uz
Feedback
Estîlan

Estîlan

Kanalga Telegram’da o‘tish

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
373
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+227 kun
+8530 kun
Postlar arxiv

_ئەو چیاگەلە ئەوێنی؟! ئەوانە تەنیا ئایینی منن... Estîlan
+1
_ئەو چیاگەلە ئەوێنی؟! ئەوانە تەنیا ئایینی منن... Estîlan

زووخاو دەروون ئیمشەو جۆش وەردەن بنچینەی شادیم جە بێخ هۆرکەردەن تاقم جە یاران جفتم چەنی دەرد چون وەڵگ نەمام ڕەنگم بیەن زەرد ئومێد حەیات جەلام نمەندەن سەبر و قەرارم نە دڵ هۆڕکەندەن جە ئومێد وەسڵ یاران دڵسەردم ها وەختەن شادبۆ شەماڵ وە گەردم خەیلێوەن باڵات نە چەم پێوارەن سۆمای بیناییم تاریک و تارەن پەردەی دڵ وە خار دووریت بیەن ڕێش مەویانۆ وە گیان هەر ساتێ سەد ئێش سەر وەڵگ نەمام حەیاتم زەردەن چونکە زووخاوی دەردی تۆی وەردەن یەچێش بی ئازیز بێ وەفایی تۆ تاکەی بێ ڕەحمی و بێ پەروایی تۆ نە کیانای پەڕێم نامەی شیرینت وە یاد ناوەردی تۆ دڵ خەمینت من بەی گشت مەینەت، بەی گشت دەردەوە بەی جۆش دەروون، ئاهـ سەردەوە تۆ بەو ئیستیغنای ڕەویەی مەحبووبی مەن بەی ئیرادەت خوسووس قەلبی ئەر جارێ چون من وە یاد باوەری شێوەی بزورگی وێت ئیزهار کەری پەیڕەوی عادەت یارانت کەردەن بەندەنەوازیت وە جا ئاوەردەن هەرچەن ئیستیغنا پەی تۆ عادەتەن ڕەویەی چون منیچ هەر ئیرادەتەن ئەگەر تەوازوع تۆ ئیزهارکەری کێوەی گەورەیی وێت جا باوەری قیبلەم باوەس بۆ بێ پەروایی تۆ با وەس بناڵم پەی جیایی تۆ جارێ ڕەحمێ خەیر وە دڵ باوەرە پەردەی بێ مەیلی جە بەین لابەرە بنویسە پەریم نامەی شیرین فەرد بەڵ ❨مەحزوون❩ ساتێ خەڵاسبۆ جە دەرد Estîlan
مەحزوون

بۆ ئەوەی نەشکێیت؛ زیادە ڕەوی مەکە لە خۆشەویستیت بۆ خەڵکی... Estîlan

ئەم ڕوانگەی ڕۆمن ڕۆڵانە لە بارەی خوێندنەوە لە فرە بارەوە نزیکە لە تیۆری هێرمینۆتیکی فەلسەفیی گادامەر. چۆن؟ هەرتکیان خوێندن تەنیا بە کارێکی مێکانیکی بۆ وەرگرتنی زانیاری نازانن، بەڵکوو خوێندن بە ڕووداوێکی هێرمینۆتیکی ئەوێنن کە خوێنەر و دەق هانە دیالۆگێکی بەردەواما. یانێ چە؟ لە پرۆسەی خوێندندا چتێک ئامادە و نەگۆڕ نییە کە لە دەقەکە بگوازرێتەوە بۆ ناو مێشک. بەڵکوو ئەزموونی خوێنەر لەگەڵ ئاسۆی دەق یەک ئەگرێت. هەر قسەکەی ڕۆڵان کە:«کەس کتێب ناخوێنێتەوە، بەڵکوو لە ناو کتێبەکاندا خۆمان دەخوێنینەوە» ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی خوێندن کردارێکە بۆ خۆناسین و خۆگۆڕین، کە لە ئەنجامی تێکئاڵانی بیری خوێنەر و دەق، مرۆڤ ئەگەیێتە تێگەیشتنێکی نوێ لە خۆی و لە جیهان. Estîlan

ڕۆمن ڕۆڵان لەم وتەیەدا پەیوەندی نێوان کتێب و خوێنەر فرە قووڵتر لە گواستنەوەی زانیاری ئەبینێت، کەواتە خوێندن کارێکی سادە وەک تەنیا وەرگرتنی زانیاری نییە؛ بەڵکوو پڕۆسەیەکی ناسینەوەی خۆ و هەڵسەنگاندنی بیر و باوەڕەکانە. ئەم قسەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر خوێنەرێک بە پێی کەسایەتی و شێوازی بیر کردنەوە و جۆری کولتوور واتاگەلێک جیاواز لە یەک دەق هەڵئەگرن. یانێ دەقێک واتای بنەمایی خۆی بەسەر خوێنەردا ناسەپێنێت، بەڵکوو خوێنەر لەگەڵ دەق هاوبەشی ئەکات و واتای بۆ درووست ئەکات. لەڕاستیدا کتێبێکی بەنرخ ئەوە نییە کە پەیامێکی ڕوون و ئامادە ئەگەیێنێت ڕۆڵان کتێبێک بە بەنرخ دائەنێت کە بتوانێ هزری خوێنەر بجووڵێنێت، ژیانی فکری و ڕۆحی نوێ درووس بکات، و ئیدەکان لە تاکێکەو بۆ تاکێکی تر بگوازێتەوە. لە ناو ئەم نووسینەدا «ئاگر» هێمایەکە بۆ ئەوەی کە بیروباوەڕ و زانیارییەکان ئەتوانن وەک ئاگر لە دەروونی تاکێکەوە بۆ کۆمەڵگەیەک بڵاو بوونەو. لە کۆتاییدا؛ لە ڕوانگەی ڕۆڵانەوە باشترین کتێب ئەوەیە مرۆڤ بگۆڕێت نە تەنیا زانیاریێکی نوێ بخاتە ناو مێشکییەوە. خوێندن، ئەشێ وەک کردارێک بۆ خۆناسین، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و گەشەی هزری سەیر بکرێت نە تەنیا بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری. Estîlan

