Science Story
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەموو دیاردەیەکی گەردوون ڕاستیەکی زانستی لە پشتەوەیە لێرە ئەو ڕاستیانە دەزانین ... لێرە چیرۆکەکانی زانستان گوێ لێ ئەبێ🖤
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
340
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
Ma'lumot yo'q30 kun
Postlar arxiv
زنجیرە پۆستی ڕەگەز
ڕەگەز چییە و چۆنە لە ڕوانگەی زانستەوە پیاو ئافرەت و جەماعەتی LGBT تێگەشتن لەکڕۆکی مەسەلەکە
چەن ڕۆژێک لەمەو پێش لە کۆبونەوەیەکا باسی ئافرەت و پیاو ئەکرا دەستیان کرد بە باسی کردنی ئافرەت بەوەی زەعیفەیەو زوو تەسلیم ئەبێت و (شەڕەف) لەکەردار ئەکەن ، لە مجلیسەکەش هەموو پیاوەکان ئەشهەدوویان ئەکرد ئەمڕۆ کوڕێکم بینی کە دیار بوو پارەیەکی وای نییە سەیارەیەکی ئاساییی شاهینەی پێبوو تەمەنی نزیک سیەکان بوو لای مەکتەبی کچان ئەسووڕایەوە کۆڵانەو کۆڵان دوای کچ ئەکەووت کەسیش حسابی تاکێک کڵاشی بۆ نەئەکرد .
ووتم لەم وزعی گرانیە کە بەنزین کوڕێک شەحسیات و پارە و کاتی خۆی دائەنێ بۆ هیچ شتێ دوای غەریزەیەکی پوچی هەر زەیانەیی کەوتووە چی بێ لەو پیاوە زەعیف تر چی ؟
هەر لەسەر ئەو شیعرە و وەرزی پایز با کەمێک بڕۆین
🍂 ئایا ساردیی کەشوهەوا ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتن لە پایزدا؟
زۆرجار کاتێک پایز دەست پێدەکات و هەوا سارد دەبێتەوە، خێرا دایکمان پێمان دەڵێت: "پۆشاک لەبەر بکە نەبادا سەرمات ببێت و نەخۆش بکەویت!" بەڵام زانست شتێکی تريشمان پێدەڵێت. 🧐
با ڕاستییەکی زانستی بزانین: ساردیی تەنها بە تنای خۆی مرۆڤ ناباتە سەر جێگەی نەخۆشی! ڤایرۆس و بەکتریا هۆکاری سەرەکیین، نەک تەنها پلەی گەرمای نزم. کەواتە بۆچی لە پایزدا زۆرتر تووشی سەماوخۆن و ئەفلوەنزا دەبین؟ هۆکارە راستەقینەکان ئەمانەن:
١. مانەوە لە شوێنی داخراودا 🏠
لەگەڵ ساردبوونەوەی کەشوهەوا، خەڵک زیاتر لە ژوورەوە و شوێنە داخراوەکان کۆدەبنەوە و پەنجەرەکان دادەخەن. ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکان زۆر بە خێرایی لە نێوان کەسەکاندا بگوازرێنەوە.
٢. چالاکتربوونی ڤایرۆسەکان لە هەوای وشک و سارددا 🦠
توێژینەوە زانستییەکان دەریدەخەن کە ڤایرۆسەکانی وەک ئەفلوەنزا لە کەشوهەوای سارد و وشکدا بەهێزتر دەمێننەوە و کاتی زیاتر لەسەر ڕووەکان و لە هەوادا دەمێننەوە.
٣. کەمبوونی ڤیتامین (D) ☀️
لەگەڵ کەمبوونەوەی تیشکی خۆر لەم وەرزەدا، بڕی ڤیتامین D لە جەستەدا کەم دەکاتەوە، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بەشێک لە سیستمی بەرگری جەستە دروست دەکات.
