cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

کوردانە ژین

🌹jîan be kurdî xweşe🌹 پێوەندی، ڕەخنە، پێشنیار و ناردنی بابەت: @tarjenireng

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
215
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

‌ #بەرهەمە_نوێیەکان ‍ دیارییە... بۆ گیانی کوردێک کە تا مردن بۆ کورد ژیا، بۆ گیانی ئەمیری بە ئامانج نەگەیشتوو، «جەلادەت عالی بەدرخان» 📚کتێب: یادداشت 💎مژار: مێژوو 📝نووسەر: ڕەفیق حیلمی 🖨وەشانخانە: مادیار 📖بڵاوگە: ناوەندی ماد لە ساڵی ١٩٣٤ لە موسڵ، مامۆستای ڕیازیاتی ئەعدادی بووم. دکتۆر «مەجید خدوری» ڕەفیقی زۆر خۆشەویست و بەنرخم کە دوایی وازی لە عێراق هێنا و چووە ئەمریکا، لەو ڕۆژەدا لە مەکتەبەکەی ئێمە مامۆستای «ئیجتماعیات» بوو. هەردووکمان پێکەوە لە کۆمەڵی عیلمیی موسڵیشا ئەندام بووین. لەژێر ناوی «المسئلة السوریة»دا کتێبێکی نووسییەوە و دانەیەکی چاپکراوی بە دیاری بۆ ناردم. کە تێفکریم لە زۆر لاوە مەسەلەی سووریا و «فەیسەڵی یەکەم» لە مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراق ئەچێت. منیش بە هۆی نزیکیم لە شێخ مەحموود و هەندێ لە ئینگلیزە کاربەدەستەکانی دەوری شێخ مەحموود، لە کاتی خۆیدا هەر بۆ یادداشت زۆر شتم لای خۆم تەسجیل کردبوو و نووسیبوومەوە. لەبەر ئەمە کەوتمە سەر بیری نووسینەوەی مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراق. ... ئنجا من بەهۆی ئەم یارمەتی و کەڵکوەرگرتنە بەنرخانەوە توانیم دەست بدەمە نووسینەوەی ئەم یادداشتە، کە لە زۆر دەمێکەوە تا ئیمڕۆ باسی بەشی زۆربەی بەسەرهاتی کورد ئەکا و بە تایبەتی مێژوویەکی تەواوی مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراقە. ئەم کتێبە لە #بڵاوگەی_کتێبی_ماد بەردەستە. ناونیشان: سنە، شارەکتێبی عێزەتی، نهۆمی یەکەم ژمارە پێوەندی: 09933200899 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇 فەیسبوک: facebook.com/madbook.book.3 ئینستاگرام: instagram.com/maad_book1 تێلێگرام: @madbook2019
Hammasini ko'rsatish...
attach📎

بەدرخان بەگ یان بەدرخان پاشا، دامەزرێنەری یەکەم دەوڵەتی سەربەخۆی کورد لە ١٨٤٤ هەتا ١٨٤٦ سەرچاوە بیانییەکان باسی ئازایەتی و لێهاتوویی دەکەن. ناوبراو ساڵی ١٨٠٢ لە بنەماڵەی بەدرخانەکان لە ئەماڕەتی بۆتان لە دایکبوو و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوو بە دەسەڵاتدار. دوای ئەوەی ئیمپڕاتۆری عوسمانی هەوڵی دا دەسەڵاتی میرنشینەکان کۆتایی پێ بێنێ و دەسەڵاتێکی ناوەندی عوسمانی و تورکی دروست بکا، کۆمەڵێک دەسەڵاتداری ناوچەیی کوردی لە سەر کار لادان، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە میرنشینە کوردەکان لە دژی ئیمپڕاتۆری عوسمانی یەک بگرن. بەدرخان بەگ لەو یەکگرتنەدا رۆڵی سەرەکیی بینی. ساڵی ١٨٢٨ بەدرخان بەگ، هەوڵی سەربەخۆیی بە یەکگرتنی میرنشینە کوردەکانی وان و هەکاری دەست پێ کرد. ساڵی ١٨٤٤ سەربەخۆیی راگەیاند و پارەی بە ناوی خۆی لێدا و بە تەواوی لە دژی عوسمانییەکان وەستایەوە. سنووری دەسەڵاتەکەی بەشێک لە هەموو پارچەکانی کوردستانی لەخۆ گرتبوو. لە چەند شەڕدا سوپای عوسمانییەکانی تێک و پێک شکاند. ئیمپڕاتۆری عوسمانی کە نەیدەتوانی شکستی بدا، رێککەوتنی لەگەڵ واژوو کرد بەڵام چەند رۆژ دواتر بە دزییەوە دەیویست هێرشی بکاتە سەر، بەڵام سەر نەکەوت لە ئەنجامدا عوسمانییەکان هەوڵیان دا لە رێگەی دووبەرەکی نانەوە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بێنن. لە گەرمەی شەڕدا بە پیلانێکی پێشوەختە، بەشێک لە سوپای بەدرخان بەگ بە سەرکردایەتیی برازاکەی، چووە ریزی عوسمانییەکان، بەڵام بەو حاڵەش سوپای عوسمانی تێک شکا. دوای ئەو رووداوە، دەسەڵاتەکەی لاواز بوو. هەروها ئاشوورییەکان بە سەرکردایەتیی مارشیمۆن و هاوکاریی هەندێک لە میرنشینە کوردەکان لە لایەن عوسمانییەکانەوە لە دژی بەدرخان بەگ هان دەدران هێرشی بکەنە سەر، کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەدرخان بەگ هێرشیان بکاتەوە سەر. دوای دوو ساڵ شەڕی بەردەوام و خەیانەتی برازاکەی و ئابلۆقەی ئابووریی عوسمانییەکان، دەسەڵاتەکەی لاواز بوو و پاشەکشەی پێ کرا و دەستگیر کرا و بۆ دیمەشق دوور خرایەوە و ساڵی ١۸٦٨ کۆچی دوایی کرد. گەڕیدە بیانییەکان کە ئەو کاتە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، تاریفی شێوەی حکوومەت کردن و ئەمنییەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەکەن. دوای خۆی، کوڕەکانی بە ناوی عومەر و حوسێن بەدرخان شۆڕشێکیان لە ١٨٧٩ هەڵایساند کە تێکشکا و حوسێن لە سێدارە درا. بەحری بەدرخان تەڤلی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو. میقداد بەدرخان، تەڤلی شۆڕشی ١٨٨٩ بوو و دواتر یەکەم رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا بڵاو کردەوە. عەبدولرەحمان بەدرخان ساڵی ١٩١٩ بوو بە حاکمی ناوچەی ئایدن لە تورکیا. کامیل و عەبدولرەزاق بەدرخان ساڵی ١٩١٧ لە لایەن رووسەکانەوە بوون بە حاکمی ئەرزەڕۆم و بتلیس. خەلیل بەدرخان بوو بە حاکمی مالتایا. ئەمین عالی بەدرخان، ساڵی ١٩٠٨ کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقی دامەزراند، بەڵام سزای مردنی بۆ بڕایەوە. دوای ئەوەی ئاوارە بوو، ساڵی ١٩٠٩ کۆمەڵەی تەعالی کوردستانی دامەزراند. سورەیا بەدرخان لەسەر چالاکیی نەتەوەیی زیندانی کرا، بەڵام دواتر لەگەڵ میقداد و عەبدولرەحمان یەکەم رۆژنامەی کوردییان بڵاو کردەوە جەلادەت بەدرخان کوڕی ئەمین عالی بەدرخان کۆمەڵەی خۆییبوونی دامەزراند کە بوو بە هۆی شۆڕشی ئاڕارات لە ساڵی ١٩٢٧. لەگەڵ برایەکەی بە ناوی کامڕان یەکەم مەدرەسەی کوردییان لە دیمەشق دامەزراند کە