Bachtyar Ali
Kanalga Telegram’da o‘tish
The official page of author Bachtyar Ali on telegram. لاپەڕەی فەرمی نووسەر بەختیار عەلی لە تێلیگرام
Ko'proq ko'rsatish5 884
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kunlar
-3930 kunlar
Postlar arxiv
5 884
خوێنەرانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە، ئێستا بەشێکی زۆری کتێبەکانی نوسەر بەختیار عەلی، لە پێشانگای کتێبی کوردی لە هەولێر بەردەستە.
لەوانە دوا ڕۆمان «مردنی مامۆستا عینایەت»، لەگەڵ دوا کتێبی چاپکراوی نوسەر نمایشنامەی «شەوان لە شاهانتوو».
بۆ بەدەستهێنانی کتێبەکان بە داشکانەوە، دەتوانن سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، خانەی C10 بکەن. ئەم پێشانگایە تا 10 ی 6 بەردەوام دەبێت.
5 884
ڕۆژی شەممە. 23 ـ 5 .2026. کاتژمێر 4 لە پێشانگای ڕنکابی بۆ کتێب لە ستۆکهۆلم.
ڕۆژی شەممە. 23 ـ 5 .2026. کاتژمێر 4. بەختیار عەلی، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەک لەگەڵ نوسەری لاو ژیوار ڕەشید لە ستۆکهۆلم دەبێت، شایەنی باسە کتێبەکانی نوسەر، لەوانە دوا ڕۆمان «مردنی مامۆستا عینایەت» لەوێ بۆ خوێنەران لەبەر دەستتدا دەبن. گفتوگۆکە بە کوردی و سویدی دەبێت.
ناونیشانی کۆڕەکە
Rinkebyskolan, aulan med ingang fran
Rinkebystråket 77
5 884
بەختیار عەلی لە پێشانگای کتێب لە ئانگرید
نوسەر بەختیار عەلی ڕۆژانی 8 و 9 ی مانگ لە چالاکییەکانی پێشانگای کتێب لە ئانگرید ـ لە شاری یوتۆبۆری لە سوید، بەشدار دەبێت.
بەشداری 8 ی مانگ بەشدارییەکی کورتە لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکەدا بۆ ناساندنی نوسەر و خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەک لە ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە کوردی و سویدی. چالاکییەکە کاتژمێر 19.15 بۆ 19.30 خولەک دەبێت. تێکستەکە لەلایەن هاوڕێی نوسەرەوە «ژیوار ڕەشید» وەرگێڕدراوەتە سەر سویدی و هەر خۆشی بە سویدی دەیخوێنێتەوە. لە ڕۆژی 9 ی مانگدا و هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگاکەدا، گفتوگۆیەک لەگەڵ نوسەردا هەیە، لە کاتژمێر 16 تا 16.45، دەربارەی کارە ئەدەبییەکانی و ئەدەبیاتی کوردی.
شوێن:
Blå stället, Angered centrum
Afress: Angereds Torg 13
5 884
+5
هەندێک وێنەی دوێنێی کۆڕەکەی نوسەر بەختیار عەلی لە شاری کاردیف
زۆر سوپاس بۆ ئەو دامەزراوە کوردییە بۆ میوانداریکردنەکەیان.
5 884
+4
هەندێک وێنەی کۆڕەکەی دوێنێی نوسەر بەختیار عەلی لە شاری بێرمینگهام
سوپاس بۆ کۆمەڵەی کولتوری کورد و ئەفسانە پرێس بۆ میوانداریکردنەکەیان.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش نوسەر لە شاری کاردیف دەبێت
کاتژمێر 14 بۆ 16.
