uz
Feedback
وحدوي

وحدوي

Kanalga Telegram’da o‘tish

دەروازیەک لە دەروازەکان

Ko'proq ko'rsatish
739
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-27 kun
-130 kun
Postlar arxiv
ئێمەی زۆربەی موسڵمانان جاهیل کراوین بە سیاسەت کردن و تێگەیشتن لە سیاسەت!. ئەو مەنهەجە ئیسلامیانەی سیاسەت فەرامۆش دەکەن لە پەروەردەکردن و باس کردن!، خودی ئەو مەنهەجە لە بەژەوەندی دژە ئیسلامە!. خۆی جاهیل بوون لە سیاسەت و سیاسەت کردنیش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەبوونی کۆمەڵکاری!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

[يعلم الله تعالى في المعدوم في حال عدمه معدوما ويعلم انه كيف يكون إذا أوجده ويعلم الله الموجود في حال وجوده ويعلم انه كيف فناؤه ويعلم الله القائم في حال قيامه قائما وإذا قعد فقد علمه قاعدا في حال قعوده من غير ان يتغير علمه او يحدث له علم ولكن التغير والاختلاف يحدث عند المخلوقين] پەروەردگار حاڵی ئەو شتە زانراوە لای کە هێشتا نەیهێناوەتە بوون، دەشزانێت چۆن دەبێت ئەگەر بیهێنێتە بوون، بەهەمان شێوە بار و دۆخ و ناخ و ڕوکەشی ئەوەش دەزانێت کە هێناویەتیە بوون بەو جۆرەی کە هەیە و چی بەسەردا دێت و سەرئەنجام و کۆتایشی چۆن دەبێت، ئەمەش بەبێ ئەوەی زانستی بگۆڕێت دەربارەی، بەڵکو لە ئەزەلەوە زانستی ئاڕاستە بووی بوون و نەبوون و مەحاڵ و مومکینەکان بووە. [یعلم الله قائم في حال قیامه قائما] پەروەردگار ئاگاداری ئەوەیە کە هەستاوە لە کاتی هاستانیدا، لەگەڵ ئەوەی پێش هەستانیشی هەر زانراو بووە لەلای کە هەڵدەستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زانایە بەو ساتەش کە تێیدا لە دۆخی هەستاندایە[واذا قعد یعلمه قاعدا في حال قعوده]ئەگەر دانشنیش بەهەمان شێوە ئاگاداریەتی بەوەی دانیشتووە لە حاڵی دانیشتنیەکەیدا، لەگەڵ ئەوەی لە ئەزەلیشەوە زانیویەتی کە وا دەکات[من غیر ان یتغیر علمه او یحدث لە علم] بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری و زیاد و کەم و ڕوداو لە سیفەتی زانستی ڕەهایدا ڕوبدات، یاخود زانیاری نوێی بۆ دروست ببێت، چونکە سیفەتە زاتیەکانی پەروەردگار ئەزەلین، ئەزەلیش ئەبەدیە و مەحاڵە گۆڕانکاری و ڕوداو تێیدا ڕوبدات. *ئەم نمونەیەی ئیمام باسی دەکات قیاس دەکرێتە سەر تەواوی کردەوەکانی دیکەی بوونەوەران، بۆ هەمویان بەو جۆرەیە؛ پەروەردگار زانستی لەسەریان هەیە لە ئەزەلەوە بەسیفەتی زانستی خۆی پێش ڕوداوەکە، هەر وەك چۆن لەکاتی ڕووداوەکەشدا زانستی پێیان هەیە بەو جۆرەی کەتێیدان بەبێ گۆڕان لە سیفەتەکەدا، بەوەی یەکەمیان دەوترێت زانستی ئەزەلی کە سیفەتەکەیە و شتەکانی ئاشکرا کردووە، بەوەی دووهەم دەوترێت زانستی ئێستەکی کە شتێکی مەعنەوییە و ناوێکە بۆ هێڵی پەیوەندی ئاڕاستەی سیفەتەکە و زانراو دامانناوە. نموونە: کەسێك تەماشای فلیمێکی دووبارە بکات، بەدڵنیاییەوە ڕوداوەکان هەمویان لە هزریدا ئامادەن و هیچ شتێکی نوێی تێدا نیە، بۆیە لەپێش ئەوەی ڕوبدەن دەزانێت لەگەڵ ئەوەی لەکاتی ڕودانەکەشیدا بەهەمان شێوە دووبارە دەیزانێتەوە. (ولله المثل الاعلی) لەگەڵ ئەوەی هیچ سیفەتێکی پەروەردگار بەراورد ناکرێت بەڵام نمونەکە تەنها بۆ نزیك کردنەوەی بیرۆکەکەیە لە عەقڵ بێبێ ئەوەی وێنای بۆ بکێشرێت. کات لەلای پەروەردگار بوونی نیە و ئێستا و پێش دروست بوونی دروستکراوەکان جیاوازیەکی نیە و نەگۆڕە سەبارەت بە ئەو[ولکن التغیر وإختلاف الأحوال يحدث في المخلوقات] بەڵکو ئەوەی گۆڕانکاریەکە دەیگرێتەوە و جیاوازی تێدا ڕودەدات بریتیە لە دروستکراوەکان، ئەوان بە بار و دۆخی جایوازدا تێدەپەڕن نەك پەروەردگار، بۆیە ناکرێت وا بهێنرێتە پێش چاو کە تێپەڕبوونی کات بەسەر ئێمەدا تێپەڕبوونیەتی بەسەر ئەودا بە هەمان شێوە!. #ئەهلی_سوننە #عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەشێ بووترێت: ئەی چی بەسەر ئەو کەسانەدا دێت کە پەیامبەریان بۆ نەچووە، یاخود لە ئەهلی فەترەن(ئەوانەی لەنێوان سەردەمی دوای عیسا "علیه السلام" تا سەردەمی فەخری کائیناﷺ ژیاون، کە تێیدا هیچ پەیامبەرێك نەهاتووە)؟ وەڵام: ـ هەموو مرۆڤێك خاوەنی عەقڵە و دەتوانێت لە ڕێگەی بیرکردنەوەوە بگات بە حەقیقەت ئەگەر بەشێوەیەکی گشتیش بێت بەبێ وردەکاری، بۆیە ئەگەر پەیامبەریش نەبووایە، زۆر ئاسایی بوو مرۆڤ دەیتوانی لانی کەم پەروەردگار بدۆزێتەوە ئەگەرچی نەشزانێت چۆن بیپەرستێت، بەڵام لانی کەم شتێکی دیکە جگە ئەو ناکات بە پەروەردگاری خۆی، چونکە عەقڵ دان بە بەتاڵی فرە خودایدا دەنێت. ـ پەروەردگار بەڵێنێکی لێمان وەرگرتووە و ئەو بەڵێنەش ئەشێت قبوڵکردنی دەرونمان بێت بۆ تاکوتەنهایی پەروەردگار وەکو لەپێشتردا باسمان کرد، کە بەهیچ شێوەیەك تێکگیر بوونی ناخ و عەقڵ لەگەڵ تاکوتەنهایی پەروەردگار و بەرزی و پیرۆزی سیفەتەکانی دروست نابێت. ـ مەرج نیە تەنها پەیامبەرەکان خودی خۆیان ببنە بەڵگە لەسەر خەڵکی، بەڵکو هەڵگرانی ڕێبازی پەیامبەرەکان و ئەوانەی بانگەواز بۆ پەیامەکانیان دەکەن؛ دەبنە بەڵگە بۆ خەڵك... بەمەرجێك پەیامەکەی بەو جۆرەی کە پێویستە بیگەیەنن، وەگەر وا نەبووایە ئەوا لەدوای پەیامبەر هاوەڵ و خوێندکارەکانی ئەوان و ئێمەش نەدەبووینە بەڵگە لەسەر مرۆڤایەتی بە درێژایی 14 سەدە. بۆیە گەیشتنی بانگەوازی پەیامبەران بەسە بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگە لەسەر مرۆڤەکان، ئەگەر خودی پەیامبەرانیش نەگەن. ـ ئەگەر هاتو کەسێکیش نە بانگەوازی پێگەیشت بە دروستی و نە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە بیریدا هات کێ دروستکاری زەوی و ئاسمانەکانە بەهۆی سەرقاڵیەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا شتێکی دیکەی جگە پەروەردگار نەپەرستبێت، ئەوا هەواڵەی پەروەردگار دەکرێت و خۆی زاناترە بەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، چونکە ئەو زانایە بە دڵەکان، لەهەمان کاتدا ستەم لە هیچ بەندەیەکی ناکات. ئەگەر وترا: مەگەر پەروەردگار نافەرموێت:﴿وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ﴾(فاطر/24). "هیچ ناوچەیەك نەبووە ئاگادارکەرەوەی بۆ نەنێرین" ئیدی چۆن دەبێت، بەبێ ئاگادرکردنەوە کەسێك تاوانبار بێت؟!. وەڵام: ـ لێرەدا باس باسی سزا و پاداشت نیە، بەڵکو باسی بوونی ئاگادارکەروەکانە بۆ خەڵکی لە ناوچە جیاوازەکاندا. ـ مەرج نیە ئەو ئاگادارکەرەوانە تەنها پێغەمبەرانبن، چونکە هەموان دەزانین کە نزیکەی6 سەدە لەنێوان حەزرەتی عیاسا و حەزرەتی محمد (علیهما السلام) هیچ پێغەمبەرێك نەبووە لەهیچ ناوچەیەکدا، بۆیە ئەشێت ئاگادارکەروەکان هەندێك جار کەسانێكبن جگە پێغەمبەران. ـ گەورەترین ئاگادارکەرەوەی مرۆڤی خودی عەقڵیەتی. ئەگەر وترا: چۆن بەبێ هاتنی پەیامبەر کەسێك سزا دەدرێت لەسەر بێ باوەڕ بوونی لەکاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا﴾(الإسراء/15)؟ هیچ گەلێكی سزا نەداوە تا ئەوکاتەی پێغەمبەری بۆ ناردوون. وەڵام: ئایەتەکە دوو ڕووی لێ دەخوێنرێتەوە، یان ئەوەتا باسەکە باسی ڕۆژی قیامەت، بەپێی ئایەتەکانی پێشتری کە باسی کۆمەڵێك دیمەنی ڕۆژی دواییە، یاخود بەپێی ئایەتەکانی دواتری کە باسی سزایی ئەو کەلانەیە کە پەیامبەریان پێگەیشتووە، بۆیە ناتونرێت بە تەنها بە ڕۆژی دواییەوە ببەسترێتەوە. ـ ڕاستتر ئەوەیە کە ئەو ئایەتە باسی سزای ئەو گەلانەیە کە پەیامبەرانیان بۆ جووە و دژی پەیامەکەی وەستاون، چونکە ئێمە پێشتر وتمان کە زۆرن ئەو گەلانەی کە پەیامبەریان بۆ نەچووە بەڵکو ڕێبازی پەیامبەرێك یان ئاگادارکەرەوەیەكیان پێ گەیشتووە، عەقڵیش خۆی لە خۆیدا ڕۆڵی ئاگادارکەرەوەیەك دەبینێت لە مرۆڤدا، چونکە هەر عەقڵە دان بە ڕاستگۆیی پەیامبەران و موعجزەکانیان و وتەکانیان دەنێت و پەسەندی دەکات. #عەقیدە #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase

