756
Repost from عَنْقّاْءُ
#هەڵوێستە
هەموو تاکێکی موسوڵمان با خۆی سەرقاڵ بکا بەوەی سودی دوا ڕۆژی تێدایە، بێنە پێش چاوی خۆت قەبر و قیامەت و میزان و دۆزەخ و بەهەشتت لەپێشە، کاری بۆ بکە، ڕۆژێك دێت تەنها نەفسی نەفسیتە و هیچ شتێك جگە ئەوەی بۆ خوات کردووە لەپێناو ڕەزامەندی ئەو و پاشان ڕزگار بوونت فریات ناکەوێت.
کەسێك خەونی بە یەکێك لەوانەوە بینی کەزۆر دەمە قاڵەی دەکرد لەگەڵ خەڵکاندا بۆ سەرخستنی عەقیدەکەی، دەڵێت: لێم پرسی چی سودێکی پێگەیاندی ئەو هەموو دیپەیت و مونازەرانەی کە کردت؟
ئەویش هەردوو دەستی نزیك کردەوە لە دەمی و فویەکی پیادا کرد و وتی"هباء منثورا" هیچ سودێکی پێنەگەیاندم، ئەوەی سودی پێگەیاندم دوو ڕکات نوێژ بوو لە شەودا کە بە پاکی بۆ پەروەردگارم ئەنجام دابوو(احیاء علوم الدین)
ئەم ئامۆژگاریەم لە ئیمامی غەزالی وەرگرت، تۆش وەریگرە.
04 Fev 2023, 14:13
