uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Kanalga Telegram’da o‘tish

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
7 226
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-577 kun
+43430 kun
Postlar arxiv
ئەزیزان، بابەتی پشوو تا ئەم دەقەیە هیچ شوێنێک بڕیاری پشووی نەداوە، کە بکرێت بە پشوو یان نا بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان. هەر شتێک هەبێ، خۆم ئاگادارتان ئەکەمەوە ان شاء اللە.
07 Noy, 12:21

Ovozli xabar04:03
05 Noy, 11:16

Ovozli xabar07:40
01 Noy, 09:18

لە مەجالێک ان شاء اللە دەمەتەقێیەک ئەکەین، بۆ ئەوانەی کە نازانن چۆن و چی بخوێنن لە زانکۆ و پەیمانگا.🤍
31 Okt, 12:49

🟢تۆش کە ئەتەوێ بخوێنیت، ئەڵێی (لایلایە)ـت بۆ ئەکەن؟😅 گوێگرە شێرەکەم، ئەمە بۆ تۆیە.🤍 ✈️بۆ زانیاریی و هەواڵی هەموو قۆناغەکانی خوێندن، لێرە لەگەڵم بن: https://t.me/mali_qutabian
27 Okt, 16:49

برادەرانی داخلی و ڤۆیسەکانی من😅
27 Okt, 12:02

Ovozli xabar05:22
26 Okt, 11:36

Ovozli xabar01:35
26 Okt, 10:20

بۆ زانیاریتان، ان شاء اللە ئەو بەشانەشی کە لەم هەفتەیەی ڕابردوو دەوامیان دەستی پێنەکردبوو، لەم هەفتە نوێیەوە واتا یەکشەممە، دەوامیان دەستپێدەکا و ئاگاتان لە پەیجی زانکۆ و پەیمانگاکانی خۆتان بێ.🤍 ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
23 Okt, 14:33

(ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان) لە کۆى (١٣٠٥) وەرگیراو کە لە ئێستادا (٨٧٨) دەرچوو ناویان گەڕاوەتەو
(ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان) لە کۆى (١٣٠٥) وەرگیراو کە لە ئێستادا (٨٧٨) دەرچوو ناویان گەڕاوەتەوە، (٤٢٧) دەرچوو بەهۆى هەڵەى فۆڕم پڕکردنەوە ناویان نەگەڕاوەتەوە، لە سبەینێوە (٢٣/ ١٠/ ٢٠٢٦) بۆ ماوەى چوار رۆژ لە ڕێگەى سیستمى زانکۆلاین دەتوانن بەشێکى دیکەى هەڵبژێرن کە لەگەڵ کۆنمرەکانیان بگونجێت و ناویان دەگەڕێتەوە.
22 Okt, 15:29

ئاگادارییەك لە پەیمانگە تەكنیكییەكانی سلێمانی-یەوە "خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەك دەستپێدەكات" ڕاگرایەتی پەیمانگە تەكنیكییەك
ئاگادارییەك لە پەیمانگە تەكنیكییەكانی سلێمانی-یەوە "خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەك دەستپێدەكات" ڕاگرایەتی پەیمانگە تەكنیكییەكانی سلێمانی (پەیمانگەی تەكنیكی تەكنەلۆجی سلێمانی- پەیمانگەی تەكنیكی كارگێڕی سلێمانی- پەیمانگەی تەكنیكی پزیشكی سلێمانی) ئـــاگاداری خوێندكارانی قۆناغی یەك دەكەن، ڕۆژی یەكـشەممە (٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦) خوێندنی وەرزی پایزە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دەستپێدەكات و پێویستە سەرجەم خوێندكارانی ئازیز لە هۆڵەكانی خوێندن ئامادەبن. سەبارەت بە خوێندكارانی دەرەوەی شار، لە ڕۆژی شەممەوە (٢٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦) كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ دەرگای بەشە ناوخۆییەكان بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێتەوەو بەشە ناوخۆی دابەشدەكرێت. بۆ ئەو مــەبەستە پێویستە؛ - كچان سەردانی بەشەناوخۆیی كچان بكەن لە بەرامـبەر بینای پەیمانگە تەكنیكییەكانی سلێمانی. - كوڕان سەردانی بەشەناوخۆی ژمار (٣) ناسراو بە (بەشەناوخۆی سابیری حاجی ڕەسوڵ) بكەن، لە سەرو فلـكەی ئاسكەكان. لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویست هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
21 Okt, 14:43

Ovozli xabar03:02
21 Okt, 12:13

🔴نووسراوی فەرمیی. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
🔴نووسراوی فەرمیی. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
20 Okt, 06:18

📮دوێنێ کۆتا ڕۆژی بەشگۆڕین و دابەزاندن کردن بوو، کات نەماوە بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە... 🔴ئەوانەی ئەنجامیشتان داوە و قبوڵ کراون، لەم هەفتەیە مامەڵەکانتان تەواو بکەن و هەفتەی داهاتوو بە شێوەیەکی گشتیی و فەرمیی دەست بە دەوام کردن ئەکرێ. "م. دانــا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
20 Okt, 06:17

بڕیارێکی گرنگ لە وەزیری خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران و قوتابیان … وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێوا
بڕیارێکی گرنگ لە وەزیری خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران و قوتابیان … وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بە پێنج قیست دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران/ قوتابیان، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە؛ وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان. جێگەی ئاماژە بۆ کردنە دوای داشکاندنی ڕێژەی (45%)ی کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەکرێت.
19 Okt, 05:38

Ovozli xabar03:54
18 Okt, 08:22

Ovozli xabar01:16
16 Okt, 16:02

Ovozli xabar05:19
15 Okt, 10:32

Ovozli xabar06:08
14 Okt, 16:18

بابەتەکەش، شتێک نییە بڵێین علمی غەیبە و هەمووی فەزڵی خوایە بەسەرمانەوە، هەوڵم داوە شتێک بکەم زیاد لە حەدی پێویستی خۆی بووبێ و بە جۆرێک، قەرزار باری کەس نەبمەوە و قوتابییمان هەبووە بە ٢ سەعات دانیشتووە بە دیارمانەوە و وەڵامی هەموو پرسیارێکی دراوەتەوە و ڕێنمایی تەواوی کراوە. لە سەروو ئەوەشەوە، بۆ من گەورەیی و شانازییە کە لە گەرمیانەوە ئەمساڵ ڕۆشتبوومە هەولێری پایتەخت و ئەو پێشوازییە گەرمە، ئەو هەموو خوێندکارە کە متمانەیان بە من هەبوو و هاتنە لای من، قوتابیی تێدا بوو لە سلێمانیی و ڕانیە و قەڵادزێ و کۆیە و مەسیف و سۆران و مەخمور دەیان شوێنی تر کە لە دەرەوەی هەولێریش بوون و ڕێیەکی دووریان بڕیبوو، تەنها لەبەر ئەوەی متمانەیان هەبوو و هاتنە لای ئێمە، ئەوە گەورەیی و شانازییە و شتێکە خوا داویەتی بەسەرمانا و بە شایەنی زانیوین، ان شاء اللە هەرواش بمێنینەوە و قوتابیی سوودێکمان لێ وەرگرێت. با لەوە زیاتر سەرتان نەیەشێنم، سوپاس بۆ متمانەتان و بە هیوام لە جێی دڵخوازی خۆتان بن و ببن بە تۆپ، سوپاس بۆ ئازیزانی پایتەخت و ئەو پێشوازییە، کە چاوەڕێ نەبووم ئاوا بێ، قەرزاریان کردمەوە.😅 "م. دانــا"
14 Okt, 16:07