به جوانی لێخوڕی کارهکانت بۆ ئاسان دهبێت
ـ ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت كەوتە خوارەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە هەواڵێكت پێبگات و بەدڵت نەبێت و كەمێك خەمبارت بكات
ـ كڕینی ئۆتۆمبێل لەخەودا واتا دهسکهوتی کارو کاسبیه
ـ بەڵام فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای وایە كارەكەت لەدەست بدەیت
ـ له کار کهوتنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ڕەنگە نەگەیتە ئەوەی كە مەبەستە لەكارەكانت
ـ ونكردنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای ئەوەدەبێت كە لەو كارەی دەستت پێكردوە سەركەوتوو دەبیت و هەموو شتێك بەدڵی خۆت دەبێت
ـ ئەگەر خۆت ئۆتۆمبێلت لێخوڕی لەخەوتا ئەوە مانای وایە كە كارەكانت باشە و هەموو شتێك لەژێركۆنترۆڵی خۆتدایە
ـ ڕەنگە بەشێك لەو خەونانەی مرۆڤ دەیبینێت تەنها بیركردنەوەی خۆی بێت كە پێشتر بە خەیاڵیدا هاتوە
ـ خوای گەورە هەموو لایهک بپارێزێت دوورتـان خات لە گشت نەخۆشی و ناخۆشی و ناڕەحەتی و گیروگرفت
ـ ئهگهر کچێک لهخهودا لهگهڵ کوڕێکی نهناسراو سواری ئۆتۆمبێل بوو واتا داخوازی دیت هاوسەرگیری دەكات
- دزین و دیارنهمانی ئۆتۆمبێل له خهودا به مانای سهرنهكهوتن و فهشهل دێت له ژیانی تایبهتی كهسێك به گشتی ، ڕهنگه كۆتای بابهتهكان به خێر تهواو ببێت یان پێویستی به كات ههبێت بۆ ئهوهی بابهتهكه كۆتای بێت.
- ئۆتۆمبێل له خهودا ئاماژهیه بۆ سهركهوتن بهڵام دزینی ئۆتۆمبێل له خهودا به مانای لهدهستدانی كات دێت له بابهتێكدا كه هیچكات ڕونادات.
-ئهو كهسهی له خهویدا ئۆتۆمبێلهكهی بدزرێت و له حاڵهتێكی دهرونی نا ئارامدا بێت ئهوه ئاماژهیه بۆ دوباره بیركردنهوه له بابهتێكدا و پلاندانه بۆ ئهوهی دووربێت له فهشهل.
-ئهو كهسهی له خهویدا ئۆتۆمبێلهكهی بدزرێت و هیچ دودڵ نهبێت ئهوه مانای وایه ئهو كهسه له ژیانی تایبهتیدا خهم و كێشهكانی لهكۆڵ دهبێتهوه.
- دزینی ئۆتۆمبێل له خهودا له لایهن هاوڕێ و كهسێكی ناسراوتهوه ئهوه مانای وایه هاوڕێ و كهسه نزیكهكانت ڕێنمویت دهكات بۆ ئهوهی سهركهوتوو نهبیت له كارهكانت
سەرچاوە: پەیجی خەونامە و ئامۆژگاری
@xawnDream
376
مانای شووکردن و ژنهێنان لە خەودا چییە؟
هەندێک کات گەنجان، کەمتر ئەوانەی هاوسەریان هەیە خەو بە دروستکردنی ماڵ و پرۆسەی هاوسەرگیریوە دەبینن بەلایانەوە گرنگە ماناکەی بزانن تاوەکو لای خۆیان بزانن واتای خەوەکەیانچییە، ئیبن سیرین ئەم لێکدانانەوەانەی بۆ کردووە.
لەخەودا هاوسەرگیری ئەم واتایانە لە خۆ دەگرێت:
یەکەم: ئافرهتی تهمهن بچوك له خهودا شوو بکات خێر و خۆشی بۆ دێت، ئهو کهسهی لهخهودا ئافرهتێکی زاڵم و زۆردار ببێته هاوسهری بێ دهسهڵات دهبێت و دهست و پێی دهبهسترێت.
دووەم: ئهو کهسهی ئافرهتێکی نهناسراو بخوازێت دهمرێت، یان لە خانوویەکەوە دهگوازێته بۆ خانوێکی تر یان پلهو پایهیهکی بهرزی دهست دهکهوێت ئهگهر شایی و ئاههنگی لهگهڵدا بێت ئهوه پلهو پایهیهکی بهرزه و شایهستهی ئهو پله و پایهیه.
سێیەم: ئهو کهسهی له خهودا ئافرهتێك بخوازێت و ئافرهتهکه بمرێت ئهو کهسه خۆی بهکارێکهوه خهریك کردووه تهنها ماندوبوون و زیانی بۆ دهمێنێتهوه.
چوارەم: ئافرهتی دووگیان له خهودا شوو بکات کچی دهبێت ئهگهر به کراسی بوکێنیهوه بێت کوڕی دهبێت.
پێنجەم: ئهو کهسهی ژنێکی ههبێت و ژنێکی تر بخوازێت ئهوهندهی جوانی ژنی دووهم پاره و پوول و موڵکی دهست دهکهوێت، بهڵام ئهگهر ژنهکه یان بووکهکه نهبینێت دەمرێت.
@XawnDream