چارەسەر و خۆپارێزی چۆنە؟
گرنگیدان بە خاوێنی و شوشتنی بەردەوامی دەستەکان 🧼
خواردنەوەی شلەمنی گەرم و میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C 🍋
ئاڵۆگۆڕی هوای پاک لە ناوماڵدا تەنانەت لە ڕۆژە ساردەکانیشدا 🪟
#parwana
@sstory28
Repost from Zhya|kurdistan
هەتا بوڵبوڵ ئاما وێرەو گۆرانیاو گوڵیش هورچنیێ
پاییز ئاما نەک هەر گوڵێ ڕەنگەو وەهاریچش گرد چنیە
#هەورامی
ئەپڵ پێشەنگە لە بەکارهێنانی زانست بۆ بەرژەوەندی بازرگانی خۆی! 📱⚙️
زۆر جار وای بۆ دەچین کە پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا تەنها بۆ ئاسانکاری و خزمەتکردنی ئێمەیە، بەڵام لە جیهانی بازرگانیدا، هەندێک جار زانست بە شێوازێکی زیرەکانە بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەمەنی بەرهەمەکان (Planned Obsolescence).
لەم میانەیەدا، کۆمپانیای ئەپڵ وەک پێشەنگێکی جیهانی ناسراوە لە بەکارهێنانی بنەما زانستییەکان بۆ بەرژەوەندی ئابووری خۆی:
کەمکردنەوەی خێرایی ئامێر (Software Throttling): کاتێک پاترییەکەی ئایفۆن تەمەنی دەچێتە پێشەوە، ئەپڵ لە ڕێگەی نەرمامێرەوە خێرایی پرۆسێسەرەکەی کەم دەکاتەوە، ئەمەش وا لە بەکارهێنەر دەکات هەست بە خاوی بکات و بیر لە کڕینی مۆبایلێکی نوێ بکاتەوە.
دیزاینی داخراو و سەخت: بەکارهێنانی زانستی مەتریال و ئەندازیاری بۆ ئەوەی پاترییەکە ببەسترێتەوە و بە ئاسانی نەگۆڕدرێت، تاوەکو کڕیار ناچار بێت لە بری گۆڕینی تەنها پاتری، تەواوی ئامێرەکە بگۆڕێت.
دابەزینی خێرای تەندروستی پاتری: لە ڕێگەی نوێکارییە بەردەوامەکانەوە، وا دەکرێت ڕێژەی توانای پاترییەکە بە خێرایی بێتە خوار ۸۰٪.
#parwana
@sstory28
پێش ئەوەی ئەم پۆستە حازر بکەم ووتم ئێستا بیکەم یەکێ لێفت ئەکا ژمارەکەش ڕێک بوو 340 بوو ئیتر کرم یەک دەقە نەڕۆشت یەکێ لێفتی کرد باشە بەس بزانم بۆ کە پۆست نییە کێشەی نییە کە پۆستێک ئەکەم یەک بۆ دوو دانە ئەبێ لێفت بکا خەتا لە پۆستەکانمە یان چی یەکێ پێم بڵێ ئەمە مەئقوول نییە ڕوونکردنەوەم ئەوێ 🙂
چۆن هۆشیار بین و ڕووبەڕووی ئەم سیاسەتە بازرگانییەیی پاتریەکان ببینەوە؟
بۆ ئەوەی نەبینتە قوربانی ئەم ستراتیژە بازرگانییە زانستییانە، ئەمانە جێبەجێ بکە:
تێگەیشتن لە چەمکی بارگاویکردنی پاراستن: زانینی ئەوەی کە فڕێدانی پاتری بۆ سەد لە سەد (100%) و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر شەحن، خێرایی تێکچوونی پاترییەکە زیاد دەکات، یارمەتیدەرە تاوەکو ڕێگری لە داڕمانی پێشوەختە بکەین. هێشتنەوەی ئاستی شەحن لە نێوان 20%-80% تەمەنی ئامێرەکەت بۆ چەند ساڵێکی تر درێژ دەکاتەوە و پلانەکانی کۆمپانیاکان بۆ کڕینی زووی ئامێر تێک دەشکێنێت.
کەمکردنەوەی گەرمی: چونکە گەرمی خێرایی کاردانەوە کیمیاییەکان و لەناوچونی کاتالیستە ناوخۆییەکانی پاتری خێرا دەکات، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئامێر لە کاتی شەحنکردنەوەدا (وەک یاری کردن یان سەیری ویدیو کردن) دەبێتە قەڵغانێک لە دژی ئەو پلانە بازرگانییانەی کە دەیانهەوێ پاترییەکەت زوو تێک بشکێت.
