uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Kanalga Telegram’da o‘tish

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Ko'proq ko'rsatish
603
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+37 kun
+430 kun
Postlar arxiv
وردە فەرمایشت ( ٤١ ) دەڵێن: "کابرا هەوساری وشترەکەی بەستووە بە دووچکەی کەرەکەوە!" چ بڵێم! ئێمەی کورد وشترمان نەبووە، کەریشمان قڕی تێ کەوتووە. بەڵام، ئەو مەتەڵە، هێشتا هەر مانادارە. ھەر وەک لە زۆر شوێنی وڵات، ئیدارەی خەڵکی هێژا دراوەتە دەست کاربەدەستی نەزان و نەفامەوە" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٠ ) دەڵێن: "خزم و کەس گۆشتت بخوات ئێسقانت ناشکێنێت" ڕاستە! بەڵام حەیف! ئێمەی کورد تەواوی لەحنەتەکانمان بۆ دۆست و خزمە! هەزار خەتای دوژمن دەبەخشین بەڵام هەڵەیەکی کەسو کارمان تا مردن لە بیر ناچێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤١ ) دەڵێن: " کابرا هەوساری وشترەکەی بەستووە بە دووچکەی کەرەکەوە!" چ بڵێم! ئێمەی کورد وشترمان نەبووە، کەریشمان قڕی تێ کەوتووە، بەڵام ئەو مەتەڵە. بۆ هەموان بایەخدارە. هێشتا لە زۆر شوێنی وڵاتی ئێمە، ئیختیاری خەڵکی هێژا دراوە بە دەستی کاربەدەستی نەزان و نەفامەوە" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٩ ) دەڵێن: " گورگێک بتخوات کە بتناسێت" قسەیەکی بەجێیە! دەردێکی گرانە داوەری کوێرکوێرانە! چ خۆشە بتناسن جا بتدوێنن! بتناسن جا بتتەزێنن! ڕەخنە و دواندنی نائاگایانە، وەک یەک، ڕۆح بریندار دەکەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٨ ) دەڵێن: " کەری دێزگ ڕازییە بە تۆپینی خۆی و زەرەری ماڵساحێب!" ئەو مەتەڵە تاڵە کوردییە منی خستە بیر وتەکانی کتێبی "بارودۆخی ئاخری"، نووسراوەی تامس هەریس کە دەڵێت: "هەندێ کەسی نەخۆش هەن بۆ زەرە گەیاندن بە خەڵکی تر حازرن زەرەر لە خۆشیان بدەن!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٧ ) دەڵێن: " سەرێک نەیەشێت دەسماڵی پێوە نابەستن!" قسەی حەساوی! عەقڵیش دەڵێت: "مرۆڤ بەس دەبێ ئەو ئیشەی بکات کە بۆ ژیانی پێویستە" ئەی بۆ ڕۆژانە چەندین کاری ناپێویست بەڕێوە دەبەین!؟ س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٦ ) دەڵێن: "شەڕ لە بەتاڵی باشترە"! دە حیچ! ڕاستە بێکاری دەیان کاردانەوەی ناحەز و پڕ خەساری لێ دەکەوێتەوە، بەڵام سوێند بە خودا "شەڕ لە هیچ شتێک باشتر نییە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت (٣٥ ) کرماشانی دەڵێن: "داشتیم داشتیم وڵ بکە، دیریم دیرم حەساوە" وەک پێشتریش مەتەڵی"نان ئەو نانە ئێستا لە خوانە" مان باس کرد، دڵبەستن بە دوێنەکە و لە یاد بردنی ئەوڕۆ و بەیانی، دەردێکی مێژووییە و هەر بەرەو دوامان دەبات! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٤ ) دەڵێن: " شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان" دەڵێم: ئێستا کە خەرمان هەر نەماوە بۆ ئاشتی، باشتر نییە لە شێفیش شەڕ نەکەین! سنەیی وتەنی شەڕ چەس؟ ناوی ها بە خۆیەوەیە؛ شەڕ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردەفەرمایشت ( ٣٣ ). فەرموویانە: " ئەوەی بۆ خۆت دەتەوێت، بۆ خەڵکیشت بوێت،  ئەوەیش بۆ خۆت ناتەوێت، بۆ خەڵکیشت نەوێت" جا خۆ ئەگەر وا بوایە ئێستاکە کۆمەڵگە دەبوو بە بەهەشت و تامەزرۆی بەهەشتی ئەو دیو ئازاری نەدەداین! چاوچنۆکی کوشتووینی خەڵکینە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٢ ) دەڵێن: " خودا یەکەو نابێ بە دوو" ڕاستە!  خودای خوڵقێنەر، هەر یەکە، بەڵام: ئەو خودایەی لامان وایە دەیپەرستین، لای هەر یەکمان خودایێکە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣١ ) دەڵێن: " وردە فەرمایشت بە کاری چی دێت؟" دەڵێم: " وردە فەرمایشت بانگەوازێکە بۆ خەڵک کە: وریا بین! کۆمەڵگە گۆڕاوە، کاتی ئەوە هاتووە چاویلکەمان بگۆڕین!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٠ ) دەڵێن: " یاخوا گوڵۆڵەی کەس نەکەوێتە لێژی!" یاخوا! بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت "زۆر جار گوڵۆڵە بە دەستی خۆمان ئەکەوێتە لێژی!" t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٩ ) دەڵێن: " کابرا بۆ ڕیش چوو، سمێڵیشی نایە بانی!" ڕاستە! بەڵام لەو ڕۆژگارەی ئێمەدا زۆربەی پیاوەکان نە خۆشیان لە سمێڵ دێت نە ڕیش! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨ ) ئێژن: "دز مەیلی ببێت تاریکی زۆرە" ڕاستە! بەڵام "لە هەندێ کۆمەڵگەدا دزییەکان لە ڕۆژی ڕۆشندا دەکرێن، ئیدی چ حاجەت بە تاریکییە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٧ ) ئێژن: " ماڵی خۆت قایم بکەو ماڵهاوسێ مەکە بە دز" ڕاستە! بەڵام بەو شەرتەی هاوسێ دز نەبێت! ئەگینا هەر ڕۆژێک بێت زەبری خۆی دەوەشێنێت! س.ه.هیدایەتی

