تەفسیری قورئانی پیرۆز
هەموو کتێبێك لەسەرتاوە نووسەرەکەی داوای لێبووردەیی دەکات گەر هەڵەو خەڵەتێکی تێدایە بەڵام تەنها "قورئانی‌پیرۆزە" لاپەڕەی یەکەمی لێی نووسراوە: ذلک الکتاب لا ریب فیە ئەم کتێبە هیچ شەك و گومانێکی تێدا نییە سەرچاوە: تەفسیری ڕێبەر مامۆستا صلاح‌الدین عبدالڪریم
Ko'proq ko'rsatish2 418
Obunachilar
+224 soatlar
-47 kunlar
-3830 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
✍ سوره يوسف آیه 82
وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا وَالْعِيرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ
وه پرسیار بكه له خه‌ڵكی میسر كه ئێمه له‌وێ بووینه وه ئه‌و كاروانه‌یشی كه له‌گه‌ڵیاندا هاتین پرسیار له‌وانیش بكه كه ئێمه ڕاستگۆین له‌و قسانه‌ی كه ئه‌یكه‌ین كه دزی كردووه‌و بردوویانه.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
👍 2❤ 2
✍ سوره يوسف آیه 81
ارْجِعُوا إِلَىٰ أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ
ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوكتان بڵێن: ئه‌ی باوكه ئه‌م كوڕه‌ی تۆ دزی كردووه وه به‌چاوی خۆمان نه‌مان بینیوه دزی بكات ته‌نها كاتێك زانیمان كه ساعه‌كه‌یان له‌ناو باره‌كه‌یدا ده‌ركرد وه ئێمه‌یش شتێك كه غه‌یب و نادیار بێت ئاگاداری نین تا بۆمان ده‌ركه‌وێ، واته: كاتێك كه ئه‌م دزی كردبێت مه‌گه‌ر ئێمه خه‌وتبێتین ئاگامان لێ نه‌بووه.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 5
✍ سوره يوسف آیه 80
فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ وَمِنْ قَبْلُ مَا فَرَّطْتُمْ فِي يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِي أَبِي أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ۖ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ
كاتێك بێ‌ئومێد بوون له یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم ڕۆیشتن له خه‌ڵكى جیا بوونه‌وه‌و به چپه‌و چپ و نهێنی به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كرد، گه‌وره‌كه‌یان (ئه‌وه‌ى كه پێشتریش وتى یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم مه‌كوژن و بیخه‌نه ناو بیره‌كه‌وه) پێی وتن: ئایا نازانن كه باوكتان عه‌هدو به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتوون به خوای گه‌وره كه سوێندتان بۆ خوارد به خوای گه‌وره كه ئه‌بێ كوڕه‌كه‌ی بپارێزن و بۆى بگه‌ڕێننه‌وه وه پێشتریش كه كه‌مته‌رخه‌میتان كرد له حه‌قی یوسف‌دا صلی‌الله‌علیه‌وسلم وه من ئه‌م زه‌وی میسره به‌جێ ناهێڵم و لێی ئه‌مێنمه‌وه تا مه‌گه‌ر باوكم ئیزنم بدات و بڵێ: وه‌ره‌وه ئه‌و كاته دێمه‌وه یان خوای گه‌وره بڕیارێكی تر بدات به‌وه‌ی كه بتوانم براكه‌م ڕزگار بكه‌م و بیهێنمه‌وه وه خوای گه‌وره باشترین بڕیارده‌ره.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 3👍 1
✍ سوره يوسف آیه 79
قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ أَنْ نَأْخُذَ إِلَّا مَنْ وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِنْدَهُ إِنَّا إِذًا لَظَالِمُونَ
وتی: په‌نا به خوای گه‌وره ئێمه هیچ كه‌سێك نابه‌ین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه شتومه‌كه‌كه‌ی خۆمان له‌لای بینیوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له جیاتی به‌رین ئه‌وه به‌دڵنیایى زوڵم و سته‌ممان له‌و كه‌سه كردووه.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 3👍 2
✍ سوره يوسف آیه 78
قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ
وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میسر باوكێكی پیره‌مێردی به‌ساڵاچووى ته‌مه‌ن گه‌وره‌ى هه‌یه ناتوانێ به‌بێ ئه‌م كوڕه بژێت، یه‌كێك له ئێمه له جێی ئه‌و دابنێ و له‌لای خۆت به‌ندى بكه، ئێمه ئه‌بینین تۆ كه‌سێكی چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵك، وه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش ئه‌م چاكه‌یه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و ئه‌و برایه‌مان بده‌ره‌وه برایه‌كی ترمان له‌لات جێ دێڵین.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 4💔 1
✍ سوره يوسف آیه 77
قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ۖ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ
ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر براكه‌مان دزیشی كرد بێت ئه‌وا پێشتریش برایه‌كی هه‌بوو كه یوسف بووه دزی كردووه، كه ئه‌وترێ: باپیری (باوكی دایكی) بتێكی هه‌بووه په‌رستوویه‌تی ئه‌میش دزیویه‌تی و شكاندوویه‌تی، یاخود وتراوه: هه‌ر تۆمه‌تێك بووه داویانه‌ته پاڵ یوسف و صلی‌الله‌علیه‌وسلم هیچ دزیه‌كی نه‌كردووه!
