Zhya|kurdistan
Kanalga Telegram’da o‘tish
434
Obunachilar
+2524 soatlar
+297 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
خۆت بگونجێنە چونکە تۆ لە میلەتێک دەژی حەسوودی بە مردووش دەکەن چونکە لە ڕۆژی هەینی دا مردووە
چیرۆکی ئەم گۆرانیە
چیرۆکی ناخ هەژێنەکە ئەو ئەوەبوو ساڵانی کۆن لە گەڕەکی تەیرەوە گەنجێک ئاشقی کچێک دەبێت بە شێوەیەکی یەکتریان خۆش دەوێت ئامادەن هەموو شتێک لە پێناو یەکتر بکەن دواجار کوڕەکە چەندین جار دەچێتە داوی کچەکە بەڵام خێزانەکەی کچەکە قەبوڵی ناکەن و کچەکەی پێ نادەن دوای ماوەیەک کچەکە شوو بە کەسێکی تر دەکات و بەبەرچاوی کوڕەکەوەهاوسەرگیری دەکات کوڕی دڵ ئامۆش ئیتر بڕیار دەدات بە جێهێشتنی کوردستان ڕوولەوەڵاتی ئەوروپا دەکات کۆڕە تاقانەی دایک و باوکییەتی کاتێک خۆشەویستەکەی لەدەست دەدات ناچار وڵات جێدەهێڵێت و لەڕێگەی یۆنان ئەو کوڕە دەمرێت تەرمەکەی دەگەڕێتەوە بە هۆی مەرگی کوڕەکە باوکی کوڕەکە تووشی جەڵتە دەبێت ئەویش کۆچی دوایی دەکات دوایی ماوەیەکی کەم دایکی کوڕەکە بە هۆی مەرگی هاوژینەکەی و کوڕەکەی کۆچی دوایی دەکات بە تەواوی ئەم عایلەیە وێران دەبێت و لەناودەچێت ئەم ڕووداوانە کاریگەری دەروونی و سۆزی دروست دەکات لەسەر شاعێر و نوسەرانی ئەو سەردەمە
گەرچی دوژمن وائەزانێ من بە دیلی دەستی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابخانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
چاوەڕوانی شوڕشێکم عالەمی ڕزگار بکا
میلەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندان بەئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
#مامۆستاقانع
لاوی کورد ئێستە زۆر زانان فریو ناخۆن بۆ بێگانان
زێڕ و زێو کاریان تێناکەن لەکوردان نەبێ تێناگەن
مردن بۆ ئازادی ژینە کوردایەتی ڕووگە و دینە
Repost from Nazilê|نازیلێ
مەحموود خان کوڕی عەزیز خانی کوڕی بارام بەگ،
لە ساڵی ۱٨۷۰ لە گوندی دزڵی ناوچەی هەورامانی تەخت لە بنەماڵەیەکی سەردار و دەستڕۆیشتوو لەدایکبووە.
ئەو پیاوێکی بەخشەندە، زمانشیرین و خاوەن ئەزموون بووە.
پاش مردنی عەزیز خان، مەحموود خانی کوڕی دەبێتە جێنشینی و لە ماوەیەکی کەم لە ئەنجامی توانایی و لێهاتووی خۆیدا، دەسەڵاتی بەسەر گوندی دزڵی و دەورووبەری هەوراماندا هەبووە.
لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا گوندی دزڵی و دەورووبەری کردبووە پەناگەی ئەو کەسانەی کە لە دەست ڕژێمە داگیرکەرەکان هەڵدەهاتن.
مەحموود خانی دزڵی، خانێکی کورد، لە ماوەی دەسەڵاتی خۆێدا لە ناوچەکەدا بیر و باوەڕێکی نەتەوەییەکی تووندی هەبووە.
هەروەها زاڵ دەبێت بەسەر دەسەڵاتە بیانییەکاندا و بڕوای تەواوی بە کوردایەتی هەبووە.
