uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

وحدوي

وحدوي

Kanalga Telegram’da o‘tish

دەروازیەک لە دەروازەکان

Ko'proq ko'rsatish
754
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
-130 kun
Postlar arxiv
جا وەرە شێت مەبە!... فەرموون ئەوەتا، عەقیدەی ڤایرۆسی و گومرایی!.. کاکم بۆتە رەقەمێک لەناو کوردا، خەڵکانێکیش نازانن لازمی ئەو
جا وەرە شێت مەبە!... فەرموون ئەوەتا، عەقیدەی ڤایرۆسی و گومرایی!.. کاکم بۆتە رەقەمێک لەناو کوردا، خەڵکانێکیش نازانن لازمی ئەو قسە کفرە!، کابرا جاهیلە بە علمی مەنتیق و علمی تەوحید!... ئا ئەو گومرایە بەرهەم دەهێنیت!... حاشا ئێوە ئەهلی سوننە بن..! وڵام لەسەر ئەو گومرای عەقیدەی ئەو: خوا محاڵە خوایەکی تر دروست بکات!، جونکە ئەگەر خوا خوایکی تر دروست بکات، دوو ئیرادە تێکەڵ بە یەک دەبن!، تاک و تەنهای خودا نامێنیت و بەتاڵ دەبێتەوە!. ئەگەر ئەو بڵێت خوا خوایەک دروست بکات بەس خۆی دروستکەری بێت!، کەواتە ئەوە خوا نیە!، چۆن خوا دەبێت دروستکراو بێت!؟ "خوای گەورە قودرەتی پەیوەست نابێت بە محاڵەوە!." #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 Apr 2023, 21:11

فەرموون ئەوەتا، عەقیدەی ڤایرۆسی و گومرایی!.. کاکم بۆتە رەقەمێک لەناو کوردا، خەڵکانێکیش نازانن لازمی ئەو قسە کفرە!، کابرا جاهیلە بە علمی مەنتیق و علمی تەوحید!... ئا ئەو گومرایە بەرهەم دەهێنیت!... حاشا ئێوە ئەهلی سوننە بن..! وڵام لەسەر ئەو گومرای عەقیدەی ئەو: خوا ناتوانێت خوایەکی تر دروست بکات!، جونکە ئەگەر خوا بتوانیت خوایکی تر دروست بکات، کەواتە دەکرێت خوا خۆشی بکوژێت!. یان خوایەکی تر دروست بکات و دوو ئیرادە تێکەڵ بە یەک بن!، تاک و تەنهای خودا نامێنیت و بەتاڵ دەبێتەوە!. ئەگەر ئەو بڵێت خوا ئەتوانیت خوایەک دروست بکات بەس خۆی دروستکەری بێت!، کەواتە ئەوە خوا نیە!، چۆن خوا دەبێت دروستکراو بێت!؟ "خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر مومکین دا ئەشکێت!، خوای گەورە ناتوانێت خوایەکی تر دروست بکات!، ئەمە شتێکی محاڵە بۆ خوای گەورە!، خوای گەورە دەتوانیت هەموو ئەو شتانە بکات کە مومکینە بۆ زاتی گەورەی خۆی!، بۆیە خوا ناتوانیت خۆی بکوژیت یان خوایەکی تر دروست بکات!، ئا ئەمانە محاڵن بۆ خوا و هەڵەن خودی پسیارەکەش!. خوای گەورە دەسەڵاتی تەنها بەسەر مومکیندا ئەشکێت!، ئەکرێت هەموو شتێک ئەنجام بدا قودرەتی موتڵەقی هەیە!، قودرەتی ئەو بەسەر هەموو مومکینیەکدا هەیە!. بەڵام قودرەتی بەسەر غەیری مومکین نیە جونکە محاڵە" #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 Apr 2023, 20:07
07 Apr 2023, ~20:52

photo content
07 Apr 2023, 20:07
07 Apr 2023, ~20:52

سەلەفیەکان وەهابین؟ یان وەهابیەکان سەلەفین؟ ئایە بۆچی داعش عەقیدەی محمدی کوڕی عبدالوهاب ئەخوێنن؟ جاکەس نەڵێت داعش قورئانیش ئەخوێنێت چونکە کێشەکە تێگەشتنە. بۆ بینینی تەواوی ڤیدۆکە و ناسینی داعشەکان سەردانی ئەم لینکەیە بکەن https://youtu.be/fBSOrZhgKR0 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج
07 Apr 2023, 14:50

لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 Apr 2023, 10:12
07 Apr 2023, ~10:12

"بۆچی دەبێت دژایەتی کاریگەری مەنهەجی سەلەفی (وەهابی) بکرێت؟!" لەدوای نەمانی خەلافەتی ئیسلامی، بۆشایەکی گەورەی عەقیدەی دەکەوێتە ناو جیهانی ئیسلامی!. بێگومانیش کوردستانیش بێبەش نابێت لەم بۆشایە گەورەی کە بۆ عەقیدەی خەڵک دروست دەبێت!. شتێکی روونیشە کوردستان لە 100 ساڵی رابردوومان بە تەواوی مەزهەبیان شافعی بووە و هەڵگری عەقیدەی ئەشعەری سوننە بوون!، شتێک نەبووە بەناوی سەلەفی تێیاندا!. لە هەبوونی ئەم بۆشای عەقیدەی و لەگەڵ میحنەتی ئەوانەی هەڵگری ئەم دینەن، زۆربەیان دەکەونە ژێر کاریگەری وەهابەیت (سەلەفی) جونکە تاکە عەقیدە دەبێت لەلایان سعودیا پشتگری دەکرێت و ناراستەوخۆش لەلایان بەریتانیا و ئەمەریکا!. مەنهەجی وەهابی دوو جۆر ئەقڵ بەرهەم دەهێنیت، جۆرێکیان ئەقڵی خەواریجیە(داعـــ ـــــش) کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری دەقی زاهیری کە بە ئایەت و حەدیسی بە تێگەیشتنێکی سەقەت کوشتاری موسڵمانان دەکات و خوێنیان حەڵال دەکات و تەکفریان دەکات وە خروجیش لە وەلی ئەمر دەکات!. جۆرەکی تریان ئەقڵێکی مەدخەلیە کە دژایەتی هەموو فرەقەکانی تری دەکات، حەقی بەسەر کفر و ئیلحاد و عەلمانیەتدا نیە!، بەڵکو دەبێتە داردەستی وەلی ئەمری زاڵم و جروجیش تێدای بە کفر دەبینێت! تەنانەت سەرۆکی وڵات کافریش بێت! خروجی لێ ناکەن و گوێرایەلی دەکەن!.ئەم مەنهجە بەم دوو جۆرە بەکاردەهێندرێت! جونکە #محمد_بن_عەبدالوهاب خاوەن دەعوەکە بوو لە سەرەتادا ئەو جیهادێکی سەقەت و باطلی کرد بووە، بەس موسڵمانانی کوشت و جروجیشی لە خەلافەتی عوسمانی کرد!، دواتریش دەسەڵاتی تەسلیمی بنەماڵەی ال سعود کرد باجی لەسەر موسڵمانان حەڵال کرد!. زۆر بابەتی تر کە درێژ نەبیتەوە بۆیە ناینوسم!. هەردوو جۆر ئەقڵی وەهابی هەرگیز ناتوانیت برایەتی و کۆمەڵکاری لەگەڵیندا بکەیت!، هەردوو جۆرەکەش لەناوخۆیان دژایەتی توندی یەکن!، جونکە هەردوو ئەقڵیەتیەکە تەکفیرچین!. واتە خوێنت حەڵال دەکەن!. هەردوو ئەقڵیەتەکە خاوەن ئەقڵێکی جاهیلین لە سیاسەت و سەقافەتی شارەستانی زۆر دواکەوتوون و نەزانن!، ئەمەش هۆکارەکەی #محمد_بن_عەبدالوهابە کە ئەویش ئەوها بووە!. ئەم مەنهجە نزیکی 200 ساڵ بەر لە ئێستا کە دروست بوو لەلایان ئەو مەلایە #محمد_بن_عەبدالوهاب، زۆر ئاسان و منداڵەنە شیکردنەوەی بۆ ئایەت و حەدیس کردووە!، بە جۆرێک کەسێکی عەوام زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەگەر یەک تۆز زمانیش بزانیت تێدەگات!. جونکە سادەن!