uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

plus4

plus4

Kanalga Telegram’da o‘tish

وێب سایتێکی هەواڵی سیاسی_گشتییە، تیشک دەخاتە سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان. لەلایەن ژمارەیەک رۆژنامەنوسەوە بەڕێوەدەبرێت هەموو سۆشیال میدیاكانی Plus4 https://linktr.ee/plus4.news . .. موقع اخباري سياسي - عام، يدار من قبل عدد من الصحفيين

Ko'proq ko'rsatish

📈 Telegram kanali plus4 analitikasi

plus4 (@plus4news) kanali faol ishtirokchi. Hozirda hamjamiyat 14 187 obunachidan iborat bo'lib, Yangiliklar & Media toifasida 14 678-o'rinni va Eron mintaqasida 23 773-o'rinni egallagan.

📊 Auditoriya ko‘rsatkichlari va dinamika

невідомо sanasidan buyon loyiha tez o‘sib, 14 187 obunachiga ega bo‘ldi.

17 Oktabr, 2026 dagi oxirgi ma’lumotlarga ko‘ra kanal barqaror faollikka ega. Oxirgi 30 kunda obunachilar soni -73 ga, so‘nggi 24 soatda esa 13 ga o‘zgardi va umumiy qamrov yuqori darajada qolmoqda.

  • Tasdiqlash holati: Tasdiqlanmagan
  • Jalb etish (ER): Auditoriya o‘rtacha 9.31% darajada jalb etiladi. Nashrdan keyingi dastlabki 24 soatda kontent odatda umumiy obunachilar sonining 6.86% ini tashkil etuvchi reaksiyalarni to‘playdi.
  • Post qamrovi: Har bir post o‘rtacha 1 321 marta ko‘riladi; birinchi sutkada odatda 974 ta ko‘rish yig‘iladi.
  • Reaksiyalar va o‘zaro ta’sir: Auditoriya faol: har bir postga o‘rtacha 9 ta reaksiya keladi.

📝 Tavsif va kontent siyosati

Muallif resursni shaxsiy fikrni ifoda etish maydoni sifatida ta’riflaydi:
“وێب سایتێکی هەواڵی سیاسی_گشتییە، تیشک دەخاتە سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان. لەلایەن ژمارەیەک رۆژنامەنوسەوە بەڕێوەدەبرێت هەموو سۆشیال میدیاكانی Plus4 https://linktr.ee/plus4.news . .. موقع اخباري سياسي - عام، يدار من قبل عدد من الصحفيين”

Yuqori yangilanish chastotasi (oxirgi ma’lumot 18 Oktabr, 2026 da olingan) sababli kanal doimo dolzarb va katta qamrovli bo‘lib qoladi. Analitika auditoriya kontent bilan faol hamkorlik qilishini, uni Yangiliklar & Media toifasidagi muhim ta’sir nuqtasiga aylantirishini ko‘rsatadi.

14 187
Obunachilar
+1324 soatlar
-27 kun
-7330 kun
Postlar arxiv
plus4
14 187
🔻ناوی ئەو وێستگە حکومییانەی لەسبەی دووشەممەوە نەوتی سپییان تێدا دابەشدەکرێت لەکەرکوک 👇👇 وێستگە حکومییەکان.. -١٠ نيسان -التون كوبري -الدبس -الشرقية -العباسي -ريدار -عقبة بن نافع -قرةهنجير 🔸وێستگە ئەهلییەکان || -الخضراء -الطاهر -الماس -دارمان -الحلوات -الفوارس -سليمان الغرب -شوراو النموذجية -عوينة سيد علي 🔸گۆڕەپانەکان || -الرامي - اسكان -الطائي - حسابات قرب كهرباء النصر -العاصي - الحويجة -الفرقان - بولاق -بولاق - قرب نقليات السليمانية -توكلنا على الله - مقابل مستشفى ازادي -هوزان - قره هنجير -هيوا - حي العسكري تقاطع دوميز اسرى والمفقودين -نفط الجديدة - الكورنيش مجاور محطة كركوك اويل .

plus4
14 187
🔺 رێبوار تەها: ئێستا من پارێزگاری کەرکوکم بەوەکالەت

plus4
14 187
بەپەلە.. رێبوار تەها: ئێستا من پارێزگاری کەرکوکم #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 رێبوار تەها رایگەیاند: بەپێی یاسا ئێستا من پارێزگاری کەرکوکم بەوەکالەت. وتیشی، چاوەڕێی لایەنە سیاسییەکانین بۆ دیاریکردنی کاندیدێک و هەڵبژاردنی وەک پارێزگار، پۆست بۆ من گرنگ نییە و خەڵکی کەرکوکیش دەمانناسێت کە چۆن خزمەتمان کردووە.