کارەساتە، بەراستی سەخیفترین راپرسیە! ئەم راپرسیە روودەدات لە #خاکی_موسڵمانانی_کوردستان!، جگە لە بیرۆکەیەک بۆ تێکدانی شیرازەی
کارەساتە، بەراستی سەخیفترین راپرسیە! ئەم راپرسیە روودەدات لە #خاکی_موسڵمانانی_کوردستان!، جگە لە بیرۆکەیەک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و تێکدانی فیترەتی پاکی تاکی کورد هیچی تر نیە!. ئا ئەمە ئەوپەری بێئەخلاقیە کە بڵاوبێتەوە لە کۆمەڵگا!. "ئەو کەناڵانەی وەک رووداو هەمیشە خەریکی بڵاوکردنەوەی بێمانایە و خەریکی چەواشەکاری کوردە بە ئاوی زمزەم و هەندێک شتی بێمانا و دوبارە لە رەمەزانان کە روودەدات!، بەڵام ئامادە نین باسی ئەم هەژمونە نائەخلاقیە بکەن کە خەریکە بڵاودەبێتەوە لەناو خێزان و دەبێتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگا" "بەراستی خەڵکی زاخۆ و ئەوانە دەبێت ئاگاداری منداڵەکانیان بن بە تایبەت لە خوێنگا ئەهلیەکان، تا منداڵەکانیان نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم بیرۆکە نائەخلاقیە!" #ئیسلام_چارەسەرە تیلیگرام: https://t.me/Turase

"دەبێت شتێکی مانادار بدۆزیتەوە!، تا شەری بۆ بکەیت و شایەنی بێت!!." ئەگینا شتێک بوونی نابێت بەناوی تاقەت و بەرهەمی کەسایەتیت!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەوەش قەسیدەی گەنجێکە کوا خوای باڵادەست هیدایەتی داوە لەفکرەی وەهابیەت نەجاتی بووە!.. وە زۆر پڕ مانایەو جوانە...! #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە

☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞ #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞ #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئیمامی زەهەبی بەرپەچی ئەم نەخوێنەوارە ئەداتەوە و ئەفەرموێ ئەمە قسەیەکی بەتاڵە دژی ئیمامی ابن کلاب کراوە!. ئەوە بەڵگەش بۆ رەدی
ئیمامی زەهەبی بەرپەچی ئەم نەخوێنەوارە ئەداتەوە و ئەفەرموێ ئەمە قسەیەکی بەتاڵە دژی ئیمامی ابن کلاب کراوە!. ئەوە بەڵگەش بۆ رەدی هەڵۆ!..

کورە کاکە ئەو جاهیل و نەزانە لە مینبەر بهێنە خوارەوە ئەوە قسە بە ئیمامی ئەهلی سوننە ئــیــمــامی "ابــن كــلاب" ئەڵێت!.. ئەوە کەی ئەدەبە!؟ ئەو زەلامە تا لوتکە جاهیل و گومرایە!.. کاکە برۆن قاعەی بۆ بکرن کۆنفۆ و کاراتی فێرە خەڵک بکات نەک ئەوها بە جاهیلانە قسە بە ئیمامەکانی ئەهلی سوننە بڵێت!.. خوای گەورە رسوات بکات لەسەر ئەو بێ ئەدەبیە!... #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #وەهابیزم #خەواریج تیلیگرام: https://t.me/Turase

پەروەردەگار دەفەرموێت: ﴿وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّه﴾(الزمر/38) بۆیە ئەگەر کەسێك لەسەر فیترەت بێت، نکۆڵی لە بوونی پەروەردگاری دروستکار ناکات، هەروەك هاوەڵ دانەران کاتێك لێیان پرسرابا: کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدی هێناوە؟. لەوەڵامدا دەیانوت: اللە. ئەمەش ئەو سروشتە پاکە(الفطرة)یە کە پەروەردگار مرۆڤی لەسەر دروست کردووە کە زۆر بە ئاسانی ئامادەیی وەرگرتنی ئەو ڕاستیەی هەیە. ﴿فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا﴾(الروم/30). #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

لەکاتی ورژاندنی بابەتێکی علمی و مومارەسەکردنی علمەکە، "دەبێت هەموو هەستێکی خۆشەویستی و رق، مەسلەحەت و تەمەن و ریش سپی و رەش ه
لەکاتی ورژاندنی بابەتێکی علمی و مومارەسەکردنی علمەکە، "دەبێت هەموو هەستێکی خۆشەویستی و رق، مەسلەحەت و تەمەن و ریش سپی و رەش هەمووی فەرامۆش بکەیت لە خۆدا!." "دەبێت موجەرەت بابەتە علمیەکە مومارەسە بکرێت بەبێ ئەوانە بۆ ئەوەی بگەیتە حەق و حەق بدۆزیتەوە!." "راماڵینی ئەو هەستانە لە خۆدا، تۆ لە جاهیلیەت رزگار دەکات و ئەوە تاکە رێگایە!." #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

کتێبێکی پوخت و جوان لەسەر تەوژمی وەهابی...! ئەتوانن لینکەوە دایبەزێنن .. https://t.me/Turase/3631 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەه
کتێبێکی پوخت و جوان لەسەر تەوژمی وەهابی...! ئەتوانن لینکەوە دایبەزێنن .. https://t.me/Turase/3631 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج

کتێبێکی پوخت و جوان لەسەر تەوژمی وەهابی...! ئەتوانن لێرەوە دایبەزێنن .. #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج

کورە کاکە ئەو هەڵۆیە جاهیل و مەجەسیمە لەسەر مینبەر بهێنە خوارەوە!، ئەوە باسی چی دەکات ئەی هاوار؟! ئەم زەلامە ئەم شەرح و عەقیدەی ئەو دەیکات بەس حەقی شەقی هەیە!... بە چ ئەقڵێک ئەڵێت خوای گەورە ئادەمی دروست کردووە لەسەر شێوەی خۆی هەی جاهیل!.. بەس منداڵی هەرزەکار و حەماسی لێت کۆبۆتەوە!.. تەحەداتت دەکەم خۆت یان مامۆستاکەت بنێرە بۆ نیقاش!... موجەسیمە..! "مامۆستا سەربازی ئەزیزیش شی دەکاتەوە ئەو تێگەیشتنەی ئەو کوفرە لەم ڤیدۆیە!." #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەشێ بوترێت: چۆن پەروەردگار خراپە دروست دەکات!؟ چونکە دروستکەری خراپە؛ خراپە، ئەمەش بۆ پەروەردگار کە خاوەن سیفاتی کەماڵ و جوانی ڕەهایە ناوەشێتەوە!، بۆیە مەحاڵە!. وڵام: ـ بکەری خراپە بە خراپ ناوزەند دەکرێت چونکە لەسەری دەردەکەوێت و پێی کاریگەر دەبێت، بەڵام دروستکەری ئەو خراپەیە بە خراپە وەسف ناکرێت چونکە خراپەکە لەسەری دەر ناکەوێت!. ـ مادەم بوونی خراپە حیکمەتێکی لە پشتەوە بێت، کەواتە دروستکەری خراپە بە خراپ وەسف ناکرێت!، کاری پەروەردگاریش هەمووی حیکمەتە ئەگەر چی درکی پێ نەکەین!. ـ ناتوانین بە تەواوی جەزم بکەین و بڵێین: خراپە پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت خراپەیە!، بەڵکو دەتوانین بڵێین ئەوە بەندەیە کە کردەوەکە لەسەری دەردەکەوێت و لەودا دەبێت بە خراپ!، مەرج نیە خۆی لە بنەڕەتدا خراپ بێت!، بە واتایەکی دیکە؛ کردەوەکان بە چاك و خراپ ناورەند ناکرێت تا ئەو کاتەی لەسەر بەندە دەردەکەون!. ـ پەروەردگار لێی ناپرسیرێت چی دەکات و بۆ دەیکات!، کەسێك بچێتە ژێر لێپرسینەوەوە واتە کەم و کورتە و شایەنی هەڵە کردنە بۆیە گومانی ئەوەی لێدەکرێت!، پەروەردگاریش مومکین نیە هەڵە بکات کەواتە مەحاڵە لێپرسینەوەی لێبکرێت!. ـ کاتێك بەندە ناگاتە وەڵامێك بۆ پرسیارێکی لەم جۆرە، مانای دەستە وستانی و کورتهێنانی عەقڵیەتی!، بۆیە پێویستە زیاتر دڵنیابێت لەوەی کە ئەو بەندەیە نەك خودا!، ئەگەر هاتباو درکی بە هەمو کارەکانی پەروەردگار بکردایە ئەوا پەروەردگار بوو!، ئەمەش مەحاڵە!. ـ مرۆڤ لە کارەکانیا توانای بڕیاردان و هەڵبژاردنی هەیە، بۆیە بوونی خراپە پاساو نیە بۆ بکەری خراپە، چونکە دەتوانێت نەیکات(کردن بە واتای بەدەستهێنان"الإکتساب" نەك دروست کردن"خلق"ی کردەوە)!. #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #توراس لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

پەروەردگار دەفەرموێت:﴿وَاللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَا
پەروەردگار دەفەرموێت:﴿وَاللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾(النحل/78). کەواتە ئێمە هیچ نازانین کاتێك دێینە ژیانەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا کۆمەڵە ئەندامێکمان پێدراوە کە لەڕێگەیانەوە دەتوانین بگەین بەڕاستی!. سمع: ئاماژەیە بۆ هەواڵە ڕاستەکان بصر: ئاماژەیە بۆ هەستەوەرەکان فؤاد: ئاماژەیە بۆ عەقڵ﴿لهم قلوب لا يفقهون بها﴾. #ئیدراک #توراس #ئەهلی_سوننە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

رەدانـــەوەی شوبهــەی (وجە) بۆ خـــودا...! #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #وەهابیزم #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەقڵی عەوام، قورمیشکراوە بە قسەی عاتفی و چەواشەکاری راگەیاندن!. هەر بۆیە کاتێک باسی سیاسەت دەکەی، هەتا ئێستا نازانیت خراپ و خراپترین یانی چی؟! باش و باشترین یانی چی؟! "ئەسڵەن جاهیلە بە بەرژەوەندی خۆی و نازانیت جی لە بەرژەوەندی ئەوە!." #ئیدراک لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو وەهابیانە ئەڵێن: پێویستە گوێڕایەڵی وەلی ئەمر بکەین ئەگەر بانگەشەی بۆ کوفریش کرد!. ئا ئەمەیە ڤاریرۆس و بەڵا بۆ ئومەت...! #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #وەهابیزم #خەواریج