ژیناوین
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەمووشتێک. 🪿🌱🍄☁️🪺🪻☀️
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
242
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+77 kun
+2430 kun
Postlar arxiv
242
ئەی کچانی ڕەنگ ئاوریشمین
ئاگاتان لەم پاییزەم بێ!
ئەگەر شەوێکی شەختە بەند لەگەڵ تریفەی
تەزیودا، لەگەڵ خەیاڵی تەزیودا..
شیعرێکی دەم گۆنەکردووم
هاتە لاتان..
وەک بای سەر شاخ دەری مەکەن
چون تارمایی نەناسراوی سیلەی کۆڵان
یان تەمێکی دەمامکدار لێی مەترسن!
لەبەر دەرگا با نەوستێ و
بێتە ژوورێ
ئەی کچەکانی ڕەنگ ئاوریشمین
لە وەرزی پاییزی مندا
تەنها باڵا، باڵای کچ و گەڵای کچ و
ڕەنگی کچە.. هەڵناوەرێ!
شێرکۆبێکەس
242
هەندێ جار ئاوابوون ئەبێ بە هەڵهاتنەوە
وەرین ئەبێ بە ڕواندنەوە و کەوتن بە هەڵسانەوە
هەندێ جار لە شیوەنەوە زەماوەند دێتە دەرێ
لە هۆن هۆنی فرمێسکدا پێکەنین ئەپشکوێ
شێرکۆبێکەس
242
Repost from Pênûs | پێنووس
هیچ ئازارێک لەوە سەختتر نییە،
بێگانەیەک لە وڵاتی خۆتدا دەرت بکات!
#ئەحمەد_کایا
242
گوتم: کەوابوو، ئاشنا
بەشی ئێمە لەنێو چوونە
گوتی: نا،نا، دوور بنواڕە،
دوور بنواڕە،
ئاسۆ ڕوونە...
#هێمن