plus4
14 187
ژمارەیەک گۆڕانکاری ئەمنی لەکەرکوک ئەنجامدرا #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 🔶 موقەدەم محەمەد کامل - فەرماندەی فەوجی تەکتیکی پۆلیسی کەرکوک. 🔶 عەقید عومەر فکرەت - بەڕێوەبەری بەشی کامێرا لەپۆلیسی کەرکوک. 🔶 عەقید عەمار زەینەلعابدین - یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان.

plus4
14 187
عیراق بۆ وەبەرهێنانی نەوت و غاز بانگهێشتی پێنج کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی دەکات #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 باسم محەمەد وەزیری نەوت
عیراق بۆ وەبەرهێنانی نەوت و غاز بانگهێشتی پێنج کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی دەکات #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 باسم محەمەد وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ وەلانانی ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنانی زیاتر لە نەوت و غازی عێراق دەشڵێت لەهەوڵدان بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ پێنج کۆپانی گەورە ئەمریکی ئەوانیش کۆمپانیاکانی (شیفرۆن و ئیکسۆن مۆبیل و کۆنۆکۆفلیپس و هالییرتۆن و شلمبرجیر)ن تا وەبەرهێنان لە نەوت و غازی عێراق بکەن.

plus4
14 187
سبەی پلەکانی گەرما لە کەرکوک نزمدەبنەوە #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ ئاسمانی کەرکوک
+1
سبەی پلەکانی گەرما لە کەرکوک نزمدەبنەوە #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ ئاسمانی کەرکوک ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش 35 پلە دەبێت. بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمانی کەرکوک بەهەمان شێوە نیمچە هەورەو ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بۆ 31 پلە نزمدەبێتەوە. ....... بۆ ئاگاداربون لەهەواڵی بەپەلەی کەرکوک و ناوچەکە.. فۆڵۆی تیلیگرام و واتساپی plus4 بکە: تیلیگرام https://t.me/plus4news

plus4
14 187
ئەم ئۆتۆمبێلە لەکەرکوک بە یەک ملیۆن دینار سزا درا #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 لیژنەی رێکخستنی شار لە قایمقامیەتی کەرکوک، ڤیدیۆی ئەم ئۆتۆمبێلە (كە ژمارە حکومی لەسەرە) بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شۆستە پارک کردووە، بەیەک ملیۆن دینار سزای سەرپێچی دەدرێت.

plus4
14 187
باندێکی ساختەکردنی ساڵیانەو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت، دوای گەیشتنی زانیا
باندێکی ساختەکردنی ساڵیانەو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت، دوای گەیشتنی زانیاری لە بوونی باندێکی لەو شێوەیە و دیاریکردنی شوێنی کارکردنیان، هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەی دروستکردنی تابلۆی ساخەی ئۆتۆمبێل و تەواوی ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە.

plus4
14 187
🔺 لەنزیک پێشەنگەی ئۆتۆمبێلەکانی کەرکوک، شۆفێرێکی خەڵکی بەغدا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

plus4
14 187
🔺 عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ: داوای لەپەرلەمان دەکەم، بەپەلە کۆبێتەوەو سەرپشکی بکات بۆ بەرگری لەشانشینی سعودیا لەو هەڕەشانەی دەکرێتە سەریان.

plus4
14 187
بەپەلە.. لە کەرکوک دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 دوای ئەوەی بەپێی رێنماییەکان ئەوە ڕاگەیەند
بەپەلە.. لە کەرکوک دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 دوای ئەوەی بەپێی رێنماییەکان ئەوە ڕاگەیەندرا کە بۆ ئەمساڵ داواکردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان بە ئەلیکترۆنی و لە رێی ئەپڵکەیشتنی (سوپەر کی)ەوە دەبێت، ئەمڕۆ لەو ئەپڵکەیشنە خانەی وەرگرتنی بەشە نەوت لە بڕگەی (وقودي) کارا کرا . بەپێی ئەوەی لە بڕگەکەدا هاتووە بڕی 100 ليتر نەوت دەدرێت هەر خێزانێکی کەرکوکی. .......

