Zhya|kurdistan
Kanalga Telegram’da o‘tish
434
Obunachilar
+2524 soatlar
+297 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
تۆ دڵنیای خودا منی بۆ تۆ دروست نەکردووە؟
ئەبێ بۆچی کاتێک سەیری چاوەکانت دەکەم وا هەست دەکەم لە نیشتمانی خۆمم ؟
بۆچی کاتێک لە تۆ دوور دەکەومەوە وەک کۆچەرییەکی بێ ناسنامە لە شەقامەکانی جیهانەدا ون ئەبم
فەرهاد پیرباڵی مەزن
ئەگەر کەسێک هەستی ئەوەی نەبێت کە ئەم خاکە پیرۆزە
هەستی ئەوەی نەبێت کە چەند شەهید و قوربانی دراوە و پاراستنی ئەم خاکە
میللەتێک ئەگەر خاکی نەبوو میللەتێکی بێ قیمەتە
4:05خولەکی شەو بەڵێنم دا لەبیرت بکەم
4:06خولەکی شەو بۆم دەرکەوت کە ناتوانم لە بیرت بکەم
کورد
ئاسکێکی
زنجیرەکێوی زاگڕۆس و
داوێنی ئەم کوێستانەیە
بەڵام
ڕێژەی ڕاوچییەکان
لە مەندۆک و
گوڵە هێرۆکان زیاترن!
ک.د.ئازاد
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕووی دا لە تۆ ڕا
ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
لە چاوم دێ بە خوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا
هۆنراوە: هێمن
نە بادینیم نە سۆرانیم نە جافموو نە هەورامیم
نە ئیسلامیم نە عەلمانیم نە نەقشیمو نە گەیلانیم
نە ڕاست ڕەوم نە چەپ ڕەوم نە شوێن کەوتەی ئەموو ئەوم
کوردم پێش هەموو ئەمانە خەمی گەورەم کوردستانە
دەروونم دارستانێ بوو
هێندەی شەوانی تەنیاییم پان و بەرین
وەک مەراقیشم چڕوپڕ.
ئێوارەیەک، لە پەناوە
تیلەی چاوی شۆڕەژنێ
پریشکێکی تێ هاویشت و
من لەوساوە
بەهەشتێکم ئەسووتێم و
بووم بە نیشتمانی ئاگر!
#شێرکۆ_بێکەس
