وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
737
Obunachilar
-224 soatlar
-27 kun
-230 kun
Postlar arxiv
738
ئیبن عوسەیمین دەڵێت: خوای گەورە بەزاتی خۆی لەگەڵماندایە و تەفسیری سەلەف بۆ ئەو ئایەتە تەقریبیە! وە وشەی زاتی خۆی بەکار ناهێنین چونکە خەڵک بە حلول تێدەگات!.
ئێستا کێ باوەڕی وایە خوا لە هەموو شوێنێکە؟ ئەشعەریەکان یاخود ئیبن عوسەیمین!
#وەهابیزم #خەواریج #موجەسیمە
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
یەکێک لەو رێگایانەی کە مۆدێرنە گرتیەبەر بۆ لێدان لە ئاگامەندی تاک لە کۆمەڵگا، برسی کردنی روحی تاک بوو!.
ئەوەش نەقسێک دروست دەکات لە مرۆڤ کەمیشە هەوڵدەدات تێر بێت و تێر نابێت! جونکە ئەو خواردنەی پێویستیەتی بەهۆی کاریگەری مۆدرێنەوە ون بووە یان لەناوچووە!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
نی پەیوەستە پێیانەوە، لەگەڵ ئەوەی شایەنی جیا بوونەوەن، هەر وەك چۆن شایەنی یەکگرتن بوون، ئەمەش بۆ پەروەردگار مەحاڵە.
6 ـ وەك زانیمان لاشە لە گەردیلە پێکهاتووە، هەر دانەیەکیش سەربەخۆیە لەوەی تەنیشتی، بەمەش هەر دانەیەك دەبێت وەسف بکرێت بەو وەسفەی هەموو لاشەکەی پێ دەکرێت، ئەمەش بۆ پەروەردگار مەحاڵە و بڕیاردانی چەندین خودایە نەك دانەیەك، چونکە هەر بەشێك لە بەشەکانی دەبێتە خودا و وەسفەکانی خودا وەردەگرێت.
هەر بۆیە ئەم بیر و باوەڕە خۆی جۆرێکە لە جۆرەکانی هاوەڵدانان بۆ پەروەردگار لە چەندین ڕووەوە.
شوبهە:
دەوترێت
ئێمە هیچ شتێك شکنابەین لە بووندا لەوەی کە دەیبینین و بیری لێدەکەینەوە لە دوو بار تێبپەڕێت؛
یەکەم: یان ئەوەتا لە ئەو شتە لەناو شتێکدا دەردەکەوێت.
دووهەم: یاخود دەبێت لێی جودابێت لە ئاڕاستەیەك لە ئاڕاستەکانیەوە.
ئەمەش ناکرێت ڕووبدات ئەگەر بێت و ئەو شتە لاشە نەبێت، بۆیە شتێك لاشە نەبێت نەبوو(عدم)ە، وەگەر ناوشی لێنەنێین لاشە ئەوا ناکرێت لە ئاڕاستەدا نەبێت و تێکەڵیش نەبێت.
پەروەردگاریش یان جیهانی لە خۆیدا دروستکردووە کە ئەمەش مەحاڵە و ڕوودانی ڕووداوە لە زاتیدا، یاخود لە دەرەوەی خۆی دروستی کردووە بە ئاڕاستەیەك، هەر بۆیە پەروەردگار لە ئاڕاستەدایە و ئەو ئاڕاستەیەش لا سەرووە.
وەڵام:
ـ ئەم بابەتە یان ئەوەتا بەدیهیە و پێویست بە لێکۆڵینەوە ناکات، هاوشێوەی(1+1=2)، یاخود پێویستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون هەیە. ئەگەر یەکەمیان بووایە ئەوا ژیرەکان دووبەرەکیان بۆ دروست نەدەبوو لەسەری، بۆیە دووهەمە و بەدیهی نیە و پێویستی بە لێکدانەوەی عەقڵی هەیە.