plus4
14 187
چەند گروپێکی چـ...ـــــەکداری عێراقی پارە بۆ سوپای پاســ...ـــدارانی ئێران رەوانە دەکەن #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 ئەدمیڕاڵ برام ک
چەند گروپێکی چـ...ـــــەکداری عێراقی پارە بۆ سوپای پاســ...ـــدارانی ئێران رەوانە دەکەن #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 ئەدمیڕاڵ برام کوپر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راگەیاند چەندین گروپی چـــ....ـــەکدار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوانیاندا چەند گروپێکی چەکداری عێراقی پارە بۆ سوپای پاســـ......ـــــداران رەوانە دەکەن .

plus4
14 187
بەپەلە.. قایمقامی داقوق لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 عەدنان حسێن قایمقامی قەزای داقوق راگەیاند قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەکانی داقوق لە کاتژمێر 9ی شەو تا شەشی بەیانی تەنها بۆ ماتۆڕسکیلەو هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێل ئاساییە . دەشڵێت، یەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان دۆخی ئەمنی قەزای داقوق زۆر جێگیرە.

plus4
14 187
🔺وەسفی عاسی میری هۆزی عوبێد لەشوێن محەمەد تەمیم، دەبێتە پەرلەمانتار
🔺وەسفی عاسی میری هۆزی عوبێد لەشوێن محەمەد تەمیم، دەبێتە پەرلەمانتار

plus4
14 187
🔺 (کارێزی ناروجەی حاجی جەرجیس عەلەوی) لەناحیەی شوان وەک دامەزراوەکانی ئاودێریی کەلەپوریی جیهانی تۆمارکرا
+2
🔺 (کارێزی ناروجەی حاجی جەرجیس عەلەوی) لەناحیەی شوان وەک دامەزراوەکانی ئاودێریی کەلەپوریی جیهانی تۆمارکرا

plus4
14 187
عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت . #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، زیانی دارایی عێراق لە
عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت . #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، زیانی دارایی عێراق لە جەنگی نێوان ئەمریکاو ئێران گەیشتووەتە 60 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

plus4
14 187
🔺هێزێکی دژەتیرۆری عێراق وەبەرهێنەرێکیان بەناوی ( محەمەد جەمال ) لەبەغدا دەستگیرکرد کە خاوەن کۆمپانیایەکە بۆ بەڕێوەبردنی وەکا
🔺هێزێکی دژەتیرۆری عێراق وەبەرهێنەرێکیان بەناوی ( محەمەد جەمال ) لەبەغدا دەستگیرکرد کە خاوەن کۆمپانیایەکە بۆ بەڕێوەبردنی وەکالەت و چێشتخانە بڕاندە جیهانییەکان لەعێراق کە دیارترینیان ڤەکینک بەرگرە.

plus4
14 187
🔺محەمەد سەمعان: من چومە بەغدا و تورکمانێکی تر دەکەینە پارێزگاری کەرکوک

plus4
14 187
محەمەد سەمعان کە ئەمشەو لەپەرلەمان بڕیارە وەک وەزیر دەنگی پێدەدرێت؛ لەسیڤییەکەیدا دەڵێت: زمانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و تورک
محەمەد سەمعان کە ئەمشەو لەپەرلەمان بڕیارە وەک وەزیر دەنگی پێدەدرێت؛ لەسیڤییەکەیدا دەڵێت: زمانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و تورکی فول دەزانم.

plus4
14 187
محەمەد سەمعان لەبارەی پۆستەكەی رونكردنەوە دەدات #ئاژانسی_هەواڵی_plus4 محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك لەرونكردنەوەیەكدا دەڵێت: ناوی ئەو وەزارەتەی لەمیدیاكان دەوڕوژێنرێت گوایە بە توركمان دەدرێت راست نییە. دەشڵێت: سەردانمان بۆ لای كوتلە سیاسییەكان بۆ تەئكید كردنەوە بوە لەسەر مانەوەی پۆستی پارێزگار لە دەستی پێكهاتەی توركماندا بەپێی ئەو كاتەی لەرێككەوتنە سیاسییەكان دیاریكراوە. سەمعان ئەوەش دەخاتەڕوو كە بەهیچ شێوەیەكی پرسی وەزارەت لەو كۆبونەوانە نەخراوەتەڕوو چونكە ئەوە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە، توركمانیش پێكهاتەی سەرەكی و سێیەمە.