بڵاوکراوەی کوردی بڵاو دەکردەوە. هەروەها ئەلفوبێی کوردییان بۆ یەکەمجار داهێنا. لەیلا بەدرخان کچی عەبدولرەزاق، بە هونەری سەما کردن ناوبانگی جیهانیی دەرکرد و سەرنجی گەورەترین ساڵۆنەکانی سەمای لە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا راکێشابوو. ناوبراو وەک یەکەم کچی سەماکار لە مێژوو وڵاتانی ئیسلامی دێتە ئەژمار کە ناوبانگی جیهانی هەبێ و لە ئەمریکا و رۆژئاوا هێندەی سەرنج درابێتێ. @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
#بەرهەمە_نوێیەکان 📚کتێب: بزاڤی ناسیۆنالیستیی کورد [دەرفەت، ڕێکخستن، ناسنامە] 💎مژار: مێژووی هاوچەرخ 📝نووسەر: دێڤید ڕۆمانۆ 🖍وەرگێڕان: هۆمەر فەیزی 🖨وەشانخانە: مادیار لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بزاڤی نەپساوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، سەرەڕای زۆر ڕەنگ و ئاراستەی جیاوازەوە، خاوەن تایبەتمەندییەکی چڕی ئەتنیکی بووە و هەر ئەمە وای کردووە زۆربەی توێژەران و پسپۆڕانی پرسی کورد، تەنیا لە ڕوانگەیەکی دیرۆکی سیاسی-ئەتنیکییەوە ئاوڕ لە پرسی کورد بدەنەوە. بەڵام دەیڤید ڕۆمانۆ لەم کتێبەیدا وەک تێزی دکتۆراکەی هەوڵی ‌داوە بزاڤی نەتەوەخوازانەی کورد لە ڕوانگەیەکی نوێ و بە تیۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە شەنوکەو بکات. لە سەر ئەم بنەمایە ڕۆمانۆ کەڵکی لە ڕێبازی نامێژوویی ڕێکخستنی سەرچاوە و هەڵبژاردنی ئاوەزمەندانە بۆ بزاڤی نەتەوەخوازانەی کورد لە ناو نەتەوە-دەوڵەتەکانی تورکیا، عێراق و ئێران وەرگرتووە. ئەم کتێبە لە #بڵاوگەی_کتێبی_ماد بەردەستە. ناونیشان: سنە،، پاساژی عێزەتی، نهۆمی یەکەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇 فەیسبوک: facebook.com/madbook.book.3 ئینستاگرام: instagram.com/maad_book1 تێلێگرام: @madbook2019
Hammasini ko'rsatish...
#بەرهەمە_نوێیەکان کتێب : "جمهوری 1946 کردستان"(چاپ دوم) نووسەر: ویلیام ئیگێلتۆن وەرگێڕان : سەید موحەمەد سەمەدی بابەت: مێژوو جمهوری 1946 کردستان بەراستی نمایندەی چە بود؟ مبارزەای ملی و شجاعانە یا شورشی خیانت کارانە و جدایی خواهانە؟ هدف بارزانی ها از شرکت شان چە بود؟ مساعدتی فداکارانە بە مسالەای باعظمت و شریف و مقدس، یا کوششی خودخواهانه برای توسعەی نفوذ شخصی و قبیله ای؟ در فاصله زمانی سال هایی که جمهوری از هم پاشیده، جواب هایی به این سوالات داده شده است، که بیشتر این پاسخ ها سرچشمەاش تعصبات شخصی یا ملی بوده است، یکی از علت های این مساله این بوده که واقعیت ها، جدای از تفسیرها و تعبیرها رو به ابهام و فراموشی رفته اند، به همین دلیل.‌‌..... ئەم کتێبە لە بڵاوگەی کتێبی ماد بڵاو دەکرێتەوە. ناونیشانی #بڵاوگەی_کتێبی_ماد: سنە، چوارڕێیانی شۆهەدا، پاساژی عێزەتی، نهۆمی یەکەم، دەستی چەپ @madbook2019
Hammasini ko'rsatish...