ـ مەرج نیە هەرچی لە واقعی بینراودا نەبوو لە ڕاستیدا بوونی نەبێت، ئەوەتا ئێمە بیر لە خودی عەقڵ دەکەینەوە و ناشزانین لەناومانە یان دەرەوە، بەهەمان شێوە ڕووح و خەون، ئێمە ناتوانین بیر لە پیاوێك بکەینەوە نە کوڕی پیاوێك بێت و نە باوکی کەسێك، لەکاتێکدا عیسا(علیه السلام) بەو جۆرەیە"وەك ئەوە وایە باوکێتیت بە وجود چواندبێت، کردبێتت بە پێوەر بۆ هەموو مەوجودەکان یان دەبێ لەباوكبن یان دەبێت باوكبن چونکە ئەوە واقعە". بۆیە مەرج نیە بەم دوو ئەگەرە ڕازیبین و ئەگەری دیکە بوونی نەبێت لە وجوددا.
ـ بیرکردنەوەی ئەوکەسە بۆ پەروەردگار بیرکردنەوەیە لە خودایەکی جسمانی ماددی کە پێویستی بە دەرەوە و ناوەوە هەیە، دەی پێش بوونی گەردوون بە کۆڕایی هەمووان نە لەدەرەوە بووە ونە لەناوەوە، تەنانەت نە ماددە و نە ئاڕاستەش بوونی هەبوو.
ـ ئاڕاستە خۆی شتێکی ئیعتیبارییە نەك حەقیقی، بۆیە دەبێت سەرات بوونی شتێك هەبێت تا ئاڕاستەی لەگەڵ شتێکی دیکەدا بۆ دیاری بکرێت، وە ئێمە دەزانین کە پەروەردگار ئەزەلیە، وە شتێك نەبووە تا بەئاڕاستەی ئەو شتە لەخۆیەوە دروستکراوەکان بێنێتە بوون، واتە دەبێ سنورێك هەبوبێت بۆشاییەکی پڕکردبێتەوە تا لەکۆتایی سنوری خۆیدا دروستکراوەکانی دروست کردبێت، ئەمەش هەمووی بەتاڵە وەك لە پێشودا سەلماندمان.
ـ درووستکراوەکان یان(دیارخەرن ـ العرض)کە تێکەڵی ماددەکانە، یاخود(بەشی بەش بەش نەبوو ـ الجوهر) کە ماددەکان پێکدەهێنێت، چی وادەکات کە شتێکی دیکە نەبێت جگە ئەمانە؟!
هیچ هۆکارێك واناکات کە لەبووندا شتێکی دی هەبێت نە یەکەمیان بێت و نە دووهەمیان، هەروەك چۆن ئەو دوانە هیچیان ئەوی دیکەیان نین و سەربەخۆن لە زاتی خۆیاندا.
ـ نەدۆزینەوەی جۆرێکی دیکە لە بوون مانای نەبوونی نیە، هەر وەك چۆن نەبوونی بەڵگە لەسەر شتێك مانای نەبوونی خودی شتەکە ناگەیەنێت، چونکە گەر وابێت بە کۆتایهاتنی جیهان کە بەڵگەیە بۆ بوونی پەروەردگار دەبێت پەروەردگاریش نەمێنێت کە خودی شتە بەڵگە لەسەر هاتووەکەیە، ئەمەش مەحاڵە.
ـ ڕاستتر وایە بوترێت: هەست بەهیچ مەوجودێك ناکەین جگە ئەوەی لە ئاڕاستەدایە ـ یاخود تێکەڵی شتێکی دیکەیە!.
بۆ وەڵامەکەی دەبێت بپرسین جارێ خۆی هەست بەچی هەستی پێکرا؟؟
چۆن زانرا کە تاکە کەرەستەیە بۆ زانین و درککردن بە هەموو جۆرێکی بوون؟!
بۆیە ناکرێت هەست بەتەنها بکرێتە پێوەر بۆ ئەم بابەتە.
