cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

ئارام.مەلەکشا

کەناڵ شێعر و هۆنڕاوەی کوردی (ئارام.مەلەکشا)🔰 @arammalaksha (بازی چـــــیای مەلەکشا) بەرزە دەنگە پەنجەی ڕووناکی لە سینگی شەوەزەنگە

Ko'proq ko'rsatish
Eron313 603Til belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
189
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Photo unavailableShow in Telegram
تۆ هەتاوی بەرزەفڕ، من دەشتی سەرد و نزم و چاک هەرکە دەردێیت و دەتبینم، گڕ و تینم تێ دەچێت هەسارە و مانگی عالەم چین.؟! کەتۆ دێی ڕۆژی منە وەکوو عاشق کە یار دێ، دنیا فەرامۆشی دەبێت #ئارام_مەلەکشا ــــــــــــــــــ @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
01:43
Video unavailableShow in Telegram
‍ #جێژنی_من دەپێوم قیـبلەکەم، پێ پەتی و بێ بـەرگ گ ساڵێ حـــەج دەکەین گەورە و منــاڵان #ئارام_مەلەکشا ـــــــــــــــ @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ زیرەک چنار، پرسی لە شۆڕەبی، " ئەو دار هەنارە ماوەیەکە بێ دەنگە، نە ئەڕەخسێ بە دەم با.وە، نە پێ ئەکەنێ بۆ هەتاو... نە شەدەکەی سەری سوورە و نە دەنگی گوارەکانی دێت" تۆ بڵێی ئاخۆ چ باسە.؟! شۆڕەبی گوتی: وشکەساڵە، سەرانسەری بێ شەوقە باخ... نە بارانە، نە سروەی "با" نە زایەڵەی ئاوازی "زیرەک" دێ لە شاخ... #ئارام_مەلەکشا ــــــــــــــــــ @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
"جۆگە" ئاخۆ جۆگە چەندە خۆشەویستە بۆ باخ..؟ بە قەد گوڵ بۆ پەپوولە .؟ دارستان بۆ باڵندە.؟ شاخ بۆ کەو.؟ شەهید بۆ خاک.؟ شێعر بۆ شاعێر.؟ ئاو بۆ ماسی .؟ یان، تۆ بۆ من..؟؟ #ئارام_مەلەکشا ـــــــــــــــــــ @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
04:42
Video unavailableShow in Telegram
چارەنووس... @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
نە عەرەبم و نە تورکم، نەم پێم بڵێن ئێرانییە کوردم و کوردستانیم و هەدا نادەم یەک سانییە کڵاش و پشتێن و جامانە بۆ من وەکوو ناسنامەیە هەڵمبژارد ئەو ڕێگایە کەوا ڕێگای ئینسانییە #ئارام_مەلەکشا @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
00:27
Video unavailableShow in Telegram
ئەگەر کرا... @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
"ئیزگەی خۆشەویستی" ئەو هەموو وشە سوور و ڕەنگینە، لە سەر لەشی سەوزی زەوین شعرێکی یەکجار دڵگر و پڕ لە عەشقە لە سەری شاخەوە تا خوار پادەشتی شین... سەرەتا، گڤە گڤو سۆزی سڵاو لە سەر کڵاو، دەماری شێعر و شاخ پێکەو دەنێن هەنگاو... پاشان چەن دێڕ وشەی شەرمن و ڕەنگاوڕەنگ پڕ لە ناز و دڵڕفێنن بۆ ژیان دەگەشێنەوە... نێوەڕاستی شێعرەکە کانیاوێ سارد و فێنکە باڵندە و ڕێبوار و عاشق هەر لەوێ دەحەسێنەوە... هۆنڕاوەکە تۆزێ دەگاتە ئارانی تەلێ وەنەوشە، تەلێ چنار، پامورەی قەرار و ژوانە، دوا ئیزگەی خۆشەویستیە و شوێن و جێگای پشوودانە... #ئارام_مەلەکشا ـــــــــــــــــــ @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
نیشتمان چەشنی یارە دیمەن و فەسڵ و هەوای سەوزەیە، بەرزە، شیرینە، دڵنشین و ساز و نەوای شاخ و داخ ڕەنگین و شینە لارو لەنجەی نەرم و خاس چاو و چاوگە ڕەمزی ژینن، گوڵ و لۆ مزری ڕێواس #ئارام_مەلەکشا @arammalaksha
Hammasini ko'rsatish...