KARWANÎ XEYAL
Kanalga Telegram’da o‘tish
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
253
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+3330 kun
Postlar arxiv
سەگەردانەکەی شاری خەیاڵم کۆچت ئاگری بەردایە ماڵم بەقوربانت بم ئەی شای تەبیبان دە لێم بپرسە باش نیە حاڵم ....🌚✨1:24
کاتێ مردم تەرمەکەم لە ناو خاک دا مەشارەوە بمسووتێنە و خۆڵەمێشەکەم بکە ناو سێغارەکەت پاشان بە قووڵی هەڵممژە بۆ ناو سنگت بمشارەوە لەناو دڵت لەناو خوێنت..
من دەمهەوێ بمرم تا لە تۆ دا بژیم دەمهەوێ کۆتاییم ببێتە سەرەتایەک لە هەناسەی تۆدا.🌚
دەبــێ بـژیــن؛
هەندێ کات لەگەڵ گوڵێکی زەرد،
هەندێ کات لەگەڵ دڵێکـی تەنـگ،
هەندێ کات لەگەڵ هیوایەکی کەم.🌼🌱
#گهڕیان
. با سلێمانی کهین به گوڵە هێرۆ
. گهنمهکهی لەیلاخ خوابهزیایی کا (02:57)
#گەڕیان
. وهخته پهر دهرکهم له دووریت دڵ زوخاوه هایلهکوێ
. تاسهتم کرگه خراو جور نهماگه هێزی پام (01:17).
شێعرێ لە کتێبی
'گۆڕستانی چراکان'
لە شێرکۆ بێکەس بە دەنگی
بەسۆزی مامۆستا ناسر ڕەزازی…
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟
جلی سەوزت لەبەردا ماوە یاخود
بە چەشنی پاییزی زەرد، ماتەمینی؟
لە کام دەریا؟ لە کام سەحرا؟ لە کام جێ؟
لە کام چاڵی شووم و تاری زەمینی؟
دڵم دەردێ کە نایەی، تا بزانم:
ئەمێستاش هەر لە ڕەنگی یاسەمینی؟
بە فرمێسکم دەگوت دوێشەو، کە باری
کە پرچت تەڕ دەبێ چەند نازەنینی!
نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ، بپرسم:
منت بمرێ ئەتۆش وەک من غەمینی؟✨🖤
لەبیرمە فێری دەکردم
کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست
ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ
چون کە ئەو نەما
منیش دەفەوتێم!🙂🖤
خۆزگە لێرە بویتایە
لە دەرگاکەت دەداو..
دەتکوت ئەوە منم، پێشبینی بکە چیم هێناوە!؟
وە خۆتت بۆ من دەهێنا...🖤
ئەمەش لە تەمەنێکی دیاریکراو دا ڕوودەدات..:
لەبەرامبەر ٸەزیەت و ٸازاری خەڵک دا هیچ ناڵێم.
بێدەنگی و بێدەنگی و بێدەنگی..
وەک ئەوەی کە لاڵ بوبم
ڕەنگە کەڕ و کوێریش بوم..
ئیتر کێشی ڕوونکردنەوەم نەماوە...🖤