ـ پاش هەموو ئەمانە، ئێمە ناتوانین درك بە زانستێك بکەین کە بەدەستهێنراو نەبێت لەجێگەیەکی دیکەوە، وە تاوەکوو شتێكی نەزانراو بەراورد نەکەین بە زانراوێك ناتوانین بیزانین، لەکاتێکدا پەروەردگار لە نەبوونەوە گەردوونی هێناوەتە بوون بەبێ ئەوەی زانستێکی لەسەر گەردوون بۆ درووست بووبێت یاخود بەراوردی کردبێت بە شتێکی دیکە لەپێش دروستبوونی گەردوندا هەبێت، ئەمەیان چۆن دەتوانیت هەستی پێبکەین؟!
بۆیە شوبهەی بوونی ئاڕاستە یاخود تێکەڵبوون بە دروستکراوەکان، شوبهەیەکی نا عەقڵانیە، وە بڕیاردانی بۆ پەروەردگار تەماشا کردنیەتی بە لاشەیەك هاشێوەی لاشەکانی دیکە، مەحاڵی ئەوەشمان لە پێشودا ڕوون کردەوە کە لاشەبێت!.
#عەقیدە#ئەهلی_سوننە#ماتوریدی#الفقه_الأكبر
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
خوایەک کە حەق بێت محاڵە جسم بێت وە بۆچی؟!
[ومعنی الشيء الثابت بلا جسم] مانای شت لاشەێتیی نیە، چونکە مەحاڵە پەروەردگار لاشە بێت چونکە:
1ـ ئەگەر پەروەردگار لاشە و ماددە بێت ئەوا ئەوەی بەسەردا دێت کە ماددەکان بەسەریاندا دێت لە گۆڕانکاری و پوکانەوە و نەمان، ئەمەش مەحاڵە چونکە ڕوداو لە پەروەردگاردا ڕونادات و ئەزەلی و ئەبەدیە و گۆڕانی بەسەردا نایات و توشی لەناوچونیش نابێت، بۆیە مەحاڵە.
2ـ لاشە و ماددە یان ئەوەتا پێکهاتووە لە گەردیلەکان و یەك بەستووە و پێکەونراوە و هەر یەکێکیان پێویستی بەوی دیکەیانە بۆ تەواوکردنی ئەوەی پێکیان هێناوە، یاخود لە یەك ناوك پێکهاتووە کە دابەش نابێت بۆ بچوکتر لە خۆی.
ـ لە دۆخی یەکەمیاندا؛ مەحاڵە چونکە هەموو پێکهاتوێك پێکهێنەرێکی دەوێت، لەکاتێکدا مەحاڵە پێکهێنەرێك هەبێت بۆ پەروەردگار.
وە ناشتوانرێت بوترێت خۆی خۆی پێکهێناوە چونکە مەحاڵە نەبوویەك بوون دروست بکات و بەو پێیە ڕەتکردنەوەی عەقڵ و بەڵگەی پێکهاتووی گەردوون ڕەتدەکرێتەوە کە چەسپاندنی دروستکارە بۆ دروستکراوەکان. هاوشێوەی ئەوەی بڵێین: گەردوون لە هیچەوە دروست بووە!.
ـ لە دۆخی دووهەمدا هیچ ژیرێك ئەما ناڵێت کە پەروەردگار ناوکێکی بچوك بێت و لەژێر میکرۆسکۆبدا دەربکەوێت، لەکاتێکدا خاوەنی گەردون و خودی گەردیلە و ناوکە بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە وسنورێك بۆ تواناکانی نیە!.
3ـ لاشە پێویستی بە پڕکردنەوەی بۆشاییە، چونکە یەکێك لە سیفەتەکانی ماددە ئەوەیە بۆشایی پڕدەکاتەوە و درێژی و پانی و بەرزی هەیە، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار لەبەر چەند هۆیە؛
ـ ئەگەر هاتبا و بۆشایی پڕ کردبایەتەوە ئەوا یەکسان دەبوو لەگەڵ هەموو ماددەکاندا لەڕوی چیێتیەوە، چونکە هەردوولایان پێویستیان بەو بۆشاییەیە لە بوونیاندا، گەر بۆشایی پڕنەکەنەوە ئەوا بوونیان نیە، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار پێویستی بە شتێك بێت جگە خۆی لەکاتێکدا خودی ئەو شتە بێ نیازبێت لە ئەو!، چونکە لێرەدا بۆشایی بۆ بوونی خۆی پێوستی بە بونی ئەو نیە.
