uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Kanalga Telegram’da o‘tish

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
7 226
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-577 kun
+43430 kun
Postlar arxiv
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ بوژاندنەوە و گەشەی زانستیی زانکۆ، توانرا ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) وەربگیرێت. بەوبۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، ‎سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
05 Avg, 12:57

📮ئاگاداری📮 🔴 ئەوانەی خوازیاری بەشی وەرزش و هونەرن لە ئێستادا هەریەکە لە زانکۆی سەلاحەدین بەشی هونەر و زانکۆی سلێمانی بەشی هونەر و زانکۆی هەلەبجە بەشی وەرزش فۆڕمیان دابەش کردووە ئەتوانن سەردانی زانکۆکان بکەن و فۆڕم وەربگرن . 🟢خوێندکارانی خولی دوومیش ئەتوانن ئەم فۆڕمه وەربگرن و دوای دەرچوونیان له خولی دووەم ئەنجامەکە ببەن بۆ زانکۆکە . ✅ فۆڕمی وەرزش و هونەر بە خۆڕایی 55 تا 60 وەردەگرێت بە پارەش لە 50 بۆ 54.9 وەردەگرێت. 🕐 هەفتەی داهاتوو سەرجەم زانکۆکان فۆڕمی بەشی وەرزش و هونەر دابەش دەکەن . ✅ پێداویستیەکان : ➖کۆپیەک لە کارتی تاقیکردنەوەکان. ➖کۆپیەک لە کارتی نیشتیمانی. ➖بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لەلایەن کارگێڕی قوتابخانە. 🚨خوێندکارانی خولی دوومیش ئەتوانن ئەم فۆڕمه وەربگرن و دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی خولی دووەم بیهێنەوە. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
05 Avg, 10:47

📮لەم ڤیدیۆیەشدا، سەبارەت بەو بەشە نوێیەی کراوەتەوە ( تەکنەلۆژیای فێرکردن) لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، ڕاگری کۆلێژەکە سەبارەت بەو بەشە نوێیە و هەلی کار و وردەکارییەکانی، لەم ڤیدیۆیەدا بە وردی باسکردووە: 🎵🎵🎵https://vt.tiktok.com/ZS4abMFTx/
04 Avg, 16:07

📮بەشی ( تەکنەلۆژیای فێرکردن) کرایەوە، لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور. 🔴بەشێکی تەکنەلۆژییە و وەکوو هەموو بوارە تەکنەلۆژییەکانی تر سوودێکی باشی هەیە بۆ دەرچووانی.
04 Avg, 16:00

قۆڵی بۆ هەڵکەن و بخوێنن، ئەمساڵ ان شاء اللە زۆرتر لە قازانجی ئێوە ئەبێت ئەم دۆخەی هەیە و هەم نمرە دابەزین و هەم کرانەوەی بەشە نوێیەکان و نەمانی تەرک.......
04 Avg, 15:01

😁😁😁😁😁 ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
😁😁😁😁😁 ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
04 Avg, 15:00

🚨کۆلێژی " پەروەردەی شارەزوور" ئەم وێنەیان لە پەڕەی فەڕمیی خۆیان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویانە (بەم زووانە). 🔴بەشێکی نوێ دەکرێتە
🚨کۆلێژی " پەروەردەی شارەزوور" ئەم وێنەیان لە پەڕەی فەڕمیی خۆیان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویانە (بەم زووانە). 🔴بەشێکی نوێ دەکرێتەوە لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە گوێرەی وێنەکەش بێت، ڕەنگە پەیوەندیی بە ئایتی یاخود ژیریی دەستکردەوە هەبێت، بە گشتیی ڕەنگە بەشەکە پەیوەندیی بە بابەتە تەکنۆلۆژییەکانەوە هەبێت. 🟢هەر کاتێک وردەکاریی زیاتریان بڵاوکردەوە، ئاگادارتان ئەکەمەوە ان شاء اللە. "دانا عومەر" ✈️بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
04 Avg, 14:03

📮بۆ ئەنجامی گواستنەوە و دابەزاندن، ئەبێت هەمووی بەم شێوەیە (سەوز) ببن و پەسەندبکرێت لەلایەن زانکۆی یەکەم و زانکۆی دووەم و دو
📮بۆ ئەنجامی گواستنەوە و دابەزاندن، ئەبێت هەمووی بەم شێوەیە (سەوز) ببن و پەسەندبکرێت لەلایەن زانکۆی یەکەم و زانکۆی دووەم و دواتریش وەزارەتەوە، کە هەمووی بەم شێوازە سەوز بوو ئەوکات گواستنەوە یان دابەزاندنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
04 Avg, 05:56