پشتگوێخستنی ئەبدەیت: هەندێک جار نوێکارییە (Software Updates) بە ناوی باشترکردنی ئامێرەوە دێن، بەڵام گوشاری کیمیایی و کارەبایی زیاتر لەسەر پاتری دروست دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەبدەیت مەکە.
#parwana
@sstory28
چۆن زانست بۆ بەرژەوەندی بازرگانی بەکاردێت لە کەمکردنەوەی تەمەنی پاتری؟
دیاریکردنی سنووری سووڕەکان: لە ڕووی زانستییەوە، ئەندازیاران دەتوانن بە وردی دیاری بکەن کە پاترییەکان دوای چەند جار پڕکردنەوە و بەتاڵبوونەوە تووشی داڕمانی پێکهاتەیی دەبن. کۆمپانیاکان بە مەبەست ئەو ماددە کیمیاییە ناوخۆییانە هەڵدەبژێرن کە تەمەنێکی دیاریکراویان هەبێت ( ۵۰۰ بۆ ۱۰۰۰ سووڕ) تاوەکو دوای چەند ساڵێک بەکارهێنەر ناچار بێت ئامێرەکە و پاترییەکە بگۆڕێت.
کۆنتڕۆڵکردنی نەرمامجەکان: کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تکنۆلۆژیا لەرێگەی ڕووکارە زانستییەکانەوە چاودێری ئاستی کارایی پاتری دەکەن. کاتێک پاترییەک کەمێک لاواز دەبێت، سیستەمەکە بە ناچاری خێرایی هێواش دەکاتەوە، ئەمەش وا لە بەکارهێنەر دەکات بیر لە کڕینی ئامێرێکی نوێ بکاتەوە.
دیزاینی داخراو: لە ڕوانگەی کیمیا و دیزاینی پاترییەوە زانست بەکاردێت بۆ بەستنەوەی توندی پاتری بە پێکهاتەکانی تری مۆبایل یان ئامێرەکە بۆ ئەوەی گۆڕینی ئاسان نەبێت ئەمەش پێچەوانەی بنەماکانی گەرەنتی تەمەنی درێژە، بەڵکو بۆ ئەوەیە نەتوانن تەنها پاترییەکان بگۆڕن، بەڵکو ناچار بن تەواوی ئامێرەکە نوێ بکەنەوە.
#parwana
@sstory28
+5
بەڕێزان ئەم پەیجە تایبەتە بە بەشە پزیشکی و زانستیەکان کۆمەڵێک بابەتیان هەیە وەک (لابکۆت، سکرەب، سێتی فێرکاری سحب و کانۆلا، سەماعەی پزیشکی، جیهازی زەخت و چەندین بابەتی تر.....
فۆڵۆوی پەیجەکان بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لە ئۆفەرە تایبەتەکانیان 😍❤️🔥
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/renwe_medical?stkn=MWFoazh4ZWk2cDFhNA%3D%3D&utm_source=qr
تیکتۆک👇
www.tiktok.com/@renwe_medical
فەیس بووک👇
https://www.facebook.com/share/19bSvRzZsS/?mibextid=wwXIfr
تەمەنی پاتری و نهێنییەکانی
پاتری لە بنەڕەتدا تەمەنێکی نەمر و هەمیشەیی نییە؛ بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی بەکارهێنانی بەردەوام و جووڵەی بەردەوامی ئەلیکترۆنەکان لە ناویدا خانەکانی ناوەوەی ماندوو دەبن و پیر دەبن.
دوژمنی سەرەکی ئەم تەمەنەش گەرمای زۆرە، هەروەها مانەوەی شەحن لە سفڕی ڕەها یان سەد لە سەد دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لەسەر پێکهاتەی پاترییەکە و خێرا تێکشکاندنی.
بەڵام لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە؛ بۆچی زۆر جار هەست دەکەین پاترییەکەی پێشوومان زووتر دەسووتێت یان تەمەنی کورتترە؟
جیهانی سەرمایەداری و کۆمپانیا گەورەکان ئەم سنورە فیزیکییە و لاوازبوونی سروشتیی پاتری بەکار دەهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
ئەوان بە مەبەست سیستەمی ئامێرەکان و پاترییەکان بە جۆرێک دیزاین دەکەن یان نوێکردنەوە دەنێرن کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا پاترییەکە خێراتر تێک بشکێت، تاوەکو بە ناچاری هەمیشە ناچار بمێنیت پاترییەکی نوێ بگۆڕیت یان مۆبایلێکی نوێ بکڕیتەوە و سووڕی قازانج و کاڵاکڕین بە بەردەوامی بگەڕێت.