، هیچ ئەساسێکی مەنتیقی و علمیان نیە!. هەڵگرانی جۆری یەکەمی ئەقڵیەتیش بیر لە میحنەتی و ئازاری ئومەت دەکەونەوە و زوو دەکەونە ژێر کاریگەری ئیحاس و دەروونی ناسەلیم و سەقەت!. بۆیە خودی مەنهەجەکە مەنهەجی عەوامە بۆیە کاریگەری بەهێزە بەسەر کەسی ناعلمی و نەزان!. ئەم مەنهجە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئیلحاد و سیاسەتی تەواوی بەریتانیا و ئەمەریکایە! ئەزانن بۆ؟!.. جونکە ئەم مەنهەجە دەروونێک ناتەندروست دروست دەکات!، جاهیل بە شارشتانیەت و سیاسەت!، دەبێتە بکوژی نەفەسی سیاسی و ئەقڵی سیاسی!، لەزەت لە ئازار میحنەتی خۆی دەبینیت!، یان بە پێچەوانەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نەفسی بەهۆی وەلی ئەمرەکەوە خەریکی ٤ ژن دەبیت و لەگەڵ سیاسەی ئەو شوێنە ناهێڵێت بەهیچ شێوازێک فرقەیەکی ئیسلامی هەوڵی دەسەڵات بدات!. ئەگەر هەوڵبدات یەکسەر بە خەواریج لە قەڵەمی ئەدەن یان پێ ئەڵێن: سیاسەت و حیزبایەتی لە ئیسلامدا نیە!. سەرەرای هەموو ئەوانە لەرووی عەقیدەیەوە ئەوان موجەسیمەن!، ئەوان بروایان بە سیفەتی هاوەبەش هەیە لەنێوان مرۆڤ و خودا، کە ئەمەش کفرێکی گەورەیە!، جونکە ئەوان هیچ ئەساسێکی مەنتیقی و علمیان نیە!. تەنانەت لە فقیدشدا لامەزهەبین!. بۆیە ئەم مەنهەجە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانێک پەروەردە بن کە سوکایەتی و بێئەدەبی بەرامبەر بە توراسی ئومەت بکەن!، زانایانی کۆنی ئومەت وەک ئیمامی ابو حەنیفە و ئیمامی نەوەیی و ئیمامی غەزالی!. بۆیش لە بەریتانیا و زۆربەی وڵاتان پشتگری دەكرێت و مزگەوتیان زۆر پێدەرێت!. تاڵیبان هەڵگری عەقیدەی ماتوریدی و مەزهەبی حەنەفین!، ئەوان خاوەن تەعەسوبێکی تەواون بۆ مەزهەب و عەقیدەیان بۆیە هەرگیز نەکەوتنە ژێرکاریگەری ئەم فکرەیە، بەڵکو سەرەتای حوکم کردنی وەهابیەکانیان زۆربەی کوشت!، کە بوونە هۆکاری تەقاندنەوەی مزگەوت و خۆتەقاندنەوە. زۆرینەی ئومەتی ئیسلام عەقیدەی ماتوریدیی حەنەفی مەزهەبن دواتر شافعی و مالکی،بە عەقیدەی ئەشعەری!، گومان لەوەدا نیە حەدیسی سەحیح هەیە کە پێخەمبەر سڵاوی خوای لەسەر بێت ئەڵێت: ئومەتی من لەسەر گومرای و شرک کۆنابێتەوە!. خوڵاسەی قسەکانم کوردستان لە ژێر کاریگەری سەلەفی وەهابی دەبێت بێتە دەرەوە، تا نەفەسی سیاسی و کۆمەڵکاری و برایەتی دروست بێت!، تا کەسانێک لەسەر ئەساسی مەنتیقی و علمی پەروەردە بکرێن!. هەرچەندە ئەم بابەتە زۆر زیاتر هەڵدەگرێت بۆ قسەکردن و زۆر شت هەیە باسم نەکرد پەراندم بۆ ئەوەی درێژ نەبێتەوە!. #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج

