هیلاک
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
837
Obunachilar
+1824 soatlar
+167 kun
+9930 kun
Postlar arxiv
839
لە ناو تۆزی ئەم گوندەدا، پیاوانێک وەستاون کە شاخ فێری ئارامی کردوون. پێکەنینەکانیان لە هەموو گوتارێک قووڵترە، چونکە لە پشت هەر پیکەنینێکدا چیرۆکی ڕێگایەک هەیە کە بە پێ، نەک بە وشە، نووسراوە.
هەڵپەڕکێکە و دەستەکان بە یەکەوە گرێدراون، نە بۆ پیشاندانی هێز، بەڵکوو بۆ ئەوەی بڵێن مرۆڤ کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی دەوەستێت، تەنیاترین شاخیش کەمێک نزیکتر دەبێتەوە.
پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بازنەیەدا وەک شەپۆلی گۆرانییەک وان، یەکێک دەجوڵێت و هەمووان لەگەڵی دەڕۆن. نە ئاوازەکە کۆن دەبێت و نە هەنگاوەکان ون دەبن، چونکە لێیان دیارە ئاسۆ ڕوونە.
839
هەندێک جار دەبێ لە بڕێک لە مرۆڤەکانی دەوروو بەرت دوور ببیەوە هەندێکیان بۆ ماوەیەکی کەم و هەندێکیشیان بۆ هەمیشه...
839
ئاخ دیسان ڕووپەرێت دڕا
لە ڕۆژمێری تەمەنم
ئاخ دیسان شەو داهاتەوە و
من هەر وا دوورە وەتەنم
ئاخ دیسان چوومە ژێر باڵی
ڕەشی شەوگاری تەنیایی
ئاخ دەبێ دیسان بچێژم
ژەهراوی تاڵی جوودایی
ئاخ دیسان دەبێ ڕابوێرم
لە ژوورێکی سارد و سڕا
دەگەڵ ئازار دەس لەملان بم
تا بەیان لە نوێنی شڕا....!
#هێمن_موکریانی
839
دەیکووت تەنیا مەرگ دەتوانێ ئێمه لێک جیا کاتەوە
و مەرگ، تەنیا کچێکی قژ درێژی چاو کاڵ و بڕێک لەمن جوانتر بوو..
839
وەک ئاو لە دەریا، لە دەشت (با) ڕۆیی
ڕۆژێکی تریش لە ژین وا ڕۆیی
نەکەن قەت غەمی دوو ڕۆژ هەڵگری
ڕۆژێک نەهاتوو ڕۆژێک وا ڕۆیی..
