Zhya|kurdistan
Kanalga Telegram’da o‘tish
406
Obunachilar
+124 soatlar
+57 kun
+530 kun
Postlar arxiv
Repost from Ronahî ☀️
بە مەرگ بڵێن؛بۆ کوێ دێت؟
ئێرە نە مرۆڤی لێ ماوە
نە ژیان
نە دڵێک بۆ جوانی لێ بدات
نە ویژدان...
🐋🩶
شێرکۆ بێکەس
Repost from Science Story
پێش ئەوەی ئەم پۆستە حازر بکەم ووتم ئێستا بیکەم یەکێ لێفت ئەکا ژمارەکەش ڕێک بوو 340 بوو ئیتر کرم یەک دەقە نەڕۆشت یەکێ لێفتی کرد باشە بەس بزانم بۆ کە پۆست نییە کێشەی نییە کە پۆستێک ئەکەم یەک بۆ دوو دانە ئەبێ لێفت بکا خەتا لە پۆستەکانمە یان چی یەکێ پێم بڵێ ئەمە مەئقوول نییە ڕوونکردنەوەم ئەوێ 🙂
Repost from Science Story
چۆن هۆشیار بین و ڕووبەڕووی ئەم سیاسەتە بازرگانییەیی پاتریەکان ببینەوە؟
بۆ ئەوەی نەبینتە قوربانی ئەم ستراتیژە بازرگانییە زانستییانە، ئەمانە جێبەجێ بکە:
تێگەیشتن لە چەمکی بارگاویکردنی پاراستن: زانینی ئەوەی کە فڕێدانی پاتری بۆ سەد لە سەد (100%) و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر شەحن، خێرایی تێکچوونی پاترییەکە زیاد دەکات، یارمەتیدەرە تاوەکو ڕێگری لە داڕمانی پێشوەختە بکەین. هێشتنەوەی ئاستی شەحن لە نێوان 20%-80% تەمەنی ئامێرەکەت بۆ چەند ساڵێکی تر درێژ دەکاتەوە و پلانەکانی کۆمپانیاکان بۆ کڕینی زووی ئامێر تێک دەشکێنێت.
کەمکردنەوەی گەرمی: چونکە گەرمی خێرایی کاردانەوە کیمیاییەکان و لەناوچونی کاتالیستە ناوخۆییەکانی پاتری خێرا دەکات، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئامێر لە کاتی شەحنکردنەوەدا (وەک یاری کردن یان سەیری ویدیو کردن) دەبێتە قەڵغانێک لە دژی ئەو پلانە بازرگانییانەی کە دەیانهەوێ پاترییەکەت زوو تێک بشکێت.
پشتگوێخستنی ئەبدەیت: هەندێک جار نوێکارییە (Software Updates) بە ناوی باشترکردنی ئامێرەوە دێن، بەڵام گوشاری کیمیایی و کارەبایی زیاتر لەسەر پاتری دروست دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەبدەیت مەکە.
#parwana
@sstory28
Repost from N/a
بۆوا بە بێدەنگی دانیشتوی؟
صەڵاواتێڪ بۆ پێغەمبەر ﷺ بنێرە،،
اللهم صل وسلم علی نبینا محمد🩵
🦋@Rwnaki_dll2026 🦋
Repost from N/a
🟣 کاتێک دەڵێیت استغفراللە چی ڕودەدات؟
خوێنەری پۆستەکە بن بە ژێرنووسی کوردی.
🦋 @Rwnaki_dll2026 🦋
Repost from ''گۆڕستانی عەشق''
پێویستم بە کەمێک سۆز و میهربانی هەبوو
بەڵام من تەنها فرمێسکەکانی خۆم
سڕیەوە بەردەوام بووم
وەک ئەوەی هەمووکات باشبم..💔
Repost from N/a
"منت بیر ماوە"
ئەی ئاسکە جووانەکەی کێوی ئەوینم
ئەی سوورە گووڵەکەی خوێنی برینم
ئەی مۆمی کوژاوەی هیوا بەتینم
منت بیر ماوە..؟
ئەو کەسەی کە کۆشکی ئەوینیت کرد بە وێرانە
ئەو کەسەی کە فرمێسکی چاویت کرد بە بارانە
ئەی باڵندە بەرزەفڕەکەی ئاسمانی دڵم
منت بیر ماوە..؟
من ئەو کەسەم..
کەسێک کە لە پێناو بێوەفاییت ڕووخا و
لە پێناوی دووریت گریا..
ئەی ڕێگە دوورە بێوەفا کەم
ئێستا نازانم..
منت بیر ماوە؟
..منت بیر ماوە؟
نووسەر: تەنیا🌾#Tenya
Repost from N/a
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ..
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ..
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی..
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ..
لە بۆ پاراستن و حیفزی سنوورت..
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ..
دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد..
کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ..
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من..
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ..
بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە..
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ..
لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت..
دەدەن هێمن، هەوڵ خوشک و برای تۆ..!
مامۆستا هێمن🌱
