Noor . نور
1 077
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+337 kunlar
+7730 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
Photo unavailableShow in Telegram
پاداشتی ڕۆژووگرتن لە پێناو خوائەبو سەعیدی خودری دەڵێ: پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەرکەسێک یەک ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت بەمەبەستی ڕەزامەندی خوا ، خوای پەروەردگار حەفتا پایز ( حەفتا ساڵ ) ڕووخساری لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : " مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا ". | صحيح البخاري 2840 | #ڕێگایەک_بۆ_چوونە_بەهەشت #noor.نور
❤ 7👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
#موعجیزەکانی_پێغەمبەرﷺ
زیادبوونی خواردن:یەکێکی دیکە لەموعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ زیادبوون و بەرەکەتی خواردنە، کە زیاد لە جارێک و لەشوێنێک لەچەند کاتێکی جیاوازدا ڕوویداوە، جارێکیان لە غەزای خەندەقدا بووە، کاتێک جابری کوڕی عبدالله ڕەزای خوای لێبێت پێغەمبەری ﷺ بینیوە زۆری برسی بووە، ئەویش چۆتە ماڵەوە و بینیویەتی کە قاپە جۆیەک و بەرخێکی سەربردڕاویان هەیە، ئينجا بەدوای پێغەمبەردا ﷺ دەنێرێت، پێغەمبەریش ﷺ لەگەڵ هاوەڵانیدا دەچێتە ماڵی جابر، جابر کە ئەوەی بینی نیگەران بوو، خەمی ئەوەیبوو کە خواردنەکە بەش نەکات، بۆیە پێغەمبەر ﷺ کە هەستی بەو نیگەرانییەی جابر کرد پێ فەرموو: کە خواردنەکە دانەنێت، ئينجا پێغەمبەر ﷺ دوعای بەرەکەتی لەسەر خواردنەکە کرد، بەم شێوەیە هەموویان لەخواردنەکەیان خوارد و خواردنەکە هەر وەکی خۆی مایەوە و کەمی نەکردبوو. ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان #موعجیزەکانی_پێغەمبەرﷺ #noor.نور
❤ 8👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
#سوننەتە_لەیادکراوەکان
" دووعا بۆ کەسێک کە تازە هاوسەرگیری کردووە "یەکێکی تر لەو سووننەتانەی کە لەیادکراوە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بریتییە لە دووعا کردن بۆ ئەو هاوسەرانەی کە تازە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە ، ئەمەش بەوەی کە پێیان بڵێیت : " باركَ اللهُ لكَ وباركَ عليْكَ وجمع بينَكما في الخيرِ " ( ۱ ) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ١ = الراوي : أبو هريرة | المحدث : الترمذي | المصدر : سنن الترمذي | الصفحة أو الرقم : 1091 | خلاصة حكم المحدث : حسن صحيح ئامادەکردنی: محمد عبدالله #سوننەتە_لەیادکراوەکان #noor.نور
❤ 9👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
براوەی دوو کتێبی خەڵاتی نور
نامە بنێرن بۆ وەرگرتنی کتێبەکان
@rekar_0
نور لە خەڵات ناوەستێ چاوەروان بن خەڵاتی تریش بەڕێوەیە
❤ 10👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
#رەوشتە_قورئانیەکان
ڕەوشتی حەوتەم: سوپاسگوزارییەکێکی دیکە لە ڕەوشتە قورئانیەکان بریتییە لە سوپاسگوزاری بۆ خودا، کە زۆر جەختی لەسەر کراوتەوە، بەجۆرێک وشەی شوکر 75 جار لە قورئاندا هاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەورەیی و گرنگی سوپاسگوزاری بۆ خوای گەورە، هەروەها یەکەم سورەتی قورئان بە سوپاسکردنی خودا دەست پێ دەکات کە سورەتی فاتیحەیە، خوای گەورە فەرمان بە بەندەکانی دەکات کە سوپاسی بکەن وەک چۆن فەرموویەتی: وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (البقرة :152) هەروەها فەرموویەتی: ﴿ فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴾ [النحل: 114]. ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان #رەوشتە_قورئانیەکان #noor.نور
❤ 15
کەناڵی نور بۆ هاوڕێیانتان بنێرن کەمی ماوە
گەر بگەین بە ١٢٠٠ کەس ئەوە لە یەک کەس بۆ خەڵات دەکەین بە دوو
❤ 14👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ببنە براوە
کۆمێنت لە ژێر ئەم پۆستە بکە ناوی ئەو کەسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر کۆمێنت دەکەن بە تیروپشک دەکەینە خاوەن خەڵات
❤ 25💯 2🫡 1
Photo unavailableShow in Telegram
🔴 کۆچ.. پێمان دەڵێت:
سەرخستن و بەرگریکردن لە دین و تەوحید لە پێش خاک و نیشتمان و هەموو شتێکەوەیە
عیرفان ئەحمەد کام محموود
❤ 15👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
ئەنجامدانی نوێژ بە جەماعەت لە مزگەوتئەنەسی کوری مالیک دەڵێت: پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەرکەسێک لەپێناو خوای گەورە چل ڕۆژ ئامادەی نوێژی جەماعەت بێت بەسەر یەک ، بگات بە اللّٰهُ أَكْبَر ی دابەستنی نوێژ لەگەڵ ئیمام ، ئەوا بۆی دەنوسرێت کە ئەم کەسە بەریە (پارێزراوە ) لە دوو شت : بەریە لە ئاگری دۆزەخ ، وە بەریە لە نیفاق ( دوو ڕوویی ) . عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ صَلَّى لِلَّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا فِي جَمَاعَةٍ، يُدْرِكُ التَّكْبِيرَةَ الْأُولَى كُتِبَ لَهُ بَرَاءَتَانِ : بَرَاءَةٌ مِنَ النَّارِ، وَبَرَاءَةٌ مِنَ النِّفَاقِ ". | سنن الترمذي 241 | #ڕێگایەک_بۆ_چوونە_بەهەشت #noor.نور
❤ 14
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.