هیلاک
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
837
Obunachilar
+224 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
+8030 kun
Postlar arxiv
837
وەرە ئەی "خەج" وەرە ئەی "خاتووزین"م
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
2:28
837
ڕۆژانێکی زۆرە ماندووم...
ماندووم لە هەموو ئەو ئاواتانەی نەهاتە دی
ماندووم لەو شتانەی دڵم ئازەزووی دەکات و ناتوانم هەمبێ
ماندووم لە خۆم لە جەستەم لە ژیانم.
837
ووتی : گەورەترین ئاواتی ژیانت چییە ؟
ووتم : چوار قۆڵی دانیشین.
ووتی: چوار ؟ کێ و کێ؟
ووتم :من و تۆ لەگەڵ کوردستان و ئازادی :)))
837
ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر ئەی جەنگاوەری دڵ ئاگرین ئەی شۆڕشگێڕی چەک لە شان بە بیر و بڕوا پۆڵایین ئەی پێشمەرگە ئەی پێشڕەوی بێبەشان و چەوساوەکان ئاڵاهەڵگری ڕزگاری بۆ هەرگیز نەحەساوەکان تۆ سەربازی ئامانجێکی کە عالەمێک ڕزگار دەکا چی دەردی چارهەڵنەگرە بۆ چەوساوانی چار دەکا ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر ئەی جەنگاوەری دڵ ئاگرین ئەی شۆڕشگێڕی چەک لە شان بە بیر و بڕوا پۆڵایین تۆ کۆمەڵەی تۆ خاراوی کوورەی خەبات و شۆڕشی هێزی ئەژنۆ و تینی دڵ و جێی هیوای چینی بێبەشی تۆ ڕابەری گەلی کوردی بۆ ئازادی و خودموختاری پێشەنگی زەحمەتکێشانی بۆ ڕزگاربوونی یەکجاری ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر ئەی جەنگاوەری دڵ ئاگرین ئەی شۆڕشگێڕی چەک لە شان بە بیر و بڕوا پۆڵایین تۆی کە شۆڕشی کوردستان بێ پشوودان، بێ سرەوتن دەبەیتە پێش هەنگاو هەنگاو تا دوابواری سەرکەوتن تۆ پێشمەرگەی ڕۆژی سەخڵەت، تۆ ڕۆڵەی ڕۆژی تەنگانەی تۆ سەرسەختی، کۆڵنەدەری، تۆ لە ماندووبون بێگانەی ئەی پێشمەرگەی هەڵمەتبەر ئەی جەنگاوەری دڵ ئاگرین ئەی شۆڕشگێڕی چەک لە شان بە بیر و بڕوا پۆڵایین#ناسر_ڕەزازی
837
لە ماڵەکانماندا قاسملوو...
جوانترین درەختی حەوشەیە و
نازدارترین گوڵدانی و ئینجانەیە و
پاکترین شووشەی پەنجەرەیە و
یەکەمین ڕەفەی کتێبخانەیە و
قوڵینەی نانە و
قەڵەم دانە و پەرداخە و
گڕوگاڵی منداڵەکانمانە...
قاسملوو!
هەموو ساڵێ لەم ڕۆژەدا
ئەگەڕێتەوە ژوورەکانمان
ئەبێتەوە بە هەتاوی بەر هەیوان
بە پەپوولەی پاییز و
دێتەوە سەر پێخەفەکانمان
وەلی کە دێتەوە بە دەستی بەتاڵ
نایەتەوە قاسملوو
ئەو لەگەڵ خۆیدا بە باوەش تریفە دێنێتەوە
شێعری سەوز بە دەستەوە و
دەنگی ئەبێتە پوورە هەنگ و
هەنگوین لە قسەیەدا و بەسەر هەژاراندا
ماڵ بە ماڵ ئەیبەخشێتەوە
ئەو هەروا خۆی تەنیا ناگەڕێتەوە
بە ئاوەڵی شەفەق نەبێ ناگەڕێتەوە
لەگەڵ نەوڕەسی سپیدا نەبێ ناگەڕێتەوە
لەگەڵ هۆرەی دوا شەهیدا نەبێ ناگەڕێتەوە
ئەو هەروا تەنیا خۆی ناگەڕێتەوە.🖤
#شێرکۆ_بێکەس
