cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

ناسرای خاتووزین

ئەو کوردەی ناچار نییە و، بەدڵ بە زمانی داگیرکەر قسە دەکات، یان دەنووسێت یان بەدڵ گوێ لە زمانی داگیرکەر دەگرێت؛ جا بە مۆسیقا بێت یان بە هەرشتێک، گوو بە شتی پیسەوە بخوات باشترە لەوەی بڵێ کوردم!

Ko'proq ko'rsatish
Eron136 923Til belgilanmaganSiyosat22 340
Reklama postlari
855
Obunachilar
-124 soatlar
-27 kunlar
-930 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Photo unavailableShow in Telegram
نەنکم هات لە شەمەندەفەردا لەلام دانیشت و سەیرێکی سەر و ڕدێنمی کرد و گوتی: "ئەوە بۆ ڕیش و سمێڵت ناتاشی؟ تاقەتت نییە؟" گوتم: "نا نەنە، ئەوە هونەرییە!" گوتی: "ئایەڕۆ ڕۆڵە هونەریی چی، پیاو لێت دەترسێ!" گوتم: "مەترسە، سەیری سمێڵم بکە هاتووەتە نێو دەممەوە، ئەگەر سمێڵم کورت بوایە و ڕیشم درێژ، جێی ترس بوو، چوونکە ڕاسیستە ئیسلامییەکان سمێڵیان کورتە و ڕیشیان درێژ!" گوتی: "جا تا ئەو جیاوازییانە فێر دەبین و دەتوانین لێکتان کەینەوە، وڵاتەکەمان بەگوو دەگرن!" گوتم: "ئێوە ڕاسیستە نازییەکان ناچارن فێربن شێوەی ڕاسیستە ئیسلامییەکان بناسنەوە، چوونکە ئەم سەردەمە سەردەمی شەڕی ڕاسیستەکانە لەگەڵ یەکتر، خەڵکی دیکە لەو شەڕە پیسەوە مەگلێنن!" نەنکم جڕتێکی بۆ کەندم و لە وێستگەی دواتر دابەزی!
Hammasini ko'rsatish...
👍 3😁 1
هەر پازدە ساڵ دەبێ و نابێ، پاڵی بە پەرژینی پردێکەوە داوە و دانیشتووە، منداڵە دووسێ ساڵانەکەی کیری دەرهێناوە و هەوڵ دەدات میزەکەی لە پردەکە ڕا هەڵدێرێتە خوارێ، بەڵام باڵای هێندە چووکەیە پێی جێبەجێ نابێت، لەبەر بێتۆنی پەرژینەکە، پڕیشکەی میزەکەی هەڵدەگەڕێتەوە سەر جل و بەرگ و لاڕوومەتی دایکی و، دایکیشی بەبێ ئەوەی بۆی گرنگ بێت، دووکەڵی سیگارەکەی بەسەرووچاوی خوشکە ساواکەی کە لە گالیسکەدا نوستووە دادەکات و لە قسەکردنی لەگەڵ هاوڕێ هاوتەمەنەکەی خۆی کە ئەویش دیارە دووگیانە بەردەوام دەبێت. سەیرە ئەو منداڵە دەڵێی وشترە میزەکەی تەواوبوونی بۆ نییە! لەگەڵ هاوڕێکەی ئاڕایشێکی تۆخ و خەست و خۆڵیان کردووە و جلوبەرگێکی قەرەچییانەی مۆدێڕن و گاندەرانەیان لەبەردایە. بیرم لەوە دەکردەوە، ئەوەش دایک! سبەینێ منداڵەکەی گەورە دەبێ و دێت منداڵەکەی من و تۆ هەڵدەفریوێنێت و ئاشقی خۆی دەکات و تۆش ناتوانیت هیچ گوویەک بخۆیت، چوونکە گوایە دێمۆکڕاسی... جڕت، مافی مرۆڤ... شیڕ، ئازادی... گوو، بەڵێ بەڵێ هەموومان مرۆڤین، بەبێ ئەوەی بزانین کەری کوێین و، لە چ میزخانە و بەڕەڵاخانەیەک ڕا هاتووین و پەروەردە بووین! هەمیشە مافی مرۆڤ و مافی هەڵبژاردن و دێمۆکڕاسی کاریان پێ ناکرێت، کاتێک کە تۆ سوور دەزانی بەرامبەرەکەت لە قەحبەخانە یان بەڕەڵاخانە یان میزخانە یان گووخانەیەک ڕا هاتووە و لەوێ پەروەردە بووە، ئەوە قەدەغەکردن و زەبرووزەنگە دەیباتەوە! تەنانەت ئەگەر لەگەڵ جگەر گۆشەکەی خۆشت کردبێت! تۆ شەو و ڕۆژ خەمی درووست پەروەردە کردنی منداڵەکەتە، لەولاڕا منداڵێکی هەڵڕژاو دێت دەبێتە بەش و چارەڕەشی بۆ منداڵەکەت! کەواتە لە وەها دۆخێکدا تەنیا زەبرووزەنگ و دیکتاتۆڕی دەیباتەوە، دیکتاتۆڕیی ئەوەی: "ڕۆڵە تۆ کەری نازانی! من باشتر دەزانم! بۆیە نا و، تەواو و، چوو و، بڕایەوە!" ئیدی ئەوە ئەویش قوربانی بووە و دەبێ فەداکاری بکەین و چاکی بکەین و... هەموومان مرۆڤین و، ئەی کەی مرۆڤبوونی خۆمان بسەلمێنین و... ئەم گووخواردنانە چارمان ناکات، کەسێک بە منداڵی چاک پەروەردە نەبێت، بە گەورەیی بە ئامۆژگاری و ڕێنوێنی و دڵسۆزی و خاترگرتن، خراپتر دەبێت، بەڵام چاکتر نابێت. لە داهاتوودا، ئاوا دوای سەدەیەکی دیکە، خەڵک گاڵتەمان پێ دەکەن و دەڵێن، باشە مرۆڤی سەدەی بیست و یەک بۆ ئەوەندە گەمژە و نەزان بوون کە لێ دەگەڕان هەر وڵاغێک ببێت بە دایک و باوک؟ بۆچی بۆ ماشێن لێخوڕین ئیزنی لێخوڕینیان وەرگرتووە، بەڵام بۆ منداڵبوون ئیزنی منداڵبوونیان وەرنەگرتووە؟ لە منداڵ هێنانە دنیا گرنگتر و هەستیارتر هەیە؟ پێمان پێ دەکەنن کە چەندە گەمژە بووین، کە یاسامان بۆ زۆر بابەتی کۆمەڵایەتی دانەناوە کە دەبوایە داماننابوایە!
Hammasini ko'rsatish...
👍 9👌 3 1 1🔥 1
بە دوو ڕێگا کوردستان ڕزگار دەبێت، یان لشکرێکی چەندسەت هەزار کەسیی چەکداری لێهاتوو و کارامە درووست بکەین. [کە ئەمەیان ئەستەمە.] یان زۆرینەی کورد وەئاگا بێینین کە چیتر مل بە ژیانی بندەستی و سەرشۆڕی نەدەن! [ئەمیان هاسانە، ئەگەر هەموومان دەست لە قوونگرانی هەڵگرین و خەڵک وەئاگا بێنین]
Hammasini ko'rsatish...
👍 10👌 2🔥 1😁 1
ئەم سەدەیە، سەدەی فڵقووهۆڕ و بەفشە گرتنی هەمووشتێکە، سەدەی: تێیهەڵدە چی دەبێت با ببێت ـە! سەدەی هێنانە سەر کاری شێت و شوور و قەشمەرەکانە بۆ پێکەنین، وەک ئەحمەقینژاد و تڕڕامپ! ئێستاش هەموو بەریان بۆ توندئاژۆیی دینی و ڕەگەزی بەڕەڵا کردووە و نازانن خەریکن بە فشە دنیا بە گوو دەگرن!
Hammasini ko'rsatish...