ـ وەگەر بوترێت ئەو بۆشاییە پەروەردگار خۆی بەدیهێناوە بۆ خۆی، مەحاڵە چونکە لە پێشودا بەهەمان شێوە هەر ماددە و لاشە بووە و پێویست بووە بۆ دەرکەوتنی ئەو بۆشاییە هەبێت، ئەمەش سەرئەکێشێت بۆ خولانەوەی نالۆژیك و دروستبوونی ناکۆتا لە ڕوداو کە مەحاڵە.
ـ وەئەگەر بوترێت بۆشایی ئەزەلیە و لەوەڵ بوونی پەروەردگاردا هەبووە، ئەوا هاوبەشدانانە سەرەتا، چونکە باوەڕ بوونە بە ئەزەلیەتی چەندان شت، پاشان ئەو بۆشاییە لە توانای پەروەردگاردا نیە لەناوی ببات لەکاتێکدا جگە خۆیەتی و وخودی زاتەکە نییە، هەر وەك چۆن لەسەرەتاوە نەیتوانیوە بیهێنێتە بوون، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار.
ـ وەگەر بووترێت: بۆشاییەکە سیفەتی پەروەردگارە.
دەوترێ: مەحاڵە و کۆبوونەوەی دژیەکەکان ڕوودەدات... چونکە ماددەیەك نیە کە خۆی بۆشایبێت و لە بۆشایدابێت.
هاوشێوەی ئەوەیە بووترێت ئێمە خۆمان بۆشاین و هەر خۆشمان مادەی پڕکەرەوەی بۆشاییەکەین، ئەمەش بە عەقڵی هیچ ژیرێکدا تێپەڕ نابێت.
ـ هەروەها لە پڕکردنەوەی بۆشایدا پەروەردگار و دروستکراوەکان هەموویان یەکسان دەبن، وە لێرەدا هەموو بوونەوەرێك یان ماددەیەك دەتوانرێت بانگەشەی ئەزەلێتی بۆ بکرێت، ئەوەش مەحاڵە.
ـ وەگەر پێش دروستکردنی دروستکراوەکان لە بۆشایدا نەبووە، کەواتە پێشتر ماددە نەبووە و پاش دروستکردنی دروستکراوەکان بۆتە ماددە، ئەمەش مەحاڵە چونکە گۆڕانی زات بە کاریگەریەکی دەرەکی دەبێت، چونکە قودرەتی پەروەردگار ئاڕاستەی مەحاڵ و بوونی واجبی نابن، ئەمە وەك ئەوە وایە بڵێین پەروەردگار دەتوانێت خۆی بکوژێت!، لەکاتێکدا شتی وا مەحاڵە و لەڕیزی مومکینەکاندا نیە.
بەهەمان شێوە بەمە خۆی لە خۆیدا ئەمە گۆڕانکاریە لە زاتدا ڕوویداوە و هەر زاتێکیش گۆڕانکاری تێدا ڕوبدات ئەوا پێیناوترێ ئەزەلی و ئەبەدی، چونکە گۆڕانکاری بەڵگەی لەناوچون و پوکانەوەی شتەکانە.
ـ هەروەها گەر زاتی پەروەردگار بۆشایی پڕ بکاتەوە ئەوا پێویستە سنوردار بێت، وە هەموو سنوردارێکیش مومکینە نەك واجب، هەموو مومکینێکیش ڕێژەی بوون و نەبوونی یەکسانە، هەر شتێکیش بەم جۆرە بێت ئەوا دروستکراوە و نابێتە زاتی واجیبی وجود، بۆیە مەحاڵە پەروەردگار وابێت، کەواتە مەحاڵە بۆشایی پڕکردبێتەوە.
