uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling 👈

نەسیم

نەسیم

Kanalga Telegram’da o‘tish

شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
619
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+87 kun
+630 kun
Postlar soni

Ma'lumot yuklanmoqda...

Reaktsiyalar
Izohlar
Telegram Yulduzlari
Eng yaxshi postlar bo'yicha

Ma'lumot yuklanmoqda...

Nashrni tahlil qilish
Postlar
Ko'rish dinamikasi
جا عەزیزەکەم، ئیمانداریش ئاوا لای خوای گەورە بەقەدرە لەچاو کابرای کافر و بێدین. هەمیشە هەست بکە خوای گەورە ئەتووی خۆشدەوێ، لەسەرت بەجەواب دێ، دیفاعت لێ دەکا: إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۗ. کە گوناحانیش دەکەی، نەچی بڵێی تازە ئەو خۆشەویستییەم نەما لای خوای گەورە، ئەوە ئیشی توو نییە چاوەکەم، ئیشی توو ئەوەیە ڕاستەوخۆ بچییەوە لای خوای گەورە و خۆ تەسلیم کەیەوە، دان بە غەڵەتتدا بنێ و بڵێ خوایە خەلاس! وەرمگرەوە. ئینشائەڵا وەک خۆ خۆشەویست دەبیەوە.
571013Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
چاو لەو دڵدانەوەی، بزانە خوای گەورە چۆن قەدری پێغەمبەری ﷺ پێشانی خۆی دەداتەوە.. پێی دەفەرموێ (پەیامی فەرمایشتەکەی خوای گەورە ئاوایە): ئەوانە دەیانویست ئەتوو عاجز کەن و پەستت کەن و وات لێکەن ئەو شارەی بەجێبێڵی لە هەژمەتان؟ جا ئەگەر پیاو دەبوون با وایان کردبا، خۆ هەر ئەوەندەی ئەتوو بەجێتهێشتبان، خوای گەورە وەها لەناوی دەبردن و ئاسەواریانمان نەدەهێشت! بۆ، چما کەمە کابرا دڵێ پێغەمبەر خوای ﷺ عاجز کا و بیەوێ لە تاوان شاری بەجێبێڵێ؟! وەڵا ئەوەی خراپە پێیان دەکەین!
1201023Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
“به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو موشریكه‌كانی قوره‌یش له‌وسه‌ر زه‌وی و خاكه‌ی (مه‌ككه‌)ـدا زۆرت بۆبێنن و سه‌خڵه‌تت بكه‌ن بۆ ئه‌
“به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو موشریكه‌كانی قوره‌یش له‌وسه‌ر زه‌وی و خاكه‌ی (مه‌ككه‌)ـدا زۆرت بۆبێنن و سه‌خڵه‌تت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شار به‌ده‌رت بكه‌ن، [خۆ] ئه‌گه‌ر واش با، به‌دوای تۆشدا خۆیشیان ئه‌وه‌نده‌ نه‌ده‌مانه‌وه‌ و زوو به‌زوو له‌ناومان ده‌بردن، چونكه‌ یاسای خوایه‌ كه‌ هه‌رگه‌لێك په‌یامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن، خوا به‌زوویی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌یان پێ نه‌كرا، به‌ڵكو خوا فه‌رمانی دا كۆچ بكات بۆمه‌دینه.”‌ (الإسراء: 76) تەفسیری ڕامان
1462025Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
دەبێ ئەوڕۆ چەند سەڵاواتمان لێدابێ؟! 💚
2101046Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
سووڕەتی کەهفی ئەوڕۆ: شێخ ڕاغب غەللوش، قوڕگەکی زێڕینی تەریقەتی میسڕی https://youtu.be/GoV5EyJqkuw?si=YTqjHSuv7FOjrPFQ
1960030Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
سووڕەتی کەهفی ئەوڕۆ، بە دەنگی یەکەک لە قوڕگە ڕاقییەکانی تەڕیقەی میسڕی، شێخ ڕاغب غەللوش: https://youtu.be/GoV5EyJqkuw?si=kQQjeVnWK7KSuw7-