ناونیشان:
Chapter Arts Center
Market Rd
Cardiff CF5 1QE
5 884
کۆمەڵەی کولتووری کوردی
بەهاوکاریی ئەفسانە پرێس بەخۆشحاڵییەوە بانگێشتان دەکات بۆ گفتوگۆیەک لەگەڵ نووسەر و رووناکبیر بەختیار عەلی لە شاری بێرمینگهام. لەم کۆڕەدا نووسەر باس لە نوێترین رۆمانی دەکات بەناونیشانی (مردنی مامۆستا عینایەت) و هەروەها وەرگێڕانە ئینگلیزیەکەی رۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)، کە چاپی بەریتانیای لەلایەن ئەفسانە پرێسەوە پەخشکراوە. هەروەها وەرگێڕی رۆمانەکە، کەریم عەبدولڕەحمان ئامادەی گفتوگۆکە دەبێت دەربارەی گرنگیی وەرگێڕان
بۆ برەودان بە ئەدەبی کوردی.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2/05/2026
کاتژمێر (٣) پاشنیوەڕۆ
Cap Centre, Windmill
Lane,Smethwick
B66 3LX
هاتن بۆ هەموانە
5 884
+7
کۆمەڵێک وێنەی ئەمڕۆی کۆڕەکەی نوسەر بەختیار عەلی لە زانکۆی LSE لە شاری لەندەن، لە کۆڕەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی وەرگێڕانی کاری ئەدەبی بە گشتی و هەندێک لە ڕۆمانەکانی نوسەر بە تایبەتی.
لە درێژەی چالاکییەکانی نوسەردا بڕیار وایە ڕۆژی 2 ی 5، بۆ گفتوگۆیەک دەربارەی ڕۆمانی "مردنی مامۆستا عینایەت" و "دواهەمین هەناری دونیا"، بەختیار عەلی میوانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی دەبێت لە بێرمینگهام. کاتژمێر 15 بۆ 17.
ناونیشان:
CAP Center
Windmill Lane
Smethwick
West Midlands B663LX
هەروەها ڕۆژی 3 ی 5 بۆ هەمان مەبەست لە کاردیف دەبێت. کاتژمێر 14 بۆ 16.
ناونیشان:
Chapter Arts Center
Market Rd
Cardiff CF5 1QE
5 884
سبەینێ چوارشەمە 29 ی 4 گفتوگۆیەک لەگەڵ بەختیار عەلی لە زانکۆی LSE لە لەندەن
کۆنفرانسی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی کوردی. لە 15:30 بۆ 17:00.
ناونیشان:
London School of Economics (LSE)
Cheng Kin Ku Building (CKK)
54 Lincolns Inn Fields, London
WC2A 3LJ
5 884
+4
هەندێک وێنەی کۆڕەکەی ماڵی ئەدەب لە شتوتگارت.
سوپاسی تایبەت بۆ کاک مەریوان عەبدولرەزاق کە زۆری وێنەکان، بەڕێزیان چرکاندوێتی.
5 884
+1
لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا
شانۆنامەی «شەوان لە شاهانتوو»
لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەندەوە، دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران
5 884
هەندێک کۆڕ و چالاکیی ڕۆشنبیریی
نوسەر بەختیار عەلی لە ماوەی داهاتوودا لەم کۆڕ و گفتوگۆ و بۆنانەدا بەشداردەبێت.
1. ڕۆژی 23 ی 4. کاتژمێر 19:30 لەگەڵ نوسەری ناسراو "ئیلیا ترۆیانۆف" لە ماڵی ئەدەب دەبێت لە شتوتگارت. دەربارەی ڕۆمانی "کۆشکی باڵندە غەمگینەکان" گفتوگۆ دەکرێت. ئیلیا ترۆیانۆف ئێوارەکە بەڕێوەدەبات.
Bachtyar Ali in Stuttgart
Lesung und Gespräch
Moderation: Ilija Trojanow | Eine Veranstaltung in der Reihe Literaturexpeditionen
Veranstalter Literaturhaus Stuttgart
Literaturhaus Stuttgart
Breitscheidstraße 4, 70174 Stuttgart
19:30 Uhr
2. ڕۆژی 29 ی 4 لە زانکۆی LSE لە لەندەن، کۆنفرانسی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی کوردی. لە 15:30 بۆ 17:00. گفتوگۆیەک لەگەڵ بەختیار عەلی.
ناونیشان:
London School of Economics (LSE)
Cheng Kin Ku Building (CKK)
54 Lincolns Inn Fields, London
WC2A 3LJ
3. ڕۆژی 2 ی 5، بۆ گفتوگۆیەک دەربارەی ڕۆمانی "مردنی مامۆستا عینایەت" و "دواهەمین هەناری دونیا"، نوسەر میوانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی دەبێت لە بێرمینگهام. کاتژمێر 15 بۆ 17.