4 ـ لاشە یان دەبێت وەستاوبێت یاخود جوڵاو، وە شتێکی زانراوە کە جوڵە دەستپێکی هەیە ولەزاتیشدا ڕوودەدات وەستانیش کۆتای پێهێنەریەتی، بەم جۆرە لە زاتی پەروەردگار دەستپێکێك ڕوودەدات و کۆتایشی پێدێت، ئەمەش پێچوانەی ئەزەلیەت و ئەبەدیەتە کە سەرەتا و کۆتایی لە زاتی خۆیدا قبوڵ ناکات، بۆیە مەحاڵە زاتی پەروەردگار جوڵە و وەستانی تێبکەوێت، ئەمەش وادەکات مەحاڵە لاشە بێت.
5ـ لاشەکان لە گەردیلە پێکهاتون و هەر گەردیلەیەك بەتەنها خۆی بەشێکی سەربەخۆیە و خودی لەشەکە نیە، بەڵکو جودایە و لەگەڵ هاوشێوەیەکانی یەکی گرتووە و لاشەکەی پێکهێناوە، بۆیە لاشەکە بەگشتی بۆ بوونی پێویستی بە تاك بەتاکیان هەیە، واتە بوو
738
تەواوی سیمینارەکەی بیرمەندی ئیسلامی سوننەی کوردی مامۆستا سەرباز....... https://youtu.be/o_7mIEro5Eo
738
"لە رووی ئەقڵەوە ئایە دەکرێت واجب الوجود بێ ئیرادە بێت؟!"
کاتێ (الارادة ـ ویست) بونی نامێنێ ئەوا هەرسێ پەیوەستییەکانی ویست (متعلقات الارادة) نامێنن کە ئەوانیش (صلوحي قەدیم) واتە ئەوەی لە ئەزەلەوە ئەکرێ ویستی ئەو زاتە دیاری بکا کە بریتین لە هەندێ لە مومکینەکان .. هەروەها (تنجیزي قدیم) واتە ئەوەی لە ئەزەلەوە تەعەلوقی پێوە ئەکا و ئەیهێنێتەو بوون وە (تەنجیزي حادث) ئەوەی لە ساتێکی دیاری کراو ئاڕاستە دەبێت پێی و ئەیهێنێتە بوون .. هەرسێ پەیوەستییەکە نامێنن .. کە ئەم پەیوەستیانە دوبارە قودرەت پێوەی پەیوەست ئەبێ بە سێ جۆر پەیوەست بوون (صلوحي قەدیم) و(تنجیزي قدیم) و (تنجیزي حادث) واتە بە تەریبی لەگەڵ قودرەتتدا دەڕوات..
جۆرەکانی دیاری کردنیش شەش جۆرن:
1-وجود هێنانە بوون
2- کاتی دیاری کراو
3- شوێنی دیاری کراو
4- ڕێژەی دیاری کراو
5- ئاڕاستەی دیاری کراو
6-سیفەتی دیاری کراو
لەگەڵ بەرامبەرەکانی کە شەشی ترن.
کاتێ ئەم پەیوست بوونانەی ویست(الارادة) و قودرەت بونیان نامێنێ لەبەر نەبونی خودی ویست و واجب بونی ڕووداو(احداث)ی مومکینەکان، ئەوا شتێك پەیدا دەبێت پێی دەوترێت (العلة التامة ـ هۆکاری تەواو) واتە ئەم سیفەتە پێویستە بە زاتی خۆی و بەتەنها هۆکاربێت و هۆکار لەسەر دەرکەوتووش وە جێپەنجەی دەردەکەوێت.
لەهەمان کاتدا لێرەدا نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی لە ئەنجامی نەبونی پەیوەستییەکان.
واتە توشی ناکۆتایی لەڕووداو (تسلسل الحوادث) دەبین و ئەمیش مەحاڵە لەڕوی عەقڵەوە کە جیهانی بەدیهێناراو خۆی ئەزەلی بێت و سەرەتای نەبێ.
دووەم :- کاتێ مومکنێك جەوهەری یاخود دیارخەری(جوهري ـ عرضي) بە ئەگەر سەپی بەسەریدا ئەوکات مان و نەمان و پەیوەست بوون و جۆرەکانیان کە باسمان کرد (شەش جۆرەکە) بەسەر هەموو زاتە مومکینەکانا ئەسەپێ لەیەک ساتدا کە ساتەکە سەرەتای نییە!