1000Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
لە یادی تۆفانی مەجیددا: وێڕای دیتنی دیمەنگەلەکی شکۆمەند و پڕعیززەت و سەربەزی و، ڕۆحییەتی ئیمانی و موجاهیدانەی خەڵکی غەززە بەت+1
لە یادی تۆفانی مەجیددا: وێڕای دیتنی دیمەنگەلەکی شکۆمەند و پڕعیززەت و سەربەزی و، ڕۆحییەتی ئیمانی و موجاهیدانەی خەڵکی غەززە بەتێکڕا و موجاهیدان بەتایبەت، لەو جەنگە سەربەرزەدا جەرگی ئیمانداران بەخوێندا دەهات، بە دیتنی دیمەنهایەکی خەمناک و پڕناسۆر، لە شەهیدبوونی گەورە و گچکە و، سەقەتبوون و شەلەلبوونی خەڵکی بێتاوان و، ڕووخان و لەناوچوونی خانوو و بینا و دار و بەردی ئەو شارەی. یەکەکی دیکەش لەو دیمەنانە، کە دیمەنی کەمبینراون و نەبینراون، دیمەنی ماڵئاوایی موجاهیدانە لە داکوباب و ژن و منداڵ و کەسوکاریان، ئەویش ماڵئاواییە ڕاستەوخۆ نا، بەڵکوو ماڵئاواییەک کە دوای شەهیدبوونیان بە ماڵێیان دەگات. خۆتان بێننە جێیان، ئەوجار بزانن چەندە قوڕس و زەحمەت بووە. بەڵام.. ئەوان پیاون، لەپێناو خوای گەورە پێی ڕازی بوون!
2171027Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
ئەوڕۆ حەوتی ئۆکتۆبەرە، یادی تۆفانی ئەقسای سەربەرز و شکۆمەند، ڕەنگە لەو یادە موبارەکەیدا خەڵکەکی زۆر موڕاجەعاتی فکریی هەبێ و مولاحەزەی لەسەر ئیشەکەی بدا و ڕەخنەی لێ بگرێ و بە شکستخواردوو وەسفی بکا. ئەمن بەخۆم زۆرم تاقەتی ئەو موناقەشانە نییە، بەتایبەت لەسەر شتەکی کە تازە بووە و کراوە، ڕەئیی من و کابرای لە ئیشەکەی ناگۆڕێ، مەگەر لەبەر بەیانی حەق و دەربڕینی مەوقیفی ئیمانی پێویست بکا قسان بکەم. بەس ئەوەی دەمەوێ بیڵێم، بە کورتی دوو شتە: ١. ئەوەی باسی ژمارە شەهیدان و زیانە گیانی و ماددییەکان دەکا، لەژێر هەژموونی فکری ماددیدایە لە شکست و سەرکەوتن و، دوور لە سێبەری ڕۆحی شەریعەت و دین قسان دەکا. ٢. پێویست بە سەرئێشەی ناکا، کات شتی یەکلایی دەکاتەوە، داهاتوو دێت و مێژوو دەنووسرێتەوە، دەبینین وەزعەکە چی لێ دێ و بەکوێ دەگاتەوە. إِنَّ مَوۡعِدَهُمُ ٱلصُّبۡحُۚ أَلَيۡسَ ٱلصُّبۡحُ بِقَرِيبٖ
3355048Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
“ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، هەتا کەی حیرسی وێرانە! لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە” نالی+2
“ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، هەتا کەی حیرسی وێرانە! لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە” نالی
2216039Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring
"يَقولونَ تُب عَن ذِكرِ لَيلى وَحُبِّها وَما خَلِدي عَن حُبِّ لَيلى بِتائِبِ" پێم دەڵێن: تۆبەی بکە لە خۆشەویستی و یادکردنی لە
"يَقولونَ تُب عَن ذِكرِ لَيلى وَحُبِّها وَما خَلِدي عَن حُبِّ لَيلى بِتائِبِ" پێم دەڵێن: تۆبەی بکە لە خۆشەویستی و یادکردنی لەیلای، بەقوڕعان دەنا تازە دڵ و خەیاڵی من بەحەیات تۆبەی لە خۆشەویستی لەیلای ناکا، جا خەلاس!
40015056Statistikani ko‘rish uchun tizimga kiring