ناونیشان:
CAP Center
Windmill Lane
Smethwick
West Midlands B663LX
4. ڕۆژی 3 ی 5 بۆ هەمان مەبەست لە کاردیف دەبێت. کاتژمێر 14 بۆ 16.
ناونیشان:
Chapter Arts Center
Market Rd
Cardiff CF5 1QE
5. ڕۆژانی 8 ی 5 ـــ 9 ی 5 میوانی پێشانگای کتێبی ئەنگرێد دەبێت لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید. دواتر زانیاری تەواو لەسەر کات و شوێنەکە بڵاودەکەینەوە.
6. ڕۆژی 22 ی 5 لە فیستیڤاڵی کتێبی ڕینکەبی لە ستۆکهۆڵم ئامادەدەبێت. دواتر زانیاری تەواو لەسەر کات و شوێنەکە بڵاودەکەینەوە.
7. ڕۆژی 26ی 6 لە فرانکفۆرت ئێوارەیەکی تایبەت دەربارەی پرۆسەی وەرگێڕانی بەرهەمەکانی نوسەر بۆ زمانەکانی دی سازدەکرێت، هەر دوو وەرگێڕ، بەڕێز کاک ڕاوێژ سەلیم و بەڕێز کاک کەریم عەبدولڕەحمان ئامادەدەبن. دواتر زانیاری تەواو لەسەر کات و شوێنەکە بڵاودەکەینەوە.
5 884
یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆک وەزیران بەم جۆرە باس لە ژیان و مردن دەکات
(( «ئێوە شتێکی بچوکتان بیرچووە، شتەکە وا ئاسان نییە... دوو شت هەن لە ژیاندا لە ژێر دەسەڵاتی مرۆڤدا نین، لەدایکبوون و مردن، ئەو دوو شتە لە دەست دوو هێزدان پێکەوە کاردەکەن، یەکتر تەواودەکەن، یەکەم: خودا، دووەم: دەوڵەت».
کابرا ئیستێکی کرد تا لێگەڕێت گیراوەکان بیر لە قسەکانی بکەنەوە
«ئەگەر خودا و دەوڵەت بیانەوێت نەهێڵن منداڵێک بێتە دونیا، دەتوانن نەهێڵن، ئیشکردنی خودا و دەوڵەت پێکەوە زامنی ئاشتی و ئاسایشە لەسەر زەوی. هەموو شتێک لەم سەر زەوییە بە کاری پێکەوەیی خودا و دەوڵەت بەڕێوە دەچێت. تا ئەوان زیاتر هاوکاری یەک بن، کەمتر دەرفەت بۆ خەڵکی بچوک و بێبەهرە و نەفام دەمێنێتەوە، بڕیار لەسەر ژیان و مردنی خۆیان بدەن. نابێت بڕیاری ژیان و مردنی خەڵکی عەوام بەدەست خۆیان بێت... وەک چۆن کەس بۆی نییە بەو جۆرە بژی کە دەیەوێت، کەسیش بۆی نییە بەو جۆرە بمرێت کە دەیەوێت)).
5 884
ئایا مردن تەنیا پرسیارێکی وجودی یاخود پرسێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیشە? لەم ڕۆمانەدا عینایەت دەکەوێتە نێو پێچاوپێچی دونیایەکی ئاڵۆزەوە، لەوێدا مەرگ چەندین ڕوخساری جیاواز نیشاندەدات و چەندین پرسیاری بێ وەڵام دەخاتە بەر دەممان. ئایا عینایەت خۆی تا چەند قوربانییە، ئەی تا چەند دەتوانێت فیداکاریی ئەوانی تر قەبووڵ بکات?
مردنی مامۆستا عینایەت... ڕۆمانێک دەربارەی پەیوەندی مرۆڤ بە مردنەوە.
5 884
ئەو بایەخدانە گەورەیەی بەعس بە ئاهەنگ و ئاهەنگگێڕان، سروتێكی گەورەی گەرمكردنی غەریزەكان و هەوڵدانێكی ڕۆژانەی لاوازكردنی كۆتوپێوەندە کۆمەڵایەتییەكانی سەر ئەو غەریزانەبوو. بەعس لە ڕێگای ئاهەنگەكانەوە بەعسیبوونی دەگۆڕی بۆ جۆرە پەیوەندییەكی ئیرۆتیكی و سیكسوالی بە جیهانەوە.