📮هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات! 🔴بەرێز د.توانا نجف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان یان دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات مافی پارێزراو دەبیت بۆیە دەتوانن لەو لەجێگا دانانە داواکاری پێشکەش بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابیت لە داهاتودا کە وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کارابێت 🟢 بەرێز د. توانا نەجەف، ڕاگەیاند، دڵنیام کە دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە کە دابمەزرێندرێن. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
03 Avg, 09:47

photo content
02 Avg, 09:39

🔴 ئایا، هیچ جیاوازییەک هەیە لە نێوان (زانکۆ و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان؟) "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
29 Iyul, 05:22

📮پزیشکیی گشتیی هەڵەبجە، داخلی زانکۆڵاین کرا. 🔴ساڵی پار، پزیشکیی گشتیی لە هەڵەبجە کرایەوە. بەڵام ساڵی پار، بە فۆڕمیی دەستی قوتابییان ئەیان توانی تەقدیمی ئەوێ بکەن و بڕۆنە کێبڕکێی وەرگرتنەوە، بۆ پار هەم ڕێژەی قوتابیی کەمتریان وەرگرت بە گوێرەی ئەوەی ساڵی یەکەمی کرانەوەی بوو، هەمیش درەنگ ڕاگەیەندرا و بە فۆڕمیی دەستی بوو. 🟢بەڵام، بۆ ئەمساڵ، داخلی سایتی زانکۆڵاین کراوە و لەوێوە وەک هەموو بەشەکانی تر، قوتابیی ئەتوانێت تەقدیمی ئەوێ بکات، و کاریگەری خۆشی ئەبێت لەسەر دابەزینی کۆنمرەی پزیشکیی گشتیی ان شاء اللە. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
27 Iyul, 17:08

Ovozli xabar05:04
27 Iyul, 12:16

photo content
27 Iyul, 10:58

Ovozli xabar16:16
26 Iyul, 16:36

زانکۆی سلێمانی وەرگرتنی خوێندکاران لەبەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستی پێکرد بەشی پەروەردەی هونەر لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی خوازیارانی بەشەکە ئاگاداردەکات کە فۆڕمی وەرگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بڵاودەکاتەوە. تێبینی: ئەو خوێندکارانەی کە خولی دووەمیان هەیە دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن، بۆ زانیاری زیاتر و بینینی مەرج و ڕێنماییەکان و وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن https://bedu.univsul.edu.iq/ku/ragaiandn/2026/07/26/2590/?fbclid=IwdGRjcATTJCpjbGNrBNMkG2V4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkDDM1MDY4NTUzMTcyOAABHhDULrapRiGSvguEK3pMzIIDNPk0bPlSSTzWN8kzfki4SIznv1iMDfYzpMi7_aem_st5q1iRVkrFkTAvVGcmTEQ
26 Iyul, 13:41

نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین (دیبلۆم،بەکالریۆس)بدات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشت
+3
نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین (دیبلۆم،بەکالریۆس)بدات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانی هەرێم کە واژۆی (پ.ی.د. خطاب احمد مصطفی) بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لەسەرە داوا لەسەرجەم زانکۆکان دەکات پابەندی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بن، نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین (دیبلۆم،بەکالریۆس)بدات لە سەر فەرمانی جەنابی وەزیر بەرێز(د.ئارام محمد قادر) پێویستە سەرجەم زانکۆکان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان/ خوێندکاران، وە نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین بدات بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت پێشتر زانکۆی سلێمانی لە ساڵی پار بریاری راگرتنی گواستنەوە و دابەزینی دابوو و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراو وڵامی دانەوە کە فەرمانی زانکۆیی زانکۆی سلێمانی پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و پێویستە پابەندی رێنمایی گواستنەوە و دابەزاندن بن وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات. پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت. - بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://regayzanko.com/ رێنمایەکانی گواستنەوە و دابەزاندن لێرە بخوێنەوە https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing
26 Iyul, 09:18

Ovozli xabar02:18
25 Iyul, 14:32

photo content
25 Iyul, 09:15

📮وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری باوی قوتابییان: 🔴چۆن فۆڕمیی زانکۆڵاین پڕبکەمەوە؟ 🎥 https://youtu.be/35IQbsYCebs?si=BCIw5IaH0RXjPjF1 🔴چۆنییەتی هەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١، بۆ زانکۆڵاین: 🎥 https://youtu.be/ifjomFogTiw?si=4fJ2ypf7-tpZFuxd 🔴لە یەک ڤیدیۆدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکانی: زانکۆڵاین چییە؟ پارالێڵ چییە؟ ئێواران چییە؟ کریدیت چییە؟ جیاوازی نێوان پارێزگا و گشتیی چییە؟ 🎥 https://youtu.be/EJXFVldGt6Q?si=y77M8yIPxO50nYeo ➖➖➖➖➖➖➖ ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
24 Iyul, 07:24