تہمۆک
Kanalga Telegram’da o‘tish
. وەرە لەناو گۆڤەندی خەم دا، قاقای پێکەنینم بە ♥🌱›" . . t.me/HidenChat_Bot?start=6074497355
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
723
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+87 kun
+23530 kun
Postlar arxiv
723
یار ئەو یارەیە بزانێ دەردم لە ئێش و نێش و لە ئاهی سەردم نەک من بە وێنەی مەجنوون لە دووی لەیل ئەو بە یەکێ تر بدا خولق و مەیل-♥🌱-
723
یار ئەو یارەیە بزانێ دەردم
لە ئێش و نێش و لە ئاهی سەردم
نەک من بە وێنەی مەجنوون لە دووی لەیل
ئەو بە یەکێ تر دا خولق و مەیل
723
تۆ دێی و من
دەبم بە هەرێمی شێعر
دەبم بە وەرزی گوڵاڵە
دەبم بە شکۆی قەندیل و
دارستانی چڕی زاگرۆس!
تۆ دێی و من
دەبمە باران
دەبمەوە دڵداری جاران..
♥☀🌱
723
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بۆن بکەم ئەو بسکە خاوە!
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
هێمن
723
به جۆرێک ئەتنووسمەوه
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر عەشق به سادەیی جوانه
عەشق یانی
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من.
🫀🌱
بەختیار عەلی
