Zhya|kurdistan
Kanalga Telegram’da o‘tish
434
Obunachilar
+2524 soatlar
+297 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا
سارد و سڕ و مردووە
تەنیا دڵم
دڵم نەبێ
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ!
#شێرزاد_حەسەن
ئەی تەنیای چەند شیرینی بۆتاڵی و سەختی ژیانم گەر توم هەبێ..کەسم ناوێ تۆی دڵسۆزی خەمو ژانم
وابێ کەس وبێ میدانم دایمە درگام داخراوە نوسراوەی ناو لەپی دەستم تەعبیرێکی ئاڵۆزە...
هەور بەسەر سەرما ئەگری و نم نم ئەشکم بۆ ئەڕێژێ
پایز لەسێبەری خۆیا جەستەی گەڵام بۆ ئەنێژی
من نامرم
لەناو خوێنا ئەژوێمەوە
وەک چوزەرە و چرۆ
لەسەر لووتکەی خۆمدا دەڕوێمەوە
#جەلال_مەلەکشا
بۆت نووسیبوم بۆت بنوسم ئەمن کێم
دوندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم گەرچی وردم خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم
مامۆستا هێمن
《بۆ لەبیر کردنت 》
خەڵکی تازە دەناسم و بە خەندە یەکەوە دەڵێم خۆشحاڵم بەرو ڕوخسارە کان ڕادەکەم ڕادەکەمو تۆ نیت لە پڕێکدا ئازاری ئەو چۆلەکەیەم پێدەگات کە خۆی بە شوشەیەکدا دەکێشێ
https://t.me/kurdi_ranjero1987
لە شایی دا لە وەخت هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بێرە
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بەڕۆژ تاکوو دوبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان توم هەر لە بێرە
مامۆستا هێمن
سلاو ڕێز هاوڕێیان هێژا و خوشە ویست هێوا دارم بە پاڵپشتی ئیوەی خۆشەویست ئەوە بنەماڵەیەکی گەورەو زۆر جوان پێکبهێنێن ❤️
