تاریـــکـی
Kanalga Telegram’da o‘tish
Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
193
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kun
-630 kun
Postlar arxiv
192
ئەتۆ یەکەم خۆشەویستیم بووی...
یەکەم کەس بووی کە دڵم پێ بەخشی،
بێ ئەوەی فێری خۆپاراستن بووبم.
من بە هەموو دڵم خۆشم دەویستیت،
بە شێوەیەک کە خۆمم لەبیر چووبوو.
هەموو خەونەکانم،
هەموو ئارەزووەکانم،
هەموو داهاتووم
لەگەڵ ناوی تۆ پەیوەست بوو.
شەوان زۆر جار ناوتم لە خوا دەویست،
دەمگوت:
"تەنها ئەوە بکە تۆ لەگەڵم بمێنێتەوە."
بەڵام ئەوەی زۆرترین ئازاری دام
ڕۆیشتنی تۆ نەبوو...
ئەوە بوو کە من هەموو شتێکم پێدا،
بەڵام تۆ هەڵ بژارد کە هی کەسێکی دیکە بیت.
ئێستا کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە
کە تۆ لە باوەشی کەسێکی دیکەیت،
هەست دەکەم هەناسەم توند دەبێت.
چونکە من هێشتا
لەو شوێنەدا گیرماوم
کە تۆ تێیدا جێت هێشتم.
خەڵک دەڵێن:
"تێدەپەڕیت."
بەڵام چۆن لە کەسێک تێبپەڕم
کە هەموو دنیام بوو؟
چۆن لە بیرەوەرییەک تێبپەڕم
کە هەر شەو پێم دەڵێت
جارێک زۆر خۆشحاڵ بوویت؟
هەندێک شەو هەن
کە دڵم دەوێت بگریم،
بەڵام فرمێسکیش نامێنێت.
ئازارەکە زۆر قووڵترە لە گریە.
ئێستا من ماوم و یادی تۆ...
تۆش لەگەڵ ژیانێکی نوێ.
بەڵام ئەگەر ڕۆژێک یادت کردم،
ئەگەر ڕۆژێک دڵت بۆم تەنگ بوو،
ئەگەر ڕۆژێک زانیت چەندە خۆشم دەویستیت...
شاید زۆر درەنگ بێت.
چونکە تۆ دڵێکت شکان
کە هەرگیز هیچ شتێکی لێ نەویست
جگە لە خۆت.
💔🌚
