KARWANÎ XEYAL
Kanalga Telegram’da o‘tish
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
253
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+47 kun
+3530 kun
Postlar arxiv
+1
مۆسیقا
هاودەمی هەمیشەیی
باڵێک بۆ فڕین
زمانێک بۆ قسە کردن
هەستێک بۆ درکاندن
و دەنگێک لە قوڵایی هەستەوە🦋🫧🎼
ئەڵێن قسە دێت و دەڕوات
بەڵام هەندێک قسە هەن کە کاتێ ئەکرێن
ناڕۆن و ڕیشە لە ناخی مرۆڤ دا ئەکوتن
و بە درێژایی تەمەن لە یاد و بیرەوەری
مرۆڤدا دەمێننەوە..
"کاروانی خەم "
ـ "کاروانێکم لە خەم هەڵگرتوە هەر کەس دەیهەوێ لە خزمەتی دام."
دایە ئەمە کێیە لە کۆڵان هاوار دەکا ئەڵێ کاروانێکم خەم هەڵگرتوە...؟؟
کچم لەوانەیە خەڵک بن گاڵتە و شت بکەن ، تۆ کارت چیە؟
بەڵام من سەرسام بووم قەتم شتی وا نەبیستبو؛ چوومە بەر دەرگای حەوشەکە گوێم هەڵخست. هەستم کرد دەنگی مام عەبدوڵڵایە.(مام عەبدوڵا بەتەمەن ترین پیاوی کۆڵانەکەمانە بە تەنیا دەژی، مناڵەکانی لە دەرەوەی وڵاتن و تەمەنێکی خزمەت بە خڵک کردوە و زۆر میهرەبانە ).
ڕۆیشتم بۆلای و دەستم خستە سەر شانی ، وتم مامە گیان چی بوە؟ بۆوا خەمباری؟
وتی کچم ئێستا نەخۆشمو ژیانیش هێندەی فشار بۆ هێناوم نازانم چی بکەم سەرم لێ شێواوە . بۆچی ئەبێت بەشی من ئاوا بێت؟ هێندە بێ کەسم دەورو بەرم چۆڵ چۆڵە.
وتم مامە گیان تۆ تەمەنێکە خزمەت بە خەڵک دەکەیت ودڵێکی باش و پاکت هەیە، و هەمو خەڵکی ئەم کوڵانە و ئەم شارەش تۆیان خۆش دەوێ چونکە باشەت بۆیان بوە.
وتی ڕۆڵە خۆ من ناڵێم نایکەم ئێستاش ئامادەم خزمەت بە خۆشی خەڵک بکەم ، بەڵام خەمم زۆرە ، خەمی مناڵەکانم ، خەمی ژنە کۆچ کردوەکەم و بیر کردنی ، خەمی تەنیایی، خەمی نەخۆشیەکەم و...
بە بزەیەکەوە وتم مامە گیان ئەمە تۆ نەبووی هیوات بە ئێمە دەبەخشی؟؟ ئەمە تۆ نەبوی خەمخۆری هەمو خەڵک بوی؟ ئێستا نابێت بێ هیوا بیت وەرە من دەتبەمە ماڵی خۆمان وەک ئەندامێکی خێزانەکەمان ئاگادارت دەبم.
مامە ڕەتی کردەوە و وتی شتی وا نابێت من نامهەوێ ئێوە بێزار بکەم ئاوا بەردەوامی بە ژیانم دەدەم.
وتم مامە گیان قەت شتی وا مەڵێ بێزاری چی زۆریش دڵخۆش دەبین،ئەمە لە ئاست ئەم هەمو چاکەیەی تۆ هیچ نیە.
وتی کچی من بەڕاستی دڵێکی گەورە و پاکت هەیە ، ئێستا مرۆڤەکان زۆریان وا نەماون.
دەستیم گرت و وتم مامە گیان من کارم بە هیچ مڕۆڤێکی ترەوە نیە تەنیا ئەم شتانەی لە تۆوە فێری بووم وەک دڵپاکی و میهرەبانی و باش بوون، ئێستا بۆتە جوانترین ڕەفتاری من. ئێستاش وەرە با بڕۆینە ژوورەوە دایکیشم تازە چێشتی لێ ناوە دڵنیام خۆشحاڵ دەبێ....
