وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
739
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+17 kun
-330 kun
Postlar arxiv
738
ئاخر حەلاج و نمونەکانی ... وەسفیان بۆ نەکرا
بۆیە بەردیان تێگیرا😢
هاواریان دەکرد یا ئەسرار یا ئەسرار یا هووو
738
جا حەزرەتی شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" باسی پیر بوون دەکات بە شێوازێک زۆر ناوازە و پێناسەی دەکات کە لای ئەو پیربوون هێمای گەشتێکە بە قۆناغەکاندا کە مەبەست لێی نزیککردنەوەی مرۆڤە لە بەدیهێنانی بنەما ڕۆحیەکان!، وە هەروەها باسی ئەوە دەکات پیر بوون جولەیەکە کەمرۆڤ ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە کە ئەوشتانەی بۆی کەشف نەبووە کەشف بێت مەبەستی خودایە!!.. گەر ساددەی بکەینەوە هۆشیاری ڕوحی زیاتر بە میتافیزک ئەوە نیشان و پیربوونەکەیە!!..
#ئیدراک
738
کێشەم لەوەدایە هەرچەندە ئەکەم ئەوەی لەناوەوەمدایە بە وشە دەری ببرم! کەچی توشی جۆرێک لە نەقس دەبێت نوسیەنەکە!. وشەکان بەم شێوەیە ریز دەکەم و فرێ دەدەمە دەرەوە کە قەتیس کراون ئەمرۆکە لە ناوەوەمدا!...
لە حەقیقەتدا ڕوحی مرۆڤ هەرگیز پیر نابێت!، هۆکاری سەرەکی هەست کردن بە پیریەتی و گەورە بوون لەناوەوە مرۆڤی ئێستاکە(مۆدێرنە) دابرانە لەو پەیوەندیانە کە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەریدا هەیە لە تەمەنێکی دیاریکراودا..! بە جۆرێک ئەگەر سادەی بکەمەوە هەست کردن بەو پیریەتیە لە پیاوێکدا روودەدات کاتێک درک بەوە دەکات کچێک ١٧ ساڵ و ١٨ ساڵ چیتر هی ئەو نیە سەیری بکات! ... ئەمە هەستی گەورە بوونەکە بەو ڕوحە دەبەخشێت کە بە تەواوەتی خیلافی واقیع و حەقیقەتە... چوون حەقیقەت وایە پیاوەکە خاوەن ڕوحێکی کامڵە لەو واقیعی کە تێیدا دەگوزەرێت!!..
بە تەنیا ئەوە گرینگ نیە! کە باسم کرد!! چوون ئەزانم کێشەی زۆر و پسیاری زۆر هەڵدەگرێت ئەو بابەتە کە خۆم جاری بۆم چارەسەر ناکرێت🥲!
بەس ئەوەی زۆر بەلامەوە گرینگە گەیشتنە بە خاڵێک ئەویش ئەوەیە کە چۆن هۆکاری ئەم هەستە کە وەک سەراب فێڵت لێ دەکات و لە ناوەوەی ئەم پیاوە دروست دەبێت؟ هۆکارەکە ئەم چیژ و شەهوەتەیە بە رووی ئەم کچە کە هەیەتی!، بەڵام ئەگەر پیاوەکە گەر لەناوەوەیدا بە تەواوەتی ئەم شتەی سریبێتەوە یان زاڵ ببێت یان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەم شەهوەت و غەریزەیە لە ناوەوەیدا بوونی نەبیت!! ئایە هەست بەو پیریەتی و گەورە بوونە دەکات؟؟!
لەڕاستیدا من ئێستاکە لەسەر ئەم قسەیەم کە هەستی پێناکات و لە ڕاستیدا ئەوانی تر و رەنگە کچەکانیش بە پیر بزانێت! چونکە ئەو ڕوحی پەیوەست کردووە بە حەقیقەتێک و بوونێکی رەهاوە و بە تەواوەتی لە دونیا شەهوەت و غەریزە و ماددە هاتۆتە دەرەوە!!.. دەی کەواتە ئەسڵەن پیر بوون و گەورە بوون هەرگیز لەم باسانەدا بوونی نیە بۆ پیاو و هەمووی سەرابێک زیاتر نیە!!.