خەڵاتی بەعسییەكان لەبەر بەعسیبوونیان، نە ئازادی قسەكردن، نە ئازادی سەفەر، نە ئازادی داهێنان و بیركردنەوە بوو، بەڵكو ئازادی كوشتن و سێكسكردن بوو. مرۆڤی بەعسی ئەو مرۆڤەیە كە بۆ كوشتن و سێكسكردن ئەو سانسۆرە کۆمەڵایەتی و یاساییەی لەسەر نییە كە لەسەر هاوڵاتیانی دیكە هەیە، ئاهەنگەكانیش تەعبیرن لەو ئازادییە، تەعبیرن لەو جۆشە سێكسییەی بەعسیبوون دەیبەخشێت.
ئەنفال، ئاهەنگە نەوەكو جەنگ، ئاهەنگی سەركەوتنی سیستەمێكە كە لە ترۆپکی خودئەڤینی «النرجسیە» خۆیدا دەژی، ئاهەنگە چونكە گەیشتنی خودێكی نەخۆشە، بەوەی لە سەرسامبوونیدا بە خۆی مافێكی ڕەها "موتڵەق" دەداتە خۆی. «مافم هەیە بەختەوەر بم، كەواتە مافم هەیە بكوژم». بەعس بە ئەندامەكانی دەڵێت، ئێوە بەعسین و فەرمانڕەوان كەواتە بۆتان هەیە بەختەوەر بن، مافی بەختەوەریش لە كولتووری بەعسدا لە مافی كوشتن جیاناكرێتەوە... بەعسییەكان، سازدانی ئەنفالیان وەكو بەشێك لە مافەكانی خۆیان سەیردەكرد، هەر لێرەشەوە ئەو كارەساتە گەورەیە، هیچی لەویژدانی جەلادەكاندا دروست نەكرد.
بڕوانە کتێبی «چێژی مەرگدۆستی»
لە ئارەزووی كوشتنەوە بۆ ئارەزووی فەرامۆشكردن
«لێكۆڵینەوەیەك لەسەرچاوەكانی ئەنفالدا»
5 884
نوسەر لە مانگی چوار و پێنجدا، زنجیرەیەک کۆڕی لە «ئەڵمانیا، بریتانیا، سوید» هەیە، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری تەواو دەربارەی کات و شوێنی کۆڕەکان بڵاودەکەینەوە.
5 884
+1
دواهەمین هەناری دونیا بۆ ڕوسی
وەک ساڵی پار بڵاومانکردەوە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی ڕوسی بکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.
لە هەمان کاتدا بڕیارە ئەم ساڵ ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" بە وەرگێڕانی کاک هێمن عومەر بە دانیمارکی چاپ ببێت.
لە ڕۆژانی ڕابوردووشدا گرێبەستک لەگەڵ بنکەی بڵاوکردنەوەی «دیل کراتەر» لە بەرشلۆنە مۆرکرا، کە یەکێکە لە بنکە نوێ و گرنگەکانی پەخش و بڵاوکردنەوە بە زمانی کەتالانی، بە مەبەستی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی «دواهەمین هەناری دونیا» بە زمانی کەتەلانی.
لە نیۆرکیش بڕیارە بنکەی بڵاوکردنەوەی ئارکیپێلاگۆ لە ڕێگای «داگیرکردنی تاریکی» یەوە درێژبدات بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی نوسەر بە ئینگلیزی.
لە هەمان کاتدا هەر دوو ئازیزان ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ، دەقی وەرگێڕدراوی «نەفرەتی نەوبەهاران»یان ڕادەستی «یونێۆنس فێرلاگ»ی سویسری کردوە، کە پێشتر شەش کتێبی دیکەی نوسەریان بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردۆتەوە. لە هەمان کاتدا گرێبەستێک بۆ چاپی «شاری مۆسیقارە سپییەکان» و «کۆشکی باڵندە غەمگینەکان» بە تورکی لەگەڵ بنکەی «توتەم یاینلاری» مۆرکراوە.
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
