𝔏𝔄ℜℑ𝔖𝔄
Yopiq kanal
𝔖𝔱𝔞𝔯𝔱:: | 𝟐𝟎𝟐𝟔 | 𝟔 | 𝟐𝟑 | 𝔱𝔟:: @La_risa_16 𝔥𝔦𝔡𝔡𝔢𝔫::🚷 https://t.me/HarfChatBot?start=9840a2d36fda
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
556
Obunachilar
-224 soatlar
+107 kun
+1630 kun
Postlar arxiv
556
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
ئەی گیانی گیان!
خۆ ئەم «مانگ»ە سەرگەردانەی خۆشەویستیم
له خۆیەوە نەیداوەتە ئەم ساکۆی سکلی غوربەتە
خۆ ئەم چەمە سەرکەشەی خەم
لە خۆیەوە جڵەوی ڕۆخی ئارامی نەپچڕاندوە و
له خۆیەوە کوڕژن ناکا بە هاواری
داگیرساوی شەو و رۆژی ئەم غوربەتە
ئەی گیانی گیان!
لەسەر ماچی پەلکە گیایەک
لێوی جۆگەیەکیان بڕیم
لەسەر فڕینی شێعرێکم
هەوریان بە داو بۆ نامەوە
لەسەر نەڕەی شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم
لەسەر حیلەی لووتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام
ئەی گیانی گیان!
گۆمێ شێت بوو وەختێ لە مانگیان دابڕی.
مانگیش شێت بوو وەختێ لە هەوریان دابڕی.
هەوریش شێت بوو وەختێ لە شاخیان دابڕی.
شاخیش شێت بوو وەختێ لە بەفریان دابڕی.
بەفریش شێت بوو وەختێ لە عەردیان دابڕی.
عەردیش شێت بوو وەختێ لە خەڵکیان دابڕی.
شێرکۆ بێکەس
