خەونبین؛
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕەنگە ڕۆژێک خەونەکان ببنە ڕاستی. @khawnbin_bot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
648
Obunachilar
+224 soatlar
+337 kun
+8430 kun
Postlar arxiv
649
Repost from بەرزەفڕ
خۆزگە کان
ئەو وتی،
خۆزگە ئێستاش هەر وەک ڕۆژانی خۆشی،
دەنگی پێکەنینەکانمان تا حەوت تەبەقەی ئاسمان هەڵ فڕیبایێ،
ئەو کات منیش دانە بە دانەی خۆزگەکانمم لەخەو ئاگا کردەوە،
دەنکە دەنکە دەستم بە سەریانا هێنا و لاواندمنەوە،
خۆزگە کانی من پاک و بێ ئازار بوون،
بەڵام خۆزگە مابوونەوە،
بۆنم بە خۆزگەکانمەوە کرد،
بۆنی یەکەمیان وەک بۆنی هەتاوی سەر ڕوومەتی منداڵان بوو،
بۆنی خۆڵی تەڕی ئێوارانی شەقامەکانی منداڵی،
هەر دانە و لە ڕەنگێک، لە بۆنێک، لە ئاوازێک.
لە نێوان هەموو خۆزگەکانم،
خۆزگەیەک بوو کە بۆنی لە هەمووان خۆشتر بوو،
ئاوازی وەک لای لایەکانی منداڵی دایکم بوو،
ڕەنگیشی لە نێو جەوهەری چاوەکانم ڕووناکایی بوو...
من تەنانەت وەڵامم دایەوە:
خۆزگەکان زۆرن،
ئەم ویست بڵێم کە من زەریایەک لە خۆزگەکانمم،
بەڵام لە کوێ بوو گوێچکەیەک بۆ بیستنی خەیاڵەکان؟
لە کوێ بوو دەستێک بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکان؟
لە کوێ بوو...؟
من و خۆزگەکانم و ئاواتە مردووەکان،
هەر وەک ئەو کاتانەی هەتاو و مانگەشەو ڕوو لە یەک ئەکەن،
ئێمەش لە ئامێزی تاریکی شەوگاری بێ کۆتایی خەم،
فرمێسکەکانمان هەڵ دەگرتەوە و زەریایێکی قووڵ و درێژ بەقەد هەموو ئاسمانەکان و زەوی مان ئەڕازانەدەوە...
کاتێک کە وتم هەست بە تەنیایی ئەکەم،
هەمووان قەڵەم یان گەشاندەوە و ڕۆڵەیەکی تاک و تەنیا لە کونجە ژوورێکی بێ دەنگ و ڕەنگ یان لەسەر تەختە ڕەشەکەی ژیان کێشایەوە.
بە داخەوە،
هیچ کەس تێ نەگەیشت،
تەنیایی من وەک نامۆیی کوردێکی نیشتمان پەروەر بوو،
کە لە وڵاتی غەریبان دەژیا و
مانی نەمان بوو.
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
649
Repost from بەرزەفڕ
مانای ژیان
لە یادمە ئەو شەوەی کە دیسان وەک هەموو شەو نووسینگەکەمم کردەوە بۆ دەربڕینی وشە نەوتراوەکانم،
چاوێکم بە لاپەڕە پێشووەکان خشکاند و کتووپڕ لەگەڵ خەیاڵ ڕووناکیێک لە نێو تاریکی دڵمی گرت و من بوومەوە بەو کچەی کە چاوەکانی پڕ بوون لە هیوا و ڕۆحی ببوو بە خانووی ئاواتەکانی،
ئەو بچووکەی کە بەس هەوڵی ئەوەی بوو هەرگیز ژیانی تاریکی نەگرێت،
ئەوجار دیسان چاوێکم بە لاپەڕە نوێ کان خشکاند،
جیاواز بوون،
بیرم کردەوە کە ئەو چۆن ئاوا لەگەڵ تاریکییەکانی ژیانی خووی گرتووە؟
وەک چۆن جۆزەردان دەبێتە ڕێبەندان،
منیش لە نێوان ئاواتە شیرینەکانم نوقم ببووم و دواتر لە زەریای خەیاڵ خۆم دۆزیبووەوە و تێ گەیشتم خەیاڵ تەنیا شتێک بوو کە ئارامی دڵمی ئەدایەوە...
من بە هەڵە تێ گەیشتبووم ژیان واتە هەمووکات دڵخۆشی و هیوا،
بەڵام ئێستا بە ڕای من ژیان یانی دووبارە ژیانەوە،
لە نێو خەم و ئازارەکان هەستانەوە،
بەردەوام بوونە کە ژیانە!
لە نێوان ئێشەکان مردن خۆ هەمووکەس هەر فێرە،
تۆ شکۆفە بکە و وەک مانگ لە پشت هەورەکانیش بدرەوشەوە.
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
649
Repost from N/a
باران دەبارێت...
و هەر دڵۆپێکی،
یادی تۆیە لەسەر شیشەی دڵم؛
شەوەکە پڕە لە باران،
و من پڕترم لە دڵتەنگیی تۆ.
649
Repost from N/a
ئەو چاوەی تۆ
لە مندا یادگارییەکی جێهێشتووە
کە نە باران دەیباتەوە،
نە دووری،
نە کات.
هەندێک چاو
تەنها سەیر ناکەن؛
مرۆڤ دەخوێننەوە،
و تۆ بەو چاوانە
هەموو ئەو شتانەت خوێندۆتەوە
کە من هەرگیز نەمتوانی بوو
بە وشە بیڵێم.
649
Repost from نازێ | nazê
لێرە زۆر غەریبانە بۆت دەنووسم؛
زۆر غەریبانە بیرت دەکەم...
قەرار نییە بێیت و دڵی پڕ لە خەمم ئارام بکەیەوە؟!
