1 043
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
Repost from N/a
Photo unavailableShow in Telegram
هه‌س.. هه‌سته ئه‌ی كیژی هه‌ناوت شین!
ڕا.. ڕاوه‌شێنه لێچكه‌كه‌ت! سووره..
ڕا.. ڕابه ئه‌ی لاوی هه‌ناسه‌ت گڕ!
تی...تین و تاوی تۆیه؛ ته‌ندووره
مس..مست كه ڕوو به ئاسمان به‌رزه
مه‌ستانه وا گه‌ر..گه‌رمی هه‌ستانن
شه‌ق..شه‌ق كه هه‌ڵده‌درێن له بێده‌نگی
ئێوه‌ن كه مۆلۆتۆف به‌ده‌ستانن!
دا..داره‌كان تووڕه‌ن له دووكه‌ڵیان
بوو..بوونه قه‌ڵماسك به گژ زاڵم..
گا..گاشه‌به‌ردی تۆڵ و ڕق داوێن
سه‌نگفه‌ڕشه‌كانیش وان له دژ زاڵم
قاپێلكی ترس و ڕه‌و، كڵاوخوودیان
پۆتین و باتووم لێر و وێ كه‌وتوون
جۆ..جۆگه‌له و ڕووباره‌كان ده‌چڕن
تێكڕا سروودی ڕوو به ده‌ریا چوون
من.. من شه‌قامی عیشق و ئازادی!
تۆ، تابڵۆی ڕێشانده‌ری، ئه‌ی ژن!
ئێ..ئێمه هه‌نگاوی نه‌وه‌ستانین
كۆڵانی بن..بنبه‌سته جێی دژمن
ها..ها به‌خێرهاتی كچم، ژینا!
ڕا..ڕاشه‌كێنه په‌لكی شللێران
خوێ...خوێنی تۆ تێكه‌ڵ به خوێنی مه
ده‌نگت فڕیوه تاكو ئه‌ستێران
ئاوارە وڵات
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱
https://telegram.me/aaware
Hammasini ko'rsatish...
چیرۆک و ڕۆمانی کوردی
ماڵێک بۆ خوێنەرانی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی پێوەندی............................................................................ @slain64
@besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
بۆ چوار وه‌رزی ساڵ نابێته پاییز!؟
تا نیگای ئه‌وم هه‌رده‌م نیشان دا
ئه‌و نیگایه‌ی له سنگما ئه‌سوتێ و
چه‌خماخه ئه‌دا له ناخی گیاندا
پاییز بوو باران نم نم ئه‌باری
نیگای چاوانی پاییزیی و مه‌ستی
وه‌ک چه‌م ڕژایه ده‌شتی گیانمه‌وه
ده‌ستی خۆزگه‌می خسته ناو ده‌ستی
باران ئه‌باری و ژێر چه‌تری پاسێک
بۆ یه‌که‌م بینین بوو به ژوانگه
بوو به په‌نجه‌ره بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌م
لێم ون بوو،ڕۆیی،ڕوخا ڕوانگه
ئاخ بۆ ده‌ستێکی پڕ له میهر و سۆز
بوونم ئه‌شکێکه به گلێنه‌مه‌وه
شیعرم وه‌ک پاییز هه‌تیو که‌وتووه و
پاییزیش دیاره به وێنه‌مه‌وه
داوای شیعرێکی سه‌وزم لێ مه‌که
به‌هار له عومری من بێ به‌ریییه
بڕوانه قژی ماش و برنجیم
که ده‌فته‌رێکی کوێره‌وه‌ریییه
پرسه‌یه ئه‌گرم بۆ ئه‌م پاییزه
چه‌ند خۆشه له‌به‌ر شه‌سته بارانا
له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵا زه‌ردانه بمرم
