1 131
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+27 kunlar
+730 kunlar
Postlar arxiv
1 131
هەینیتان پیرۆز بێت - درود و سەڵاوات بنێرن بۆ ئازیزمان
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ﷺ
1 131
«ئیبن ئەبی ذِئب» کەیەکێکە لە زانایانی گەورەی تابیعین، چووە ناو مزگەوت و دانیشت. پیاوێک کە نەیدەناسی پێی گوت: «هەستە ئەی پیاو، دوو ڕکات نوێژ بکە! چونکە دانیشتنت بەبێ ئەوەی بە دوو ڕکات نوێژ ڕێز لە مزگەوت بگریت (نوێژی تەحیەتی مزگەوتبکەیت)، نادانییە!»
ئیبن ئەبی ذِئب-یش هەستایە سەرپێ و دوو ڕکات نوێژەکەی کرد.
کاتێک نوێژەکە تەواو بوو، پاڵیدایەوە بە دیوارێکەوە و خەڵکی لە دەوری کۆبوونەوە و بازنەیەکیان لە دەوریدا دروست کرد بۆ بیستنی وانەکەی.
کاتێک پیاوەکە ئەم دیمەنەی بینی و زانی کە ئەو کەسە کێیە، زۆر پەشیمان بووەوە و چوو بۆ لای تا داوای لێبووردنی لێ بکات.
پێشەوا پێی فەرموو:
«ئەی برای من، داوای لێ بوردنی ناوێت ؛ تۆ فەرمانت بە کارێکی چاک پێ کردین و ئێمەش گوێڕایەڵی تۆ بووین.»
سەرچاوە: کتێبی (التمهيد) — نووسینی: ئیبن عەبدولبەر
1 131
درود و سەڵاوات بنێرن بۆ ئازیزمان
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ﷺ
1 131
Repost from محمد شافعي
سەیرە دەبێت چ شتێک پاڵی بە عەللامەی تەفتازانیەوە نابێت بۆ وتنی ئەم دوو دێڕە شیعرە:
فَرِّقْ فَرِّقِ الدَّرْسَ وحَصِّلْ مالاً
فالعُمْرُ مَضَى ولَمْ تَنَلْ آمالا
ولا يَنْفَعُكَ القِياسُ والعَكْسُ ولا
افْعَنْلَلَ يَفْعَنْلِلُ افْعِنْلالا
واتە:
واز لە وانە خوێندن بهێنە و پارە و سامان کۆبکەرەوە، چونکە تەمەن تێپەڕی و نەگەیشتیت بە ئاواتەکانت.
نە "قیاس" و "عەکس" (یاساکانی لۆژیک) سوودت پێ دەگەیەنن، و نە قالب و کێشە ئاڵۆزەکانی سەرفی عەرەبی وەک (افْعَنْلَلَ يَفْعَنْلِلُ افْعِنْلالا).
دەکرێت مەبەستی ئەوە بووبێت کە هەرکەسێک دەبێتە خوێندکاری زانستە شەرعیەکان با باش بزانێت کە خوێندن و فێربوون و ڕۆچوون لە زانستە شەرعیەکاندا نابێتە مایەی دەستکەوتنی ژیانی دونیا و خۆشگوزەرانی بۆ کەس ناهێنێت، ئەگەر کەسێک بەتەمایە هەردووکیان کۆبکاتەوە ئەوە بۆی دەست نادات یان پارە پەیداکردن و خۆش گوزەرانی یان خوێندن و فێربوون و قەناعەت بە بەشی کەم.
1 131
لا مەزهەبییەت پەتایەکی کوشندەیە، برایەتی لەناودەبات!
#ڕێنوێن
#دکتۆرٲحمدشافعی #فەتاوای_دکتۆر_ٲحمدشافعی #د_احمدشافعي #D_Ahmad_Shafeay