جا لێرەوە دیقەتی توراسی ئەم ئیسلامی و هەم غەیری ئیسلام.. بلێن سەیری تەواوی مێژوو بکەین هی مرۆڤ کەچەند شتێکی ئاسایی بوو پەیوەندی خۆشەویستی یان زەواجی نێوان دوو تەمەنی زۆر جیاواز!! بە رادەیەک زیاتر لە ٤٠ و ٥٠ ساڵ لە جیاوازی تەمەندا! هیچ شێوازێکی نامۆشی وەرنەگرتووە لەناو کۆمەڵگادا یان بە مانایەک لەناو ئەو بازنەی کە پێیان وابووە میتافیزک ئاراستەی تەواوی ئەوان دەکات و کاریگەری دین و هەم ئەم حەقیقەتی مرۆڤ کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا پێی دەگات بە تەواوەتی زاڵ بووە بەسەریاندا!...
مەسەلەی هێز و جەستە و ئەوانە شتانێکی تەواو رێژەین و هەرگیز نابنە پێوەرێک!!..
جا قسەکان نەقس و شتیان زۆر تێیدایە، چونکە هەست دەکەم ئەو تەسەوەر و مەفهومە لە ناوەوەمدا بە تەواوەتی نازانم و یان با بلێم خراپم لە چۆنیەتی دەربرین...
ئەرێوللە ئەوها بوو 🥲
#ئیدراک
https://t.me/Turase
738
کێشەم لەوەدایە هەرچەندە ئەکەم ئەوەی لەناوەوەمدایە بە وشە دەری ببرم! کەچی توشی جۆرێک لە نەقس دەبێت نوسیەنەکە!.
وشەکان بەم شێوەیە ریز دەکەم و فرێ دەدەمە دەرەوە کە قەتیس کراون ئەمرۆکە لە ناوەوەمدا!...
لە حەقیقەتدا ڕوحی مرۆڤ هەرگیز پیر نابێت!، هۆکاری سەرەکی هەست کردن بە پیریەتی و گەورە بوون لەناوەوە مرۆڤی ئێستاکە(مۆدێرنە) دابرانە لەو پەیوەندیانە کە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەریدا هەیە لە تەمەنێکی دیاریکراودا..! بە جۆرێک ئەگەر سادەی بکەمەوە هەست کردن بەو پیریەتیە لە پیاوێکدا روودەدات کاتێک درک بەوە دەکات کچێک ١٧ ساڵ و ١٨ ساڵ چیتر هی ئەو نیە سەیری بکات! ... ئەمە هەستی گەورە بوونەکە بەو ڕوحە دەبەخشێت کە بە تەواوەتی خیلافی واقیع و حەقیقەتە... چوون حەقیقەت وایە پیاوەکە خاوەن ڕوحێکی کامڵە لەو واقیعی کە تێیدا دەگوزەرێت!!..
بە تەنیا ئەوە گرینگ نیە! کە باسم کرد!! چوون ئەزانم کێشەی زۆر و پسیاری زۆر هەڵدەگرێت ئەو بابەتە کە خۆم جاری بۆم چارەسەر ناکرێت🥲!
بەس ئەوەی زۆر بەلامەوە گرینگە گەیشتنە بە خاڵێک ئەویش ئەوەیە کە چۆن هۆکاری ئەم هەستە کە وەک سەراب فێڵت لێ دەکات و لە ناوەوەی ئەم پیاوە دروست دەبێت؟ هۆکارەکە ئەم چیژ و شەهوەتەیە بە رووی ئەم کچە کە هەیەتی!، بەڵام ئەگەر پیاوەکە گەر لەناوەوەیدا بە تەواوەتی ئەم شتەی سریبێتەوە یان زاڵ ببێت یان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەم شەهوەت و غەریزەیە لە ناوەوەیدا بوونی نەبیت!! ئایە هەست بەو پیریەتی و گەورە بوونە دەکات؟؟!
لەڕاستیدا من ئێستاکە لەسەر ئەم قسەیەم کە هەستی پێناکات و لە ڕاستیدا ئەوانی تر و رەنگە کچەکانیش بە پیر بزانێت! چونکە ئەو ڕوحی پەیوەست کردووە بە حەقیقەتێک و بوونێکی رەهاوە و بە تەواوەتی لە دونیا شەهوەت و غەریزە و ماددە هاتۆتە دەرەوە!!..