کورتە فیلمێکی زانستی لەبارەی وێرجن بوون و درۆبوونی پەردەی کچێنی پێویستە هەموو کەسێ بە تایبەت کچان بە جوانی چاوی لێبکەن @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
7.91 MB
"وتەی زێڕین" ئەفلاتوون دەڵێت : " ئەگەر ئازادی لە ئاسمانەوە ببارێت،کۆیلەکان چەتر هەڵدەدەن". @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
. گوڵێک ئەیوت گوڵێک ئەیوت :کرچ وکاڵم شووناکەمە پیرە چنار ئاخر دلم دڵکەن نییە لە سروە باکەی -نەو بەهار پایز..کاری چەس پێم ئەیژێ: "ئەگرێجەکەت بشارەوە لەسەر کانی عەتری گۆنات هەنگ ماچێکت نەخواتەوە پایز نازانێ کە دڵم هەنارێکە لە دڵداری هەر باڵندەێک نەێتە سڵاوم ناوی نانم بە "قەناری" پایز نازانێ کە ژیان یانێ گوڵ و بڕێک شەماڵ هەتا تەمەن زەردتر دەبێ گەشتر دەبێ شەوبۆی خەیاڵ ! ... نا...نا گوڵێ...گوڵ سەوزەڵێ ! هەرگیز مەکە مەنعی پایز دارشێڵانە گلەیی ئەکا گوڵە زەردە لێت دەبێ زیز باران نایتە سەر وەختەوە هەور هەواڵت ناپرسێ.. ئێوارەودوا، گەر بژنەڤێ مل لە نیگای هەڵنافڕێ پایز ئەو دیوی خیلقەتە چنارێکە بەساڵاچوو مالی چڵی دەسنەڕیوە دڵی ئێمەش گەڵا نەبوو پایز..چریکێکە لە ئاخ چەکی جریوەی بە دەسە گەردوون دەخاتە ناڵەناڵ بۆ مەل دەبێتە مەدرەسە پایز چەمە! جا دەستەنکە ماسی ئەزانێ و، "زەردە بەی" پایز دڵی چوولەکەیی هەر-با- ئەزانێ دەردەکەی غەریبێکی دڵ کەیل و، زەرد پاڵی داوەتە باخەوە لە گێژەبای پەژارەیی ناوت لەبیر ناباتەوە ... پاڵتاوی تۆزاویی لە کۆڵ شاڵی زەلان لە گەردەنی گەڵا گەڵا هەڵدەوەرێ و پەکی نیە بۆ مردنی .. گوڵێ ! پایزیش عاشقە! حەیف نازانێ،چۆن باسی کا؟ تا تێ بنووسێ سێفی سوور دەسی ئەلەرزێ و، خراوی ئەکا عەلی/لەیلاخ @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
من پێشمەرگەی کوردستانم...✌️✌️ یەکێک لە هیواکانی داهاتوو بە کاتی فێر بوونی وانەی سەربەرزانە ژیان و نیشتمان دۆستی❤️ قوربانی خۆت و ئاڵای سەرسینگ و کوردستانەکەیشت بم @kurdanejin ✌️🌸✌️🌸✌️🌸✌️🌸✌️🌸✌️🌸
Hammasini ko'rsatish...
3.52 MB
@kurdanejin خانمیلێ خانمی خانمانی بە دەنگی مامۆستا محەممەدی ماملێ و کاک حوسێن چیڕە @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
Muhemmed Mamle- Husen Çire=Xanmile Xanim.mp32.27 MB
لە وتە بەنرخەکانی شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندنی با لاوانی کورد باش بزانن کە ژیان لە ئەسیری و ژێردەستی بە شەرمەزاری و سەرشۆرییەوە چەندە بێ قەدر و قیمەتە و لە بەرانبەردا هەڵمژینی هەوای پاک و بێگەردی ئازادی و سەربەرزی چەندە خۆش و دڵڕفێن #ڕێبەرم_ڕێبواری_ڕێگاتین @kurdanejin
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.