کاتێک قاجاڕییەکان و پەهلەوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان، مەحموود خانی دزڵی ڕووبەڕوویان بووەتەوە و چەندین جار و لە چەندین شوێن شەڕی ئەستەم ڕووی داوە، لە نێوان هێزەکانی هەم خان و هەم قاجاڕی و هەم پەهلەوییەکانیشدا.
سەرەڕای ئەوە خان، خاوەنی ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری و گەورە بووە لە ناوچەی دزڵی، بۆ ئەوەی هیچکەس بە تەنها بڕیار نەدا ئەنجوومەنەک بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی دەدا.
[ڕۆڵی مێژوویی و خەباتی چەکداری]
پاڵپشتی شێخ مەحموود؛
کاتێک ئینگلیزەکان لە بەڵێنەکانیان بۆ شێخ مەحموودی حەفید پەشیمان بوونەوە،
شێخ مەحموود نامە دەنێرێت و دەڵێت جەنابی خان وەرە بە هانامەوە.
مەحموود خانی دزڵی بە ٥۰۰۰سوارەوە بەهانای شێخەوە دەچێت.
کاتێک لەشکەرەکەی مەحموود خانی دزڵی گەیشتە سەر شاخی گۆیژە، هەندێک سەرۆک عەشیرەت پێیان وت:
خان تۆ بە تەنییا هیچت پێناکەرێ، بە یەک دەست چەپڵە لێنادرێت.
ئەویش بە بڕوا بەخۆبوونەوە دەستی لەسەر سنگی دانا و وتی:
بەیەک دەست چەپڵەم لێدا!
دوای ئەم هەڵوێستە، مێجەر سۆن، حاکمی سیاسی بەریتانیا، لەسلێمانی بەرەو کەرکووک هەڵات.
و لە ۲۰ی ئایاری ۱۹۱۹ سلێمانی لە هێزەکانی ئینگلیز پاک کردەوە.
داهێنەری شەڕی پارتیزانی؛
بە وتەی ڕەفێق حەلمی، مەحموود خان یەکەم کەس بوو کە سنوورە دەستکردەکانی ڕەتکردەوە و بنەماکانی شەڕی پارتیزانی لە دوای شەڕی دەربەندی بازیان دژی ئینگلیزەکان داڕشت.
خەباتی بەردەوام؛
ئەو چەندین جار دژی ڕژێمی قاجاڕ و پەهلەی خەباتی چەکداری کردووە و ئەندامی حیزبی هیوا بووە.
مەحموود خان دۆستی نزیکی شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان و حەمە ڕەشید خانی بانە بووە.
لە کۆتاییدا ئەم پیاوە هەڵکەوتووە لە ساڵی ۱۹٤۹ بە پیلانی کاربەدەستانی ئێران ژەهرخوارد کرا و لە گوندی "هانە قوڵ"ـی سەر بە ناوچەی خورماڵ بە خاک سپێردرا.
قەت نامرێ ئەو دڵەی نیشتمان گیانی بێ🌹کۆ کراوەی زانیارییەکان بە هاوکاری هاوڕێی ئازیزم: @kurdi_ranjero1987
ون بووم
لەوانەیە لەخەمی لەدەستدانی کەسێک
لەو ڕێگایانەی کە هەر ڕۆشتم و نەگەشتم
لە ئاواتە مەحالە کان
لە مێشکێکی پڕ لە ئاڵۆزی
لە جیهانی هیچ و پووچ دا
نازانم لە کۆێ ون بووم
تەنها ئەوە دەزانم کە زۆر لە خۆم دوور کەوتووم
هەموو ئەوەی لە دڵدایە بە قسە ناوترێت هەر بۆیە خودا هەناسە هەڵکێشان و فرمێسک و خەوی قوڵ و زەردەخەنەی سارد و لەرزینی دەستی دروست کرد
ئەمشەو ئەوەنە سەیری ئاسمانم کرد ئەستێرەکان وایان زانی چاوم بۆ جوانی ئەوان سوورە نەیان زانی منیش ئستێرەیەکم هەیە وەکوو ئەوان لەمن دوورە