جا لێرەوە دیقەتی توراسی ئەم ئیسلامی و هەم غەیری ئیسلام.. بلێن سەیری تەواوی مێژوو بکەین هی مرۆڤ کەچەند شتێکی ئاسایی بوو پەیوەندی خۆشەویستی یان زەواجی نێوان دوو تەمەنی زۆر جیاواز!! بە رادەیەک زیاتر لە ٤٠ و ٥٠ ساڵ لە جیاوازی تەمەندا! هیچ شێوازێکی نامۆشی وەرنەگرتووە لەناو کۆمەڵگادا یان بە مانایەک لەناو ئەو بازنەی کە پێیان وابووە میتافیزک ئاراستەی تەواوی ئەوان دەکات و کاریگەری دین و هەم ئەم حەقیقەتی مرۆڤ کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا پێی دەگات بە تەواوەتی زاڵ بووە بەسەریاندا!...
مەسەلەی هێز و جەستە و ئەوانە شتانێکی تەواو رێژەین و هەرگیز نابنە پێوەرێک!!..
جا قسەکان نەقس و شتیان زۆر تێیدایە، چونکە هەست دەکەم ئەو تەسەوەر و مەفهومە لە ناوەوەمدا بە تەواوەتی نازانم و یان با بلێم خراپم لە چۆنیەتی دەربرین...
ئەرێوللە ئەوها بوو 🥲
#ئیدراک
https://t.me/Turase
738
خۆشەویستی دەبێت ڕوح بەرز بکاتەوە یان لانی کەم ڕوح قیمەتی خۆی وەربگرێت کاتێک کە دەرهاویشتەی ئەم خۆشەویستە دەردەچێت بۆ کەسێک!. بەڵام کاتێک خۆشەویستی کەسێک بووە هۆکاری ئەوەی ڕوح وەک خۆی بمێنێتەوە و بەڵکو قیمەتی کەم بکات بە هۆکاری دەرچوونی زۆری دەرهاویشتەکانی!، دەبێت ئەو خۆشەویستیە فەرامۆش بکرێ وەک پەرۆیەکی ژەهراوی لەناوەوەی خۆدا یان پێوێستە رایبماڵی بە گێسک و ئاسەواری تەواوی ئەو خۆشەویستیە لەناوەوەدا دەربهێنی!..
چونکە نەدانی بەهای پێویست بەو ڕوح کە دەیەوێت نەقسێک پر بکاتەوە بەو خۆشەویستیە!، خودی ئەم کەم بوونی بەهایە نەقسێکی تر دروست دەکات کە ڕوخێنەر دەبێت لە جەوهەریدا و ئازارەکەش بە هێواشی کڵپە ئەدات!..
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
ئەوان بە ئاشکرا ئەڵێن کە ئێمە ناتوانین لەگەڵ تۆدا بین چوون هەست بە نەقس و بچوکی خۆمان دەکەین لە بەرامبەرتدا!!
لە هەمانکاتدا بۆ جارێکیش کەسێک لە نمونەکانی ئەوان هەوڵیان نەدا بەرز ببنەوە گەر بیانوەکە بەراست وەربگرین!
تێناگەم!، ئەمە چ جیهانێکی نوێیە کە تێیداین و زۆربەیان شەرم لە بەرز بوونەوە دەکەن و ترسیان لە پرکردنەوەی نەقسی خۆیان هەیە!!، هێندە قوڵ تیا کەوتوم ئەسڵەن بۆم هەزم ناکرێت مرۆڤەکان بەو رادەیە نزم ببنەوە کە توانایی ئەوەی نەبیت خۆشی هەڵبواسێت لە لەخۆی بەرزتر!!
ئەمەش ئەو لێکەوتەیە دەهێنێتە کایەوە کە هیچ بازنەیەک لەنێوانمان دروست نابێت و ئەوان دەکەونە سەر خەتێکی کۆمەڵەیەکی نزم و منیش وەک فەردێک ئەمێنمەوە بەبێ هەبوونی ڕوحی حەرەکی!!..