واتە دروستکردنی هەموو مومکینەکان وەك یەك یەکسان دەبن و لەیەك سات دەبوو بێنە دی کەئەو ساتە سەرەتای نییە، ئەمیش کۆکردنەوەی دژیەکەکانە (جمع النقیضین) و مەحاڵەی عەقڵیە.
بۆیە بۆمان دەرەکەوێ کە مەحاڵە (واجب الوجود) ویست(الارادة)ی نەبێ.
#ماتوریدی#ئەهلی_سوننە#عەقیدە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
شەرم و ترسی ناوێ لە گۆرانکاریە عەقیدەیەکان کە بەسەر ئێمەدا دێت!.
ئەوەی شەرم و ترسی دەوێ!، نەبوونی هیچ گۆرانکاریەکە و وەستانە لە خاڵێکدا، کە زۆر جار هەوای نەفس رێگە نادات گۆرانکاریەکە بکرێت!.
بۆیە مرۆڤ دەبێت شانازی بەو قۆناغە فکریانەوە بکات کە پێیدا تێپەریووە یان پێیدا ئەروات!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
والإيمان هو الإقرار والتصديق وإيمان أهل السماء والأرض لا يزيد ولا ينقص من جهة المؤمن بها ويزيد وينقص من جهة اليقين والتصديق والمؤمنون مستوون في الإيمان والتوحيد متفاضلون في الأعما...!
--فقه الاکبر--
لاپەڕە 55
738
العلامة سعيد فودة يبين عقيدة ابن تيمية في في آية (الرحمن على العرش استوى )...!
#عەقیدە #توراس #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
"گەنج و توراس"
خوای گەورە بیرمەد و مامۆستای ئەوها لەناو ئێمەی کورد زیاد بکات!.
خوای گەورە "مامۆستا سەرباز" سەربەرزی دونیا و قیامەت بکات..!
738
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
یەکەم جار لە مێژوودا ناوی ئەشعەری هاتبێت لەلای ئەحناف لە نزیکەی ساڵانی370بەرەوسەرەوە بووە، وە یەکەم حەنەفی ماتوریدیش باسی کردبن ئیمام(ابو لیث السمرندی)یە لە کتێبی(شرح فقه الاکبر)دا ناوی هێناون، تەنها ناوهێنان و باسکردنی هەندێك ڕاجیایی لەگەڵیاندا.
738
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
کاکە بەڕێزەکان و دادە ئازیزەکانم، ئێوە بیگەیەننەوە پێی لەلایەن ئێمەوە، بە تەحەدداوە ئەگەر لە "کتاب التوحید"ی ئیمامی هودا ئەبو مەنسوری ماتوریدیدا ناو یان وشەی ئەشعەری و ئەشعەریەت هاتبێت، لە پێشەکیەوە بۆ کۆتایی.
خاڵێکیتر هەڵەی مێژووییە:
پێویستە هەموان بزانن کە ئەبو مەنسوری ماتوریدی بەپێی دروستترین ڕیوایەت 22ساڵ پێش ئەبو حەسەنی ئەشعەری لەدایك بووە، لەساڵی238ك، چونکە یەکەم شێخی ئیمام لەساڵی248ك کۆچی دووایی کردووە، بەم پێیەش ئەبێت تەمەنی 10ساڵان و بەرەوسەربێت تا بتوانێت دەرس بخوێنێت.
وە ئەبو حەسەن لە سیەکانی تەمەنیدا وازی لە ئیعتیزال هێناوە و هەتا وەفاتیشی فەرموو لە ساڵی 324ك شتێك نەبوو بەناوی ئەشعەری، بەڵکو دوای وەفاتی بە نزیکەی50ساڵ ئەم ناوە بڵاوبۆوە بە جیهانی ئیسلامیدا، واتە دوای وەفاتی ئیمامی ماتوریدی بە نزیکەی39 ساڵ، چونکە ماتوریدی لە333ك کۆچی دووایی دەکات.
