uz
Feedback
ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Kanalga Telegram’da o‘tish

📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
5 886
Obunachilar
-924 soatlar
-577 kun
+1 87830 kun
Postlar arxiv
.😁

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ (7/15/ 2026) پرۆسەى گواستنەوە و دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ (7/15/ 2026) پرۆسەى گواستنەوە و دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات. لە (15 7/ 2026) وە مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەبێتەوه. بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات خوێندکار/ قوتابی سەردانی وەزارەت بکات، چونکە تەواوی پرۆسەکە بە ئەلیکترنی ئەنجامدەدرێت. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

📮سەبارەت بە نمرەی ئەو قوتابییانەی کەناڵەکان ئەڕۆن بۆ لایان. 🔴ئایا ئەمانە کۆنمرەی بەشەکان بەرز ئەکەنەوە؟ 🟣ئازیزان، هەر بیرێکی لێ بکەنەوە ئەوانەی هێنراونەتە سەر شاشە چەند کەسن؟ ٢٠ کەس زیاتر تێپەڕ ناکەن، با ٢٠یش نەبن و ئێوە هەر بڵێن ٥٠ یان ١٠٠ کەسن، ئەمانە هەمووی دابەشبوون بەسەر هەموو کوردستاندا، تەنها ئەم ڕێژە کەمە کاریگەرییەکی وەهای نییە کە نمرەی بەشەکان بەرز بکاتەوە، لە بەرامبەر چەند قوتابییەک کە هەموویان ٩٩ بۆ ١٠٠ وابزانم ١٠ کەس تێپەڕ ناکەن، ئەو ١٠ کەسەش هەر یەک و لە شوێنێکن و چەند دانەیەکیشیان وێژەیین، ئەوانەی زیاتر ترسیشتان هەیە قوتابییانی زانستیین. 🔵پێویست بە دوو دڵی ناکا، لەناو ١٠٠ هەزار قوتابیی و وابزانم زیاتریش کە وزارییان کردووە، زۆربەی ساڵەکان ٤٠ بۆ ٥٠ هەزار قوتابیی ئەچنە زانکۆ و پەیمانگا، بە هەموو بەشەکانەوە، لە نێوان ئەو هەمووەشدا ئاساییە چەند دانەیەکی ئاوای تێدا بێت و کاریگەرییەکی وەهایان نابێت، ئەوەی گرنگە ڕێژە گشتییەکەیە کە لە بەرامبەر ئەو چەند قوتابییە، دەیان و سەدان قوتابییمان هەیە لە وانەکانی تر نمرەی تەواویان هێناوە، لە کوردی و عەرەبی ٦٠ و ٧٠ و ٨٠یان هێناوە، ئەمانە هەمووی کاریگەریی خۆیان هەیە لەسەر دابەزینی کۆنمرەی بەشەکان. 🟡نەمانی تەرکی کوردیی و عەرەبی، قورسبوونی ئەسیلەکان بە شێوەیەکی گشتیی بۆ قوتابییەکان، کرانەوەی کۆمەڵێک بەشی نوێ، ئەمانە کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر دابەزینی نمرە بۆ ئەمساڵی خوێندن، دڵنیاشبن دائەبەزێت، و کۆمەڵێک پێوەری تریشمان هەیە با من لەوە زیاتر پۆستەکە درێژ نەکەمەوە. 🟢بێتاقەت مەبن، هێشتا هیوایەکی زۆر ماوە و ئەتوانن بگەن بە ئامانج و ویستی خۆتان ان شاء اللە و پشت بە خوا، وازمەهێنن لە ئامانجەکانتان. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بڕوانامەکەی دانیپێدانرا. پیرۆزە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بە فەرمی ناساند له‌ بڕیارێکی فه‌رمیدا له‌ ڕێکه‌وتی ٢٠٢٦/٧/٩، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق دانپێدانانی فه‌رمی به‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سه‌رجه‌م کۆلێج و په‌یمانگاکانیدا ڕاگه‌یاند. به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌، زانکۆکه‌ ده‌خرێته‌ ناو ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی ناوه‌ندی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧). پێکهاتەکانی زانکۆکە کە دانپێدانانیان بۆ دەرچووە: 1. کۆلێجی تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، تەکنیکی شیکاری نەخۆشییەکان). 2. کۆلێجی تەکنیکی کفری: (تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی چارەسەری خۆراکی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری). 3. کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری: (تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی میدیا). 4. پەیمانگای تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، تەکنیکی ڤێتێرنەری، تەکنیکی ڕووپێوی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری، تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی کارەبا، تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، تەکنیکی دیزاینی ناوەوە). 5. پەیمانگای تەکنیکی کفری: (تەکنیکی تاقیگەی پزیشکی، تەکنیکی ژمێریاری).

