حەسەن زیرەک | حسن زیرک
21 741
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+647 kunlar
+4330 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە....🖤
وەرە.ogg3.98 KB
❤ 29
Hammasini ko'rsatish...
سەی محەممەو سەفایی | سید محمد صفایی
ماخولیای خاڵیی لەیلێ 💛 بوو پێوەندی: @mohamad_znd_slimi هەماهەنگی بوو ناردنی کاست و نەوارە کونەکان: 09921411437
❤ 1
Hammasini ko'rsatish...
اسماعیل سردشتی | ئیسماعیل سەردەشتی
@Karim_mostafaei
❤ 1
شەوێک لە قەبرستان.
چەند ساڵێک بوو کە لە دێهاتێکی پەنای شاردا گۆشەنشین بوو.
رۆژێک لە ڕۆژنامە چاوی بە هەواڵێک کەوت:
"بە هۆی ڕەشەبای ناوادەی مەرگەوە، نیشتمان ڕەشپۆش بوو، هونەر و ئەدەب کۆستی کەوت....
هاوڕێیان، بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی خۆشەویست، مامۆستا... لە تەمەنی چل و شەش ساڵیدا ماڵاوایی لە نیشتمان کرد و بەرەو ژیانێکی بێ کۆتایی، پەیوەست بە کاروانی نەمران بوو.
ئێمە دەستەی نووسەران، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک دەکەین. لە سەر وەسیەت و ڕاسپاردەی خودی مامۆستا، ئەم هەواڵە دڵتەزێنە پاش چەند ڕۆژ لە تەسلیم کردنی تەرمی پیرۆزیان بە خاکی نیشتمان، لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە. ماڵئاوا هونەرمەندی گەل، ناوت بەرز و ڕێبازت بەردەوام."
کابرا زۆری پێ سەیر بوو. من خۆ زیندووم، چۆن هەواڵی مەرگم بڵاو دەکەنەوە؟ بۆیە ڕۆژنامەکەی نایە بن هەنگەڵی و یەکسەر ڕووی کردە بەڕێوبەرایەتی ڕۆژنامەکە. جەنابی بەڕێوبەر جگەرە بە دەست، ئەم لاقەی هاویشتبووە سەر ئەو لاقەکەی تری. ئەمیش خێرا ڕۆژنامەکەی نایە بەردەمی و وتی: دەکرێ بفەرموون چۆن هەواڵی مردنی منتان بڵاو کردۆتەوە؟ جەنابی بەڕێوبەر وەکوو نە بای هاتبێ و نە بۆران، وتی: دیارە ڕۆژنامە بە پەلە بڵاو دەبێتەوە، جاری وایە، هەڵەیەک ڕوودەدات. کابرا زۆر تووڕە بوو، وتی هەڵەی چی؟ ئێوە منتان مراندووە، دەبم بە گاڵتەجاری خەڵک. خۆ ئابڕووی من لافاوی بەهار نەیهێناوە!! دەبێ ئەو هەواڵە بە درۆ بخرێتەوە. بەڕێوبەر وتی: دەی چ قازانجێکی هەیە بۆتان؟ من ڕێزم هەیە بۆ هونەری ئێوە، بەڵام دیارە ئێوە لە کاروباری دنیا کەوتوونەتە دواگاوانی. بەڵێ، بە هەڵە هەواڵێک بڵاو بۆتەوە. بەڵام بەو هەموو وشە زلانە، ئێمە سێبەری تۆمان زۆر لە خۆت گەورەتر کردۆتەوە. بە بێ ئەوەی هەوڵێکت دابێت، هەلێکی وامان بۆت ڕەخساندووە کە هەتا ئەمڕۆ هیچ هونەرمەندێک شتی وای بە خۆیەوە نەدیوە. مەگەر نازانی لەم وڵاتەدا هونەرمەند هەتا نەچێتە ژێر گڵ، کەس لێی ناپرسێت و نایێتە بەردڵ. هەر کە مرد ئاسەواری بایەخ و بایی پەیدا دەکات. ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. تۆ تازە لاقت کەوتۆتە پێڵاوی گەورە پیاوان.