له‌سای به‌رامه و بۆی چنارانا
ڕۆژێکی پاییز،مه‌ست بووم ئه‌له‌رزیم
له‌ناو باخێکا نوقمی خه‌زان بوو
هاوڕێیە‌ک کۆشێ گه‌ڵای داگیرسان
گڕی گه‌ڵای زه‌رد بۆ تینی گیان بوو
له‌یلاکه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده
وتم تۆ چیت کرد ئه‌ی هاوڕێی ئازیز!؟
ئه‌و کۆچی کرد و تۆش چاویت سووتان
بۆ گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له گه‌ڵای پاییز!؟
✍ #ژنەڕاڵی_پاییز (محەممەد عومەر عوسمان)
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
attach 📎
@besnoor
غەزەل.... سامڕەند ئەحمەدزادە(شپڕێو)
بە موو هاڵۆزترین داوی مەمک شیک
کە تووشت دێن لقی تەیری ڕۆمانتیک
کە پێوەم دێی مەرامت پێوە بوونمە
بە لەبزی ڕۆشن و مەعنایی تاریک
تەعامی کەسک و سوور قەت بێ بەڵا نێ
بەدی دێنی لە کۆمێدی، تڕاژیک
ئەلەو نامەی کە لێوت پیێ لکا بوو
بە سەر مۆر کردنی پاکەت بە ماتیک
وڵامت نارد کە شپڕێو" بین بە لایێک"
کە چی حەوتت کەواندو بووم بە لاییک
خەتای خۆتە کوڕەگوێ بووم، تەریکم
دەدەی لێک گەر بە ڕووگڕژی تف و لیک
خڵاس بوو ئەو زەمانەی کە لە کوچەت
بە بۆنەت ساز دەبوو کێشەی تڕافیک
خڵاس بوو گەر بە قەتڵی مەت دەفەرموو
لە عەڕشێ ڕا دەهات فیکەی مەلاییک
ئەتۆش کەوتی دە خانی ئەو کچانە:
کەپۆ چاو جوان بە بنچینە، پلاستیک
دەڵێی: شپڕێو! ئەگەرچی نوکتە سەنجی
وەها کارت گەیاندە ئاستی باریک
نەگونجێ قەت لە بووتیقای من و هەم
شعووری لاپەڕە، شێعری کلاسیک!
#شپڕێو
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
شەوێ بە دەستی ڕەش دەکێشێ کڕ-
_کڕەی هەناسە وو دەڵێ منم
پەتێ بە چاوی خۆرەتاوەوە
لە پەنجەرەی مەرگ، هەڵێ منم!
هەڵێ هەرایە لەو هەرێمە! دێ_
_مەدەر بەرەو هەراوی کۆتری دڵ
کە قاوەقاوە ناوی گەل لە بەن_
_دەنی شلێرەکانی سەر بەگڵ!
کە فێر دەبێ لە جەرگی من گڕین
هەر ئەو گڕەی لە ئاگرە بەڵام
لە بەربەیانی لێڵی شەوسفەت
کە غەڕقی ئێشم و کچی بەڵام
وە چاوی ژین بە شەونەمی گرین
دەڕێژم و دەنێژم و دەڕۆم
وە خۆڵەمێشی ئەو دڵەم دەدەم
بە کۆڵی خاکی نادیاری خۆم
ئەرێ گوڵێ بەهاری سەوزی سەر_
_زەویت لە ئاوی کوێ دەخواتەوە؟
کە بۆنی سێوی کاڵی لێوە دێ
کە ڕەنگی خوێن دەداتەوە؟
دەڵێ: لە قەڵبەزەی بە زاوزێی
دەمارەکانی پڕ لە ئەشقی پاک
دەخواتەوە و دەژێتەوە ودەبێ-
_تەوە بەوێ کە نیشتمانە تاک!
دەڵێ: بەهاری سەوزی خاکی من
لە پێکەنینی پاکی ئاوی شەو
لە گرشە گرشی مانگە شەو دەچێ
لە هەستی هەڵفڕین دەچێ بە خەو!