{"حەزی یاریکردن درووست ئەبێ کاتێ منداڵ چەپ و ڕاستی جیا دەکاتەوە!، حەزی جوانی و ئافرەتانیش لەتەمەنی بلوغ پەیدا دەبێت!، حەزی سو
{"حەزی یاریکردن درووست ئەبێ کاتێ منداڵ چەپ و ڕاستی جیا دەکاتەوە!، حەزی جوانی و ئافرەتانیش لەتەمەنی بلوغ پەیدا دەبێت!، حەزی سوڵتە و دەسەڵاتیش لە بیستەکانی تەمەن، حەزی علومیش پەیدا دەبێت لە نزیکی چلەکان کە ئەمەیان بەرزترینی ئامانجەکانە"} -ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە غەزالی- #حجة_الإسلام #توراس #غەزالی تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 Apr 2023, 02:53

فەرموون... داعشی ڤایرۆس چیە؟! چ مەنهەجێکی ڤایرۆسی ئەخوێنن؟! "بەڵگە" وێنە: کتێب چاوپکراوی ناو داعشە!، کە خەڵکی لەسەر پەروەردە
فەرموون... داعشی ڤایرۆس چیە؟! چ مەنهەجێکی ڤایرۆسی ئەخوێنن؟! "بەڵگە" وێنە: کتێب چاوپکراوی ناو داعشە!، کە خەڵکی لەسەر پەروەردە دەکەن و دەیخوێنن!. ناو کتێب: کتاب التوحید نوسەری کتێبە: #محمد_بن_عەبدالوهاب #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج https://t.me/Turase
07 Apr 2023, 00:12

عوسمان دەرێ: موسڵمانان هەڵە دەکەن و نابێت دژایەتی جولەکە بکەن لە فەڵەستین!.. ئائا دەبێت لێمان بکوژن و هیچیش نەکەین!😉 بەس ئاسایە بۆ محمد بن عەبدالوهاب لە شەرێکدا ٧ هەزار موسڵمان بکوژێ زۆر ئاسایە تێکەڵکردنی شرک و جاهیلیەت😂 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 Apr 2023, 23:56