👍 4👌 2
کورتیلەچیرۆکی "شەق دەزانێ کەباب لە کوێیە" کابرایەکی لەقسان ئێرانی، کە جوان دیار بوو به ئانقەست هەوڵی دەدا، تورکانە بە فارسی بدوێ؛ لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کەبابخانەیەک، داوای چوار شیش کەباب دەکات و، پارەکەی دەدات و، دادەنیشێت و، بۆی دێنن و، ئەویش بەبێ ئەوەی دەمی لێ بدات، دەیبات دەیکاتە نێو تەنەکەی خۆڵەکەوە و، داوای چوار شیشی دیکە دەکاتەوە. هەمووان سەریان لەو کارە سووڕ دەمێنێ و بە ئاشکرا و بەدزییەوە لێی دەڕوانن و لەبەرخۆیانەوە دەڵێن کە تۆ بڵێی کەبابەکەی تووکی تێدا نەبووبێت؟ بڵێی شیشەکانی پێ چووکە نەبووبێت؟ بڵێی... خاوەن کەبابخانەکە بە کابرا دەڵێ: "تا پێم نەڵێی کەبابەکان چ عەیبێکیان هەبوو وا فڕێتدانە نێو سەتڵی زبڵەکەوە، هی دیکەت بۆ ناهێنم!" ئێرانییەکە دەڵێ: "کەبابی ئاوا جوان گەورە و پاک وخاوێن ڕازاوەم لە هیچ کوێ نەدیتبوو، هیچ عەیبێکیان نەبوو، تۆ چوار شیشی دیکەم بۆ بێنە، بۆخۆم دەزانم بۆ وا دەکەم!" خاوەن کەبابخانەکە دەنێرێ چوار شیشی دیکەی بۆ بێنن، بەڵکوو ئەمجارەیان فەلسەفەی کاری کابرا ئێرانییەکەیان بۆ دەربکەوێت. بۆی دێنن، بەڵام ئەمجارەش بێ یەک و دوو هەموویان دەکاتە نێو سەتڵی زبڵەکەوە. کابرا تووڕە دەبێ و دەڵێ: "بۆ وا دەکەی کاکی عەجەم؟! بۆ ئەو ڕسقە بەزایە دەدەی؟!" ئێرانییەکە دەڵێ: "تۆ چ کارت بەوەی داوە، تۆ پارەی خۆت وەرگرە و دەنگێ مەکە! ئەگەر پارەم نەدا ئەوکات قسە بکە!" کابرا دەڵێ: "خۆ هەمووشتێک پارە نییە! هەستە وەدەرکەوە، ئەو پارەیەی داویشتە دەتدەینەوە!" ئێرانییەکە دەڵێ: "کاکە من کەسێکی سەرمایەداری دەستڕۆیشتووم، شتەکە لەخۆت مەکە بە سیاسی! بڕۆ چوار شیشی دیکەم بۆ بێنە و خۆت تووشی سەرێشە مەکە! تۆ لەسەر ئەوە نی پارەی خۆت وەرگری؟ چ بخورێ، چ فڕێ بدرێ چ پەیوەندییەکی بە تۆوە هەیە؟" کابرا دەلێ: "کاکە وەک دوایی پێم گوتی، خۆ هەمووشتێک پارە نییە، دوای ئەوەش ئێمە لێرە لەم شارە خزمەتی خەڵک دەکەین، لەپەنای خزمەتەکەشمان پارەیەکیشمان دەست دەکەوێت! دیارە هەرکەس، هەرکارێک دەکات دەبێ بە نییەتی خزمەت بە خەڵکەکەی بیکات، جا هەر کارێک بێت، ئەگەر گەوادیش بێت!" ئێرانییەکە تووڕە دەبێ و دەڵێ: "جا ئەوە شتەکەت کرد بە سیاسی، جنێو بە ڕێبەری وڵات دەدەی؟ پێی دەڵێی گەواد؟! وای ناخۆی!" خاوەن کەبابخانەکە دەچێ پیلی دەگرێ و لە دووکانەکەی فڕێی دەداتە دەرێ و دەڵێ: "بڕۆ هەر ڕێیەک سەختە بیگرە! سەگباب!" ئێرانییەکە لەوێ ڕا چووبوو بۆ دووسێ کەبابخانەی دیکە و ئەو بەزمەی دووپات کردبووەوە، لە کەبابخانەیەکیان، خاوەن دووکان گوتبووی، چەندی دەیڕێژی بیڕێژە لەسەر تۆ پارەدان، لەمن ئامادەکردن و هێنان! ئیدی لەوێ ڕۆیشتبوو و چووبووە کەبابخانەیەکی دیکە، لەوێ خاوەن کەبابخانەکە پێی گوتبوو، مادام تۆ کەبابەکان هەر دەڕێژی، لێگەڕێ با زیاترەکەیان ورکەنان و شتێ دیکە بن، بۆ گۆشتەکە خەسار کەین!؟ دوای ئەوە لەو کەبابخانەیەش ڕۆیشتبوو و چووبووە یەکی دیکە و لەوێ هەر جاری یەکەم کە کەبابەکانی ڕشتبوو، تێر و پڕیان تێهەڵدابوو، هەتا تێی گەیاندبوون کە "کوڕە کاکە من ئێرانی نیم، من کوردم کورد، ئەوە تاقیکارییەکی کۆمەڵایەتی بوو!" هێڕ هێڕیان کردبوو. جا کە وازیان لێ هێنابوو، گوتبووی: "ماڵ و بەقوڕ نەگیرێ، ئەوە نەبوو بە کوردی هاوارم دەکرد لێم مەدن! یانی کە بە کوردیش قسەم دەکرد، باوەڕتان نەدەکرد عەجەم نیم؟!" *** #ناسرای_خاتووزین
Hammasini ko'rsatish...
