تهمۆک🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
341
Obunachilar
+324 soatlar
+197 kun
+5330 kun
Postlar arxiv
342
ئەگەر من چاکم وتۆش هەی وەفادار
تانەمردووم وەرە سەردانم جارجار
بپرسە لەبارودۆخی ڕۆژانەم
ساڕێژکە دەردی تەنیایی شەوانەم
لەگەڵ تۆمە ئەی شۆخی باڵانەمام
دەی وەرە لام بۆ ماچێکت بەتەمام
وەرە باپێکەوە تێپەڕکەین ژینێ
بەخۆشویستن بەدوور لەڕق وقینێ
بۆیەک بسووتێین وەکوپەروانەوشەم
لەناودڵی یەکتردا نەهێڵین خەم
بۆیەک بژین بۆیەک بمرین تاماوین
ئێمە دووکۆترین بۆیەک خوڵقاوێن
بۆ کوێ بڕۆم تۆیارو هاودەمم بە
شادی هێن و لابەری گشت خەمم بە
وەرە ئاودێری باغچەی ژیانم بە
وەرە یاری ئاشکرا و حەیانم بە
وەرە دەست بنێ ناو دوو دەستی من
وەرە هەستت تێکەڵ کە بەهەستی من
وەرەباشیلەی دوو لێوت بنۆشم
وەرە بێ تۆ چرایەکی خامۆشم
خۆت سازبدە بۆژوانێ بۆدیدارێ
بەیەک شادبین لەبن سێبەری دارێ
دەبا ڕابوێرین ساتێ بەسەرمەستی
دەی وەڕە لام ئەگەر تۆش خاوەن هەستی