لە نێوان تورکیا و ئێران بۆچی تورکیا؟! شتێکی روونە هەرێمی کوردستان لە ژێر دوو دەسەڵاتە، کە یەکێتی و پارتیە!. گومانێک لەوەدا نیە یەکێتی سەر بە ئێرانە و ئێرانیش سەر بە هێڵی چین و روسیایە!. پارتیش سەر بە تورکیایە تورکیاش لەسەر هێڵی ناتۆ و ئەمەریکا و ئوروپایە!. کەواتە ئێمەی کورد لە ژێر کاریگەری دوو وڵاتی زۆر بەهێزترین لە خۆمان لە رووی سیاسیەوە، تەنانەت خودی حیزبە گەورە و بچوکەکان لە ژێر کاریگەری یەکێک لەم دوو وڵاتەن!. "گومان لەوەدا نیە، ئێمەی کورد هیچ دەسەڵاتێک لە رووی سیاسی و تەنانەت هێزەوەش نیمانە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆی یان شەرکردن!. بۆیە کەسانی سیاسی ئاقڵ دەبێت بەرژەوەندی گشتی بپارێزن بۆ مانەوە لە دۆخێکدا بۆ نەگیشتن بە دۆخی خراپتر نەک بێئەقڵانە هەڵبژاردەیەک بکات خراپتر بێت لەو دۆخە خراپەی کە هەیە!." لێرەدا دەبێت ئێمە ئەوە بزانین، زۆرینەی کورد موسڵمانین و کوردستانی خاکی موسڵمانانە!، موسڵمانی سوننەش!، شتێکی روونیشە مێژووی سوننە و شیعە لە دژایەتی و سەرکەوتکردنی یەکتر!، ئێمە کورد ئەگەرچی خاوەن هێزێکی زۆر نەبوببین! یان لە ژێر هەژموونی وڵاتانی تردا بووبین!. بەڵام هێشتا ئیسلامەتی و کوردایەتیان پێوەدایارە و رۆژ بە رۆژیش ئیسلامەتی ئێمە زیاتر دەکات!، ئێمەی کورد دەبێت بیر لە پاراستنی عەقیدە و دین و خێزانمان بکەینەوە، بیر لەوە بکەینەوە چۆن عەقیدەی ئیسلامەتی و کۆمەڵگامان لەسەر فیتەرتی پاك و خێزانمان لە دۆخێکی سەلیمدا بژین!. دوور لە ئیلحاد و هاورەگەزبازەکان و نزیک لە ئیسلامی و پاراستنی دینمان!. جونکە دین بەر لە خۆمان و خاکمانە!. خوای گەورە دروستکەری خاکە!. "ئەوەی گرینگە بیزانین تورکیا زاڵمە و ئێرانیش زاڵمە و هەردووکی دیکتاتۆرن!، بەڵام گومان لەوەدا نیە بەرژەوەندی ئێمەی گەلی کوردی موسڵمانی سوننە، زۆر زیاترە لەگەڵ تورکیا!، جونکە تورکیا هەڵگری عەقیدەی ئیسلامی سوننەن! تەنانەت لە مێژووە تا ئێستا تورکیا زۆر دەگەرێتەوە بۆ ئیسلام و هەژموونی ئیسلامی سوننە بەهێزتر دەکات رۆژ بە رۆژ!، سەرەرای ئەمە دژی ئێران و چەپرەوەکان و هاورەگەزبازیە!، لەگەڵ دین و خوا و خێزاندایە و خزمەتی دین و نەتەوەی خۆی دەکات!." بۆیە من پێم وایە دۆخی کوردستانیش دەبێتە دوو پارچە، لە کۆنەوە تا ئێستا شەری نەتەوەی باطل بووە هەمیشە شەری عەقیدەی بووە!، بۆیە ئەم شەرەش ئیمەی سوننە دەبێت لە پاڵ تورکیا بین!، تورکیا بەهێزترین کارت و ئەهوەنترین کارتە بۆ دژایەتی ئێران و لێدان لە هەژموونی ئێران!. جونکە ئێران بە تەنها بە داگیرکردنی خاکمان ناوەستێت! بەڵکو هەڵدەستێت بە لێدان لە دین و کەرامەت و شوناسی کوردایەتی و هێنانی چەپرەوەکان وەک پەکەکەی تیرۆرست و هاورەگەزبازەکان و شیعەگەرای!. لەنێوان ئەم دوانە هەڵبژاردەی سێهەم نیە!، هەرگیزش هەڵبژاردەی سێهەم دروست نابێت!، تەنها ئەوکاتە دروست دەبێت لە ژێر دەستی یەکێک لەمانە بە نەفەسی سیاسی زۆر بەهێز سەربەخۆ بکرین، ئەوەش سیاسی بەهێز و ئاقڵی دەوێ لەگەڵ ماوەیەکی زۆر!. بۆیە پشتگیری منیش بۆ تورکیا و بەتایبەت حیزبی ئەردۆغان لەبەر ئەوەیە ئەردۆغان خاوەن حیزبێکی راسترەوە، سەرەراری هەموو خراپەکانی بۆ کورد بەڵام روونە لە هەدەپە و پەکەکە و ئێران و هەموو ئەو تیرۆرستانە زۆر باشترە!. دواجار کوردستان لەنێوان ئەم دوو بەرداشەدا دەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە، نەک بکەوێتە ژێر کاریگەری ئێران و چەپەکان و بەدئەخلاقەکان!. دەبێت ئێمە نەفەسی سیاسیمان هەبێت و سیاسیانە لە دۆخەکە بروانین!، نەک بکەوینە ژێر کاریگەری سۆز و رق و عاتیفەمان!، دەبێت ئەقڵانە سەیری دۆخی کوردستان و دۆخی سیاسی هەرێم بکرێت!. "هەموو ئەمانە تەنها خوێندەوەی سیاسی گەنجێکە هیچی تر نا!." #ئیدراک #سیاسەت لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 Apr 2023, 09:26