✍نووسین: خۆم✨
چیرۆکی «کۆڵەکەی ڕووناکی و تاریکی»
لە زمانێکی دوور و درێژدا، لە ناو تەمێکی زۆر دا، دەروازەیەکی زێڕین هەبوو کەمرۆڤی دەگەیاندە «ناوەڕاستی دڵ». دەوترێت هەر کەسێک بتوانێت بگاتە ناوەوەی دڵ، دەتوانێت هەموو نهێنییەکانی گەردوون بزانێت.
ڕۆژێک، پیاوێکی زانا بە ناوی «ئاراس» بڕیاری دا بچێتە ناو ئەو دەروازەیەوە. ئاراس زۆر ژیر بوو، بەڵام لە هەموو شتێک زیاتر لە ڕاستی دەترسا. کاتێک گەیشتە بەر دەرگاکە، شێوەزارێکی سەیری بینی: دەرگاکە دوو بەشی هەبوو، یەکێکیان بە تەواوی ڕووناکی و درەوشاوەی بوو، و دووەمی بە تەواوی تاریک و ڕەش بوو.
لە سەرەوەی دەرگاکە نووسرابوو:
«بۆ ئەوەی دڵت بناسیت، دەبێت لە هەردوو تاریکی و ڕووناکییەکە تێپەڕیت.»
ئاراس سەرکێش بوو، بە لای ڕووناکیەکەوە ڕۆیشت. لەوێدا هەموو شتێک جوان بوو؛ گوڵ، ئاو و دەنگێکی خۆش. بەڵام کاتێک کەمێک زیاتر چووە ناوەوە، بینی ڕووناکییەکە زۆرترە و هیچی تری تێدا نابینێت، چونکە هەموو شتێک تەنها و تەنها ڕەنگێکی سپی بێدەنگ و بێ ڕەنگە. هیچ جیاوازییەک نییە، هیچ هەستێکی تێدا نییە، چونکە هەست لە تێپەڕبوونی ڕووناکیدایە.
دواتر گەڕایەوە و چوو بۆ لای تاریکیەکە. لەوێدا ترسێکی گەورەی هەبوو، بەڵام کاتێک کەمێک زیاتر ڕۆیشت، بینی تاریکییەکە لەگەڵ هەستەکانیدا دەجوڵێت. لە تاریکیدا، خەیاڵ و ئاوات و ئازارەکان دەبینرێن.
لەو کاتەدا، دەنگی پیاوێکی بە تەمەن هات دەیگوت:
«ئاراس، ئەگەر تەنها لە ڕووناکیدا بژیت، تەنها دەزانیت چۆن بژیت، بەڵام ناتوانیت بزانیت چۆن هەست بکەیت. ئەگەر تەنها لە تاریکیدا بژیت، تەنها دەزانیت چۆن ئازار بچێژیت، بەڵام ناتوانیت بزانیت چۆن بژیت. دڵ، ئەو شوێنەیە کە ڕووناکی و تاریکی لەگەڵ یەکتر ڕەنگ دەگرن؛ بە ڕووناکییەوە دەزانرێت، بە تاریکییەوە هەستی پێ دەکرێت.»
ئاراس تێگەیشت کە دڵ تەنها کۆگای شادی نییە، بەڵکو ئەو شوێنەیە کە تێیدا ڕاستییەکان بە تێکەڵبوونی ئازار و شادی دروست دەبن.
✍نووسین:خۆم✨
خۆر لە هەموو بەیانییەکدا دەگەڕێتەوە
بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت
هیچ تاریکیێەک هەتا هەتایی نییە..."🌞🤎
ئێستا زۆر باشم !
نە کەس گیرۆدەم بووە ،
نە گیرۆدە بووم بە کەسێکەوە .
هەر خەریکی تەکاندنی تەنیاییم
بەسەر شانی گەنجیمەوە .
ئەوەندەش سەیری ئێوارەم کردووە ،
خەریکە خۆم ئاوا دەبم . . !🍃🖤
ئارام بگرە بەرامبەر ڕۆژگار
هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا ڕوودەدات
باخەوانەکان درەختەکان نوقمی ئاویش بکەن
تەنیا لە وەرزی خۆیان میوە دەگرن...🌚🌙🦋