یوسف ئه‌م شته‌ی له نه‌فسی خۆیدا شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، وه خه‌فه‌تی خوارد له‌و قسه‌یه‌ی كه كردیان و ئازاری پێ گه‌یشت، وه له دڵى خۆیدا وتی: ئێوه خراپترین شوێن و مه‌نزیله‌تتان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزى كردنیان دایه پاڵ یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم وه خوای گه‌وره زاناتره كه ئێوه ڕاستگۆ نین له‌وه‌ی كه دزی ئه‌ده‌نه پاڵ یوسف و به‌م شێوازه وه‌سفی ئه‌كه‌ن.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 4💔 1
Repost from ریشه 🇵🇸
🔸 السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
🔻 ان‌شاءالله این هفته ۴تا کتاب جدید خواهیم داشت:
📘ترجمه فارسی جدیدترین کتاب دکتر سامی عامری
📗ترجمه فارسی یکی از کتب دکتر عمادالدین خلیل
📕ترجمه فارسی کتاب دکتر عبدالرحمن رأفت باشا
📒یک دفتر قرآنی برای کمک به تدبر در آیات
منتظر باشید💙
_
🌐 وب‌سایت: Rishe.in
🆔 تلگرام: t.me/Rishe_in
❤ 2
✍ سوره يوسف آیه 76
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِنْ وِعَاءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ
ئه‌وانیش یه‌كه‌مجار باری براكان گه‌ڕان پێش باری بنیامینى براى یوسف بۆ ئه‌وه‌ی كه گومان نه‌چێته سه‌ریان دواتر كه گه‌ڕان له‌ناو باری بنیامیندا ده‌ریان كرد خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه نه‌خشه‌مان بۆ یوسف دانا نه‌خشه‌یه‌ك كه خوا پێى ڕازیه‌و پڕه له حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى!
ئه‌و سزای براكه‌ی خۆی نه‌دا به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پاشاكه به‌وه‌ی كه ئه‌بوایه لێی بدرایاو دوو قات غه‌رامه بكرایه به‌ڵام ئه‌م به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی یه‌عقوبی باوكی كرد‌و كردی به كۆیله‌و بۆ ماوه‌ی ساڵێك لای خۆی هێشتیه‌وه ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه كه ویستمان لێ بێت وه‌كو پله‌و پایه‌ى یوسفمان صلی‌الله‌علیه‌وسلم به‌رز كرده‌وه له‌سه‌رووی هه‌موو خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌وه زانایه‌كی تر هه‌یه تا ده‌گاته خوای گه‌وره.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 7👍 2
✍ سوره يوسف آیه 75
قَالُوا جَزَاؤُهُ مَنْ وُجِدَ فِي رَحْلِهِ فَهُوَ جَزَاؤُهُ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ
وتیان: سزای ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ناو باره‌كه‌یدا ئه‌و ساعه بدۆزرێته‌وه ئه‌وه سزاكه‌یه‌تی، واته: ئه‌درێ به‌و كه‌سه‌ى دزێكه‌ى لێكراوه (له دینی یه‌عقوبدا به‌و شێوازه بووه) وه به‌و شێوازه سزای سته‌مكاران ئه‌ده‌ینه‌وه.
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 6👍 2
✍ سوره يوسف آیه 74
قَالُوا فَمَا جَزَاؤُهُ إِنْ كُنْتُمْ كَاذِبِينَ
وتیان: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه درۆتان كرد‌و دزه‌كه له‌ناو ئێوه‌دا بێت سزای ئه‌و كه‌سه چی بێت كه دزیه‌كه‌ی كردووه؟
🦋 @TafsirQuran_Piruz
❤ 3👍 2
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.