وردە فەرمایشت ( ٢٦ ) پێشینیان وتوویانە: " تێر، خەبەری لە برسی نییە" ڕاستە! بەڵام؛ هەندێ جار تێری چاوچنۆک خۆی لە برسییەکەی بە برسیتر دەزانێت و برسی شاکریش خۆی لە تێرەکەی تێرتر! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤ ) دەڵێن "ھێز نەبێت، قەباڵە بەتاڵە." ڕاستە! بەڵام بە شەرتێک گەل سەرچاوەی ئەو ھێزە بێت" ئەگینا ھێزی بە زۆرەملێ، قەباڵەی نییە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٣ ) دەڵێن: "ئەو موعجیزەیەی بەدوایدا دەگەڕێیت، هەر ئەو ئیش و تێکۆشانەیە کە خۆتت لێ لاداوە" ڕاستە! بەڵام لە بیرمان نەچێت؛ لەو ڕۆژگارەدا، مرۆڤ زیاتر لە موعجیزە، پێویستی بە زانست و تێگەیشتن لە زانستە." س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

مه‌م و زینی ئەحمەدی خانی 🔸سپاس بۆ کاک عومه‌ری ڕه‌حیمپوور و دکتۆر فه‌رەیدونی نووری کە ئەوساڵ چێژی سێ کتێبی مه‌م و زینی خانییا
مه‌م و زینی ئەحمەدی خانی 🔸سپاس بۆ کاک عومه‌ری ڕه‌حیمپوور و دکتۆر فه‌رەیدونی نووری کە ئەوساڵ چێژی سێ کتێبی مه‌م و زینی خانییان پێ بەخشیم: 🔹مه‌م و زینی کرمانجی، ئاماده‌کاری و شیکاریی فه‌ریاد فازیل عومه‌ر 🔹 مه‌م و زینی سۆرانی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر 🔹ھەروەھا ئەو مه‌م و زینەی، که‌ مامۆستا ڕه‌زا ئه‌میری کردوویە بە فارسی 🔸وه‌ک دڵبەستەیەکی کوردەواری له‌و برا و خۆشکه‌ کوردانه‌ی که‌ تا ئێستا ئاوڕێکیان بۆ لای مه‌م و زینی خانی نه‌داوەته‌وه‌ داواکارم خۆیان له‌و سه‌رچاوه‌ بێ وێنه‌ یان کەم وێنەیە بێ بەش نەکەن. 🔸خانی وه‌ک بناغه‌دانه‌ری بیری نوێی کوردایه‌تی مڵکی هه‌موو ناوچه‌ کوردییه‌کانه‌ و تایبه‌ت بە ناوچه‌یه‌ک نییە. 🔸 هیوادارم ته‌ک دیوانه‌که‌ی خانی سێ سه‌رچاوه‌ی گرینگی تر بۆ پێناسه‌ی بیر و هزری کوردایه‌تی لە بیر نەکەن: ١. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ مه‌م و زین ٢. پێشه‌کییه‌که‌ی هه‌ژار بۆ شه‌ره‌فنامه‌ ٣. پێشه‌کییه‌که‌ی مامۆستا هیمن بۆ دیوانی شێعری خۆی ( له‌ کوێوه‌ بۆ کوێ ) 🔸 بڕوا بکەین چالاکەوانی و خەبات بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی کورد، بە بێ خودئاگاهی، خۆناسی و لەخۆڕابینی نه‌ته‌وه‌یی، ناکرێت! t.me/KDproblems