دەڵێم: ئەرێ گوڵێ مەرگی من
هەنیسکی بێ‌سەری ئەوێ کوڕێ
کە کۆڵی بۆنی نانی لێدەهات
لە خوانی سووری کێ دەدا سوڕێ؟؟
دەڵێ:لە خوانی ڕەشبگیری شەو
لە باخەڵی گەنیوی هێزی شەڕ
دەدا سووڕێ سەری سەغیری ئەو
لە بەر دەم و دڵی جیهانی کەڕ
پەتێ بە چاوی خۆرەتاوەوە
کە کۆترێک بە دارەوە نەما
تەژی لە بۆنی خوێنی گەرم و گوڵ
بە جووڵە جووڵەوە دەکا سەما
#نەرمین_ئیبڕاهیم_ئازەر (تەوار)
🆔@binkemukrian
#besnoor
نیگاهێک و دڵێک و دوو نەفەر، باران دەبارێ
وە ڕێگا تەڕ بە دەسپێکی سەفەر، باران دەبارێ
دڵێ لەو ماڵە هەر نابێتەوە و هاوار و هاوار
کە هەر باران و هەر باران و هەر باران دەبارێ
دەڵێم دایە لە حەوشی یادێ ئەوشۆ بێمە شوێنت؟
دەڵێ نا ڕۆڵە ئەوشۆ تا سەحەر باران دەبارێ
دە توخودا لێگەڕێ تەڕ بم دە توخودا ئاگرم گرت
لە سەر من ڕا کەسم چاوت لە سەر باران دەباری؟
غەمت ئاسوودە دەرناچێت و خاترجەم بە دایە
دەگەڵ یادت لە دیوی ژوور و دەر باران دەبارێ
دەڵەی مەمبینە چیتر، کوێر بم خۆ دایە چاوم
لە چاوتدایە توخودا بمخە بەر باران، دەبارێ
من ئەو حازر بە بارانەی لە داغتدا پڕی کۆچ
بە یادتدا دەکەم وەختێ گوزەر، باران دەبارێ
تەواوی هەستەکانم تەڕ بووە چت شوشتووە تۆ
لە تەشتی پایزی گڕدا مەگەر باران دەبارێ؟
دڵم تەنگی نیگاکانت، بزەت، خورپەی دڵت ئاە
بە تەنیایی قەسەم دڵ هاتە دەر ؛ باران دەبارێ
دەزانی شینە بۆ چی پایزی زەردم گوڵی من
پڕی دەشت و دەر و کێو و کەمەر باران دەبارێ
لە من دایە هەواڵی خاتر و باران دەپرسی
لە دوای کۆچت به مەرگم بێخەبەر باران دەبارێ
لە شێعرمدا دڵم دەکوڵێ هەر ئەو یەک داغە بەس بوو
هەور کردوویەتی بەیتێ لە بەر، باران دەبارێ
خەوم دی دایە هاتێوە، کەسێ دەمدی لە دیدەی
گوڵاڵەی داغدارت تا هونەر باران دەبارێ
#عەبدوڵڵاگولابی
#هونەر
🆔@abdolla_golabi
attach 📎
@besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
تۆ جانتاکەت پڕ لە بەردە
لە پێش من رێگاکان دەبڕی
بەڵام لەپاش تری لە من
چون تۆ من نی و
داخەکەم!
کە ئەوە بێ چارەنووستە...
تۆ شەوەزەنگ دەڕوخێنی
کە دەردەکەوی لە کەنار
هەزار بە هەزاری جیهان،
بە ڕوحێکی لە سەداسەد شەپۆلاوی!
بەڵام دیسانیش ببورە
کە بۆم ناکرێ
داتنێم بەرانبەر بە خۆم و پێت بڵێم...
دڵنیا بە
بەرانبەرین!
