KARWANÎ XEYAL
Kanalga Telegram’da o‘tish
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
253
Obunachilar
-124 soatlar
+87 kun
+3630 kun
Postlar arxiv
زۆر جار لە ژیاندا تووشی ناچاری دەبین؛
ناچار بە زیندووبوون
ناچار بە بەردەوام بوون
ناچار بە هەوڵدان
ناچار بە مان
ناچار... ناچار ... ناچار...🌚🍃
ڕێگە دەبڕم، کوانێ هەنگاوم شلە
ڕاستە بێ هێزم، دەکەم ئەمما ملە
هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان، بەرەو باخی بەهەشت
مامۆستا #هێمن
دڵۆپ دڵۆپی باران، کەوتە سەر شێعرە نووسراوەکانم
لێنووسەکەم هەموو تەڕ بوو، شێعرەکانم شۆرانەوە
ژیانی منیش وایە...
هەمووکات لێو بە خەندەم
بەڵام کە بارانی دڵتەنگی باری،
هەموو خۆشیەکانم ئەشۆرێتەوە...🍂🌒🌪
لەوانەیە ئەم بارانە بتوانێ ناخۆشیەکان و دڵتەنگیەکان و بێ وەفاییەکان و پیسیەکان بشواتەوە ...🌚🍂🫧
دڵۆپ،دڵۆپ باران:گوڵ ئه‌نووسێته‌وه و نمه‌نمه‌یش چاوانم تۆ! چ ساڵاوێکی نامۆیی و چ ژانێکی به‌خشنده‌یه وا له‌سه‌رخۆ به‌رد به به‌ردی کێوی سه‌رم ئه‌پشکوێنن لق به لق و چڵ به چڵی ده‌ست و په‌نجه‌ی وشکه‌ڵاتووم شین ئه‌که‌ن و وه‌ک باویلکه ئه‌مده‌ن به ده‌م باڕێزه‌که‌ی ئه‌وینته‌وه و له شه‌خته‌به‌ندانی گیانتا:ئه‌مڕسکێنن#شێرکۆ_بێکەس
هــەنـدێ جــار بێدەنگ دەبیت
چــونـکە ئــەوەنـدە ڕەنجــاوی
کــە نــاتــەوێ قسە بکـــەیت..🖤🌚
منم ژەنەڕاڵی پاییز
منی هەرگیز ئۆقره نەدیو
ژەنەڕاڵم...
ژەنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و
ملیارەها گەڵای وەریو...🍁🍂
پێت وایە مرۆڤ بەچی دەمرێت؟
بە برسێتی؟ بە جگەرە؟ بە خەم خواردن؟!
نا مرۆڤ لە نائومێدیدا دەمرێت
لەوەی هەموو ڕۆژێک بەیانیان چاوەکانی بکاتەوە
و نەزانێت بۆچی دەبێت لە شوێنەکەی هەستێت!
خەم مەخۆ پەپووله
تەمەنت هێنده کورته
خەم مەخۆ
لەو ماوەی ترووکەی چاوەدا
ئەوەندەی تۆ عومری درێژت
بەخشیوه به شیعر
عومری نۆح نەیداوه..🌪🍃
#شێرکۆ_بێکەس