#ئیدراک
738
مرۆڤ لەم سەردەمەدا مۆدێرنەدا هێندە خەریکی کۆنترۆڵی کردنی کاتە!، بە هیچ شێوازێک خەریکی بەرهەم هێنان و خودی خۆی نیە!!.. هیچ هۆکارێکیش هێندەی بەهێز نیە بە هێندە ئەو کاتە کە فشاری دەروونی دروست بکات لەسەر دەروونی ئەو تاکە و بە تەواوەتی نائارامی بکات و توشی خەمۆکی و کێشەی دەروونی زۆری بکات!. خودی رێخستنی کاتەکان لەم جیهانە مۆدێرنەدا ئامانجی دروست کردنی ئارامی و بەرهەمی تاکە! بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەیە! رێخستن و بەرنامەکی کات و خشتەکان فشار و کێشەی دەروونی تەواو دەهێنن!. فکر و بینینی مرۆڤ هێواش هێواش تەسک دەکەن و هێز و توانایی مرۆڤ کەم دەکەنەوە، سنووردار دەبێت لە بازنەیەکی دیاریکراودا!!..
#ئیدراک
https://t.me/Turase
738
هەرگیز بیرتان لەوە کردۆتەوە کە کاژمێر دەست و موبایل و ماڵەکان سترێس و بەژارەی زۆر دروست دەکات؟! مرۆڤانێک لە کۆن ئەزانن چۆن ئەژیا؟! هەرگیز تێبینی ئەوەتان نەکردووە کە مرۆڤ هێواش هێواش لە بەرهەم هێنان دەکەوێت و هیچ بەرهەمێکی نیە وەک تاک؟!
ئەزانن مرۆڤ لە کۆندا هەمووی خاوەن بەرهەم بوو؟! لانی کەم تا تەمەنێکی باش لە کارکردن بەردەوام بوو، هەست و نیشانەی پیریەتی لەسەر دەرنەدەکەوت!! بەڵکو مرۆڤەکان تا تەمەنێک زۆر بە قوەتی گەنجێک ٢٨ ساڵ ٢٥ ساڵ ئەمانەوە!!.
خەریکی خوێندەوەی بابەتێک بووم!، زۆر نازدار و جوان بوو، بە رادەیەک کە ئیتر کەوتمە ژێر کاریگەری!، باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن سەعاتی دەست و موبایل و کاتی چاوپیکەوتن و کاتی دەوام و کاتی مەکتەب و هەموو ئەو سەعاتە دیاری کراوانە چۆن فشاری دەروونی دروست دەکەن و مرۆڤ لە فکر تەسک دەکەنەوە و توشی زوو پیر بوونی دەکەن!!..
دیقەت توراسی مرۆڤایەتی بکەن بەر لەوەی ئەو شتانە هەبێت!! پیاو و ژن هەردووکیان لەگەڵ دەرکەوتوونی سپیدەی بەیانی تا خۆر ئاوا دەبوو لە دەرەوە و ئیشدا بوون، خەریکی خوێندن و خواردن و جولە بوو!!.. بەڵام ئێستاکە هەموو شتێک بۆمان دیاری کراوە!!
ئەزانن ئێمە ئێستا چۆن ئەژین؟! بێهێنە بەرچاوی خۆت لەناو بازنەیەکی تەسکدایت و هەمیشە بەدەوری خۆتدا ئەخولیتەوە!!
بەگشتی ژیانی ئوروپا و کوردستان ئاوایە! مرۆڤ سەعات ٧ هەڵدەسێت خێرا خۆ دەگۆرێ و نان دەخوا تا زوو بگات بە دوام تا ٤ و ئەوانە!! لەناو ئیش و دەوام دوو هەزار جار سەیری سەعات دەکات تا زوو تەواو بێت و برواتەوە!!
بۆ خەوتنیش بیر لەوە دەکاتەوە خێرا نەبێتە سەعات ١٢ !! یانی وەک رۆبۆتێکی بۆ ڕوح!!! بە بەرنامەیەکی دیاریکراو ئەجولێتەوە و تەواو!!..
