cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

هەوارگەی دڵان

📓🎼کاناڵی هەوارگەی دڵان 📓 🌷کانالی متفاوت با مطالب و اشعار و موسیقی های بسیار زیبا🌷 http://telegram.me/hewarge لە گەڵ ئێمە گوێ گری جوانترین شێعرو باشترین موسیقابن. ئێوە شایانی باشترینن 🌹🌹🌹🌹 Admin ID: @Kemalmiraki @siavash_saedi @Parya66d

Ko'proq ko'rsatish
Eron387 275Til belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
129
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

چوومە سەر سەنگەر هونەرمەند #زاهیر_شەریفی #شەهید🌹 @hewarge
Hammasini ko'rsatish...
نیشتمان_جوان_زاھیر_شەریفی_شەھید_.mp34.97 MB
ڤەژینبوکس  ویساڵی  دیوانی ویساڵی   ی    بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی بەرهەمی: ویساڵی (1902-1973) لە کتێبی: دیوانی ویساڵی  غەزەل: بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی؟ بێ شەمعی ڕوخت کۆششی پەروانە بڵێ چی؟ بێ زینەتی شمشادی قەد و قامەتی بەرزت جیلوەیی حوسن و لەنجەیی جانانە بڵێ چی؟ بێ شوعلەیی خورشیدی خەت و گەردنی سافت فانۆس و چرایی دیوی شاهانە بڵێ جی؟ تا چاوی خومارت سەبەبی ڕاحەتی دڵ بێت ئاوازی نەی و نایی، لە مەیخانە بڵێ چی؟ بێ کۆششی سەیری حەرەمی کەعبەیی حوسنت دەروێش و هەموو ساکنی بتخانە بڵێ چی؟ بۆ ماچی دەمی تۆیە دڵی عاشقی مسکین وا خەستە وو غەمگین و پەرێشانە، بڵێ چی؟ لەو فەسڵەوە دوورە لە گولستانی ویسالت دڵ مات و مەلوول کەوتووە، بێ جانە بڵێ چی؟ بێ جامی ویساڵی تۆ، زەمانێکە ویساڵی مەجنوون و سەراسیمە و عوریانە بڵێ چی؟ #ویسالی #هەوارگەی دڵان http://telegram.me/hewarge
Hammasini ko'rsatish...
هەوارگەی دڵان

📓🎼کاناڵی هەوارگەی دڵان 📓 🌷کانالی متفاوت با مطالب و اشعار و موسیقی های بسیار زیبا🌷 http://telegram.me/hewarge لە گەڵ ئێمە گوێ گری جوانترین شێعرو باشترین موسیقابن. ئێوە شایانی باشترینن 🌹🌹🌹🌹 Admin ID: @Kemalmiraki @siavash_saedi @Parya66d

ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ..!!! وەک چلۆن تەنیا له دایک بووم هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین.... تازه ئاخر هەر به تەنیایی سەر بنێمە باوەشی مەرگ و بایەقوش له كاولاشی نێو دڵی خۆمدا بۆم بخوێنێ سووڕەتی یاسین...!!! #جەلال_مەلەکشا http://telegram.me/hewarge
Hammasini ko'rsatish...
هەوارگەی دڵان

📓🎼کاناڵی هەوارگەی دڵان 📓 🌷کانالی متفاوت با مطالب و اشعار و موسیقی های بسیار زیبا🌷 http://telegram.me/hewarge لە گەڵ ئێمە گوێ گری جوانترین شێعرو باشترین موسیقابن. ئێوە شایانی باشترینن 🌹🌹🌹🌹 Admin ID: @Kemalmiraki @siavash_saedi @Parya66d

🌤🌤🌤🌤🌤 🌤🌤🌤🌤 🌤🌤🌤 🌤🌤 🌤 بۆیە ئاوا بە تاسەوە ئەمڕۆ هەر سەیرم ئەکردیت. بیرم لەوە ئەکردەوە... گوڵ بوویتایە جگە لە خۆت بۆ هیچ کەسم نەئەبردیت...! ڕەنج_سەنگاوی Https://telegram.me/hewarge
Hammasini ko'rsatish...
هەوارگەی دڵان

📓🎼کاناڵی هەوارگەی دڵان 📓 🌷کانالی متفاوت با مطالب و اشعار و موسیقی های بسیار زیبا🌷 http://telegram.me/hewarge لە گەڵ ئێمە گوێ گری جوانترین شێعرو باشترین موسیقابن. ئێوە شایانی باشترینن 🌹🌹🌹🌹 Admin ID: @Kemalmiraki @siavash_saedi @Parya66d