کابرا وتی: ئەی لەم نێوانەدا خۆم چیم بەسەر دێت؟ بەڕێوبەر وتی: ئەوەش ڕێگا و چارەسەری خۆی هەیە. ئێوە چەند بران؟ وتی تەنیا برایەکم هەبوو، سەردەمی شەڕی ناوخۆیی چوو بۆ هەندەران و هەر نازانین چی بەسەر هات؟ جەنابی بەڕێوبەر وتی شێوەو و ڕواڵەتی براکەت چۆن بوو؟ وتی زۆر لێک دەچووین، تەنیا جیاوازی لەگەڵ من ئەوە بوو، ئەو ڕیش و ڕدێنێکی درێژی هەبوو، من نەمبوو. وتی دەی زۆر چاکە. من لە پێش هەموو کارێک، هەر لەو دێهاتە قەبرێکی هەژارانەت بۆ درووست دەکەم. پاشان چەندین کۆڕی ڕێزنان لە کەسایەتیی هونەری تۆ بە ناوی ڕۆژنامەکەی خۆمانەوە دەخەمە ڕێ. دڵنیابە هەر ئەوانەی کە هەتا دوێنێ دژایەتی تۆیان دەکرد، نەوەک لەوان بەرزتر بیت، دێن و وتاردەدەن کە چەندە لەگەڵ بەڕێزیان نێوانمان خۆش بوو، هەموو شەوێ پێش خەوتن تەلەفوونی بۆ دەکردم، بڕیار بوو پێکەوە کارێکی هاوبەشمان هەبێت... یەکە یەکەیان دێن و خۆیان دەنوێنن. ئەتۆش چەند مانگێک خۆت بشارەوە. لەو ماوەدا چەندین ئاسەواری تازەش بخولقێنە. من موشتەری دەوڵەمەندی وایان بۆ پەیدا دەکەم کە بۆ خۆهەڵکێشانیش بووە بە پارەیەکی باش بیکڕن. نیوەی پارەکە دەدەمە دەستی خێزانت، نیوەی دیکەشی دەینێمە تەنکەی باخەڵم. خۆتیش پاش چەند مانگ بە چارەکێک ڕیشەوە خۆت دەرخە و بە زمانێکی تێکەڵ بە وشەی بێگانەوە بڵێ بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاکم، لە هەندەران گەڕاومەتەوە، لە دەرەوەی وڵات قەدری هونەرەکەی زۆر باشتر دەزانن تا خەڵکی لای خۆمان.
کابرا بە موو لە فەرموودەی جەنابی بەڕێوبەر لای نەدا. تەواوی قسەکانیشی بەڕاست گەڕا. بنەماڵەکەی پۆشتە و پەرداخ بوونەوە. تەپ و تۆزی ڕۆژنامەش کە نیشتەوە، خۆشی بە ناوی کاکەیەوە گەڕایەوە نێو خەڵک. بەڵام............بەڵام ژنەکەی بەو هەموو پارەوە تازە بەرەڵا کەوتبوو. لە یەکێک هەر لەو کۆنفرانسانەدا لەگەڵ یەکێک لە وتاربێژان ڕێککەوتبوون. کابرا تازە زانی کە زۆر پیس دەستی لە بنی هەنبانەکەوە دەرچووە....
ڕۆژێک لەگەڵ کابرایەکی دەمڕووت ڕێککەوتن. پارەیەکی پێدا. بۆ شەو درەنگان، چوونە قەبرستان و بە دوو قۆڵی گۆڕە بەتاڵەکەیان هەڵدایەوە. کابرای هونەرمەند لەنێو گۆڕەکە خەوت و زیندوو بەچاڵ کرا.
دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)
خوێنەری هێژا، هونەرمەند دەبێ تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک بێت، نەک ببێتە دارەدەستی دز و درۆزن. ڕەنگە کەسێک بەو شێوە بۆ ماوەیەک هەست بە سەرکەوتن بکات، بەڵام تا سەر نییە و گۆڕی خۆی هەڵدەقەنێت. بە پرۆپاگاندا و هەڵاڵە کردنیش کەس ناچێتە ڕیزی کاروانی نەمران. تەنیا ئەو هونەرمەندانەی لە دڵی میللەتا زیندوون کە نە لەگەڵ خەڵک درۆیان کرد نە لەگەڵ هونەر.
#عیسا_ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٤/١٧
@hasanzirak
❤ 39
لە لای ئێوە ئەمە دەنگ مامۆستا زیرەکە؟؟Anonymous voting
- ئەرێ
- نەخێر
- نازانم
❤ 48
لە کۆڕە سۆشیال میدیاکان ، ئەم گۆرانیە بڵاو بۆتەوە وە ئێژن کە ئەوە دەنگی مامۆستا زیرەکە کە لە ڕادیۆ سنە خوێندویە ، بەرحاڵ ئەمە درۆس یان غەڵەتی دیاری نیە ،
@hasanzirak
پاییزە لە من.mp316.78 MB
❤ 26
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.