بە تایبەتی ئەوانەی لە ئوروپان باش ئەزانن مرۆڤ لایەکی تەمەنی بەس بە هۆی چاوەڕوانی کاتی چاوپیکەوتنی ئیش و دکتۆر و ئەوانە تەواو دەبێ!! مرۆڤەکان هێندە توشی سترێس بوونە بە دەم ژماردنی رۆژەکان و سەعات و مانگەکان و سالەکان کە تەسەور ناکەن چ کاریگەریەکی زۆری هەیە!!.
ئاخر بەس بیر لەوە بکەوە مرۆڤ لە دوای تەمەنی نزیکی ٣٠!! هەست دەکات گەورە بووە و خێرا و پەلەیەتی بگات بە شتێک!! ئایە لە راستیدا وایە؟ پیر بووە؟ یان درەنگە؟؟ ئەسڵەن خودی ئەم بیرکردنەوە چ سترێسکێک دروست دەکات؟؟؟
ئەی ئەوانەی بچوکن؟ کە بیر دەکەنەوە کاتیان لە پێشەوە و گەنجن؟ چ فەزاحەتێک بەرهەم دەهێنن؟؟
جا راستی هەبوونی ئەم سەعات و ئەم هەموو کاتە دیاریکراو و چاوپیکەوتنە هەمووی کاریگەری زۆر خەتەری هەیە ناراستەوخۆ!! کەئەمەش بەرهەمی مۆدێرنەیە!!..
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
من بەبێ هیممەت مەزانە و بێ کەرەم!!
سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شاق!!
گەر دەمێ مەقسودی دڵ بێنیتە جێ
پێت دەبەخشم موڵکی شامات و عێراق!!
حەزرەتی - ناری -
https://t.me/Turase
738
ئەوەی کە پیاو بۆی لە دایک دەبێت "بنەما" و "عزەتی نەفسە"!. ئەوەشی کە ئافرەتی مۆدێرنەتی داوای دەکات و پێی سەرسامە پیاوێکی بە تەواوەتی بێ "بنەما" و "نەفس نزمە"!.
ئافرەتانی رەسەن (توراسی) باش ئەوە دەزانن و لەوە تێگەیشتوون پیاوێک لە نەبوونی "بنەما" مومکینەیەتی فرۆشتنی ڕوحشی لێ دەکرێت و هیچ مانایەک بەهای نیە لای ئەو!، ئەزانن نەبوونی عزەتیش رێز و شکۆمەندی لە پیاوەکە ڕادەماڵێت!.
بۆیە هەموو ئافرەتێکی رەسەن شوێن پێی پیاوێک دەکەوێت کە هەڵگری بنەما و نەفسیەتی بەرزە بۆیەش لە توراسدا ئافرەتان زۆر قوربانی گەورەیان داوە لە پێناویدا!...
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
ئەو رەخنەی ئاراستەی زۆرێک لە ئەشعەریەکان دەکرێت کە گوایە لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمن وەک چۆن مەدخەلیەکان و سەلەفیەکان بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وان!..
سەرەتا دەبێ ئەوە روون بێت ئەشعەریەت یان ماتوریدی مەبەست لە ئسولی ئەهلی سوننەیە!! ئەم عەقیدەش هیچ پەیوەندیەکی بەوە نیە کە کەسێک لاینگری دەسەڵاتی زاڵم بکات یان لەگەڵ هیزی حەرەکیدا نەبێت!....
وەک خودی خۆشم لام وایە زۆرێک لە مامۆستایەنی ئەشعەری ئەوانە و لە کوردستانە قابیلی ئەو رەخنەیەن!! بۆیە لێرەوەش دەمەوێت ئەوە باس بکەم کە کەسێکی ئەشعەری یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمدا بیت مانای ئەوە نیە خودی عەقیدەکە کێشەی تێدایە!!...
ئەسڵەن ئەو قسەی کە ئەوان دەیکەن کە گوایە خروج بەس دەبێت لە کافر بکرێی ئەوە قسەیەکی بێمانا و بێ بنەمایە!! بۆیە ئەسلەن کافر هەر نابیت ببێتە ئەمری و ئەوانە!!... سەرۆکی فاسدیش و زاڵم زۆر ئاسایە خروج بکرێت و سەریشی بپەرێنن!! ئەگەر پێویستی کرد و بە خۆشی لانەچۆ لە دەسەڵات!....