👍 2
برووسکەچیرۆکی "ئەڵڵا پشت و ڕووی نییە" دوای ئەوەی لەخۆڕا زنجیرەکەی کرابووەوە و لە چاڵەکە هاتبووە دەرێ و ڕایکردبوو و وەبەر تەقەی گاڕانەچەکدارە نەهاتبوو و، چەکدارەکەی بەدوایاندا ناردبوو، لەگۆڕاییەک لەنێو باوەشێک دڕوو هێنابوویە دەرێ، بە چەکدارەکەی گوتبوو: "تێماندایە ئێمەش ئێنسان بێت و پێی عەیب نەبێت بۆ گیانی بپاڕێتەوە! بۆیە مەردی ئەو ئەڵڵایەبە مەمکووژە!" چەکدارەکە لە کوردی تێ نەدەگەیشت، بەڵام هەرکە گوێی لە وشەی ئەڵڵا بوو خێرا وەک ئەوەی نەهێڵێ قسەکەی تەواو بکات فیشەکێکی بە حاندی ئەڵڵاکەیەوه نا و کوشتی! تێیاندابوو ئەوانیش ئینسان بێت و، بەزەیی بزانێت چییە، بەڵام پێیان گوتبوون ئەگەر نەیانکووژن و مەجالی تووککردیان بۆ بڕەخسێ، تووک و دووعاکانیان گیرا دەبێ و تووک لە منداڵتان نایە و هەرچی بەڵایە بەسەرتان دێت! *** https://t.me/Nasirayxatuziny
Hammasini ko'rsatish...
👍 6👌 1
مردن بۆ ئێمە باشه، زۆربەمان بە ناو عەڕەبین، بە ناسناو فارس یان تورک یان عەڕەب! چیرۆکی داسەپانی ناو و ناسناوی زۆربەی ئێمەی کورد گریان و داڕزانی دەوێت، کەچی ئێمە زۆر بە شانازییەوە سینگمان هەڵدێنین و ناوی ئەوکەسانەی لە ڕابردوودا "تەجاوزیان" بە "جەددوئابادمان" کردووە لە خۆمان دەنێین!
Hammasini ko'rsatish...
👌 9👍 2
ئەو کەسانەی ناو و لادیمەنی لاپەڕەکانیان بە فارسی نووسیوە، پێمخۆشە بزانم بۆ فاڵاوم دەکەن؟ ناو و ناسناو و هەمووشتێکی خۆتان بکەن بە کوردی! چ بە ڕێنووس چ بە گەڕاندنەوەیان بۆسەر ڕەسەنی خۆتان! لەبیرتان نەچێ "نێو و شۆرەتی" هەر هەموومان کاتی خۆی لەلایەن عەجەمی خوێڕیەوە بەسەرماندا سەپاوە!
Hammasini ko'rsatish...
👍 11🤝 1
ئاوا جوان زمانی دایکیی دەزانێت، دەڵێت: "ئەو گوڵانە بۆگەنێکی خۆشێیان دێت!" جا کەر هەیە، هاتووە زمانی ئیسپانیایی لەگەڵ کوردی هەڵدەسەنگێنێ و دەڵێ، لە ئامریکا دێموکڕاسی بەقازانجی زمانی ئیسپانیایی بووە! وڵاغ! هەر نەتەوەیەک دەوڵەتی هەبێت، پێویست ناکات لە توانەوە بەهۆی دێمۆکڕاسی بترسێت!
Hammasini ko'rsatish...
👍 7