شاعیر: وەفایی (١٨٤٤-١٩٠٢) زمان: کوردیی ناوەندی قاڵب: غەزەل کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن ھێند نەخۆشی دەردی دووریم وەختە گیان و دڵ دەرێ کوا نەسیمێ سوبحدەمێ بێ، عەرز و حاڵی من بەرێ؟! دەردەدارم، بێزبانم، بێدڵم، سەوداسەرم ئاخ لە بۆ دڵ میھرەبانێ، ھەم زبان و ھەم سەرێ کەس لە حاڵی سۆز و گریانی من ئاگادار نییە ئاخ لە بۆ یەک حاڵزانێ دڵ پڕ ئاو و ئاورێ لەحزەیەک یادی خودا ناکا لەبەر عەیشی جیھان نەفسی کافر وا دەزانێ قەت جیھان ڕانابرێ من بە دڵ، زولفت بەسەر، کەوتووینە بەر پێی ڕەحمەتت ئەی ئومێدی موئمین و کافر بە حاڵم نەزەرێ بێشەکەرخەندەی دەمت وەسڵی ڕوخت مومکین نییە جەننەتم نابێ ھەتا نەمشۆن بە ئاوی کەوسەرێ پێم بڵێ وەجھی چییە زولفت موقیمی ڕوومەتە؟ خۆ بە شەرعی موستەفا جەننەت بە کافر نادرێ! با ئەدی بەس بێ جەفا بەو چاوە بیمارەت بڵێ یا دەوای دەردم کەرەم کا، یا لە دەردم ھەڵگرێ؟ کردمێ مەجنوونی دەر و دەشتان و فەرھادی زەمان شۆخ و سەلماڕەنگ، لەیلادەنگ و شیرین شەککەرێ کردمیە ئەفسانەی ھەموو بازاڕ و شاران عاقیبەت ڕوو بە خاڵ، گەردەن مەراڵ، چاو کاڵ و گێسوو عەنبەرێ مەنعی ناڵینم مەکەن یاران لە دەست موژگانی یار زۆر بە ئێش و دەردە ڕێشی جێگە نێشی نەشتەرێ زەحمەتی بێھوودە تاکەی؟ ئەی تەبیبی میھرەبان دەردی من دەردێکە بێدەرمانە چارەی ناکرێ سۆزی جەرگی من بە گریان وا بە باڵای ھەڵچووە گەر ھەزار تۆفانی نووح بێ ئاوری من دانامرێ دەست و دامان بووم، گوڵێکی مەزھەری تۆم بوو کوتی: عیززەتی حوسن و جەماڵم شەوکەتێ ھەڵناگرێ دوودی ئاھم سۆزی جەرگم وا کە ھەر باڵا دەچێ شەو نییە ئاسمان کە نەگرێ چاکە ئاور ناگرێ ڕووی وەدەرنا تا بە تا زولفی دڵاوێزی بزووت ئاھ و ناڵەی عاشقان ھات بوو بە ڕۆژی مەحشەرێ ماچی سەر تاپای کە دای فەرمووی: وەفایی من دەڕۆم ئەو دەمەت ماوە لە عومرت ھەستە با خۆش ڕابرێ #مامۆستا_وەفایی #باغچەی_دڵان 🆔💥@hrwarge
Hammasini ko'rsatish...
attach 📎

┅┄┅┄┅✶❤✶┄┅┄ ┅ 👉🆔 @hewarge ┅┄┅┄┅✶❤✶┄┅┄ ┅ باوەشم کرد به باڵای خەمەکاندا و توندتوند بە خۆمەوە نووساندن یەکە یەکەی ئەو خەمانە، باسی تۆیان بۆ ئەکردم ئەوەی کە باسی کوێر بوونی چاوی کردی ئەوەی کە باسی تینوویەتی ئاوی کردی ئەوەی وتی: سووتای، سووتای، ڕەش هەڵگەڕاو لە مێژوودا وەک تانە وای بە نێو چاوی جەلادەوە، بۆ ئەو کەسه خاوەن بیرە ئاڵای... ئاڵای. دوایین کاتی هەڵقرچان و هەڵلەرزین و سووتان گەیشت باوەشم توندتر کردەوە، خۆشم سووتاند خەمەکانم بە سەر کڵۆ خەڵووزی لەشما سەمای مەرگ و کۆڕی شیوەنیان ئەگێڕا بڵێسەیان ئەخستە نێو دارستان و لەو دەمەدا، ئەرێ ئەرێ، لەو دەمەشدا، خێرا خێرا مژدەی بەیانیان ئەهێنا، بۆ "هەڵەبجە" 🔹خوالێخۆشبوو ژیلا حوسەینی 🆔 @hewarge🌷🌷🌷🌷
Hammasini ko'rsatish...
ئاواتەکانم لە سەر دیواری ئەوین نووسی ساڵەهایە بەدوای ئەو دیوارە دەگەڕێم کە لەسەری نووسیبووم : ئازادی حەمید قادرمەرزی(خەم) ۱۷ی خاکەلێوەی ۲۷۱٦ی کوردی(سنە) @hewarge
Hammasini ko'rsatish...
کە با هەڵدەکا ! شتێک لەگەڵ خۆی دێنێ و شتێک لەگەڵ خۆی دەبا ... بۆنی تۆ و هەموو دڵمەندییەکانم لە تۆ ! کە باران دەبارێ شتێک لە مندا دەچێنێ و شتێک لە مندا دەشواتەوە . تەڕیی خۆشەویستیی تۆ کە خۆت وەکوو بارانی و تەمی پەژارەت کە خۆت پێمدائەپرژێنی ! کە بەفــــــــــر دەبارێ شتێک لە مندا شەختە دەبەستێ و وشک دەبێ ... شتێک لە مندا ئاونگ دەبەستێ و دەپوکێتەوە .... ئەمانە هەموو ، دەردی هیجرانی تۆیە و ئارەزووی هاتنی بەهارە کە لەم دەوروبەرەدایه . هەر بۆیە با و باران و بەفرم خۆشدەوێ و تۆیشم خۆشـــــــتر .... نووسین بە فارسی : کاک دوکتور #بێهرووز_فاتێح و : #زاهید_بابامیری @hewarge
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
132434.mp34.92 MB
چیرۆکەکانی ئەم نیشتمانە یەک لەدوای یەک پڕن لە شەهیدی بە جل و بەرگ نێژراو شێعر: حەمید قادرمەرزی(خەم) خەت: حەمید قادرمەرزی ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی(سنە) @hewarge
Hammasini ko'rsatish...