بەکورتی ئیمامی ماتوریدی ئەسڵەن نەیزانیوە کەسێك هەیە بەناوی ئیمامی ئەشعەری، وە مەزهەبێکیش نەبووە لەسەردەمی ئەودا بەناوی مەزهەبی ئەشعەری یان ماتوریدی.
لەکۆتایدا دەڵێم لەعنەتی خوا لەدرۆزن، هیوادارم ئەویش دووبارەی بکاتەوە
738
بەرزترین مقامی علمی گەیشتنە بە زاتی "واجب الوجود" بەبێ ئەوەی جیتر مەخلوق ببێتە ئیشارەتێک بۆ زاتی "واجب الوجود"!.
لەو مقامە بەرزەوە ئیدی زاتی خوا دەلیلە بۆ هەموو شتێک بە موتڵەقی!..
#توراس#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
"ئەگەری جەنگ لەنێوان ئێران و میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان"
دەربارەی کێشەکانی ئێران و #میرنشینی_ئیسلامی_ئەفغانستان و رووتکردنەوە و خوێندنەوەی سیاسی!...
تاڵیبانی سوننەی حەنەفی ماتوریدی، خاوەن عەقیدەیکی بەهێز و تۆکمە!، ئێرانی ناتوانێت دژی تاڵیبان بێتەوە!..
#توراس #ئومەت #سیاسەت
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
ماشاء اللە... ماشاء اللە.. ماشاء اللە ....
سەیری ئەم مامۆستا عەقیدە پاک و پر لە علمانە...! خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتیان بکات!، کە هەوڵ بۆ گەرانەوەی توراسی ئومەت و زیندووکردنەوەی ئەهلی سەلەف ئەدەن!.
بەراستی خۆزگە دەخوازم بمتوانیایە لە سوجێکی ئەم مەجلیسە بومایەو خزمەتێکم بەو مامۆستا بەرێزانە کردبا...! خوای گەورە دوژمنانی ئەهلی سوننە و ساداتی ئومەت روو رەش بکات!...
بەراستی ئەوپەری دڵ خۆشم ئەم مامۆستا پر لە مەعریفانە ئەبینم لە کوردستان، کە خەریکی پاراستنی ئەهلی سوننەن لەدەست وەهابیزم و مەدخەلی و دوژمنانی ئەهلی سوننە..!
#توراس
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هەڵۆ طعن لە ئیمامی سیوطی دەدات کە باسی جیماعی کردووە و جەواشەکاری دەکات کە گوایە خورافیاتی تێدایە...!
مامۆستا محمد رازی خوای گەورە پاداشتی بداتەوە و سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات رەدێکی دەداتەوە، بە هەمان ڤیدۆی خۆی! کە خۆشی باسی خورافیاتی کردووە!..
#موجەسیمە #مامۆستا_محمد_رازی #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
مام وسمان درێ: تەفویز تعطیلە، واتە ئەگەر بلێت بەس خوای گەورە ماناکە ئەزانێت کەواتە تعطیلت کردووە!.
ئەوەش گەورەترین چەواشەکاریە!، جونکە ئەگەر تەفویز لەمانایە تعطیل بێت!، بەهەمان پێوەر ئەو تەفویزەی ئەوان بۆ کەیفیەت کە کەیفیەتی نازانن!، ئەوەش تعطیلە!.. کەواتە ئەوانیش تعطیلیان کردووە!!.
ئێمە ئەڵێین مانای نازانین! نەک ئێمە بڵێن مانای نیە!، هەر کەسێک بڵیت مانای نیە کافرە!، ئەما ئێمە ئەڵین ماناکەی نازانین و تەنها خوای گەورە ئەزانێت ماناکەی!. ئەگەر بلێین مانای نیە ئەوجا تعطیلە..!
#وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
ئەگەر "لۆژیک (مەنتق)" یان "علمی کەلام" نەبێت!، هیچ شتێک بوونی نیە بتوانێت بوونی اللە و راستی ئیسلام بسەلمێنێت!.
#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