🔴ئەکرێ ئێستا پێشبینیی نمرەی وەرگرتنی زانکۆ و پەیمانگاکان بکەین؟ ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🔴کۆلێژی یاسا، لە زانکۆی ئاکرێ بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن، بڕیارە کە بکرێتەوە. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🚨 ئایا فۆڕمی زانکۆڵاین پڕ بکەمەوە، ئەگەر دواتر بەشەکەم بە دڵ نەبوو، ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆ پۆلی 12؟ 🔴گرنگە، و وریابن بە هەڵەدا نەچن. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🟢سەبارەت بە پەیجی فەیسبووکی (ماڵی زانکۆ) کە دامناوە بە خاتری ئێوەی ئازیز. 👤https://www.facebook.com/profile.php?id=61591546928051

ئیشەکەشم هەر ئەمە بوو، لە فەیسبووکیش لەگەڵم بن لەوێشەوە هەر هاوکارتان ئەبم. لە هیچ جێگەیەک نایەڵم بەبێ من بن😀 با ئاگاتان لە هەموو شتێک بێت.😅

📮ئەتەوێ لە فەیسبووکیش، ئاگاداری زانیاریی و بابەتی زانکۆڵاین و قوتابخانە بیت؟ 👤لێرە، ئاگاداری هەموو شتێک بە: https://www.fac
📮ئەتەوێ لە فەیسبووکیش، ئاگاداری زانیاریی و بابەتی زانکۆڵاین و قوتابخانە بیت؟ 👤لێرە، ئاگاداری هەموو شتێک بە: https://www.facebook.com/profile.php?id=61591546928051

خۆی کێشەکەشمان ئەوەیە، ئیشەکانی من ئەوەنەی ئێوە سوودی لێوەرەگرن خۆم سوودی لێوەرناگرم😅

ئیشێکی بچووکم پێتانە😁

بۆ جەماعەتی ئەوانەی پرسیاری زانکۆڵاین ئەکەن😁

📮ئایا، ئەو کۆنمرانەی ئێستا بڵاوئەکرێنەوە، چین؟ چۆن سوودیان لێوەربگرین؟ 🟢ڕێک بەو نمرانە ئێمە وەرئەگیرێین، یاخود نا؟ 🔴وەڵامی چەند پرسیارێکی تریشی تێدایە. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🔴ئایا کۆنمرەیی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان، بەرز ئەکرێتەوە یاخود نزم؟ 🔴چۆن بزانین، کرێی خوێندنی ساڵانەیان چەندە؟ "دانا عومەر"

🚨کۆنمرەی زانکۆ و پەیمانگا (ئەهلییەکان) بۆ ئەمساڵی خوێندن. ئامادەکردن: دانا عومەر #دانا بەهیوای سوود.🤍

📮بەشی پەروەردەی فیزیا، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧. لە زانكۆی هەڵەبجە، كرایەوە. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

⬆️⬆️ ئەم پۆست و زانیارییە، بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکانە. لێرە کە زۆرینەتان قوتابیی زانکۆ و پەیمانگان، یان هێشتا پۆلی ١٢ـن، ئەمە ئێوە ناگرێتەوە.

ناوتۆمارکردن لە پەروەردەکان دەستپێدەکات درێژەدان بەخوێندن بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە ناوتۆمارکردن لە پەروەردەکان دەستپێ
ناوتۆمارکردن لە پەروەردەکان دەستپێدەکات درێژەدان بەخوێندن بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە ناوتۆمارکردن لە پەروەردەکان دەستپێدەکات تایبەت بەمامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە کە دەیانەوێت لەکۆلیژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی - ئێواران، بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ ) درێژەدان بەخوێندن بدەن بۆ بروانامەی بەکالۆریۆس هەر مامۆستایەک ئارەزووی خوێندنی هەیە ناو نوسین لە پەروەردەکەی خۆی ( قەزا ) دەبێت. پێویستە مامۆستایان لەپسپۆریەکانی خۆیان درێژە بەخوێندن بدەن جگە لە پسپۆرییەکانی ( کۆمەلایەتی و کۆمپیوتەر ) دەتوانن پسپۆریەکانیان بگۆرن لەو پسپۆریانەی دیاری کراوە لەناو نوسراوەکەدا و درێژە بەخوێندن بدەن لەو پسپۆریە تازانە . پێویستە مامۆستایان کاتێک زانیاریەکانیان تۆمار دەکەن تێکرای نمرەی بروانامەکەی بنوسێت بەشێوەیەک هەموو بابەتەکان کۆ دەکاتەوە دابەشی سەر ژمارەی بابەتەکان دەکرێت ( معدل ) دەردەچێت نەوەک بەشێوەی کۆکردنەوەی هەموو بابەتەکان لە زانیاریەکان بنوسێت بەپێچەوانەوە دوور دەخرێتەوە . دوا مۆڵەت لە پێشکەشکردن ٣٠ / ٦ / ٢٠٢٦ دەبێت دوای ئەو رێکەوتە ناوی هیچ کەسێک بەرزناکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا . وەرگیراوە.