تۆ ئێستاکەو هەمووکات
بێ ماناترین بەسەرهات
لە جیهانی یەکسان بوونی!
بەردەکان بخەوە شانت
ئێرە هەمووی کەندو قووڵە...
پێویستم بە تۆیە خانم!!!
#ئەسرین_حەسەن_پور
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
@besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
بەم نیوەشەوە ڕوحی وروژاو
بەرەو کوێم دەبەیت؟
لە کام تەلاندا بەجێم دەهێڵیت
رووەو کام سەراب هەتەرم دەکەیت؟
لە داگەڕاندا
بە کام کێلەبەرد دەگیرسێیتەوە
لە پاڵ کام نسێ و
خۆزگە و
دەوەندا
دەحەسێیتەوە؟
تەمێکی چڕ هات دایپۆشی و چوو
لە بیابانی ڕوحم دا ون بوو
لە ڕووی هەرەسی ئەو وەرزانە دا
سەری ناو پۆلووت، شەڕی بەر تەرزەت
بخە سەر سنگم
لە دارستانی زوقما هەڵمەکە و
ببە بە هاوڕێ و
شایەتی مەرگم.
#رەفیق_سابیر
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
@besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
دڵ لە هیجرت وا لە خەم دا ماهی کەنعانم وەرە
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت زوو بە لوقمانم وەرە
سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بەئامانم وەرە
گەر دەزانی چەن پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوندەی زولفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە
لوتف و تانەی تۆ لە لای من هەردوو یەک رەحمەتە
کەعبە کەج نابێ، لەبەر لۆمەی رەقیبانم وەرە
هەر کەسێ هات و بە تیری غەمزەکەت سەد پارە بوو
کەس نیە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
@besnoor
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
کۆچەپاییزە و دووبارە کۆچەرین
لێرە دڵ نابێ ببەستین ئەستەمە
ڕێ بەرەو پیری هەموومان هاتووە
لێرە مانمان مردنە و ژین ماتەمە
وەک هەموو ڕۆژانی ڕەزبەر دڵپڕم
نایە بایێ لابدا هەوری ڕەشێ
لەو وڵاتە ڕەش بە مانای ژینە ژین
لەو هەمۆ ڕەنگانە نیمانە بەشێ؟؟؟
هەڵورینی خۆم دەبینم وەک خەزان
بەختی من وا نووسرا ڕۆژی ئەزەل
تازە مانم بۆچییە لەو چۆلگەیە
گشتی ژینم بوو بە شێعرێ وەک غەزەل
باسی ماف و باسی ئازادیت دەکرد
دیلی تۆ بووم چت لە ئازادی نەهێشت
ئەو دەمانەی پەنجەمت داگیر دەکرد
من بە وەڵڵا تامی ئازادیم دەچێشت
من وەکوو سەربازی بێ خاک و وڵات
دەستەوئەژنۆ چاوەڕوانی یەک وەرەم
نیشتمانی چاوەکانت خاتیرەن
من لەژێر ئاڵای نیگاهت بێ‌ورەم
هێندی زستان ساردە دەستم دڵ سڕە
بێ تۆ گیانە ئەو خەمە بۆ کوێ بەرم
کوا هەناسەت ساتێ گەرمم کاتەوە
کوانێ شانت دابنێم ساتێ سەرم
شەرتی ئێمە وا نەبوو بێی و بڕۆی
کوا قەراری عاشقی ئاوا دەبێ
ڕۆژگاری شێعرەکانم ڕەش دەبێ
تۆ بڕۆی ڕۆژی منیش ئاوا دەبێ
بۆنی تۆم لێدێ هەنووکەش هەر ونم
تۆبڵێی بیدۆزمەوە ڕۆژێ" تەوار"؟
ئەو کەسەی وا تێکەڵاوی تۆ بووە
بگرێ دیسان ئەو دڵەی دوندی قەرار؟؟
نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار)
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.