#parwana
@sstory28
ناساندنی پاتری
پاتری کۆگایەکی بچووکی وزەیە کە وزەی کیمیایی تێدا هەڵدەگیرێ و لە کاتی پێویستدا دەیگۆڕێت بۆ کارەبا.
ئەم کۆگایە لە ناوەوە لە دوو لای سەرەکی پێک دێت کە دەتوانین بڵێین دوو لای "سارد و گەرم"ی هەیە:
لای سارد (نەرێنی): ئەو شوێنەیە کە وزە و ئەلیکترۆنی زۆری تێدایە و دەیەوێت بیاننێرێتە دەرەوە.
لای گەرم (ئەرێنی): ئەو شوێنەیە کە چاوەڕێی هاتنی ئەو وزە و هێزە دەکات.
کاتێک پاترییەک دەبەستیت بە ئامێرێکەوە (بۆ نموونە گڵۆپێک)، لای ساردەکە ئەلیکترۆنەکان دەنێرێت بۆ لای گەرمەکە.
بەم جووڵە و هاتووچۆیەی ئەلیکترۆنانە لە نێوان هەردوو لادا دەگوترێت کارەبا، کە دەبێتە هۆی کارکردنی ئامێرەکە.
جۆرەکانی پاتری:
پاتری یەکجار مصرف: ئەمانە تەنها یەک جار بەکار دەهێنرێن، کاتێک هەموو وزەکەیان لە لای ساردەوە دەچێت بۆ لای گەرم و تەواو دەبن، ئیتر دەبێت فڕێ بدرێن (وەک پاتری کۆنترۆڵ و سەعاتی دیوار).
پاتری شەحنکردنەوە: ئەمانە دەکرێتە دووبارە بەکارهێنانەوە؛ کاتێک وزەکەیان دادەبەزێت، بە کارەبای دەرەکی وزەکە دەگەڕێندرێتەوە شوێنی یەکەمیان، جا بۆیە دەتوانیت سەدان جار شەحنیان بکەیتەوە (وەک پاتری مۆبایل و لپتۆپ).
#parwana
@sstory28
ئەم پەیجە هی کچێکی تازە دەرچووە کە لەسەر پێیەکانی خۆی وەستاوەو خاوەنی کاری خۆیەتی وەک هاوکاریەک بۆی تکایە لایک یان فۆڵۆو یان بینێرن بۆ هاوڕێکانتان
بەڕێزان ئەم پەیجە تایبەتە بە بەشە پزیشکی و زانستیەکان کۆمەڵێک بابەتیان هەیە وەک (لابکۆت، سکرەب، سێتی فێرکاری سحب و کانۆلا، سەماعەی پزیشکی، جیهازی زەخت و چەندین بابەتی تر.....
فۆڵۆوی پەیجەکان بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لە ئۆفەرە تایبەتەکانیان 😍❤️🔥
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/renwe_medical?stkn=MWFoazh4ZWk2cDFhNA%3D%3D&utm_source=qr
تیکتۆک👇
www.tiktok.com/@renwe_medical
فەیس بووک👇
https://www.facebook.com/share/19bSvRzZsS/?mibextid=wwXIfr
زنجیرە پۆستی نوێ سەر بە #زنجیرەی نهێنیە شاراوەکانی پشت پەردەی زانست و ئەمجارە پاتریەکان ، بێ خەیاڵ بێ درۆ بێ پۆستی سەیری و سەمەرە بۆ ئەکتیف بێ هەڵخەڵەتاندن و بێ هیچ لایەنگیرەک و بەرەیەک لێرە تەنها ئەوشتانە ئەوترێ بە بەڵگەی زاستی پشت ڕاست ئەکرێتەوە .
«سنوورە فیزیکییەکان دەرگاکە دروست دەکەن، و سیستەمی سەرمایەداریش قفڵی دەکات و کلیلەکەی ون دەکات!»