بۆیە ئەوەی بەلامەوە گرینگە پاراستنی عەقیدەی ئەهلی سوننەیە لەو تۆمەتی ئەدرێتە پاڵیان!، مادەم ئەهلی سوننە حەقن! کەواتە پشتگیری لە حەقیش دەکەن!. ئەشعەری بێت یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵم بوو!، من بە ئاسانی خۆمی لێ بێ بەری دەکەم و دژایەتی تەواوی دەکەم بەلاشمەوە ئاسایە لە مەیدانی شەردا تا رادەی کوشتنیش لەگەڵی برۆم!!.
ئەهلی حەق لەگەڵ زاڵم و ستەمکار هەرگیز نیە!!، ئەوەشی دەسەڵاتی نیە زۆر ئاسایە ئەتوانێت بێ دەنگ بێت نەک بچێت ئەوە بکاتە بەهانە ببێتە سەگی دەسەڵاتی عەلمانیەت!. مەسەلەی ئەوانەشی کە ئەچنە ناو حوکمەت بەناو ئیسلامی و بە نیەتی ئەوەی شتێکی خێر بکەن!، لای من هیچ ئیشکالی نیە!، بەڵام من ئیشکالم لەگەڵ ئەوانەیە کە پشتگیری لە دەسەڵات و کەسانێک و حیزبێکی زاڵم و دز بکەن!!..
تیلیگرام : https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس #ئەهلی_سوننە
738
"مەنهەجی ئەهلی سوننە بەرامبەر بە سەرۆکی زاڵم"
مەنهەجی ئەهلی سوننە مەشورە لە خروج کردن و قبوڵ نەکردن بەرامبەر بە سەرکردەی زاڵم و فاسق وەک مەنهەجی خودی ئیمامی گەورەی ئومەتی ئیسلام ابو حەنیفە!.
ئەبوبەکری ڕازی جەساس: لەلای ابو حەنیفە جیاوازی نیە لە نێوان خەلیفە و قازی!، لەوەدا کە مەرجی شەریعەت بوونی دەسەڵاتیان بریتیە لە دادوەری!، بۆیە فاسق ناکرێت ببێتە خەلیفە و دادوەر، هەر وەک چۆن شایەتی و گێرانەوەیانیشی لە پێغمبەر ﷺ لێوەرناگيريت!، ئەوجا کەسێک گێرانەوەی قبوڵ نەکرێت و حوکمەکانی جێبەجێ نەکرێت ئیتر چۆن دەبێت ببێتە خەلیفە؟!
-احكام القرانية- ج 1 - (86)
بە دەلیلی قورئانیش کە ئیمامی گەورە ابو حەنیفە هێناویەتی:
"إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ" (النحل: 90)
"وَلاَ تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ" (هود: 113)
#ئەهلی_حەق #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
+3
My ideology:
Sheikh ibn Arabi - Imam Plato -
Sheikh René Guénon - Julius Evola
Ultra Radical Traditionalist Akbari
738
+3
My ideology:
Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola
Ultra Radical Traditionalist Akbari
738
لە ڕاستیدا، لام وا نەماوە کە چیتر شەر یان دیفاع کردن لە عەقیدە لە نێوان دینەکان و مەزهەبەکان قیمەتێکی مابێت!... گەر مۆدێرنەتی خاوەن بنەمایەکی فاسد بوو بێت!، ئێستاکە جیهان بینیک کە هەیە کە ئەسڵەن نازانم ناوی چیە؟! کە بە تەواوەتی خاڵیە لە بنەما و خاوەن هیچ بنەمایەک نیە!...
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
قال إمام الهُدى أبو منصور الماتُريدي في قوله تعالى ﴿كُنْ فَيَكُونُ﴾:
”ليس هو قول من الله: أَنْ كُنْ -بالكاف والنون- ولكنه عبارة بأَوجز كلام، يؤدي المعنى التام المفهوم؛ إذ ليس في لغة العرب كلام التحقيق بحرفين يؤدي المعنى المفهوم أَوجز من هذا، وما سوى هذا فهو من الصلات، والأَدوات، فلا يفهم معناها، والله أعلم“.
https://t.me/Turase
