cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

Qadir Elyasî

Ko'proq ko'rsatish
Eron334 313Til belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
176
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

بولبولی ناو مەقامێکی "سەید ئەسکەر" چوارباخی چریکەی، کەڵکەڵەی سنەی کرد "سپیدار"ی تاسە و "کانی شەفای" عەشقی فێنکایی ئەپرژان لە سینگی هاوینی شارەکەی باڵی نیگای، بە چڵ‌وپۆی شاردا فڕی سەرنجی دا، گۆمی خنکاوی مەیدانێک، زنجیرێک پشتوێنیە و تابلۆیەک ملوانکەی! لەسەری نووسراوە: نەبووەت! گەڕەکی خەواڵوو، زنجیرێک لەپێدا و تابلۆیەک لە ملدا لێی نووسراوە: شاری مێعراج! شەقامانی خۆون‌کردوو، جبەی سەعدی و عابای حافز لەسەر شان و کڵاوی کۆنی سیرووس و کڵاوی قووچی فیردەوسییان لەسەردایە...! بولبولی تاسەباری شار چریکەی پرسیاری باڵیان گرت: ئەمە سارای عەرەبستانە یان...؟ ئەمە قیبلەم، "کورسانە" یان...؟ ئێرە هەواری گۆرانی و شێعرستانی مەستوورەکەی باوانە یان...؟ ئاویەر سەریان بۆ دانەواند کەمێ ژوورتر، تابلۆیەکی بریقەداری "ئازادی" چاوپێکەوت مەیدانێکی هەڵکورماوی چاو پڕ ڕازی نیگا دڵگیر لە باوەشیا، پەیکەری فریشتەیەک لە ڕەنگی ئازادی! بەڵام هەیاسەی زێوینی، قەف قەف زنجیر! لەبەر دەمی داپچڕاوی سینەمایەک، ڕەش ڕەش، پۆلە ڕیشۆڵەی کچ و کوڕ کۆی هەنگی بێدەنگی بەر کەندووی خاڵی بوون! بولبولی نامۆی نیگەران، لە مەراقا، چۆڕەی پرسیار چاوی لێڵ کرد تاسەی تەڕ و هەوری نیگای هاتە هاوار وتیان: بولبول! ئەمە پۆلێک قشقەڕەی موزیکی ڕۆژ و دارکونکەرەی ڕەپی یارانی تارانن گوڵی ڕەپیان هێناوە بۆ بەریەخەی شار...! (ڕەحیم لوقمانی) * کورسان: خەڵکی سنە و دەوروبەر بە شاری سنە ئەڵێن کورسان. سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی ئاماژەیەکە بۆ شاری سنە و بۆ کوردستانیش. https://t.me/rahimluqmani
Hammasini ko'rsatish...
سەگێک ئەوداڵی خۆماڵی، تەرەی شار و شەقامانی ڕەجاڵی دەوڵەتی زبڵ و گەڕاڵی بێوڵەتی نانی لەسەر تیکەی کەم و ناڕەس، هەرای خەڵکی و شەڕی یاران بە فیکەی هەر کەس و ناکەس، سەمای کلکی پەرێشانی سەگێکی گورگەڕەنگی دی، کەڵەنگ نەخشین و لەش پەشمین لەگەڵ لاوێک بەنازبەخشین، وەڕین بوو فیزی گەڕیانی بەناوی سەیر و نازناوی، چ نازێکیان دەکێشا شار بە ڕیز بۆ وێنەکێشان و دەسی ڕێزیان لەسەر شانی ئەمیش ناخی گڕی ئاخ و بەکوڵ داخی لە دڵدا بوو لە خەڵکی شار و ئەغیار و لە بێگانەپەرستانی وتی: هاوجنسی بێگانەم، لە چیتە ناز و ئاوازت؟ بە بەرماو و پەتی دووپێ، وەها سەرمەست و خۆشخوانی! منی بێ‌ نان و بێ‌ لانێ، دڵم شادە بە ئێسقانێ کە ئازادیم لەلا خۆشتر لە نانی کۆیلەدارانی وەڕی گورگین وتی: ئەی لانەوازی بەش‌بڕاو تێم‌ گە ئەوا ئاغایە دەسبەستەم، لەپێی مندایە فەرمانی بە زار و باری من دەدوێن، بژیو چەور و نوێن نەرمم ئەتۆش خەمڕازی بێ‌واز و بەتاسەی وردەئێسقانی بەگم، ژینباری ئەم ناوەی لە شانی خێڵی من ناوە هەتا تێرین دەپارێزین سەگی میرانی وێرانی...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani
Hammasini ko'rsatish...
خۆشەویستی غوربەتم... تۆ لەوێوە، لە سێبەری باڵای سەوزی قەڵەمەکەی "هۆگۆ"دایت و چاوت لە پەترۆی زامانی درەختانی "پێرلاشێز"ە کەوی ڕۆحت هەموو ڕۆژێ باڵی خولیای بۆ دیداری مەلی شێعری قەفەزەکەی من لێ ئەدا! منیش لێرە، لە کۆشی تەلبەندی شەقامان دەست لە مل تەنیایی و هاودەنگی بێدەنگی لە پاڵ بزەی شمشێرەوە لە دەلاقەی دەم ئاوەڵای تەنافەوە لە پاڵ زامی سەری گڵکۆ و بادەی ڕژاوی "هێمن"دا شووشەی شکاوی خۆزگەمان هەموو ساتێ، خەونی قومێک لە ئازادی غوربەتسەرای تۆ دەبینێ! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani
Hammasini ko'rsatish...
چ خۆش بوو ئەو دەمە گوڵم ! گوڕەی سێڵاوی سەوزی پێی شەقام پەسا پەسا پەڵەی ژیانەوەی ئەدا, لە خاکی زەردی نوستووانی گەل لە سازی دەم شەپۆلی سەر شەقامەوە سروودی شین و ژینی تازە بوو، هەوای هەواری پڕ لە بەند و ژانی گەل گوڵم چ بوو! لە دەم بەهار و جێژنی ساڵەوە دڵۆپ دڵۆپ قەتارەخەونەکانی کاروان خزانە نێو گەرووی بێدەنگی بەندی ماڵەوە! ئەوا بەهارە بانگ ئەکا: گوڵم دەمی ژیانە نەک توانەوە! دەبێ ڕچەی هەواری گوڵ بکەینەوە برووسکە هەورەکانی گیانی گەل دەرووی ژوانی تازەمان بکاتەوە لە بانگی سووری ئاشقانەوە، زرێی شەفافی سەرشەقام شەپۆل بدا و بناغە بۆشی بەندەکان هەرەس... بەدڵ، بەگوڵ، بە یەکدی شاد ببینەوە لەسای هەوای ژیانەوەی ژیانەوە. ڕ ــ لوقمانی https://t.me/rahimluqmani
Hammasini ko'rsatish...
لە تەلەگرام کاک میهرداد وەرگیریاس
Hammasini ko'rsatish...
نگوئیم خوبە، بگوئیم خاسه نگوئیم خیلی،بگوئیم فره نگوئیم تقاضا، بگوئیم داوا نگوئیم عقب، بگوئیم دۊیا نگوئیم هنوز، بگوئیم جارێ / هێمان نگوئیم انگار، بگوئیم چمان نگوئیم معلوم،بگوئیم دیار نگوئیم زمین،بگوئیم زه‌ۊ نگوئیم بزرگ،بگوئیم گه‌ورا نگوئیم داماد،بگوئیم زاوا نگوئیم چشمە،بگوئیم کِیه‌نی نگوئیم یاد،بگوئیم هۊر نگوئیم دندان بگوئیم دِیان / دِگان نگوئیم سنگ،بگوئیم کُچِگ نگوئیم تهدید،بگوئیم هه‌ڕه‌شه نگوئیم صدا،بگوئیم ده‌نگ نگوئیم بعضی وقت ،بگوئیم گاوه‌خت،گاجار نگوئیم گذشتە،بگوئیم جاران نگوئیم حقیقتا،بگوئیم وه‌ڕاس نگوئیم دختر،بگوئیم دۊیه‌ت نگوئیم خستە،بگوئیم شه‌که‌ت نگوئیم درد،بگوئیم ژان نگوئیم نازک،بگوئیم ته‌نک نگوئیم دراز،بگوئیم درێژ نگوئیم زیر،بگوئیم ژێر نگوئیم آمادە،بگوئیم گورج نگوئیم گرسنە،بگوئیم ورسێ نگوئیم تشنە،بگوئیم تیه‌نێ زووان داڵگیمان بپارێزیمن لەناو وت و وێژەیل رووژانه وەجێ کەڵک وەرگردن له وشەیل بێگانه ، له وشەیل بنچیەدار کوردی خوەمان کەڵک وەربگریمن تا ک هەڵگ و تڵاشێگ بوو ئڕا پاراستن ئێ زووان زۊنه زبان مادریمان را از خطر نابودی حفظ کنیم در مکالمات روزمره به جای استفاده از کلمات و اصطلاحات غیر کوردی و ... از لغات اصیل زبان مادریمان استفاده کنیم . باشد که کوششی در جهت احیا و زنده نگه داشتن این زبان کهن داشته باشیم .
Hammasini ko'rsatish...
گۆڤاری تیشک، بابەتێکم لە لاپەڕەی ٣٠٨ی ئەو گۆڤارەدا لە ژێر ناوی "هونەری بەرگری" بڵاوکردۆتەوە، حەز ئەکەم سەرجەم گۆڤارەکە و ئەو بابەتەی منیش بخوێننەوە.
Hammasini ko'rsatish...
📖 فایلی pdfی ژمارەی ٥٨ی گۆڤاری تیشک کە تایبەتە بە میدیا و دەسەڵات، لێرە دابگرن. Web | Instagram | Telegram | Facebook | Twitter
Hammasini ko'rsatish...
attach 📎

چرا آقای شهرام همایون - هنوز- در قرن ٢١ به اعدام معتقد است؟ تا زمانی که قهرمانهای شما قاتلان ما باشند، همزیستی مسالمت آمیز سرابی بیش نیست اعدام قاضی محمد توسط محمد رضا پهلوی - در واقع- ترس وی از نفوذ قاضی محمد بود دلیل طرفداری مطلق از نظام استبدادی پهلوی از سوی طرفداران آن رژیم چیست؟ ☘️این ویدیو را برای دوستانتان ارسال فرمائید☘️ https://youtu.be/oyhWFy9U3cs
Hammasini ko'rsatish...
چرا آقای شهرام همایون - هنوز- در قرن ٢١ به اعدام معتقد است؟

تا زمانی که قهرمانهای شما قاتلان ما باشند، همزیستی مسالمت آمیز سرابی بیش نیستاعدام قاضی محمد توسط محمد رضا پهلوی - در واقع- ترس وی از نفوذ قاضی محمد بوددلیل ...

60.33 MB
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.