لە ناو نەخشەی نێرینەدا فرمێسک چوار بەش سێ بەشی موڵکی ژنە شەویش نیوە زیاتری دیسانەوە موڵکی ژنە بەڵام هەتاو و پێکەنین هەر سێ یە
لە ناو نەخشەی نێرینەدا فرمێسک چوار بەش سێ بەشی موڵکی ژنە شەویش نیوە زیاتری دیسانەوە موڵکی ژنە بەڵام هەتاو و پێکەنین هەر سێ یەکیان موڵکی ژنە! Estîlan
شێرکۆ_ دەفتەری ملوانکە

💔 ئێوە...
💔
ئێوە...

لە ڕوانگەی منەوە ئەم قسەیە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و زانستی. خودی زانست لەسەر بنەمای گومان و هەڵسەنگاندنی بەردەوام درووست بووگە، کەواتە پێویستە بەشەر هەمیشە ئامادەی ئەمە بێ کە باوەڕەکانی بە پێی بەڵگە و زانیاری نوێ بسەنگنێت و پێوانەی بکا، ئەمە خۆی نە تەنیا تاکی مرۆڤ لاواز ناکا بەڵکو لە بار هزرییەوە گەشەی پێ ئەکات. دوارەیش، ئێمە بەردەوام و بەردەوام چتێک تازە فێر ئەوین، یا لەسەر بنەمایەکی نوێ باوەڕێکی کۆن لەبیر ئەکەین، بیری مرۆڤ هەر ئەگۆڕێ لەم بارەوە مێشک و هزری بەشەر بە ئاو دا ئەنێم... ئاو ئەگەر لە شوێنێک بمێنێتەوە ئەگەنێت و ئەوێتە مرداو، بیریش ئەگەر لەسەر یەک بنەما، بێ هەڵسەنگاندنی نوێ و گۆڕین بمێنێتەوە وەسە گەنکاوێک کە نە تەنیا سوودی بۆ ژیانی تاک و کۆمەڵ نییە بەڵکوو ئازاریش ئەگێنێت. Estîlan

من هەرگیز حازر نیم بەخاتری بیر و باوەڕم بمرم، چونکه بۆی هەیە هەڵە بن.
بێرتراند ڕاسێل

عادیلە خانی جاف، شازادەی نەترسان...☀️ Estîlan
عادیلە خانی جاف، شازادەی نەترسان...☀️ Estîlan

من هێندە نابێ زانیومە عەشق هەر خودا خۆیەتی ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش لە سووتانیا پرشنگێکی! نووری ئەوی! Estîlan
شێرکۆ...

بەیانی باش هاوڕێ❤️ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی: 17 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 8 تەمموزی 2026 ز. 17 تیر 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هاوڕێ❤️ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی: 17 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 8 تەمموزی 2026 ز. 17 تیر 1405 ه. Estîlan

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزرانی کوردستانی سوورە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زنجیرە وتارگەلێکمان ئەبێت: هەر لە شۆڕشی 1917 ڕووسیا تا دامەزرانی یەکێتی سۆڤییەت، پرسی کورد لە یەکێتی سۆڤییەتدا و لە کۆتاییدا کوردستانی سوور، دامەزران تا هەڵوەشاندنەوە. پاڵپشتمان بن🙂

بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی: 16 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 7 تەمموزی 2026 ز. 16 تیر 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی: 16 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 7 تەمموزی 2026 ز. 16 تیر 1405 ه. Estîlan

پرسیتان ئاناکرۆنیزم یانێ چە؟! ئاناکرۆنیزم هەڵەیکی ناسینەوەیە لە زانستی مێژوودا، ئەم هەڵەیە لەبەر کەمی لێکۆڵینەوە ڕوو ئات یا بۆ درووستکردنی گاڵتە و کینایەی مێژووییە لە ناو ئەدەب و سینەمادا. لە ناو ئەم هەڵە ناسینەوەیە کەسایەتی، ڕووداو، یا دیاردەیەکی سەردەمێک بە چەمک و بەهای سەردەمێکی تر پێوانە ئەکرێت و لێک دەدرێتەوە و حوکمی لەسەر ئەدرێت. Estîlan

ئەم نیشتمانە پیرە ئەوەتەی هەیە ددانی بە یەک گوناهی خۆیدا نەناوە. قەت نەیوتووە: یەک جۆگەی لێڵم هەبووە یان ئاوێنەیەکی درۆزن. یەک گوڵی سیسم هەبووە یان بۆنێکی ناخۆش. یەک ئەسپی نەخۆشم ڕاگرتووە یان جارێ گالوم. یاخود ئەو بەڵێنەم کوێر بوو. ئەو مێژووەم شەل و گێڕ بوو. نا... نا ئەم نیشتمانە پیرە ڕۆژێ لە ڕۆژان نەخوارو خێچ ڕۆیشتووەو نە سەرسمێکی داوەو نە قسەیەکی پیس و پۆخڵی کردووە! نا... نا... نا ئەو بەردەوام خودا بووە! Estîlan
شێرکۆ بێکەس_ ئێستا کچێک نیشتمانمە