photo content
06 Apr 2023, 09:26

"انا لله وانا الیه راجعون" "ئەستێرەیەک لەئەستێرەکانی جیهانی اسلامی و یەک لە گەورە مەرجعی ئەهلی سونەت و جەماعەت لە کوردستانی خ
"انا لله وانا الیه راجعون" "ئەستێرەیەک لەئەستێرەکانی جیهانی اسلامی و یەک لە گەورە مەرجعی ئەهلی سونەت و جەماعەت لە کوردستانی خۆشەویست جەنابی مامۆستای گەورە و خۆشەویستمان مامۆستا طیب بحرکی بەرەو رەحمەتی خوای گەورە گەرایەوە ،خوای گەورە لێ خۆشبێت و بە فیردەوسی ئەعلا شادی بکات و لە گەڵ پێغەمبەران و پیاو چاکان و شەهیدان حەشری بکات یا خوا سێبووری دڵی هەموو لایێک بدات امین اجمعین"😢
06 Apr 2023, 04:49

قسەی حەق رەقە... بەراستی دەست خۆشی لەو بەرێزە دەکەم، حەقیقەتی وتووە!. بەرهەمی فکری سەلەفیەت لەلایان محمد بن عەبدالوهاب تەنها
قسەی حەق رەقە... بەراستی دەست خۆشی لەو بەرێزە دەکەم، حەقیقەتی وتووە!. بەرهەمی فکری سەلەفیەت لەلایان محمد بن عەبدالوهاب تەنها دوو کەسە! کەسێک یان مەدخەلی ڤایرۆس دروست دەکات یان داعـــ س ی خەواریجی تەکفیری پیسی و ڤایرۆساوی دروست دەکات!. #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 Apr 2023, 22:25

"ئارام عزەت" سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای جولەکەکان لە کوردستان، دەبێتە میوانی جەند موسڵمانێک لە سپەیسی تویتەر، چۆنیەتی موسڵمان بوونی و جەند پسیارێک لەسەر ژیان و دۆخی جولەکەکان..! لینیکی یوتوب: https://youtu.be/qBGLqvjeMXQ
05 Apr 2023, 18:23

"لوبنای کۆردۆبا" بیرکار و ڕێزمانناسێکی ڕۆشنبیری ئەندەلوسی بوو لە ١٠ی زایینی!. بوو بە سکرتێری خەلیفە ئەلحەکامی دووەم!. ئەو هێز
"لوبنای کۆردۆبا" بیرکار و ڕێزمانناسێکی ڕۆشنبیری ئەندەلوسی بوو لە ١٠ی زایینی!. بوو بە سکرتێری خەلیفە ئەلحەکامی دووەم!. ئەو هێزی بزوێنەر بوو لە پشت دروستکردنی کتێبخانەی بەناوبانگی مەدینە ئەزەهەرا کە زیاتر لە 500 هەزار کتێبی تێدابوو!. #توراس #وێنەیەک_لە_مێژوو لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
04 Apr 2023, 20:00

شەری بە دەستهێنانی مافەکانی کورد و گێرانەوەی خاکی داگیرکراوی کورد!، تەنها بە ئێمەی موسڵمانانی ئەهلی سوننە دەکرێت!. پاراستنی خێزان و کۆمەڵگای کوردستانی خاکی موسڵمانان، لە ژێر کاریگەری مۆدرێنە و چەپەکان و تەشەیوع، تەنها بە عەقیدەی ئێمەی سوننە دەکرێت، مافی حوكم و پەروەردەش هەر هی ئێمەیە!. #ئیدراک
04 Apr 2023, 17:06

ناسیۆنالیزم گەمژەترین شتە کە تۆ شەری بۆ بکەیت!، شەری ئێمەی موسڵمانان شەری عەقیدەیە!. هەبوونی عەقیدەیەکی بەهێز خاک و مافەکانمان بۆ دەگەرێنێتەوە!، لە نەبوونی عەقیدەیکی بەهێز شەرکردن گەمژەیە!. گومانیش لەوەدا نیە، عەقیدەی بەهێز و حەق تەنها عەقیدەی موسڵمانی ئەهلی سوننەیە!. #ئیدراک لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
04 Apr 2023, 13:50

مامۆستا کرێکاریش لای وەهابیەکان بوو بە جەهمی🤣 ... بەو خوایەی( لا مکان)ە...! #توراس #وەهابیزم لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
04 Apr 2023, 10:39